٣١\٧\٢٠١٠
قەیرانی چەپ و
کۆمۆنیست لە کوردستان.

پشتیوان کەریم گەڵاڵی
دیارە
لەدووای ساڵى 1990 ە وە لە کوردستان بە هەموو پارچەکانیەوە حزب و
رێکخراوە چەپ و کۆمۆنیستەکان زۆربەى زۆریان توشی لێکترازان و فەوتان و
گۆڕینی بەرنامە بوونەوە .
زۆربەى سیاسیەکان پێیانوایە هەرەسهێنانى بلۆکی شەرق کە سۆڤیەت
سەرچاوەکەیبوو کاردانەوەی ڕاستەوخۆی هەبوو لەسەر ئەو حزب و ڕێکخراوانە
بەڵام پاش نزیکەی 20 ساڵ بەسەر شکستی کۆمۆنیزم ئەم بزوتنەوەیە وەک
دەبینین و دەبیستین لێرەو لەوێ حزب و رێکخراوەکانى سەر بەم ڕەوتە
قەیرانە ناوخۆییەکانیان قوڵتر دەبێتەوە . ئاستى جەماوەریشیان دابەزینی
بەرچاوی بەخۆوە بینیوە . لە هەمان کاتیشدا هەر حزبە و لێکدانەوەی
جیاوازو ئۆباڵەکەی دەخاتە ملی ئەوانى تر.
من لێرەدا زنجیرەیەک چاوپێکەوتنم ئەجامداوە لەگەڵ هەندێک لە ڕابەرانى
ئەو حزب و ڕێکخراوانە بۆ ئەوەی بزانین تێڕوانینیان بۆ وەزعى کوردستان
هۆکاری ئەو قەیرانانە چیە کە ئەم بزتنەوەی لێدەرباز نابێت هەرچەندە
زۆربەشیان دان بەوەدا نانێن کە شتێک هەبێت ناوی قەیرانى چەپ و کۆمۆنیزم
بێت . هەوڵمداوە حزب و ڕێکخراوە چەپ و کۆممۆنیستیەکانى ناوچەکە بە گشتى
بەشدار بن لەم چاوپێکەوتنانەدا .چاوپێکوتنی ئەمجارەشمان کە دووەم
چاوپێکەوتنە لەگەڵ عوسمانى حاجى مارف ناسراو
بە ئەمجەد غەفور لە سەرەتای حەفتاکانەوە قوتابی بووە لە بغداد کۆلێژی
یاسای سیاسی لەوکاتەوە پەیوەندی کردووە بە ئەڵقەیەکى چەندکەسی
مارکسییەوە
دووای تەواوبوونى خوێندن لە زانکۆی بەغداد یەکێتى تێکۆشەرانى
کارگەرانیان درووست کردووە لە ساڵى 1981 کە ڕێکخراوێکى مارکسی لینینی
بووە ئەوکەسانەى لەم ڕێکخراوە کاریان کردووە باوەڕیان بە بۆچونەکانى(
ماو) هەبووە کەبە شێوەی نهێنى کاریان کردووە لەپاش دەرکەوتنی کۆمەڵەی
ئێران و دەرکەوتنى( مەنسور حیکمەت) و نوسینەکانى کەڕەخنەی لە کۆمۆنیستى
سۆڤیەت و سین و ئەلبانى گرتووە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئەم ڕێکخراوە
هەبووە ئاڵوگۆر لە بۆچونەکانیاندا دروست دەبێت دواتریش ڕەوتى
کۆمۆنیستیان دروست کرد لە ساڵی 1985
لەدوای شەڕی کەنداو بە پیشنیاری مەنسور حیکمەت لە ساڵی 1993 و
بەبەشداری چەند گروپ و ڕێکخراوێکى تری چەپ و کۆمۆنیستی توانییان (حزبى
کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق) پێکبهێنن لە یەکەم پلنیۆمى ئەو حزبەدا (عوسمانى
حاجى مارف ) وەک سکرتێری حزب هەڵبژێردرا چەند جارێک بوەتەوە بەئەندامى
مەکتەبى سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی بەڵام لە ساڵی 2008 (حزبى کۆمۆنیستی
کرێکاری کوردستان پێکدێنن و ئێستا سکرتێری کۆمیتەى ناوەندى ئەو حزبەیە
هەڵسوڕاوێکى سیاسیە لە ئاستی کوردستان و عێراق .
پ - بۆ چەپ و کۆمۆنیستەکان ناتوانن نوێنەری
ناڕەزایەتیەکانی خەڵک بن لایەنە قەومی و دینیەکان زۆرجار خەریکن ئەم
نوێنەرایەتیە دەکەن ؟
و - پێش هەموو شتێک ئیسلامیەکان پاشەکشەى
گەورەیان کردووە لەچاو ساڵانى ڕبوردوودا قەتیش نوێنەری ناڕەزایەتى
خەڵکیان نەکردووە ئەگەر پێتوابێت گۆڕان نوێنەری ناڕەزایەتیەکانى خەڵکە
وانییە ئەوان تەنها نوێنەری چینی وردە بۆرژوازین ئەوان ناتوانن نۆێنەری
چینی کرێکاران بن کە زۆرینەی پێکهاتەی خەڵکى کوردستانە
کۆمۆنیستەکان نوێنەری ڕاستەقینەی چینی کرێکارن بۆ زیادکردنى هەقدەست بۆ
بیمەی بێکاری بۆ هەقى ڕێکخراوبوون بۆ هەقی مانگرتن بۆ هەموو
ناڕەزایەتیەک کە کرێکار هەیەتى ئەمە مانای ئەوە نیە لەهەر شوێنێک
ناڕەزایەتییەک هەبیت یەخەمان بگیرێت بۆ ئێوە نەتانکرد بۆنمونە
ناڕەزایەتییەک لە ئێراندا هەبوو هەموو دنیای هەژاند بەڵام پەیوەندی بە
ئاڵوگۆڕ لە کۆمەڵگەدا نەبوو پیوەندی بە جیابونەوەیەک هەبوو لەناو
حکومەتى ئیسلامی ئێراندا موسەوی بێت یا ئەحمەدی نەژاد بێت بەنیسبەت
کرێکارانەوە چ جیاوازییەکى هەیە بۆیە خەباتى ئێمە گەیاندنی چینی
کرێکارە بە دەسەڵات وحکومەتى شۆسیالیستى .
پ - لەکوردستاندا
بۆ ئاستی جەماوەری حزب و رێکخراوە چەپ و کۆمۆنیستیەکان لەچاو حزبە
قەومی و دینیەکان کەمترە ؟
و - تەجروبەی سین
و سۆڤیەت زەرەرێکی زۆری لە بزوتنەوەی کۆمۆنیستی دا ئەوەنەک کوردستان
بگرە مەسەلەیەکى جیهانیشە بەڵام هەمیشە زەمینەی ئەوە هەیە کە
کۆمۆنیستەکان بێنەوەو بەهێز بن مادام دنیا دنیای سەرمایەدارییە
کۆمۆنیزم قەت فەوتانى نییە هەموو بزوتنەوەیەکى کۆمەڵایەتى قابیلە بچێتە
پێشەوەو قابیلە بچێتە دوواوە وە هەموو ئەحزابى سیاسیش هەر وابووە ئەم
ئەحزابە کوردیانەى ئێستا لەساڵی 1988 خەڵک وتى نەما تەواوبوون بەڵام لە
ئاڵوگۆڕی شەڕی کەنداودا زەمینەی ڕاپەڕینی خەڵکى کوردستان هاتە پێشەوەو
ڕاپەڕین کراو ئەوەتا ئێستا دەسەڵاتن .
پ - وەک کۆمۆنیستی کرێکاری تێڕوانینتان بۆ
ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەی مەدەنى چییە .
و - پێش ئەوەی جوابم چییە دەبێ ئەوەمان بیر
نەچێ کە کوردستان دەسەڵاتى حزبی و میلیشیایی بەڕێوەى دەبات سێ پارێزگا
دابەش بووە لە بەینى دوو حزبى میلیشیایدا کە خۆشیان پێیان ناخۆشە پێیان
بوترێت میلیشیا پارتى لەژێردەسەڵاتى یەکێتى هیچ دەورێکیان نییە
وەبەپێچەوانەشەوە لای پارتیش بە هەمان شێوەیە بۆ یەکێتى.
بۆیە ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەی مەدەنیش ناتوانن وەک پێویست بەو ئەرکانە
هەستن کە لەسەرشانیانە بەڵام ئێمە بونى ئەو رێکخراوانەمان زۆر پێباشە
ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنى دەتوانن بەرگری لە مەدەنیەت بکەن و
ئەرکیان وشیارکردنەوەی کۆمەڵگایە بەڵام تا حکومەت حومەتێکى مەدەنى
نەبێت دیسان ئەم ڕێکخراوانە ناتوانن وەک پێویست دەوری خۆیان بگێڕن .
پ - بۆ مەسەلەی مافی ژن خاڵى سەرەکی کاری
ڕێکخراوە کۆمۆنیستییەکانە ؟
و - بەنیسبەت
ئێمەوە هیچ جیاوازیەک لە بەینی پیاو ژندا نابینین جیاوازی بزوتنەوەی
کۆمەڵایەتى تر دروستی کردووە ئەوەی ئێمە دەیڵێن مەسەلە مافی ژنان نییە
بەڵکو یەکسانى هەمەلایەنەى ژنان و پیاوانە بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەکی ئاسودە
هەبێت .
پ - کۆمۆنیستی کرێکاری خاڵە هاوبەشەکانى
زیاترە لەگەڵ حزب و ڕێکخراوە چەپ و کۆمۆنیستیەکانى تر یا خاڵە
ناکۆکەکان ؟
و-بەڵێ خوێندنەوەی جیامان زۆرترە بۆ وەزعی سیاسی کوردستان کە
خوێندنەوەی جیاوازمان هەبوو مومارەسەی سیاسیشمان دەگۆڕێت.
پ - پێتان وانییە
لەم پەرش و بڵاویەی کۆمۆنیستەکان گەیشتن بە دەسەڵات ئەستەمە؟ تا ئێستا
هەوڵى لەیەک نزیک بونەوە و پێشنیارتان نەکردووە کە لەگەڵ ئەو حزب و
ڕێکخراوە کۆمۆنیستیانەى کە هەیە لە کوردستان یەک بگرن و یەک حزبی
کۆمۆنیستی بەهێز دروست بکەن .
و - ئەمە بۆچونێکە کەپێی وایە کۆمۆنیزم بەم
شێوە بەهێز دەبێت. بەڵام ئەمە مەرجى بەهێزبوون نییە ممکینە یەک بگرێت
بەڵام بکشێتە دواوە نەزانێت چی بکات من پێم وایە ئەمە مقولەیەکى کۆنە
کە ئەوترێت.
ڕەنگە 5کەس بچن حزبێکى کۆمۆنیستی لەدەرەوەی ئێمە و حزبەکانى تریش دروست
بکەن لە کاتی مومارەسەى سیاسی ببنە هێزێکى گەورە بۆ ئێمەش هەروایە
ڕەنگە لە هەلێکى سیاسی ئاڵوگۆڕێک کە ڕوو ئەدات ئێمەش بەهێز ببین بۆ
نمونە گۆڕان کە لەیەکێتى جیابویەوە فرسەتێکى بۆ هاتە پێش و
ناڕەزایەتیەکانى بەشێک لە خەڵکى قۆستەوە و هەرچەندە ئایندەشی دیار نیە
بەڵام چەند کورسییەکیشى هێنا خۆ ئەمان جیابونەوە لە یەکێتى بۆیە هەندێ
جار جیابونەوە بەقازاننجتە .
پ - تێڕوانینتان بۆ حزب و ڕێکخراوە چەپ و
کۆمۆنیستیەکان چییە .
و - من پێموانییە حزبێکى کۆمۆنیستی هەبێت کە
تەئسیراتى لەسەر کۆمەڵگا دانابێت جگە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری .
پ - وەک
ئاگادارین ماوەیەک داواتان پێشکەش بە حکومەتى هەرێمی کوردستان کردبوو
کە مۆڵەتى حزبتان بداتێ ئایا پێتان وانییە حزبەکەتان لەئاستى
ڕێکخراوێکدایە و ناتوانرێ ناوی لێ بنرێت حزب بەو دەلیلەی کە کەمن
لەڕووی نفوسەوە؟
و - حزبی ئێمە خۆی موجاز بووە بارەگامان
بووە ڕادیۆمان بووە ئەوە یکێتى نیشتیمانى کوردستان بوو کە دەیویست لە
ڕێگەی دادگاو شکاتەوەهەڵسوڕانى سیاسیمان قەدەغەکات بەڵام نەیتوانى ئێمە
لە دادگا بردمانەوە دواتر بەزەبری چەک هەڵیکوتایە سەرمان 5 هاوڕێی
ئێمەیان کوشت ئێمەبەپێی قانون ئیجازەمان لێ نەسەنراوەتەوە بەڵام خۆمان
پێمان باش بووە جارێکى تر لەباری قانونییەوە داوای مۆڵت بکەینەوە
مەرجەکانیشیان ئەوە بووە کە 50 دامەزرێنەرمان هەبێت ئامادەمان کردووە
500 ئەنداممان هەبێت ناوەکانى ئەوانیشمان پێداون بەرنامەمان چییە
بەرنامەکەمان بۆ ناردوون بەڵام ساڵێکە هیچ ئاسانکاریەک بۆ ئێمە ناکەن.
پ - بەهیوای ئەوەن دەسەڵاتى سیاسی بگرنەدەس ؟
و-مانای حزبی سیاسی دەبێت دەسەڵات بگرێت بەڵام کەی فرسەت دەبێت کەی
ئیمکاناتمان هەیە ئەوە واقعى مەسەلەکەیە ئێمە بەدوای ئەوەوەین کە
دەسەڵاتى سیاسی کوردستان بگرینە دەس .
پ - ئێوە حزبێکى ئەنتەناسیونالیستین بۆ
هەمیشە باس لە جیابونەوەی کوردستان دەکەن دەبوایەجیابونەوەی کوردستان و
دەوڵەتى سەربەخۆ خواستى حزبە قەومیەکان بووایە ئەم سنور بەندییە بۆ؟
و - ئێمە نە سنور
دانان لامان موقەدەسە نە لابردنیشی عێراق لە وەزعێکى تایبەتدایە بۆیە
ئێمە جیابونەوەی کوردستان و پێکهێنانى دەوڵەتى سەربەخۆمان پێ باشە ئەمە
هیچ پەیوەندییەکى بە ئەنتەرناسیۆنالیستیمانەوە نییە .
پ - لە باسی
جیابونەوەی کوردستان و پێکهێنانى دەوڵەتى سەربەخۆ ئەی کێشەی کەرکوک ؟
و - کەرکوکیش
بەشێکە لە قەزیەی کوردستان ئەگەر کێشەی کوردستان چارەسەر کرا ئەوکات
ئەوە خەڵکى کەرکوک خۆیەتى بڕیار دەدات سەر بە هەرێمى کوردستان بێت یا
دەسەڵاتى ناوەند.
پ - بۆ گەیشتن
بەدەسەڵات ئێوە چ جۆرە خەباتێک دەکەن ؟
و - خەباتی کرێکاری .
پ - حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لە ساڵى 2000
شەڕتان بوو لەگەڵ یەکێتى نیشتمانى 5 کەسیان لێکوشتن بەوتەی خۆشتان
نەوشیروان مستەفا جێبەجێکاری ئەو کردەیە بووە ئایا لەئێستادا شەڕەکەتان
هەر لەگەڵ یەکێتى نیشتیمانییە یا گواستوتانەوە بۆ ناو گۆڕان؟
و - ئەگەر کاتی
خۆی هات و لە دادگا شکاتمان کرد دەبێت سەرانی یەکێتى نیشتیمانى خۆیان
دان بەوەدا بنێن کە کەسی یەکەم و دووەم کێیە لەو تاوانەدا
بەڵام ئەوە ئاشکرایە مونەفیزی عەمەلیەکە نەوشیروان مستەفا بووە کە
ئەمەش مانای خۆی هەیە . ئەم کێشەیەش بۆ ماوەیەکى زۆر بەینى ئێمەو
یەکێتى شێواند ئەم شەڕە شەڕی بەینی ئێمەو یەکێتى بوو نەک یەکێتى و خەڵک
وە ئێمە بەننامەیەکمان دەرکرد وتمان ئەم بارە گرژیەی نێوان ئێمەو
یەکێتى لای خۆمانەوە کۆتایی پێ دێنین بەڵام ئەم شەڕە هەر ماوە و کۆتای
نایت تەنها مەگەر یەکێتى بێت دان بە تاوانەکانى خۆیاندا بنێن و داوای
لێبوردن بکەن و قەرەبوی زەرەرە مادی و مەعنەویەکانمان بۆ بکەنەوە بەڵێن
بدات کەدیفاع لە ئازادی سیاسی بکات کێشەی ئەحزاب بەچەک وەڵام نەداتەوە
کە ئەمانەشمان چەندجارێکى تر داوا کردووە.
پ - وەک خۆت ئاماژەت پێکرد ئێوە
دەسپێشخەریتان کردووە و لای خۆتانەوە بەیاننامەیەکتان دەرکردووە و
کۆتایتان بەو بارگرژیەى نێوانتان هێناوە ئایا وەڵامى یەکێتی نیشتیمانى
کوردستان چیبوو بۆتان
و - لەو وەختەیا هیچ جوابێکمان پێ نەدرایەوە
تا ساڵی پار لە ڕۆژنامەی ئاسۆ کە ڕۆژنامەی( دکتۆر بەرهەم ) ە نوسیبوی
کە یەکێتى ئامادەیە لەگەڵ ئێمە دانیشن و لەو بالرەشەوە ئێمە
دانیشتنێکمان لەگەڵ مەلا بەختیار هەبوو ئەو خاڵانەمان پێشنیار کرد کە
ئازادی سیاسی بپارێزن بە چەک مامەڵە لەگەڵ هیچ لایەنێکى سیاسی نەکەن
ئەو هاوڕێیانەی ئێمە کە کوژراون وەک شەهیدەکانى خۆیان حسابیان بۆ بکەن
کارئاسانیشمان بۆ بکەن بۆ دەرهێنانى مۆڵەتی حزبی بەو شەرتە ئێمە
لەگەڵیان ڕێکدەکەوین بەڵام بێ وەڵام ماونەتەوە دیسان پێش هەڵبژاردنەکەی
25/7 تەلەفۆنێکیان بۆخۆم کرد کە مامجلال لەسەر ئەو خاڵانە ڕازی بووە کە
ئێمە داوامان کردووە .بەڵام دیسانەوە هیچ جوابێکیان نییە .
پ - ئێمە شتێکمان نەماوە ئەگەر دوواوتەت؟
و - هیوادارم وەک
پێویست وەڵامى پرسیارەکانتانم دابێتەوە .
|