قەیرانی دیموکراسی
لە نێو رێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا.
نامۆ
وەک ئاشکرایە ئەمە ماوەییەکە مقۆ مقۆ کەوتوتە نیو رێزی رێکخراوەکانی
یەکیتی یەوە، سەبارەت بە بوونی دیکتاتۆری تاکە کەس و نەبوونی دابەش
کردنی دەسەلاتەکان بە پێ ی پەیرەوی ناوخۆ، هەروا دواخستنی بەستنی
کۆنگرە و لێلی سەرچاوەی دارایی و چونیەتی مامەلە کردن لــەگەل ئەم
لایەنە هەستیارە، بـەواتایەکی تر بوجەی یەکێتی بـە شێوەیەکی روون (
شفاف ) ناخرێتە روو، تەنانەت بۆ ئەندامانی مەکتەبی سیاسیش !!! ئــەم
هەلو مەرجە نـا دیموکراسی یە، گەندەلی یەکی ئیداری و رێکخراوەی زۆری
لێکەوتۆتەوە و، بەشێوەیەکی جیددی جەماوەر هەستی پێدەکات و ، لـەسەر
روبەروو پانتایی رۆژنامە و سایدەکان رەنگی داوەتەوە. بێ گومان
سەرهەلدانی فایرۆسی نادیموکراسی و تەشەنەسەندنی لە جەستەی رێکخراوەیی
یەکێتی دا، سەرە ئەنجامی ساتە وەختی ئێستا دا نی یە، بەلکو نەبوونی
دیموکراسی لە رێزەکانی یەکێتیدا مێژویەکی دوورو درێژی هەیە. بەشێوەیەکی
هاوتەریب لـەگەل دامەزراندنی یەکێتی یەوە هاتووە، ئیدی چ لـە ئـەنجامی
فاکتەری نـاوەخۆیی بێت یان خـود فاکتەری دەرەکی.
یەکێتی هەر لـەسەرەتای دامەزراندنیەوە، تـا ئەمرۆ لق و پۆپی زۆری لێ
پەیدا بووە و، یا تیایدا ئەو لق و پۆپانە هەلوەرێنراون. ئێمە لێرەدا
ئاماژە بۆ ناوی کەس ناکەین نەوەک و هەستیان بروشێ، بەلکۆ دەلێن
ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی وەکـو یانەیەکی وەرزشی دەچنە دەرەوە،
دوای چەند سالیک لـە زیز بوون دێنەوە و، بانگەوازی ئاشت بوونەوەی گشتی
دەکەن.
بەلام سەیر لەوەدایە ئەم دەرچوون و لادان و هاتنەوە لـە ژێر پەردەی
دیموکراسی بەرێوە دەچیت ( لـە خودی خویش دا قەیرانی نەبوون دیموکراسی
یە ) یەکێتی پێش هەر لایەن و کەسێک دەزانی هەتا بینەقاقای پرە لە کەم و
کوری و نەبوونی دەستا و دەستی دەسەلات و رەفتارێکی ناعادیلانە لـەگەل
حزب و لایەنەکانی دی !!! درکی بەم حەقیقەتە کـردوە و دەیکا، بۆیە
هەمیشە پێش بارین باران، بەرەیەک بە خۆی دا ئەدا! هەتا وەکـو جەستەی
شپرزەیی رێکخراوەیی نـە خووسێ! بـا واز لــە بزوتنەوە و یەکێتی
شورشگێران و کـومەلـە و ئالای شورش بهینین، کـە چەند تۆرێکی دەست کرد
بوون بۆ دەستە مۆ کـردنی خەلکی زەحمەتکێش لە لایەک و ئاغا و کوێخاکان
لــە لایەکی تر! چەخت لـە سەر بالی ریفۆرم و بالی ( رەگ) بکەین، کــە
بەمانای رەوەتی گۆرینی دیموکراسی دێت. بزانین تـا چ رادەیـەک ئەمـانە
کـۆپی رابردووی خۆیان نیین، شایانی باسە دەلێن سەرمـایەداری هەر چەند
سال جاریک تووشی قەیران دەبێ، بۆ دەرچوون لـەو قەیرانە دەموو چاوو
رومەتی خۆی ئارایش دەکاتەوە و، بـە سیمایەکی بـاشتر دێتەوە مەیدان، تا
وەکو باشتر فریوی خەلکی زەحمەتکێش بدا!!
بالی ریفورم و رەگیش دوو دیووی یەک دراوی
دۆراون، لە بازاری سیاسەتی کۆمەلەی رەنجدەراندا، وەک ئاشکرایە سکرتیری
کــۆمەلــەی سەر بە یەکێتی، کــــەسایەتیەکی دژە دیموکراسی یە، لە % 75
بیرکردنەوەکانی نەگێتیڤ و ئەنتی دیموکراسی یە، لــە % 25 یش ئیش بۆ نێو
بانگ و دەسەلات و نفوزی خۆی کردووە، وەک خوردە بورژوازییەک، ئێمە
ناچینە سەر وردەکاری ئەم کەسایەتی یە، بەلکو ئەوەی پەیوەست بێ بــە
بابەتەکـەمانەوە، بـاسی لێوە دەکەین، ئـەویش رەفتاری دیموکراسیانەیە.
شایانی باسە، لە دوای ئەنفالەکان لــە رۆژنامەی بەرەی کــوردستانی
لاپەرەیەکی ئازاد کـرایەوە، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دوای شکستی
عەسکەری و تا رادەیەکیش سیاسی، هەست و ویژدانی شورشگێرانەی جولا،
تیایدا بابەتێکی بلاو کردەوە و، ئەوەی بنی بەرە بوو خستی یە سەری بەرە،
کــە بە چ شێوەیەک پێشمەرگــەکانی یەکێتی هەلس و کـەوتو و، رەفتاری
نابەجێیان کردوە، لـــەگــەل
جەماوەری جوتیاری ناوچە ئازاد کراوەکاندا، بەپێ ئەو گوتارە زولم و
زۆریان ئەنجامداوە، لە رێرەوی خەباتییاندا و، بە شێوەیەک حالەتێکی
تۆقێنەریان دروست کردوە لای خەلـکی، بۆ نەموونە جەماوەری لایەنکــانی
دی دراونەتە بـەر شەق و هەرەشەوە گــورەشەوە تەنانەت کــوشتن!!! ئـەم
هەنگاوە وەک بیرویسترویکاییەکی بزوتنەوەی کوردستانی هاتە پێش چاو،
بەلام لەلایەن سکرتێری جارانی کۆمەلەی مارکسیست لینینستەوە !! هەزم
نەکرا، بۆیە هەرەشەی کوشتنی بۆ قارەمانێکی قــەلەمی ئازاد دەرکرد،
ئەویش لە ئەنجامدا بە کۆمەلێ مال و مندالەوە رووی لە پاکستان کرد!!
دووم هەر لە سەرو بەری ئەو دەمە، ئەدیبێکی ناسراوی کورد چیرۆکێکی نووسی،
گوایە کەسایەتیی هەلــگری درۆشمی ریفورمی ئێستا رووشاندووە، ئەویش
دیسان هەرەشەی لێکرا و، پێیان گوتووبو ئەوەی تۆ نوسیوتە بێ ئەدەبی یە
ئەدەب نیە!! هەروا لە یادشتەکانی دا بە نیوی پەنجەکان یەکتری دەشکینن،
رووبەرێکی زۆری تەرخانکراوە بۆ هێرش بردنە سەر بنەمالەی بارزانی ئەمەش
خۆی لە خۆیدا ئەوە دەگەیەنێ کـــە سەرۆکی بالی ریفۆرم جێگای رەزامەنی
پارتی نیە. ئێمە نالیین بنەمالــــەی بارزانی ( موقەدەسن ) بەلکۆ دەلێن
( عەدوای) حوکمی بنەمالە لــە نێو رێزەکانی پــارتی گوازرایەوە بــۆ
رێزەکانی یەکێتی، ئێستاش لــــە نێو دەفتەری سیاسی یەکێتیدا،
هەرکـــــەس و منالەکەی یان خێزانەکەی دەهێنێتە پێشەوە ئەرکیکی پێ
رائەسپێرێ. ئەمانەش وەک قارچکی وەرزی بەهار هەلتۆقیون، خەون بە دەسەلات
و وەزیفەو پارەو نێو بانگەوە دەبینن!!!! دواتر سەروکی بالی ریفۆرم لە
ئاستی ناوچەکەو نێو دەولەتیدا نە ناسراوە، ئەگەر ببێتە میراتگری
دەسەلاتیش لە نیو یەکێتیدا، ماوەیەکی زۆری ئەوێ تا ئەو قوناغە ببرێ!!
سەبارەت بەبالی رەگیش هیچ جیاوازیکیان نیە لەگەل بالی ریفورمدا یا خود
کەسایەتی یەکەمی بالی ریفۆرم، بگرە ئەمانە زەمینە خۆش کەرن بۆ لابردنی
سکرتیری گشتی یەکێتی و تەحویلدانی بە خاوەنی کۆمپانیای ووشە! ئیدی تــا
چ رادەیەک سەرکەوتوو ئەبن، ئەوە زەمان و زەمینە دیاریی ئەکـــات و وا
بەستەیە بە ئاشتبوونەوەی گشتی و گەرانەوەی (( ئیعتیبار )) بــۆ ئەو
کادیرە دیرینانە کە دەرکراون.
بەلام کێشەکە لێرەدایە ئاخۆ بە گۆرینی ( س ) بە ( ج ) دیموکراسیەت
سەرفراز ئەبێ لە نێو جەستەی رێکخراوەیی یەکێتی دا، یاخود بە هەمان
ئالیەت و میکانیزمی جاران، مـــامەلە لــەگەل کێشەکاندا دەکرێ! بەرای
من قەیرانەکە لەوە دایە ئازادی رادەربرین هەیە لـــە نێو رێزەکانی
یەکێتیدا، بــەلام ئازادی دوایی رادەربەرین مەترسی لێ دەکرێ!! لـــــە
بەر ئەوەی پێکهاتەی یەکێتی وەک چینێکی وردە بۆرژوا لە ئاستی
سەرکردایەتیدا پەروەردەیەکی لێکەوتۆتەوە، زەحمەتە بە گۆرینی کەسەکان
دیموکراسی بەر قەرار بێ. هەر وەک نووسەری عەرەب ( حەسەن عەلەوی) لە
کتێبی ( عراق دولە الممنەزەمە السرییە) باسی ژیانی پەروەردەیی لە نێو
رێزی کادیرەکانی بەعس دەکا!! کە بەچ شێوەیەک لە نێو جەماوەردا وەک
رەگەزێکی نامۆ خۆ بە زلل زان خۆ بنوێنن، دابراو لـــــە جەماوەر
هەلسوکەوت بکەن، دواتریش چینێکی ئۆلیگارشی مالی یان لێ دەکەوێتەوە، کـە
پێناسەی رەفتار فاشیزمە!! ئا بەم شێوەیە یەکێتی یەکەم بــەدەستی
پوچەلکردنەوەی پەیرەوی ناوخۆوە دەنالێنی و دووم نەبوونی دیموکراسی لـە
نێو رێزەکانیدا سێ یەم ئالودەی پەروەردەیەکی خوردە بورژوای
ناسیونالیستانە بۆەتەوە!!
بۆیە گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەلێ بەدیلی یەکێتی هەر یەکێتی یە،
چونکە ئەو پێ ی وایە دونیا لە ئال و گۆران دا نیە، بەلکو ئەوە یەکێتی
یە وەک و ( ئەمیبا ) هــەر چەند سال جارێک شکل و شێوەی خۆی دەگۆرێ !!
دوا ووتەش ئەوەیە شانەکانی جەستەی رێکخراوەیی یەکێتی کەلێنیان تێ
کەوتووە، میکرۆبی دژە دیموکراسی تیایدا تەشەنەی سەندوەو، لەلایەک هەروا
نارەزایی و پرتەو بۆلەی ئەندامەکانیان و رەخنەی جەماوەر و لایەنەکان لە
لایەکی دی بونیان هەیە!! بۆیە رەگ و ریفۆرم دەیانەوێ هەلەکە بقوازنەوە
وەک ( فتیلی ) نێو برین، میکرۆبی ئەنتی دیموکراسی نیو شانەکان هەلمژن،
لە کاتیکدا خۆیان بەشێکن لەو میکرۆبە ترسناکە !!
نەرویج
kcpnorge@hotmail.com
|