قەزاى بنەسڵاوە ناوى گەورە و ئۆردوگایەکى وێرانە.
بار گرانیەکە لەوەدایە رۆژ لەدواى رۆژ ژمارەى دانیشتوانى ئەم قەزایە لەزیاد بووندایە بەشێکى زۆر لە هاووڵاتییانى نەدار و هەژران و داهاتى ڕۆژانەیان تەنیا بەشى ژەمە خۆراکێکیان دەکات، کەچى بێ ئاوى نەبوونى پارک و تەپتۆزى بێجادەى واى لە هاووڵاتییان کردووە تووشى شۆک بن، بەداخەوە بەرپرسانى ئەم سنوورە وا ناڕواننە هاووڵاتییان، خزم خزمگەراى و خێڵگەرى تا هەنووکە ڕۆڵى نێگەتیڤى هەیە، ئەوەى من دەمەوێت بیڵێم وانەزانن خۆمم خۆشویستووە، یان دۆستێکم لەو ێبێت بە پێچەوانەوە حەزمکرد دەنگى 60 هەزار مرۆڤ، بگەیەنم بە لایەنى دەسەڵاتدار، با لەوە هۆشیار ببنەوە کە قەزایەک حەوت کیلۆ مەتر لەپەرلەمانى کوردستان و حکومەتى هەرێمەوە دوورە، کەچى لە بێئاوی و نەبوونى پێداویستیەکانى ژیانیان نازانن چیبکەن، گەورە ترین کێشەى هاووڵاتییانى ئەم سنورە بێ ئاویە و بێئاویش بۆ کەسانێک گەر نەتوانن بیکڕن بەراستى کارەساتە، کەبێ بەشبیت لەخزمەتگوزاریەکانى ژیانت خۆشەویستى و ئینتیماشت نامێنێت بۆ نشتیمان و ئەو شوێنەش لێى نیشتەجێیت، کە بەرپرسانى ئەو سنورەش دەبینیت وەڵامى هاووڵاتیان نادەنەوە و بە ئۆتۆمبێلى ئەرمۆداو نیسان پاترۆڵ و ...هتد، گورزە دەکەن وا خۆیان وێنا دەکەن کە مێشێک لەحوزووریان میوان نیە و بەشەقامەکانى پاریسى فەرەنساى دیگۆڵ ڕزگارکەر پیاسە دەکەن، نامەوێت درێژ دادڕی بکەم.
بەڵام ئەوندە دەڵێم بەرپرسانى ئەم سنورە خۆتان شاهیدى هەقبن خانەوادەکانت ڕۆژێک بێئاوبن چیتان بەسەردێت، گەر شەوێک لەژێر پەردە کوللەو سپلیتدا خەوى شیرین نەکەن، ئەوا سبەینێ بەتوورە بوون وەڵامى هاووڵاتییان دەدەنەوە، پێتان وایە کورسى دەسەڵات تەنیا بۆ پاڵدانەوە و خۆسەرمایەکردنە و هیچى تر، ئەوەتان لەبیرکردووە هاووڵاتییان لەژیانێکى نا هەموواردان، وادەزانن پۆستى سەرمێز تا هەتایە بۆتان دەمێنێتەوە، لەبێخەبەران دۆینە سەڵاوات، تۆزێک و یژدانانە مامەڵە بکەن لەکۆتایدا پەشیمان بوونەوە دادتان نادات ..
|