قه‌یرانی جیهانیی سه‌رمایه‌داری.
به‌يانی دیفاع له‌ماركسیزم.
ئالان وودز
وه‌رگێڕانی:
ئامانج پیرۆت
- به‌شی دووه‌ه‌م و کۆتایی
-
مايه‌پووچ
بوونی
ئابووريناسه بۆرژوازییه‌کان.
ئابووريناسانی بۆرژوازی چه‌سپاون به‌و خۆشخه‌ياڵيه کۆنه‌وه که
ده‌ڵێت،
ڕوودانی داڕووخانی ئابووری جیهانی مه‌حاڵه و ئه‌وان له ڕووداوه‌کانی
ڕابردوو ده‌رسیان وه‌رگرتووه(ڕێك چۆن سه‌رخۆش دوای هه‌موو
سه‌رئێشه‌يك به‌هۆی ئه‌لکهوله‌وه ده‌رس وه‌رده‌گرێت). وتیان ئه‌زمه‌ی
ئابووری ئێستا له چوارچێوه‌ی ئه‌مریکا تێناپه‌ڕێت، ئابووری ئه‌مریکا
به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌کان له‌ته‌واوی جیهان `داده‌بڕێت`(به‌م قسه‌یه
سه‌رجه‌م ئه‌وه‌ی پێشتر له‌سه‌ر جیهانگیری وتبوو‌یان پێچه‌وانه‌یان
کرده‌وه)، وه چین و ئه‌وره‌پا ده‌بن به‌هێزی جوڵێنه‌ری تازه بۆ
ئابووری جیهان وه شتی له‌م بابه‌ته...
ئه‌م جۆره
پڕوپاگه‌ندانه
ئه‌مڕۆ چه‌ند بێ مانا دیارن!
نرخی عه‌قار له ئاستی جیهاندا هه‌ره‌س دێنێت. ئابووری جیهان سست
ده‌بێته‌وه. جه‌مسه‌ره ئابووریه‌کانی ئه‌وروپا زۆر زیا‌تر ده‌ستیان
کردووه به‌خاوبونه‌وه، وه به له‌به‌رچاوگرتنی حه‌تمیه‌تی ئیفلاس
کردنی با‌نکی زیاتر‌و که‌موکورتی له سه‌رمایه‌و قه‌رزه‌کاندا ، زنجیره‌ی
ئه‌م رووداوانه به‌رده‌وام ده‌بن، راسته ئه‌وه‌ی پێی ئه‌وترێت
ئابووری یه ڕوو له سه‌ره‌کان تا ئێستا له گه‌شه‌ی خۆیان
به‌رده‌وامن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ وه‌ستانی لێشاوی سه‌رمایه‌و دابه‌زینی
نرخی کاڵاکاندا ، ناتوانن دووربن له قه‌یرانه گشتی یه‌که. بێگومان
ئه‌م پرۆسه‌یه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی کات و به‌شێوه‌یه‌کی ناچوونیه‌ک
ڕوو
ده‌دات.
هه‌ندێک له وڵاته‌کان زووتر‌و هه‌ندێکی تریان دره‌نگتر تووش ده‌بن .
به‌ڵام سه‌ره‌نجام هه‌موویان په‌لکێشی ناو کووره‌ی ئه‌م قه‌یرانه
ده‌بن.
ئه‌وه
گرنگ نيه له چ وڵاتێکه‌وه قه‌یران ده‌ست پێ ده‌کات. گرنگی یه‌که
له‌وه‌دا‌یه، له سایه‌ی هه‌لومه‌رجی ئێستادا، قه‌یران به شێوه‌یه‌کی
حه‌تمی له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێک و له کیشوه‌رێکه‌وه بۆ ئه‌وی تر
ده‌گوازرێته‌وه. حاڵی حازر قه‌یرانه‌که له ئه‌مریکاوه ده‌ستی
پێکردوه، ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ڵپه‌ی موزاره‌باتی تا ئه‌و په‌ڕی خۆی
به‌رزکرده‌وه. به‌ڵام دوای ئه‌وه زۆر به‌خێرایی و راسته‌وخۆ،به
پێچه‌وانه‌ی پێشبینی سه‌رجه‌م ئابووری ناسانه‌وه ، قه‌یرانه‌که
ته‌شه‌نه‌ی کرد‌و گواسترایه‌وه بۆ ئێرلانداو ئیسپانیا‌و به‌ریتانیاو
سه‌رجه‌م ئه‌وروپا. وه ئاکام و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌گاته ئه‌مریکای
لاتین وئاسیاو ئه‌فریقا. وه‌سه‌رئه‌نجام وڵاته‌کان وه‌ك پوولی دۆمینه
یه‌ك به دوای یه‌كدا ده‌که‌ون. ته‌نانه‌ت چینیش ، هه‌رچه‌نده
تائێستاش له پێشکه‌وتندایه، له‌م قه‌یرانه ڕزگاری نابێت.
له سه‌رو به‌ینی قه‌يرانه‌که‌دا سه‌رمايه‌داره‌کان ناچارن په‌نا
ببه‌نه به‌رهه‌ندێک هه‌ڵسوکه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له بازاڕی
گرژبوو وه‌ده‌ست بێننه‌وه. په‌ناده‌به‌نه به‌ردابه‌زاندنی نرخه‌کان و
نغرۆکردنی بازاڕه‌کان وهه‌ندێک ڕێگا چاره‌ی تر، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر
نه‌یاره‌کانیاندا زاڵ‌بن ، به‌م کرده‌وه‌یان له‌ڕێگه‌ی وروژاندنی
خولێکی لوولپێچی گرژ‌و ڕوو له خوار، قه‌یرانه‌که ئاڵۆزتر ئه‌که‌ن.
چوونکه خه‌ڵك له چاوه‌ڕوانی دابه‌زینی نرخی کاڵاکاندا، کڕینی
پێداویستیه‌کانیان دواده‌خه‌ن، وه سه‌ره‌نجام نرخه‌کان ناچار به
دابه‌زین ئه‌که‌ن،
ئه‌مه‌ش به‌زه‌قی له‌بازاڕی قه‌رزی خانووبه‌ره‌دا ده‌بێنرێت. "
په‌تاکه وه‌ک د‌رمێکی یاخی ، له‌ولاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی تر بڵاو
ده‌بێته‌وه. دواتر ئه‌وه ئاشکرا ده‌بێت که سه‌رجه‌م وڵاتان له
ڕاده به‌ده‌ر هه‌نارده یان هه‌بووه(واته له‌ڕاده‌به‌ده‌رهه‌م
به‌رهه‌میان هێناوه) وکه هاورده‌یان له ڕابه‌ده‌ره و( بازرگانی
یان له‌ڕاده‌به‌ده‌ره) .(بڕوانه، کێبی سه‌رمایه به‌رگی سێ
لاپه‌ڕه‌ی181{چاپی ئینگلیزی}) ئه‌وه به‌ڕوونی ده‌رده‌که‌وێت که
هه‌ریه‌کێك له‌و وڵاتانه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر قه‌رزیان کردوه ئاگری
هه‌ڵاوسان وموزاره‌به‌یان به‌شێوه‌یه‌ک گه‌وره و خۆش کروه که ئێستا
ناچارن به‌هه‌ر نرخێک بووه بیکوژێننه‌وه. واته مه‌سه‌له‌که تایبه‌ت
نی یه به‌م وڵات و ئه‌و وڵاته‌وه ، یان ئه‌م بانک و ئه‌و بانكه‌وه
، به‌ڵکو کێشه‌که هی سیسته‌مه‌که خۆیه‌تی. ڕاسته که‌سادی بێ کۆتایی
نی‌یه، له‌دوورماوه‌دا پارسه‌نگی نوێ به‌ده‌ست دێت، نرخه‌کان جێگیر
ده‌بنه‌وه، قازانج ده‌بوژێته‌وه وخولێکی نوێ ده‌ست پێ ده‌کات، به‌ڵام
ئه‌مه له‌ئاسۆی ئێستا دا نیشانه‌کانی دیار نی یه. داڕووخان تازه
ده‌ستی پێ کردوه و هێشتا کۆتایی نه‌هاتوه، که‌س نازانێت چه‌ند
به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌هه‌ر حاڵ وه‌ك کینز پێشتر ووتویه‌تی (له‌دوور
ماوه‌دا هه‌مومان له‌به‌ره‌ی مردووانین).
ئاسانه مرۆڤ دوای ڕوودانی به‌سه‌رهات دانا بێت. ئابووریناسانی
بۆرژوازی له‌پێشبینی کردنی ڕووداوه‌کان پاش ڕوودانیان، لێهاتوون ، له
دانه‌رانی کتێبی سه‌رده‌می کۆن ده‌چن، ئه‌وانه‌ی زۆر به‌ووردی پێشبینی
به‌سه‌رهاتی مێژوویی وایان ده‌کرد، سه‌دان ساڵ پێشتر ڕوویان دابوو.
خه‌ڵکی ساده، وه‌کو بینه‌رانی یه‌هوه، زۆر به توندی به‌مانه کاریان
تێده‌کراو وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌کی پیرۆزی کتێبی پیرۆز ده‌یانهێنایه‌وه،
له‌کاتێكدا خه‌ڵکانی به‌رچاو ڕوونتر له‌ڕووی زانست وهه‌ڵسنگاندنه‌وه
ئه‌م جۆره پێشبینی یانه‌یان گاڵته‌جاڕانه ده‌هاته پێش چاو. هه‌مان
ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌گالته‌یان به ئێمه‌ی مارکسی ده‌هات و ده‌یان ووت
سه‌رده‌می قه‌یران به سه‌ر چوو، ئێستا به‌ده‌نگیکی بزڕکاوه‌وه له‌پی
ده‌ستیان هه‌ڵده‌پروێنن . پێمان راده‌گه‌یه‌نن، له دوای سی
یه‌کانه‌وه، ئێستا له‌ناو خراپ ترین قه‌یراندا ژیان به‌سه‌ر
ده‌به‌ین. ئاوات ده‌خوازن که‌س تێبینی ناکۆکی زه‌ق و به‌رچاوی قسه‌ی
ئه‌مڕۆو دوێنێ یان نه‌کات.
ڕاستیه‌کی ساده ئه‌وه‌یه: ئابووریناسانی بۆرژوازی له‌بیست یا سی ساڵی
ڕابردوودا نه هیج فێر‌بوون وه نه پێش هیچ ڕووداوێك که‌وتوون و پێش
بینیان کردبێت. ئه‌وان له‌وه که‌م تواناتربوون که ده‌رك به کات و
وه‌ختی گه‌شه وه‌یان ڕکود بکه‌ن. ده‌یان ساڵه خه‌ریکی ئه‌وه‌ن
قه‌ناعه‌ت به ئێمه بکه‌ن که سووڕی ئابووری کۆتایی هاتووه، بێ‌کاری
جه‌ماوه‌ری به‌سه‌رچووه، دڕنده‌ی هه‌ڵئاوسان ماڵی کراوه، سه‌رئه‌نجام
وله‌م به‌رده‌وامیه‌دا سه‌رجه‌م سیاسه‌تمه‌داره ڕیفۆرمخوازه‌کان ئه‌م
جۆره گاڵته‌جاڕی یه‌یان وه‌ك ڕاستیه‌کی جێگیر قبووڵ کردوه.
له‌به‌ریتانیا گۆردون براون به‌شانازیه‌وه ده‌یوت: خولی گه‌شه‌و گرژی
ئابووری له‌نێو چوو. ئیستا کاتێک که ئابووری به‌ریتانیا نووقمی
ڕکوده، ئه‌و خه‌ریکی قووتدانه‌وه‌ی وشه‌کانی خۆیه‌تی. ئه‌مانه
هه‌مووی ئه‌وه ده‌رده‌خات که‌ئابووریناسانی بۆرژوازی ته‌نها بۆ ئه‌وه
باشن که‌بیانوو بۆ ڕژێمێکی بۆگه‌نو مایه پوچ بهێننه‌وه.
ئيمه پێشبینی چیمان کرد؟
با لێره‌دا به‌راوردێك له نێوان تێڕوانینی مارکسیسته‌کان و بورژوازی
یه‌کان بکه‌ین. به‌پێجه‌وانه‌ی ئابووریناسه بۆرژواکان ، ئه‌وانه‌ی
که‌وتنه هه‌ڵه‌وه بۆ چه‌سپاندنی پڕوپاکه‌نده تایبه‌ته‌کانیان،
ڕه‌وتی مارکسستی ڕاستی بارودۆخه‌که‌یان ڕوون کرده‌وه. له
به‌ڵگه‌نامه‌ی:
On a Knife s Edge: Perspectives for the world
economy
که ساڵی1999 نووسراوه ئێمه ته‌ئکیدمان کرده‌وه که:
« له ڕابردوودا ده‌وترا ڕۆڵی ئحتیاتی فدرالی بریتی یه له زه‌مانه‌ت
کردنی هاوسه‌نگی له‌گه‌رمه‌ی ئاهه‌نگدا، به‌ڵام بارودۆخه‌که ئاوا
نه‌ماوه‌ته‌وه . هه‌ر له‌و کاته‌دا که ئالان گرینسبان پاڵپشتی خۆی بۆ
خۆ کۆکردنه‌وه‌و که‌م کردنه‌وه‌ی مه‌سره‌ف ڕاده‌گه‌یاند، ئاماده‌بوو
گه‌وره‌ترین زریانی مالی و موزاره‌به له‌مێژوودا بخولقێنێت ،
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ده‌یزانی که ئه‌م کاره‌ی چه‌ند سه‌رکێشی و
مه‌ترسی له‌گه‌ڵدایه. ئه‌و له نیرۆي ئیمبراتۆر ده‌چوو کاتێ له
سووتانی ڕۆمادا چێژی وه‌رده‌گرت. کاتێ که نرخی سوودی چاره‌که پونتێک
به‌رزکرده‌وه له ڕاستیدا هیچ شتێکی نه‌کرد جگه له نه‌وت کردن به
سه‌ر ئاگری موزاره‌بات دا. به‌م شێوه‌یه دروستی ئه‌و په‌نده کۆنه
ده‌رکه‌وت که ده‌لێت:{ خوا بیه‌وێت که‌سێک نابووت بکات، شێتی ئه‌کات.}
»
له‌هه‌مان به‌ڵگه‌نامه‌دا هاتووه:
دووگرفتی سه‌ره‌کی به‌رده‌می په‌ره‌سه‌ندنی هێزه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان
له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا بریتین له:
موڵکایه‌تی تایبه‌تی و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی. به‌ڵام سه‌رمایه‌داری
به‌هۆی زنجیره‌یه‌ك کاروکرده‌وه‌وه ده‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌کی دیاری
کراو له ده‌وری ئه‌م سنوورانه خول بخوات ، وه‌ك په‌ره‌پێدانی
بازرگانی جیهان و بڵاو کردنه‌وه‌ی قه‌رز. مارکس پێشتر جێگا‌و رێگای
قه‌رزی له رژێمی سه‌رمایه‌داریدا باسکردوه. که بریتیه له‌و
ئامرازه‌ی که بازار ده‌توانێت به‌هۆیه‌وه دوورتر له سنووری سروشتی
خۆی بڕوات. وه به هه‌مان رێگه، به‌هۆی فراوانکردنی پانتایی بازرگانی
جیهانی یه‌وه ده‌توانرێت ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ماوه‌یه‌کی دیاری کراو
دابین بکرێت، به‌ڵام ته‌نها له‌سه‌رحسابی ئاماده‌کردنی هه‌لومه‌رجی
ڕوودانی قه‌یرانی پرمه‌ترسی و ماڵوێرانکه‌ر تر له داهاتوودا.
«به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری هه‌میشه سه‌رگه‌رمی ئه‌وه‌یه که
به‌سه‌ر ئه‌م سنوره‌ی که پابه‌ندێتی زاڵ بێت ، به‌ڵام کاتێک له‌م
سنوورانه تێپه‌ر ده‌بێت جگه له زیادکردنی گرفتی گه‌وره
بۆتێپه‌ڕاندنی ئه‌م سنوورانه هیچی نه‌کردوه .
«"ئه‌و سنووره راسته‌قينه‌ی که له‌به‌رده‌م به‌رهه‌مهێنانی
سه‌رمایه‌داری دا يه، سه‌رمایه خۆيه‌تی"(مارکس ،سه‌رمایه
به‌رگی3،15، 2ـ3 (له‌چاپی ئينگليزی)
«یه‌کێك
له‌وپایانه‌ی سه‌رمایه‌داری له‌سووڕی به‌رهه‌مهێناندا پشتی پێده‌به‌سێت
قه‌رزه. هێزی هه‌ر بازنه‌یه‌ك له‌زنجیرێكدا به‌نده به هێزی
بازنه‌یه‌کی تره‌وه. له‌وانه‌یه زنجیرێك له‌چه‌ند خاڵێکدا بترازێت .
دره‌نگ یان زوو ده‌بێت سه‌رجه‌م قه‌رزه‌که به کاشی بدرێته‌وه.
زۆرجار ئه‌و ڕاستیه، له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی له ساته وه‌ختی گه‌شه‌ی
سه‌رمایه‌داریدا قه‌رزده‌که‌ن ، له‌بیر ده‌کرێت.
قه‌رزه‌کان وه‌ک داینه‌مۆ وهێزی به‌رهه‌مهینان ده‌و‌رده‌بینن
:
"قه‌رز سه‌رچاوه‌ی به‌هێزبوونی په‌رسه‌ندنی پرۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنان و
به‌رفراون بوونی کرداره
پیشه‌سازی و بازرگانی یه‌کانه"(مارکس،سه‌رمایه،به‌رگی 3 ل470{چاپی
ئینگلیزی})
«به‌ڵام ئه‌مه
ته‌نیا
دیوێکی دراوه‌که‌یه. به‌رفراوانبوونی قه‌رزه‌کان وقه‌رزدان،
بازاڕه‌کان تا ئه‌ودیوی سنووری سروشتی خۆیان پاڵ ده‌نێن، به‌ڵام
له‌خاڵێکی دیاریکراودا ، ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی خۆی. له‌سه‌رده‌می
گه‌شه‌دا وا ده‌رده‌که‌وێت قه‌رزه‌کان کۆتایی یان نی یه.به‌ڵام
هه‌رکه قه‌یران ده‌ست پێده‌کات ئه‌م بڵقی ته‌وه‌هومه ده‌ته‌قێت.
داهاته‌کان دواده‌که‌ون، کاڵاکان له‌بازاڕدا نافرۆشرێن، نرخه‌کان
داده‌به‌زن. په‌ره‌سه‌ندنی بازاڕی جیهانی ئه‌م کرداره بنه‌ڕه‌تيه له
ناو نابات، به‌ڵکو چوارچێوه‌یه‌کی قه‌به‌ی ده‌داتێ تا خۆی پێ
ده‌رببڕێت. سه‌ئه‌نجام قه‌رزه‌کان قه‌یرانه‌که قووڵتر ودرێژماوه‌تر
ده‌که‌نه‌وه‌و له‌چاو بارودۆخێکی تردا. مێژووی یابان له‌م دویانه‌دا
به‌سه بۆ سه‌لماندنی ئه‌مه. له دوای ده‌یه‌یه‌ك له گه‌شه‌و
ڕه‌ونه‌ق وبه‌رزبوونه‌وه‌ی خێرای نرخ و ئو‌سوڵ و سه‌همه‌کان، بڵقه‌که
ته‌قیو به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری نرخی رێژه‌کانی
سووده‌وه کۆتایی هات. هه‌لومه‌رجه‌که زۆر له ئێستای ئه‌مریکا
ده‌چوو، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وام به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زه‌وی، پێویست
بوو دیسانه‌وه ڕێژه‌ی قازانج به‌رزکرێته‌وه، تاسه‌ر ئه‌نجام گه‌یشته
رێژه‌ی 6% وه‌له کۆتایی ساڵدا به‌شێوه‌یه‌کی خێرا نرخی سه‌هم 40%
دابه‌زی. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش با‌نکی یابان ڕێژه‌ی سوودی به به‌رزی
هێشته‌وه. له‌و کاته‌دا ئابووریناسان ده‌ست خۆشی به‌ڕێوه‌بردنی
حه‌کیمانه‌یان له‌بانکی یابان کرد. به‌ڵام ئاکامه‌که‌ی درێژکردنه‌وه‌ی
ده‌یه‌یه‌ک ته‌مه‌نی که‌ساد بوو.
«به هاتنی جیهانگیری و لابردنی ڕێگری یه‌کانی به‌رده‌م قه‌رزه‌کان و
موزاره‌به‌ی ماڵی ، قه‌باره‌ی په‌ره‌گرتن له ڕاده به‌ده‌ر
ته‌شه‌نه‌ی کرد، ئه‌گه‌ری داڕووخانی ئابووری جیهانیش به‌هه‌مان شێوه
زیادی کرد. به‌ڵام قه‌یران نه له سه‌رمایه‌ی خه‌یاڵی یه‌وه‌و و نه
له فرتوفێڵی بازاڕه‌کانی دراوه‌وه‌و و نه له به‌کارهێنانی
له‌ڕاده‌به‌ده‌ری قه‌رزه‌کانه‌وه به‌دی نایه‌ت. پێشتر مارکس ئه‌مه‌ی
له به‌رگی سێ ی سه‌رمایه‌دا ڕوونکردوته‌وه:
«"ئه‌گه‌ر
چاویش له‌و موزاره‌به‌و مامه‌ڵه بازرگانی یه شه‌رمهێنانه‌ش بپۆشین
که سیسته‌می قه‌رزدان به باشی ده‌زانێت. ناتوانرێت قه‌یران به شتێک
جگه له ئاکام و ده‌رئه‌نجامی جیاوازی نێوان که‌ڵه‌که‌بوون و
به‌کارهێنانی سه‌رمایه‌داران ، لێكبدرێته‌وه. قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی
سه‌رمایه‌ی به‌رهه‌مهێن له به‌رهه‌م هێناندا به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی
پشتی به توانای به‌کارهێنانی چینه به‌رهه‌م نه‌هێنه‌ره‌کان
به‌ستووه، له‌کاتێکدا توانای به‌کارهێنانی کرێکاران، سنوورداره ،
له‌لایه‌ک به‌هۆی یاسای کرێ وه و له‌لایه‌کی تره‌وه، ئه‌وان به‌کار
ناهێنرێن تا نه‌زانرێت به‌کارهێنانیان مایه‌ی سووده بۆ چینی
سه‌رمایه‌دار. هۆی سه‌ره‌کی سه‌رجه‌م قه‌یرانه‌کان خۆی له هه‌ژاری
توانای ڕوو له خواری توانای کڕینی خه‌ڵک دا ده‌بینیته‌وه له
به‌رامبه‌رمه‌یلی به‌رهه‌م هێنانی سه‌رمایه‌داری بۆ په‌ره‌پێدانی هێزی
به‌رهه‌مێنان ، وه‌ك ئه‌وه‌ی تونایه‌کی بێ کۆتایی به‌کارهێنان له
کۆمه‌ڵگادا هه‌بێت."(مارکس، سه‌رمایه .به‌رگی 3 ل472).
«په‌ره‌گرتنی بازرگانی جیهانی و کرانه‌وه‌ی بازاڕی تازه له ئاسیاش
جوڵێنه‌رێکی کاتین ، ته‌نیا ئه‌و هۆیه به‌هێز‌تر ده‌که‌ن که
داڕمانێکی گه‌وره‌تر بخاته‌وه. »
ئه‌م چه‌ند دێڕه نزیکه‌ی ده‌یه‌یه‌ک پێش ئێستا نوسراوه ، ئه‌و کاته‌ی
که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئابوریناسه بۆرژوایی یه‌کان هێشتا ئینکاری
ڕوودانی ڕکودێکی جیهانی یان ده‌کرد .
مافی خۆمانه لێره‌دا ئه‌م پرسیاره بکه‌ین: کێ باشتر له ڕه‌وتی
ئابووری جیهانی گه‌شتووه ، وه کێ پێشبینی دروستی خستوه‌ته روو،
ئابووریناسانی بۆرژوازی یا مارکسیست ؟
ئایا چین ئه‌توانێت جیهان ڕزگار بکات؟
په‌ندیکی کۆن هه‌یه ئه‌ڵێت خنکاو ده‌ست بۆ پووشیش ده‌بات. بۆرژواکان
و ئه‌وانه‌ی وا بیانوو بۆ ئه‌م ڕژێمه ده‌هێننه‌وه، له ترسی
کاریگه‌ری قووڵی قه‌یران به هه‌ر چوارلادا په‌له‌پڕوزه‌یانه پووشێک
بدۆزنه‌وه له خنکان ڕزگاریان بکات . تا ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر
ئومێدیان به ئاسیا و به تایبه‌تی به چین بوو .به‌ڵام ئابوری چینیش
زۆر به توندی به‌ستراوه‌ته‌وه به بازاڕی جیهانه‌وه‌و هه‌موو
هه‌ڵبه‌زو دابه‌زه‌کانیشی به خۆیه‌وه ده‌بینێت . فاینانشاڵ تایمز
له‌م دوایی یه‌دا وتارێکی جیوف دیر ی به ناونیشانی
Beijing s burden: A slowing China bodes ill for economy the world
[باری په‌کین: سستی ئابوری چین ئاژامه‌یه‌کی شوومه بۆ ئابوری جیهان]
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕکود له ئه‌مریکادا ڕوویدابوو ، هه‌نارده زۆر
به‌توندی له‌گه‌شه‌کردن به‌رده‌وام بوو، که‌به ڕێژه‌ی22% له‌ماوه‌ی
هه‌شت مانگی یه‌که‌می ساڵی 2008 زیادی کردوه.به‌شێکی ئه‌مه
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که کۆمپانیا چینیه‌کان
به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی تازه‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆ به‌رهه‌مه‌کانیان
له‌نێو ئابووریه تازه‌و گه‌شه‌کردوه‌کاندا.
به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها دواخستنی چارنووسێکی چاوه‌ڕوانکراوه. دوای ئه‌و
قه‌یرانه‌ی که ۆلستریت تووشی بوو و ئه‌و که‌ساده‌ی که ئه‌وروپاو
یابانی گرتووه‌ته‌وه، وه‌به‌رهێنه‌ران سه‌رنجیان له سه‌ر ئه‌گه‌ری
سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه له چین. دوای پێنج سال له‌گه‌شه‌ی خێرا، له
ئێستاوه نیشانه‌کانی خاوبوونه‌وه‌ی ئابووری چین ده‌رده‌که‌وێت. هه‌ر
ڕێژه‌یه‌كی گه‌شه که‌متر بێت له 8% سه‌رئه‌نجامێکی کاره‌ساتباری
له‌سه‌ر چین و ئابووری جیهان ده‌بێت. ئابووریناسان ترسیان له که‌رتی
بانکیش هه‌یه له چین.
هه‌ر له ئێستاوه نیشانه‌کانی گیروگرفتی بازاڕی هه‌نارده
ده‌رکه‌وتووه. پيشه‌سازی جلوبه‌رگ له گوانگدونگ به‌ده‌ست
گیروگرفته‌وه ده‌ناڵێنێت. به‌پێی ئاماری ناوچه‌یی نارده‌ی جلوبه‌رگ
وپاشکۆکانی 31% به به‌راورد له‌گه‌ل هه‌مان ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو بۆ
13،3 ملیار دۆلار (7،2 ملیار جونه‌یهی ئه‌سته‌رلینی، 9،1 ملیار ئویرۆ)
هاتووه‌ته خواره‌وه . هه‌نارده‌ی که‌لوپه‌لی پلاستیکی و یاری و
گڵۆپيش تووشی ڕکوود بووه یان له هه‌ره‌س هێنان دایه. ئه‌مه
هاوکاته له‌گه‌ڵ که‌مبوونه‌وه‌ی خواست له ئه‌مریکادا،
که
فرۆشتنی ته‌قسیت له مانگه‌کانی ته‌مووز و ئاب دا هاتووه‌ته
خواره‌وه. هه‌نارده‌ی گوانگدونگ بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له‌ماوه‌ی
حه‌وت مانگی یه‌که‌می ئه‌م ساڵدا دا 6،3% دابه‌زیوه . ناکرێت ئه‌مه
ته‌نها ڕێکه‌وت بێت.
یۆرۆی به‌هێزو به‌رزبونه‌وه‌ی نارده‌ی گوانگدونگ بۆ ئه‌وروپا به
رێژه‌ی 27%، جێی لاوازی دۆلار‌و گرژی بازاڕی ئه‌مریکای گرتوه‌ته‌وه.
به‌ڵام نیشانه‌کانی داکشانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له ئه‌وروپادا گه‌لێك
زۆرن، که به‌پێی خۆی یه‌کێکه له بازاڕه گه‌وره‌کانی هه‌نارده‌ی
چین. ئه‌مه له‌کۆتایی دا خراپ به‌سه‌ر هه‌نارده‌ی چین دا
ده‌شکێته‌وه. وه‌ك ستیفان گاردینی ئابووریناس له‌ستاندارتی چارتردی
شه‌نگه‌های ووتی "له‌وه ئه‌چێت ئه‌مه ئارامی پێش زریان بێت"
ئێستا نیگه‌رانی یه‌کی زیا‌تر سه‌باره‌ت به بازاڕی مه‌نقولات له
ئارادایه ، که یه‌کێک بو له کاراکته‌ره‌کانی گه‌شه‌سه‌ندن ، که
له چه‌ند ساڵی ڕابردودا ئابوری چینی ڕابه‌رایه‌تی کرد . له مانگی
ئۆگه‌ستدا فرۆش هه‌ره‌سی هێناو ڕێژه‌ی بینا کردن دابه‌زی ، له کاتێکدا
که به‌رهه‌مهێنانی ئاسن و چیمه‌نتۆو گونجێنه‌ره‌کانی هه‌وا(مکیفات
الهواء) به بێ گۆڕان ماو‌نه‌ته‌وه یان دابه‌زیون ، ئه‌و شته‌ی که
نیشانه‌یه‌کی تری لاوازی چالاکی یه. لێکۆڵه‌ره‌کان ده‌ڵێن ڕه‌زامه‌ندی
له‌سه‌ر ڕه‌هن به ده‌وری خۆی زۆر به توندی له‌م چه‌ند مانگه‌دا
دابه‌زیوه . جيری لو، لێکۆڵه‌ره‌وه له مورگان ستانلی له شانگهای
ده‌ڵێت :"له‌و باوه‌ڕه‌داین، ئه‌گه‌رێکی گه‌وره‌ی ڕودانی کاره‌سات له
بواری مه‌سکه‌ندا له چین له ئارادایه"
ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ساڵی داهاتودا بازاڕی خانوو به توندی هه‌ره‌س بێنێت
، ئه‌وه ئاکامگه‌لێکی زۆر مه‌ترسیداری له‌سه‌ر که‌رتی با‌نکی ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می ناوخۆ له ماوه‌ی ساڵی داهاتودا ، تا زۆر که‌متر له
8 % دابه‌زێت ، ئه‌وا ئه‌مه ده‌بێته هۆی دابه‌زینی زۆر زیاتری نرخی
خانوبه‌ره و له‌گه‌ڵیشیدا وه‌به‌رهێنه تایبه‌ته‌کان هه‌ره‌س دێنن و
ئاکامه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی یه‌کانیشی زۆر زۆر ده‌بن.
له هه‌ندێک لایه‌نی تری ئابوری دا نیشانه‌ی ئاگادارکردنه‌وه له
ئارادان . ئه‌و هه‌ره‌سهێنانه‌ی که بازاڕی بۆرسه به خۆیه‌وه بینی
کاریگه‌ری یه‌کی خراپی له‌سه‌ر متمانه‌ی به‌کارهێنه‌ره‌کان دانا . له‌م
ساڵه‌دا ڕێژه‌ی زیادبونی داهاته قه‌رزی یه‌کان زۆر به توندی دابه‌زی.
فرۆشی ئۆتۆمۆبیل له شه‌س مانگی ڕابردودا به ڕێژه‌ی 6 % دابه‌زی و
گه‌شته ئاسمانی یه‌کان له‌م هاوینه‌دا که‌مبونه‌وه‌یه‌کی زۆریان به
خۆوه بینی. کۆمپانیای
Gome،
که به گه‌وره‌ترین فرۆشیاری ئامێره ئه‌له‌کترۆنی یه‌کانی وڵات
داده‌نرێت، ڕایگه‌یاند که له چاره‌کی دووه‌می ساڵدا ، بۆ هه‌ر
مه‌تره دوجایه‌کی دوکانه‌کانی، ڕێژه‌ی 3 % ، فرۆشی دابه‌زیوه.
حكومه‌ت تێکڕای فایده‌ی دابه‌زاند ، که ئه‌وه ده‌رده‌خات له ڕودانی
قه‌یران ده‌ترسێت . به‌ڵام چوارچێوه‌ی مانۆڕه‌که‌ی له بواری سیاسه‌تی
مالی دا ، به هۆی ترسیه‌وه له هه‌ڵایسانی ئاگری هه‌ڵاوسان،
سنورداره ، که له مانگی فێبریوه‌ردا گه‌یشته 8,7 % پێش ئه‌وه‌ی
دابه‌زێت بۆ 4,9 % له ماوه‌ی مانگی ئۆگه‌ستدا. سه‌رۆکی با‌نکی ناوه‌ندی
، زو كسياوشون ، له ڕاگه‌یاندنێکی ئه‌م مانگه‌دا ، ڕایگه‌یاند : "له
چه‌ند مانگی ڕابردودا هه‌ڵاوسان به کرده‌وه دابه‌زی، به‌ڵام ناتوانین
له‌وه دڵنیا بین که جارێکی تر به‌رز نابێته‌وه."
ڕودانی ڕكود له چين، وه یان ته‌نانه‌ت سستی یه‌کی جددی له گه‌شه
سه‌ندندا، کاریگه‌ری یه‌کی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ربازاڕی جیهانی ده‌بێت ،
که به وڵاته به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی که‌ره‌سته خاوه‌کانی ئه‌فریکاو
ڕۆژه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مریکای لاتین ، ده‌ست پێده‌کات . بۆ نمونه
نرخی مس ، له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردودا 23 % دابه‌زیوه ، به
شێوه‌یه‌کی جوزئی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ترسه‌ی که سه‌باره‌ت به
به‌کارهێنانی کانزاکه‌وه هه‌یه له‌لایه‌ن چینه‌وه، که له‌م ساڵه‌دا
زیا‌تر له نیوه دابه‌زیوه .
سه‌باره‌ت به که‌ڵه‌کچی و موزاره‌به‌چی یه‌کان.
مه‌زاجێکی تووڕه‌ی ڕوو له‌سه‌ر و دوژمنانه له دژی "بازاڕ" ،
به‌واته‌یه‌کی تر له دژی سه‌رمایه‌داری، له‌ئارادایه . بۆ
ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م تووڕه‌یی یه سیاسه‌تمه‌داره بۆرژوازی یه‌کانی
وه‌ک ئه‌ليك سالموند، له حیزبی نیشتمانی ئوسكتله‌ندی، هه‌وڵ ده‌ده‌ن
تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ری له دژی سه‌رمایه‌داری دوور بخه‌نه‌وه‌و ئاڕاسته‌ی
به‌شێکی دیاریکراوی چینی زاڵی بکه‌ن که ئه‌وانیش : ’ که‌ڵه‌کچی و
موزاره‌به‌چی یه‌کان‘ن.
له پڕ ئه‌وه بوو به باو که ئه‌و که‌سه نادیارانه ئیدانه بکرێن
که زیانیان به داموده‌زگای جێگیری وه‌ک با‌نکی ئوسكتله‌ندا
گه‌یاندووه. پێیان وتین ئه‌م به‌ڕێزه به درێژایی سێ سه‌ده
به‌رده‌وام بووه و له شه‌ڕه‌کانی ناپلیۆن وهه‌ره‌سهێنانی ۆڵ ستریت و
هه‌ردوو شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م و دوه‌م ڕزگاری بووه ، هیچ نه‌یتوانی
به‌سه‌ریدا زاڵ بێت جگه له ده‌سته‌یه‌ک ماسی قرشی برسی نه‌بێت به
به‌دله‌ی ڕێکوپێک و چاویلکه‌ی ڕه‌شه‌وه . ئه‌م جۆره ’لێکدانه‌وانه‘
هیچ شتێک ڕوون ناکه‌نه‌وه . چۆن ده‌گونجێت ده‌سته‌یه‌ک که‌سی چاوچنۆک
ئه‌م هه‌موو توانا گه‌وره‌یان هه‌بێت؟ئه‌م که‌سانه کێن؟ ناویان چی
یه؟له کوێ داده‌نیشن ؟ که‌س نازانێت . ئه‌گینا له ماوه‌ی
قه‌یرانه‌کاندا سوود له‌وه وه‌رده‌گیرێت که که‌سێک بدۆزرێته‌وه‌و
لۆمه‌ی بکرێت ، خۆ ئه‌گه‌ر ڕێکه‌وت ئه‌و که‌سه نادیار بێت و نه‌کرێت
ده‌ستنیشان بکرێت ، ئه‌وه هه‌ر زۆر باشه.
کوتوپڕ ئه‌م ’که‌ڵه‌کچی و موزاره‌به‌چی یانه‘ده‌ستیان دایه ڕۆڵێک له
ئابوری‌دا که ڕێک له‌و ده‌وره ده‌چێت که ڕێکخراوی قاعیده له
سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دا ده‌یگێڕێت. له واقعدا سه‌رجه‌م خاوه‌ن بانک
و سه‌رمایه‌داره‌کان که‌ڵه‌کچی و موزاره‌به‌چین . وه ده‌بێت وا بن
چونکه سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر بناغه‌ی فێڵ و موزاره‌بات
دامه‌زراوه . هه‌روه‌ها له‌سه‌ر چاوچنۆکیش دامه‌زراوه . ئینکاری
کردنی چاوچنۆکی یانی ئینکاری کردنی میکانیزمی کارکردنی ئابوری بازاڕێک
که له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌وڵدان بۆ قازانج، یانی چاوچنۆکی، دامه‌زراوه .
چاوچنۆکی بۆ قازانج خۆی له خۆی دا بزوێنه‌ری سیسته‌می سه‌رمایه‌داری
یه و هه‌ر ئه‌ویش هانده‌ریه‌تی هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه.
به‌ڵێ تا ده‌هات چاوچنۆک تر ده‌بوون و قازانجی زیاتریان ده‌کرد !
ئه‌مه ئه‌و قسه‌یه بوو که دافيد وولكر، سه‌رۆکی ده‌زگای پيته‌ر. ج.
پيته‌رسۆن و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌نفيزی یه‌که‌ی و چاودێری گشتی
له‌مه‌وبه‌ری وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ، کردی :
«ئایا
قه‌یرانی پڕ مه‌ترسی قه‌رزی خانوبه‌ره‌ی ئه‌مریکی ده‌رسی لێ
وه‌رده‌گیرێت؟
وه‌ڵامه‌که
به‌ڵێ یه. پێویست بوو ئه‌م ئیجرائاتانه‌ی دوایی بگیرێته‌به‌ر چونکه
حكومه‌ت له به دیهێنانی ژێرخانێکی ڕێکخراو بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
ڕه‌هنه‌کان و سه‌نه‌ده‌کانی تردا شکستی خواردبوو. چاوچنۆکی له
ڕاده‌به‌ده‌ر بوو. هه‌ردوو کۆمپانیای فانی مای وفريدی ماك له موهیمه‌ی
بنه‌ڕه‌تی خۆیان دوور که‌وتبونه‌وه‌و زۆر چاویان بڕیبووه قازانج و
ده‌سکه‌وتی شه‌خسی له جیاتی خزمه‌تکردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی .
ڕکه‌به‌رایه‌تی ئاسانکراو له ئه‌نجامی فشاری لۆبی یه به‌هێزه‌کانی ۆڵ
ستریت و لۆبی یه‌کانی فانی مای وفريدی ماكدا بوو» (فاينانشل تايمز، 22
سێپته‌مبه‌ر 2008)
ئه‌مه زۆر ڕاسته . کاتێک که کرێکاران له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و
ئه‌نجامانه‌دا که به‌دی یان هێناوه زیادی یه‌ک وه‌ربگرن ،
سه‌رۆکه‌کان خه‌ڵاتی قه‌به بۆ خۆیان هه‌ڵده‌گرن، جا ئه‌گه‌ر
ئه‌نجامیان به‌ده‌ست هێنابێت یان نا . کاتێک که کۆمپانیایه‌ک ئه‌نجامی
باش به‌ده‌ست دێنێت ، کرێکاره‌کان بۆیان هه‌یه زیادی یه‌کی دیاریکراو
له‌سه‌ر کرێ که‌یانه‌وه وه‌ربگرن ، که‌چی سه‌رۆکه‌کان ملیۆنه‌ها
هه‌ڵده‌گرن بۆ خۆیان . به‌ڵام کاتێک که کۆمپانیایه‌ک ئه‌نجامی خراپ
به‌ده‌ست بێنێت ، کرێکاره‌کان هیچ وه‌رناگرن ، که‌چی سه‌رۆکه‌کان به
ده‌ست بڵاوی یه‌وه پاره بۆ خۆیان هه‌ڵده‌گرن . هه‌روه‌ها کاتێک که
کۆمپانیا ئیفلاس ده‌کات ، کرێکاران به قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌یه‌کی
ناچیزه‌وه ، یان به بێ قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌و (ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی جاریش
به بێ مه‌عاشی خانه‌نشینی) ، ڕوبه‌ڕوی ده‌رکردن ده‌بنه‌وه ، له
کاتێکدا سه‌رۆکه‌کان، که خۆیان به‌رپرسن له وێرانکردنی کۆمپانیا، به
پاره‌و مه‌عاشی خانه‌نشینی زۆره‌وه کۆمپانیا به‌جێ ده‌هێڵن.
ئه‌م ڕاستی یانه زۆر زانراون . ساڵانێکه کرێکاران له ده‌ست سته‌م و
نایه‌کسانی ناڕازین . به‌ڵام کاتێک که ئابوری پێشده‌که‌وێت ، کاتێک
که بازاڕ ده‌ست ده‌کات به به به‌خشینی ئه‌نجامه‌کان به
هه‌موان(هه‌رچه‌ند زۆر جیاوازیش بێت)، کاتێک که جه‌ماوه‌ر که‌وتبنه
ژێر هێرشێکی چڕوپڕی ڕاگه‌یاندنه‌وه له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌و
ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه، کاتێک که هه‌موو سیاسی یه‌کانی سه‌رجه‌م
حزبه‌کان پێکه‌وه ڕێکه‌وتبن ، هه‌موان ئه‌و وته‌یه قه‌بووڵ ده‌که‌ن
که ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که "باش بێت بۆ ـ’سامان به‌دی هێنه‌ران‘ (یانی
خاوه‌ن کاره‌کان) بۆ منیش باشه.
ده‌به‌نگی براون.
له‌مبه‌ری ئه‌تڵه‌سی یه‌وه هه‌مان هه‌ڵسوکه‌وت دوباره ده‌بێته‌وه
که له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ڕوده‌دات ، به‌ڵام له شیوه‌یه‌کی
کاریکاتێری زه‌بونانه‌دا. له کۆنفرانسی پارتی کرێکاراندا براون سکاڵای
له‌ده‌ست ’نا به‌رپرسیارێتی‘ بۆرسه کرد‌و وتی موکافه‌ئه‌کان له
هه‌ندێک ڕووه‌وه ’جێی ڕه‌زامه‌ندی نه‌بوون‘. وه‌زیری دارایی‌ش ،
ئه‌ليستير دارلينغ، وه‌ڵامی قسه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی دایه‌وه .
به‌ڵام ’هێرشه‌کانیان‘له پیاکێشانی چه‌پکه په‌ڕێک ده‌چێت به
كه‌ركه‌ده‌نێکدا. ڕاگه‌یاندنه‌کانیان زۆر زه‌بونانه بوو، ته‌نانه‌ت
به به‌راورد به ڕاگه‌یاندنه ڕه‌قه‌کانی ماك كين وباراك ئۆپاما له
دژی ۆل ستريت .
ئه‌و چه‌مانه‌وه ئاسانه‌ی که براون و دارلينگ له کۆنگره‌ی حیزبی
کرێکاراندا ئه‌نجامیاندا ئه‌وه ده‌رده‌خات که ئه‌وان کاتێکی زۆریان
له‌به‌رده‌م بۆرسه‌ی له‌نده‌ندا به له‌په‌وڕوویی به‌سه‌ر بردووه ،
به جۆرێک که نه‌یانتوانیوه بایه‌خپێدانه‌کانی خۆیان به‌رز
بکه‌نه‌وه . له سایه‌ی هه‌لومه‌رجێکدا که سه‌دان هه‌زار کرێکار
کوتوپڕ خۆیان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی بێکارکردن و له‌ده‌ستدانی
خانوه‌کانیان و پاشه‌که‌وته‌کانیاندا ده‌بیننه‌وه ، له توانای
ته‌نانه‌ت ڕیفۆرمیستێکی زۆر توندڕه‌ویشدا هه‌یه که ئه‌وه بزانێت ،
ئیدانه کردنی فرتوفێڵی خاوه‌ن بانکه‌کان و چاوچنۆکی یان
مه‌سه‌له‌یه‌که جه‌ماوه‌ری پێ په‌یدا ده‌کرێت . ئه‌مه خۆی له خۆیدا
به‌ڵگه‌ی مایه‌پوچی ته‌واوه‌تی و ده‌به‌نگی ئه‌مانه‌یه که به
ڕابه‌رانی پارتی کرێکاران ناوده‌برێن ، ئه‌وانه‌ی که ناتوانن
ته‌نانه‌ت هێرشێکی دیماگۆگی یانه‌ی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئۆپاماو ماک کینیش
بکه‌نه سه‌ر کۆمپانیا گه‌وره‌کان .
ئه‌وان ته‌نانه‌ت نه‌گه‌یشتنه ئه‌و ڕاده‌یه له ڕادیکاڵیه‌تی
که‌نیسه‌ی به‌ریتانیا ، که دوان له که‌سایه‌تی یه‌کانی هه‌ستان به
ئیدانه کردنی ڕه‌فتاره بۆگه‌نه‌کانی بازرگانه دارایی یه‌کان ،
سه‌رۆکی قه‌شه‌کانی كانتربری، دكتۆر روان ويليامز له وتارێکدا هێرشی
کرده سه‌ر «موزاره‌باته کاغه‌زی یه‌کان، که هیچ ئه‌نجامێکیان نی یه
جگه له قازانج بۆ بازرگانه‌کانی» هه‌روه‌ها وتی کاتێک که ئیتر ئه‌م
موعامه‌لانه به شێوه‌یه‌کی خراپ چوونه پێش بوون به مایه‌ی «زیانێکی
ڕاسته‌قینه‌و زۆر»
دكتۆر ويليامز سه‌باره‌ت به بازرگانی قه‌رز وتی: «به شێوه‌یه‌کی
نامه‌سئولانه بوو... بزوێنه‌ری قازانجێکی دارایی خه‌یاڵی بوو بۆ
چه‌ندین که‌س له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ». هه‌روه‌ها وتی : قه‌یرانی
دارایی ئێستا «عونسری وه‌همی شاراوه‌ی له ناو هه‌لومه‌رجی ئێستادا
ده‌رخست، ڕاستی یه‌کانی دابه‌شبوونی سامانی ته‌سه‌ور نه‌کراوی ده‌رخست
، ئاسته‌کانی وه‌همێکی ته‌سه‌ور نه‌کراوی ده‌رخست، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی
ده‌رخست که موزاره‌بات هیچ ئه‌نجامێکی نی یه جگه له قازانج بۆ
بازرگانه‌کان ». پاشان وتی: «به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی که مه‌ترسی
له‌سه‌ر سه‌قامگیری کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر له ئارادایه، به‌ڵام ئه‌مه
ناکاته ئه‌وه‌ی بووترێت با جیهانی دارایی به شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی
دوور بێت له چاودێری و کۆنترۆڵ کردن»
ئا لێره‌دا ناوه‌ڕۆکی مه‌سه‌له‌که ده‌بینین . نوێنه‌رانی
سه‌رمایه‌داری(به دینی یه‌کانیشه‌وه )هه‌ست به‌و زه‌وی یه ده‌که‌ن
که له ژێر پێ یاندا ده‌له‌رزێت . ئه‌وان له ئاکامه کۆمه‌ڵایه‌تی و
سیاسی یه‌کانی ئه‌م قه‌یرانه ده‌ترسن، که مه‌ترسی یه‌کی گه‌وره‌ی بۆ
سه‌ر سه‌قامگیری کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه و داوا له حكومه‌ت و
خاوه‌نکاره‌کان ده‌که‌ن که پێش کار له کار ترازان، کارێک بکه‌ن
.به‌ڵام دكتۆر ويليامز چ پێشنیارێک ده‌کات؟ ئه‌و ته‌نیا ده‌ڵێت : "شل
کردنه‌وه‌ی چنگی سیسته‌می دارایی"شتێکی پێویسته بۆ هاندانی
کۆمپانیاکان و خولقاندنی سامان له پێناوی "ڕزگار کردنی هه‌موو خه‌ڵک
له هه‌ژاری". ئه‌مه نیازێکی باشه ، به‌ڵام مه‌حاڵه له‌سه‌ر ئه‌م
زه‌وی یه خراپه جێبه‌جێ بکرێت .
هاوڕێکه‌ی، دكتۆر سينتامۆ، سه‌رۆکی قه‌شه‌کانی يۆرك، له‌و توند تر بوو
.
ڕایگه‌یاند که ڕێکه‌وتووه به بڕی 12,2 مليار جنه‌يهی ئه‌سته‌رلینی
Lloyds TSB
هه‌فته‌ی ڕابردوو با‌نکی ،
دوای
ئه‌وه‌ی نرخی سه‌همه‌کانی ئه‌مه‌ی دوایی زۆر دابه‌زیبوو
HBOS
ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر با‌نکی .
هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ی که ئه‌م ده‌ست به‌سه‌رداگرتنه‌دا ته‌واو بوو
چه‌ندین ڕه‌خنه‌گر که‌وتنه ڕه‌خنه گرتن له‌و بازرگانانه‌ی که
سه‌همه قه‌رزکراوه‌کانیان به نرخێکی که‌متر له نرخی ئێستای
فرۆشتبوو، چونکه گوایه نرخه‌کان زۆر زیا‌تر داده‌به‌زن پێش ئه‌وه‌ی
بکڕدرێنه‌وه. .
دكتۆر
سينتامو له ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی کۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی خاوه‌ن
بانکه‌کاندا ڕایگه‌یاند: «خۆمانمان له سیسته‌مێکی بازاڕی وادا بینی
یه‌وه که ده‌ڵێی یاسا بازرگانی یه‌کانی له جیهانی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی
ئالیسه‌وه وه‌رگرتووه.»پاشان وتی: «به نسبه‌ت ته‌ماشاچی یه‌کی وه‌ک
منه‌وه، ئه‌وانه‌ی که له ڕێگای فرۆشتنی ئه‌نقه‌ستی سه‌همه‌کانه‌وه
به نرخێکی که‌متر له هی خۆیانه‌وه‌و ، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی
سه‌رمایه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی زۆر خستیانه ده‌ستی بانکه‌کانه‌وه‌و 190
مليۆن جونه‌يهی ئیسته‌رلينی یان ده‌ستکه‌وت ، به ئاشکرا، به دزی بانک
و تاڵانچی داده‌نرێن».
ئه‌م زمانه زبره‌ی پیاوێکی ئایینی زۆر چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو، به
دڵنیایی یه‌وه کۆمپانیای پیرۆزی تووشی ته‌سه‌موم کرد. هه‌روه‌ها
خاوه‌ن بانکه‌کان زۆر خۆشیان له قسه‌کانی سه‌رۆکی قه‌شه‌کان سه‌باره‌ت
به پلانی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکی نه‌هات که ده‌یه‌وێت بڕی 700
مليار دۆلار(382 مليار جونه‌يهی ئیسته‌رلینی)ته‌رخان بکات بۆ کڕینی
قه‌رزه ئومێد لێبڕاوه‌کانی بانک و داموده‌زگا دارایی یه‌کانی تر.
سه‌رۆکی قه‌شه‌کان باسی سیسته‌مێکی دارایی سه‌قامگیری کرد بۆ زاڵبوون
به‌سه‌ر هه‌ژاری دا ،به‌ڵام وتیشی : «یه‌کێک له مه‌سخه‌ره
تایبه‌ته‌کانی ئه‌م قه‌یرانه دارایی یه ئه‌وه‌ی ده‌رخست که گوایه
زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌ژاری دا مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر مومکینه . پێنج ملیار
دۆلار (2,7 مليار جونه‌يهی ئه‌سته‌رلینی) بڕی پێویسته بۆ ڕزگارکردنی
ژیانی شه‌ش ملیۆن مناڵ . سه‌رکرده‌کانی جیهان توانی یان بۆ قازانجی
سیسته‌می با‌نکی ، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا 140 ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م
بڕه په‌یدا بکه‌ن . ئیتر چۆن ده‌توانن بڵێن کارکردن له پێناوی
هه‌ژاراندا پاره‌ی زۆر تێ ده‌چێت؟»
له کاتێکدا که من خه‌ریکی نوسینی ئه‌م وتاره بووم سه‌رکرده‌کانی
دنیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێشکه‌وتن له ئامانجه‌کانی هه‌زاره‌دا له
وڵاته یه‌کگرتووه‌کان کۆبوونه‌ته‌وه ، وه چه‌ند ئامانجێک بۆ
که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ژاری جیهانی و باشتر کردنی ئاستی گوزه‌ران تا ساڵی
2015 دانرا . ده‌توانین پشت به خوا ببه‌ستین و هیوای ئه‌وه بخوازین
که ئاگادار کردنه‌وه‌کانی سه‌رۆکی قه‌شه‌کان کاریگه‌ری خوازراوی
هه‌بوبێت ، به‌ڵام هه‌موو تاقیکردنه‌وه‌کانمان به‌ره‌و گومانمان
ده‌به‌ن که ئه‌وه وابێت .
بگره ته‌نانه‌ت فاينانشل تايمزیش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که :
«ته‌نانه‌ت له کاتی گه‌شه‌سه‌ندنیشدا ، ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه که‌من
که پڕ به دڵ پێبکه‌نن، کاتێک که ده‌سکه‌وته که‌مه‌کانیان له‌گه‌ڵ
ئه‌و پاره زۆره‌دا به‌راورد ده‌که‌ن که که‌مایه‌تی یه‌کی به‌ختدار
وه‌ری ده‌گرن .
«ئیره‌یی ساده ئێستا ئیتر بووه‌ته تووڕه‌یی یه‌کی بیانودار ، یه‌که‌م
له‌به‌ر ئه‌و زیانه‌ی که به‌هۆی هه‌ره‌سهێنانی دارایی یه‌وه له
خه‌ڵکی بێ‌تاوان ده‌که‌وێت ، ئێستاش له‌به‌ر ئه‌و ڕیزه چه‌که سپی
یانه‌ی که باجده‌ران به زۆر ناچارن ئیمزای بکه‌ن. کاردانه‌وه
خه‌ریکه ده‌رده‌که‌وێت . باشتر وایه که زیاده پاره‌ی قه‌به ، که
هه‌ڵه‌شه‌یی هانده‌دات، له کرێ جیا بکرێته‌وه . مه‌سه‌له‌ی کرێی
پشیله قه‌ڵه‌وه‌کان ته‌نیا بۆ سه‌همداره‌کان گرنگه ، که ئه‌و کرێ
یه ده‌ده‌ن ، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی خه‌ڵاتکردنی هه‌ڵه‌شه‌یی کێشه‌یه‌که
بۆ هه‌موان .
«زۆرێک له به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان کرێ یه‌کی به‌رزیان وه‌رده‌گرت، ئه‌وه‌ش
له به‌ر ئه‌و کارانه‌یان که له ڕواڵه‌تدا پرشنگدار بوون به‌ڵام له
ناوه‌ڕۆکدا تۆوی کاره‌ساته‌که‌یان هه‌ڵگرتبوو. ئا ئه‌وه کاره‌ساته‌که
ده‌رکه‌وت ، وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان ڕوبه‌ڕوی پاکتاوکردن بوونه‌وه و
باجده‌ره‌کانیش چاوه‌ڕێ ی نۆره‌ی خۆیان ده‌که‌ن ،به‌ڵام
به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان هێشتا پاره‌ی عه‌لاوه‌کانیان ماوه که له ساڵانی
ده‌وڵه‌مه‌ندی دا کۆیان کردووه‌ته‌وه .»
به‌ڵام بۆ هاوسه‌نگی کردن ئه‌مه‌ش زیاد ده‌کات :
«پێویسته له‌سه‌رمان ئه‌وه بۆ به‌ڕێزان بروان و دارلينغ بڵێین که
ئه‌وان ته‌رکیزیان نه‌کردووه‌ته سه‌ر کرێ به‌رزه‌کان به‌ڵکو
ته‌رکیزیان کردوه‌ته سه‌ر پلانه‌کانی پێدان ، که قومارچی یه‌کان
خه‌ڵات ده‌کات.»
ئه‌و ڕاستی یه که هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌هم ده‌کڕن و ده‌یفرۆشنه‌وه ،
قوماربازن و ئیشه‌که‌یان قومارکردنه له بۆرسه‌دا، مه‌سه‌له‌یه‌که
زۆر به کارامه‌یی په‌رده‌پۆش ده‌کرێت .
ڕۆژنامه نوسه‌کانی فايننشل تايمز (ئه‌وانه‌ی که ده‌توانن به
شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ڕواڵه‌تی جددیه‌ت بپارێن ) له‌سه‌ری ده‌ڕۆن و
ده‌ڵێن:
«ئێستا ئیتر هه‌نگاوی داهاتوو له‌سه‌ر ده‌سڵاتی خزمه‌تگوزاری یه
دارایی یه‌کان وه‌ستاوه که چاودێری بۆرسه‌ی له‌نده‌ن بکات ، به‌ڵام
هه‌میشه په‌ی بردن به کێشه‌یه‌ک ئاسانتره له چاره‌سه‌رکردنه‌که‌ی .
ئێستا ته‌حه‌دا کردن بریتی یه له خه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ره
وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان له جیاتی کاره ڕاسه‌قینه‌کانیان . ئه‌گه‌ر ئه‌مه
کارێکی ئاسان بوایه، خاوه‌ن سه‌همه‌کان ناوبه‌ناو پێی هه‌ڵده‌سان .
یه‌کێکی تر له هه‌ڵه‌کان بریتی بوو له دیاریکردنی عه‌لاوه له‌سه‌ر
بنه‌مای ده‌سکه‌وته دوورماوه‌کان ، دواخستنی ئه‌نجامدان بۆ کاتی
لاچوونی ته‌پوتۆزه‌که ، وه‌یان سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که
به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان موغامه‌ره به به‌شێکی سامانه‌که‌یان بکه‌ن. به‌ڵام
ئه‌وه سه‌خته که ڕێساگه‌لێکی پته‌وو خێرا به بیردا بێت .
«ڕێگه‌ی عه‌مه‌لی پێشکه‌وتن ئه‌وه‌یه که ده‌سڵاتی خزمه‌تگوزاری یه
دارایی یه‌کان وه‌ک به‌شێک له بۆچونه گشگیره‌کانی خۆی بۆ سه‌قامگیری
کۆمپانیا دارایی یه‌کان ، چه‌ند پلانێکی هانده‌رانه دیراسه بکات .
ئه‌وه‌ی ده‌بێته مایه‌ی گه‌شبینی ئه‌و چاوه‌ڕوانی یه‌یه که له
هه‌وڵانه ده‌کرێت ، به‌ڵام یاساکانی تایبه‌ت به عه‌لاوه‌ی بۆرسه‌ی
له‌نده‌ن ، ئه‌نجامی به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه. ئه‌ویش
به‌وه‌ی ، که ده‌توانرێت به‌ئا‌سانی له ڕێگای شاردنه‌وه‌ی مه‌ترسی
یه‌کان وه یان ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه، خۆ له یاسایانه لا بدرێت .»
ئاشکرایه سیاسه‌ته‌کانی کرێکارییه تازه‌کان ئه‌م سه‌روتاره‌ی دوایی
فايننشڵ تايمز دیاری ده‌کات .
"ئابووری چڕ کراوه".
پێشتر لینین ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که سیاسه‌ت بریتی یه له چڕ
کردنه‌وه‌ی ئابوری . ئێستا ئیتر ئه‌و قه‌یرانه ئابووری یه‌ی که
جیهانی گرتووه‌ته‌وه ، خه‌ریکی پیاده‌کردنی کاریگه‌ری یه‌کی
گه‌وره‌یه له‌سه‌ر نه‌فسیه‌تی تێکڕای چینه‌کان ، به‌ر له هه‌موان
له‌سه‌ر سه‌رمایه‌داره‌کان خۆیان . له‌و ماوه‌ی که سه‌رمایه‌داری
به‌ره‌و پێش ده‌چوو ، فشاری بیر‌و بۆچونی بۆرژوازی له‌سه‌ر چینی کرێکار
و ڕێکخراوه‌کانی چه‌ند به‌رابه‌ر بوو . له ماوه‌ی زیا‌تر له دوو
ده‌یه‌ی ڕابردودا ،له به‌ریتانیا هیچ که‌سادێکی ته‌واوه‌تی ڕووی
نه‌داوه . پاشانیش بیانووه‌کانی سياسی يه‌کان و ئابووریناسه بۆرژوازی
یه‌کان (ئه‌وانه‌ی که به هاوکاری یه‌کی توندوتۆڵ پێکه‌وه
کارده‌که‌ن ) سه‌باره‌ت به سووده عاجباتی یه‌کانی ’بازاڕی ئازاد‘ ،
له ڕیزه‌کانی چینی کرێکار، به‌تایبه‌تی له‌ناو ڕابه‌ره‌کانیدا،
دوباره ده‌کرانه‌وه .
هه‌ر ئه‌مه بنه‌مای ماددی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی حزبه سۆسیال
دیموکرات و’کۆمۆنیست‘ه‌کانی ئه‌وروپا وڕابه‌رانی نه‌قابه‌کان بوو له
هه‌موو شوێنێک . وه له به‌ریتانیا ، که له ڕیزی پێشه‌وه‌ی شۆڕشی
چه‌واشه‌ی سه‌رمایه‌داری یه‌وه بووه له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا
، ئه‌وه ئه‌و کێڵگه‌یه بوو که تیایدا مه‌یلی کرێکاری یانه‌ی
تازه(دراوه‌ته پاڵ حزبی کرێکارانی به‌ریتانیا) له سایه‌ی
ڕابه‌رایه‌تی ريفيراند و بلێردا دروست بوو گه‌شه‌ی کرد .
ئه‌و قۆناغه بۆ خه‌باتگێڕانی پارتی کرێکاران له کابوسێکی کۆتایی
نه‌هاتوو ده‌چوو. ده‌توت کۆتایی یه‌ک نی یه بۆ بێ نرخ بوونی ڕابه‌رانی
ڕێکخراوه کرێکاری یه‌کان ، ده‌توت هیچ نزمی یه‌ک نی یه ئه‌وان
نه‌توانن بۆی ڕۆ بچن ، بۆ ڕازی کردنی چینی باڵاده‌ست و بازاڕ سڵیان له
هیچ کارێکی سووک نه‌ده‌کرده‌وه. نائومێدی خه‌باتگێڕانی سست کرد و
ناچاری کردن ڕێکخراوه کرێکاری یه ته‌قلیدی یه‌کان به‌جێ بهێڵن ،که
پڕ بووبوون له هه‌لپه‌رستانی بۆرژوازی بچوک، ئه‌وانه‌ی که بۆ کار‌و
پله‌یه‌کی به‌رزتر‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌ڕان . ئه‌مه‌ش به ده‌وری خۆی
بوو بوو به هۆی لادانی زیا‌تر به‌ره‌و ڕاست ، که بێزاری کرێکارانی
زیا‌تر کرد . ئه‌ڵقه‌یه‌کی بۆشی دۆزه‌خی بوو به‌ده‌وری خۆی دا
ده‌سوڕایه‌وه‌و تا ئه‌م ساته به‌رده‌وام بوو. به‌ڵام ئێستا ئیتر
هه‌موو شتێک به خێرایی له گۆڕاندایه .
وشیاری ئینسان به شێوه‌یه‌کی گشتی کۆنه‌پارێزه . خه‌ڵک به ته‌بیعه‌ت
له گۆڕان ده‌ترسن و خۆیان به‌و شتانه‌وه ده‌چه‌سپێنن که له‌سه‌ری
ڕاهاتوون . عاده‌ت وڕۆتین و ته‌قالید به قورسایی یه‌کی زۆره‌وه خۆیان
داده‌سه‌پێنن به‌سه‌ر وشیاری جه‌ماوه‌ردا ، که دوای ڕوداوه‌کان
ده‌که‌وێت . به‌ڵام له ماوه‌ی ساته مۆله‌قه‌کانی مێژوودا وه‌تیره‌ی
ڕوداوه‌کان به خێرایی به‌ره‌و ئه‌و خاڵه مۆله‌قه ده‌ڕوات که وشیاری
له ڕێگای بازدانێکه‌وه باز ده‌دات . ئێستا ئیتر گه‌یشتووینه‌ته ئه‌م
خاڵه مۆله‌قه.
ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر خه‌ڵکی وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان ڕاست بێت ،
ده جار له‌وه‌ی که هه‌ندێک جار به ’جیهانی سێیه‌م‘ ناو ده‌برێت،
ڕاستتر ده‌بێت. ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که له سایه‌ی ئه‌وپه‌ڕی
برسێتیدا ده‌ژین ، زۆر به خێرایی له ئاسیا و ئه‌فریقا و ئه‌مریکای
لاتیندا له زیاد بووندان . له ڕاپۆرتێکدا ، که له‌م دوایی یه‌دا له
لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ده‌رچووه، ئه‌وه نیشان دراوه
که چواریه‌کی مناڵانی وڵاته تازه پێشکه‌وتووه‌کان به‌دخۆراکی یان
هه‌یه ؛ وه ساڵانه زیا‌تر له 500,000 ژن له کاتی مناڵبووندا یان
به هۆی گرفته‌کانی بارداری یه‌وه، له ناوده‌چن ؛ وه سێ یه‌کی
دانیشتوانی وڵاته تازه پێگه‌یشتووه‌کان له گه‌ڕه‌که حاشیه یی
یه‌کاندا ده‌ژین . وشیاری ئه‌وه‌ی دا که به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌کان Inter-American
Bankڕاپۆرتێکی
هاوینی ئه‌ساڵی
26 مليۆن که‌س له ئه‌مریکای لاتینی ده‌کێشێته ژێر باری هه‌ژاری
یه‌کی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌وه . ئه‌مه‌یه وه‌زع دوای قۆناغێکی درێژی
گه‌شه‌ی ئابوری له ئاستی جیهاندا . ئه‌مه باشترین شتێک بوو که
سه‌رمایه‌داری توانی پێشکه‌شی بکات. ئه‌ی ده‌بێت له سایه‌ی قه‌یراندا
چی ڕوبدات ؟
که‌وایه ئێمه له‌به‌رده‌م دیارده‌یه‌کی جیهانی ئاوس به ئیمکاناتی
شۆڕشگێڕانه‌داین . وه به‌م شێوه‌یه جیهانگیری خۆی وه‌ک قه‌یرانێکی
جیهانیی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری نیشانده‌دات .
ڕێگاچاره چی یه؟
ده‌وترێت گوایه ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا به‌ره‌نجامی شکستی سیسته‌می
چاودێری یه له دژی موغامه‌ره مه‌ترسیداره‌کانی سیسته‌می دارایی ،
به‌تایبه‌تی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان . هه‌روه‌ک ده‌وترێت که:
"له‌سه‌رمانه له‌وه دڵنیا بین که ئه‌وه جارێکی تر ڕونه‌داته‌وه ".
به ڕاستی مایه‌ی پێکه‌نینه ! چونکه هه‌ر ئابوریناس و
سیاسه‌تمه‌داره بۆرژوازی یه‌کان بوون له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردودا
پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یان ده‌وت : ده‌یانوت هه‌موو چاودێری یه‌ک خراپه بۆ
ئابوری و ده‌بێت هه‌ڵگیرێت (ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌کرا که ئه‌مه به
تایبه‌تی له که‌رتی داراییدا جێبه‌جێ بکرێت ).
ڕاگه‌یاندنه ديماگۆگی یه‌کان، که به زیاده‌ڕه‌وی یه‌وه سه‌باره‌ت
به پێویستبوونی سنوردانان بۆ موکافه‌ئات و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به
چاودێری خستنه سه‌ر کرێی به‌ڕێوه‌به‌ره ته‌نفیزی یه‌کان
ده‌رده‌بڕدرێن ، شتێک نین جگه له قسه‌ی به‌تاڵ . چۆن ده‌توانرێت ئه‌م
موعجزانه به‌دی بهێنرێن ؟به چ میکانیزمێک ؟خاوه‌ن بانکه‌کان هه‌زار
ڕێگایان هه‌یه بۆ خۆ لادان له چاودێری. ده‌فته‌ری حسابات
ده‌شارنه‌وه، که دۆزینه‌وه‌ی چالاکی یه گوماناوی یه‌کانیان مه‌حاڵ
ده‌کات. بگره ته‌نانه‌ت حکومه‌تی ئه‌مریکا ئه‌م فرتوفێڵانه بۆ
شاردنه‌وه‌ی دامێنی ڕاسته‌قینه‌ی عه‌جزی میزانی خۆی به‌کار ده‌هێنێت .
بیانووه‌کانی تایبه‌ت به چاودێری بازاڕی دارایی زۆر هیچوپوچن ،
هه‌روه‌ک بڕیاری قه‌ده‌غه کردنی(کاتی) فرۆشتنی وه‌ره‌قه مالی یه
قه‌رزکراوه‌کانیش وابوو". بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕ بسوڕێت پێویسته خه‌ڵک
کڕین و فرۆشتن به سه‌همه‌کان بکات ، وه له‌سه‌ریانه به پێی
خه‌مڵاندنه‌کانیان بۆ به‌رزی و نزمی نرخی سه‌همه‌کان ئه‌و کاره بکه‌ن
. ئه‌و فکره‌یه‌ی که ده‌ڵێت با ته‌نیا ئه‌و کاتانه سه‌همه‌کان
بکڕدرێن که نرخه‌کانیان به‌رزه، ئه‌وه فکره‌یه‌کی زۆر هیچ و پووچه
.
وه‌كاله‌ته‌کانی هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌بارێتی( أهلية) قه‌رزدان، که
ده‌بوایه قه‌رزی باش و خراپ لێک جیابکاته‌وه، به بێ سه‌یر کردنی
لاوازی ڕه‌هنه‌کان، هه‌ندێک ڕه‌هنی به گه‌ره‌نتی دانا . وه به‌هه‌مان
شێوه کڕیاره‌کانی قه‌رزی ئه‌مریکی ، که کۆمپانیاکانی فاني مای وفريدی
ماك ده‌ریان کردبوو به خۆشحاڵی یه‌وه وایان دانابوو که حکومه‌تی
ئه‌مریکا که‌فاله‌تی کردووه .سه‌ره‌نجام باجده‌ری ئه‌مریکی له
به‌رده‌م زیا‌تر له 5,000 مليار دۆلاری ڕه‌هندا وه‌ستاوه‌و هێشتا
زوویشه بۆ پێشبینی کردنی بڕی فاتوره‌ی کۆتایی .
پوخته‌ی مه‌سه‌له‌که زۆر ئاشکرایه. یان ده‌بێت بازاڕێکی ئازادی بنیاد
نراو له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ قازانج هه‌بێت ، یان ئابوری یه‌کی
به‌رنامه‌داری خۆماڵی کراو .به‌ڵام ’پێگه‌یاندنی سه‌رمایه‌داری‘
واژه‌یه‌کی ناکۆکه . فاينانشل تايمز ئه‌م مه‌سه‌له‌ی به شێوه‌یه‌کی
ڕوون خستبوه ڕوو، له یه‌کێک له وتاره‌کانیدا هاتووه:
«جورئه‌تی
ئه‌و بیرۆکانه‌ی ، که سیاسه‌تمه‌داره‌کان له پێناوی ڕاگرتنی کرێ
قه‌به‌کاندا ته‌رحی ده‌که‌ن، هه‌رچی یه‌ک بێت
، عه‌قڵه پرشنگداره‌کانی که‌رتی دارایی ڕێگه‌ی ده‌سته‌مۆکردنی
ده‌دۆزنه‌وه یان له به‌شه چاودێری کراوه‌که‌ی ده‌رباز ده‌بن»
ئه‌وه‌ی که پێویسته بکرێت ئه‌وه‌یه که ئه‌م گازینۆ زه‌به‌لاحه
له‌ناو ببرێت که بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی ملیۆنه‌ها ئینسان ده‌دات و
له جیاتی پشێوی سه‌رمایه‌داری، کۆمه‌ڵگایه‌کی عه‌قڵانی له سه‌ر
بنه‌مای ئابوری به‌رنامه‌دار دابمه‌زرێت . ده‌وترێت که ئه‌و کارانه‌ی
بۆش وبراون ئه‌نجامی ده‌ده‌ن خۆماڵی کردنه . به‌ڵام ئه‌م کارانه هیچ
په‌یوه‌ندی یه‌کیان به خۆماڵی کردنی سۆسیالیستی یه‌وه نی یه .
ئامانج له‌و کارانه بریتی نی یه له ده‌رکێشانی ده‌سڵاتی ئابوری له
ژێر ده‌ستی مشه‌خۆره ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ، ئه‌وانه‌ی که بارێکی قورسن
به‌سه‌ر شانی کۆمه‌ڵگه‌وه‌و ڕێگری به‌رده‌م پێشکه‌وتنن. بگره به
پێچه‌وانه‌وه ئه‌و کارانه هه‌وڵێکه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی
یه‌کانی ئه‌م مشه‌خۆرانه له ڕێگه‌ی به‌خشینی یارمه‌تی که‌ڵانه‌وه ،
که له گیرفانی چینی کرێکار و چینی ناوه‌ڕاست ده‌رده‌کێشرێت .
سۆسیالیسته‌کان به شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م سیاسه‌تانه‌دا
ناکۆکن ، چونکه هیچ په‌یوه‌ندی یه‌کیان به خۆماڵی کردنی
ڕاسته‌قینه‌وه نی یه و جگه له شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی سه‌رمایه‌ی
ده‌وڵه‌تی شتێکی تر نین و مه‌به‌ست لێیان پاراستنی سیسته‌می
سه‌رمايه‌داری یه . ئه‌مانه سیاسه‌تگه‌لێکن حه‌تمه‌ن ده‌بنه مایه‌ی
توند کردنه‌وه‌ی ئیحتکار و بێکارکردنی به‌کۆمه‌ڵ و داخستنی بانکه‌کان و
به‌رزکردنه‌وه‌ی نرخی ڕه‌هنه‌کان و چه‌ندین کرده‌وه‌ی تری دوژمنکارانه
له دژی چینی کرێکار . خاوه‌ن بانکه‌کان له‌سه‌ر چالاکی یه تاوانکاری
یه‌کانیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ، که هه‌موو زیانه‌کانیان
لێده‌کڕێته‌وه ، خه‌ڵات ده‌کرێن ، پاشانیش بڕی زیا‌تر له پاره‌ی
باجده‌ره‌کان بۆ گۆڕینی ئه‌و کۆمپانیایانه به کۆمپانیای قازانجکه‌ر
خه‌رج ده‌کات ،کاتێکیش که ئه‌وه به‌دی هات دوباره ده‌یفرۆشێته‌وه
به خاوه‌ن بانکه‌کان ، ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر حسابی کۆمه‌ڵ قازانجی
چه‌ند قاتیان ده‌ست ده‌که‌وێت . دوای ئه‌وه‌ش ده‌توانن دیسانه‌وه
بکه‌ونه‌وه موزاره‌بات و فرتوفێڵ .
ئه‌وه‌ی که پێویسته بکرێت ئه‌وه‌یه که له ڕیگای خۆماڵی کردنی
بانکه‌کان و کۆمپانیاکانی ته‌ئمین و کۆمپانیا گه‌وره‌کانه‌وه و
قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌یان به که‌مترین پاره ،ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای
پێداویستی ، جڵه‌وی ئابووری له‌ده‌ست که‌رتی تایبه‌ت ده‌ربهێنرێت .
ته‌نیا ئه‌و کاته‌ی که هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان ده‌که‌وێته ده‌ست
کۆمه‌ڵگا ، ده‌توانرێت پلانی سۆسیالیستی عه‌قڵانی بۆ به‌رهه‌مهێنان
دابڕێژرێت ، که تیایدا بڕیاره‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵ ده‌درێت
نه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵێک مشه‌خۆری ده‌وڵه‌مه‌ند و موزاره‌به‌چی
یه‌کان .
ئه‌مه ئامانجی سه‌ره‌کی سۆسیالیزمه. ئه‌مه ئه‌و فکره‌یه که ئێستا
ئیتر له لایه‌ن ملیۆنه‌ها ئینسانه‌وه ، که پێشتر به شتێکی شاز‌و
غه‌ریبیان دا ده‌نا، قابیلی ده‌رکه‌و پێشوازی لێده‌کرێت . ئه‌وانه‌ی
که له شه‌قامه‌کانی نیۆیۆرکدا له دژی پلانه‌که‌ی بۆش خۆپیشاندانیان
کرد ،سۆسیالیست نه‌بوون. له‌وانه‌شه پێش ساڵێک له لایه‌نگرانی بازاڕی
ئازاد بووبن . ئه‌وان هه‌رگیز له ژیانیاندا نووسینه‌کانی مارکسیان
نه‌خوێندووه‌ته‌وه و به دڵنیاییشه‌وه ئه‌وان خۆیان به ئه‌مریکایی
نیشتمانپه‌روه‌ر داده‌نێن . به‌ڵام ژیان مامۆستایه‌و له سایه‌ی
هه‌لومه‌رجێکی وادا خه‌ڵک له چه‌ند ڕۆژێکی که‌مدا زۆرتر له‌وه فێر
ده‌بن که له هه‌موو ژیانیاندا فێری بوونه . چینی کرێکاری ئه‌مریکی
به خێرایی فێر ده‌بێت . هه‌روه‌ک پێشتر ڤيكتۆر هۆگۆ وتویه‌تی: «هیچ
سوپایه‌ک هێنده‌ی ئه‌و فکره به‌هێز نی یه که کاتی هاتبێت.»
amang70@hotmail.de
|