٢٣\٨\٢٠١١
قەیرانی
ئیدئولوژیی ئابووری.

محەمەد حەکیمی
ئابووری لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا تووشی قەیران بۆەتەوە و ئەمە لە
وڵاتی ئێران چەند قات لە وڵاتانیتر خۆیی نیشانداوە و بە هۆی سیاسەتی
هەلەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە و هەروەها گەماڕۆکانی سەر ئێران بۆەتە هۆی
داڕمانی ئابووری و تەنانەت ژێرخانی ئابووری ئەو وڵاتە کاوڵکراوە و ئێتر
هیچ شتێک لەو وڵاتە نەماوە کە خەڵک بتوانێت بۆ دوارۆژ بە سەرمایەی
دابنێت.
هەر ئێستا پرۆژەکانی پارسی جنوبی هەموو لە کار کەوتوون و هیچ
کومپانیاێکی بیانی ، هەرچەن قەرادادیشیان هەیە لە گەڵ ئەو وڵاتەدا،
بەڵام ناوێرن لەو پرۆژانە کار بکەن، بۆ نموونە کومپانیاێکی چینی ماوەی
دوو ساڵە قەراردادی پارسی جنوبی ئیمزا کردوە بەڵام تا ئەمڕۆکە بە هیچ
شێوەێک ئامادە نەبۆە لەو شوینە کار بکات یا وزەخانەی ناوکی بوشهر کە تا
ئێستا وڵاتی رووسیە سێ بەرامبەر پوولی ئەو وزەخانەیەی لە ئێران
وەرگرتووە، بەڵام ئەو وزەخانەی نەخستوەتە کار و دەسەڵاتدارانی رژێمی
ئیسلامی ئێرانیش وەک هەمیشە بە کەللەڕەقی خۆیان ماڵ و پووڵی ئەو
خەڵکەیان پێ گرنگ نیە و هەموو ژیانیان تەنیا بە دوای ترۆر و تۆقآندنی
خەڵکی ئێران بوون.
ئابووری لەو وڵاتە نە تەنیا ژێرخانێکی نیە بەڵکوو هەموو ئەو ژێرخانە
ئابووریانەش کە پێشتر بوون لە ناویان بردوە و خەڵکێکی مەسرەفیان بار
هێناوە و هیچ کام لە کارگەکانی ئێران کار ناکەن یان ئەگەر کاریش دەکەن
هێندە کەوتوونەتە ژێڕ باری قەرزی بانکەکانەوە و خەریکی سوو دانەوەن کە
ناتوانن کەمریان لە ژێر باری ئەو بارەدا ڕاست بکەنەوە.
قەیرانی ئابووری هەموو جیهانی گرتوەتەوە و ئەم قەیرانانە لە ئەمریکاوە
دەستی پێکردوە و ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە ئەمریکا قوتبی گەورەی
ئابووری جیهانە و بە دابەزینی ئابووری ئەو وڵاتە ئابووری هەموو جیهان
دادەبەزێت و ئابووری ئەمریکا گارێگەری ڕاستهو خۆی هەیە لە سەر ئابووری
هەموو جیهان.
ئەم هۆکارە بۆەتە هۆی ئەوەی کە پسپۆران، کۆمەڵناسان، رەوانناسان و
هەموو دانشمەندەکانی زانستی سروشتی جەخت لە سەر پێداچوونەوە بە هەموو
حەوزەکانی کۆمەڵایەتی و ئابوورییدا و ئەو نیزامەی کە بۆەتە هۆی ئەوەی
کە تەنیا خەڵک تەشویق دەکات کە مەسرەف کەر بن، ژێرو ڕوو بکات، بە
تایبەتی لە وڵاتانی سێهەم.
ئەم هۆکارە بۆەتە هۆی ئەوەی کە هەر رۆژە پرسیاری زیاتر بۆ پسپۆران بێتە
پێشەوە و ئەمە بە دڵنیاییەوە کارێگەری نەرێنی لە سەر شاڕۆمەندانی جیهان
داناوە و دەبێ ئەو خەڵکە بە جدییەوە بچنە ژێر باری گۆڕان بە سەر ژیان و
خواردن وکڕین و مەسرەفکردنی شت و مەکەکان ببنهوه.
ئێمە بە جوانی لە دوای سەدەی نوزدەدا شاهیدی شۆرشی کۆمەڵایەتی و
ئابووری بووین و هەروەها کەس نیە وشەی مەسرەفکردنی نەبیستبێ. لە نێوەی
سەدەی نوزدەدا شۆرشەکان چ لە بواری فەرهەنگی و چ لە بواری سەنعەتی و
هەروەها کۆمەڵایتی، گەڵانی جیهان زۆر بەرەو پێش بردوه و ئەو شۆرشانە
توانیان کارگە چکۆڵەکان پەڕە پێبدەن و هەروەها ژیانی خەڵک بە شێوەیەکی
سەیر گۆڕدرا و بەرەو ماشینی بوون ڕۆیشت.
لەو ساتەوە بوو کە مەسرەفکردن و گۆڕانی ژیانی باشتر بۆ هەموو کەس بوو
بە دەغدەغە، تا ئەو کاتە ژیانی خەڵک زۆر سەخت و ناخۆش بوو، بەڵام لە
نێوەی سەدەی نوزدەدا زۆر زوو ژیانی خەڵک گۆڕدرا.
بە دروست بوونی دەوڵەتی دیموکراتیک لە وڵاتانی ئوروپا و ئەمریکا و
هەروەها بەرەو پێشەوەچوونی کەرەسەکانی ژیان، مەسرەف زۆر چۆە سەرەوە و
خەڵک بە گوێنەدان بە کەڵوپەڵی مەسرەفی و هەر ئەمە بۆە هۆی ئەوەی کە
ئابووری ئەو وڵاتانە زۆر زوو بەرزبوونەوەیان بەخۆوە بینیوە و هەر ئەمە
بۆە هۆی ئەوەی کە ئەمڕۆکە جیهان تووشی داڕمانی ئابووری ببێت و هەروا کە
دەبینین لە ئەمریکا قەیرانی ئابووری سەری لە خەڵک شێواندوە و ژیانی
خەڵکی ئەو وڵاتە کەوتووەتە مەترسییەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە خهڵک لە وڵاتی یونان و ئیسپانیا و فەرانسە و
تەنانەت ئاڵمان و بریتانیاش بە دەست ئەم وەیرانەوە دەناڵینن و ئەمە لە
لاێکەوە و لە لاێکیترەوە زۆر بوونی ژمارەی حەشیمەتی جیهان بۆەتە هۆی
ئەم قەیران و تەنگەژەیە، هەموو ئەمانە دەستیانداوە بە دەست یەکەوە و
ئابووری جیهانیان بەرەو داڕمان بردوە و هەر ئێستا لە زۆربەی وڵاتانی
ئەفریقایی رۆژ نیە چەندین مندال بە هۆی برسیەتی و تووشبوون به نەخۆشی
چارهسهر نهکراو گیانی خۆیان له دهست نهدهن.
ئەم سیاسەتەی کە دەبێ مەسرەف بچێتە سەرەوە بۆ خێری زیاتر و دەسکەوتی
باشتر سیاسەتێکی هەلە بوو کە ئابووری بەشێکی گەورەی لە جیهانی بەرەو
داڕمان برد. هەر لەو حاڵەدا ئەمڕۆکە لە کوردستان هیچ کارگە و ژێرخانێکی
ئابووری نیە و هەموو هەر مەسرەف کەڕیین و ئەمە گەورەترین و
مەترسیدارترین حاڵەتە بۆ هەر وڵاتێک و بە داخەوە تا بە ئەمڕۆ هیچ جۆرە
کارێک لەم بوارەدا نەکراوە و یا ئەگەر کراوە زۆر کەم بووە و هەموو کەل
و پەلی پێویستی خەڵک لە شوینەکانیترەوە دێتە نێو کوردستان.
ماڵپهڕی محهمهد حهکیمی
|