٣\٤\٢٠١٥
قژی ژن و ریشی
پیاو.

هیوا ناچار
هەر تاڵێکی قژی نارین
عەفرینی، ریشی هەزار و یەک مەلای ئیسلام دەهێنێ.
ڕەنگە تائیستا هیچ ئیسلامچیەک یان هەوادارێکی ئایینی ئیسلام خۆی
لەقەرەی ئەم بابەتە گرنگ وهەستیارەی ''قژوڕیش''نەدابێت لەڕوانگەی
بەراوردکاریەکی سێکسیەوە، جابەهەرمەبەستێک بێت؛ یان ئەوەتە نەی ویستوە
ئەم مەسەلەیە بوڕوژێنێت یان ئەوەتە بێ ئاگایەلەدونیای سێکس وبایۆلۆجی،
یاخودعەنتیکانە خۆی لەگێلی داوە.
زۆربەی هەرەزۆری کێشەکانی ئایینی ئیسلام زیاتر پەیوەستن بەکێشەی ڕەگەزی
مێیینەوە، یاخود ڕوانین بۆ مێیینە؛ بەچاوێکی سوک، کەم، جودا،خەتەر، کەم
عەقڵ،سوزاوی یان هەموولەشی عەورەتەو دەیەها ناووناتۆرەی تر، تەنها بۆ
کەم کردنەوەی لەبەهاکانی ژن یاخود کۆیلەکردنی ڕەگەزی مێیینەوسەپاندنی
ڕوحی پیاوسالاری. دیارە نامەوێ بچمەوە سەرەتاکانی ئیسلام، بەڵام ئایینی
ئیسلام هەرلەسەرەتاوە هەموو لەشی ئافرەتی یاخود مێیینەی کردووەبەخەتەرو
بەعەورەت (بەعەرەبی) واتەبەکونی زاوزێ (بەکوردی) یاخود کونی لەزەتی
سێکس(کەخۆم ناوی دەبەم).
بەڵام کەهەموولەشی مێیینە وڕژێنەرەوکونی لەزەتی سێکسە، ئەمە مانای
ئەوەنیە ئەندامەکانی لەشی مێیینە زەوت بکرێت بەوبیانوەوە، وەکو ئیسلام
هێمای بۆدەکات! چونکە لەشی نیرینەش بەهەمان شێوە هەموولەشی هەستیارە،
ئەمە مافێکی سروشتی مرۆڤە بۆهەردوو ڕەگەز. بەم پێیەش کە ''کونی لەزەتی
سێکس'' هەستیارترین ووڕژێنەرترین ئەندامی مێیینەیە بۆ وڕوژاندنی ڕەگەزی
بەرامبەر واتە نێرینە/پیاو، کەواتە ئەمە خەتەرەودەرکەوتنیان یان
پیشاندانیان بڤەیە؟! چونکە دەبێتە مایەی نەزەرو حەرامە بەپێی شەریعەتی
دینی ئیسلام یاخود قسەوحەدیپی خەلیفەکان وفەرمانی مردوەکان.
بەم چەشنەیکە هەموولەشی مێیینە ''کونی لەزەتی سێکسە''، کەواتە دەبێت
هەموو لەش وگیانی مێیینە پەردەپۆش وسەرپۆش بکرێت بەلای نەریتی
ئیسلامەوە. بۆ ئەوەی ڕووی ڕاستەقینەی ئەومرۆڤە (ژن-مێینە) بشاردرێتەوەو
لەڕووی (نێرینە-پیاو) وهیچ کەسێک نەزانێت ڕەنگی قژو دەموچاوی چۆنە یان
قژی هەیە یان نا،لوت وگوێی هەیە یان نا، پەنجەی پێوەیە یان نا، ئایا
ئەمە بەڕاستی مرۆڤە یان نا! چونکە لەزۆرشوێن تەنها ڕیگە بەکونی
چاودراوە، ئەویش بۆبینین وڕۆیشتن.ئائەم جۆرە نەریتە ئەحمەق وهیچ
وپوچانە زیاتر لای سەلەفی وجیهادیەکان زۆرباوە، نمونە زۆرن لەوانە:
وەهابیەکانی سعودیە یاخود سەلەفیەکان وەهابیەکانی پاکستان وئەفغانستان
وهیندستان، بگرە ئێرانیش.
باشە ئەگەر بێت و بەراوردێکی زانستیانەی مووی ژن وپیاو بکەین لەڕووی
بایۆلۆجیەوە یان سێکسەوە، چ جیاوازیەک هەیە؟ ئایا هەمان موو یان قژ کە
بەژن/مێیینەوەیە، هەمان قژوموو نیە بەنێرینە/پیاوەوە؟! جگەلە ڕووی
چۆنایەتی وچەندێتیەوە نەبێت جیاوازی هەیە! کە ئەم جۆرە جیاوازیە لە
ناوخودی ژن ومێیینەکان خۆشیداهەیە، بەهەمانشێوە لەناوخودی
نێرینەوپیاوانیش ئەم جیاوازیە هەیە.
پرسیارە سەیروسەمەرەکە، بەڵام <<جەوهەریەکە!>> لێرەوەیە؛ باشە ئەگەر
مووی ژن (مێینە)ومووی پیاو(نێرینە) لەڕوو بایۆلۆجیەوە هەمان قژومووە
کەلەسەرەوە ئاماژەمان پێدا! کەواتە بۆ چی دەبێ مووی پیاو بەدەرەوە بێت
بەڵام هی ژن بشاردرێتەوە؟! قژوڕیشی پیاو بۆیەو بەشانەبکرێت، بەڵام قژی
ژن لەژێر لەچک وسەرپۆشوعەباوە عارەقە سوێری بکات؟؟!
ئەگەر ئیسلام، ئایینی عەدالەتە کەئیسلامچیەکان بانگەشەی بۆدەکەن،
کەواتە ئەم جیاوازیە ئەستوروبێمانایە چیە لە نێوان ژن وپیادا دەیکەن؟؟
بۆچی قژی ئافرەت کۆیلە دەکەن لە عارەقەو ژێرلەچکدا بەزۆرزەوتی دەکەن،
بەڵام پیاوان ئازاد دەکەن بەکۆڵێ قژوڕیشی بۆیەکراو و
بەشانەکراوبسوڕێتەوە؟
ئەگەر هەموو لەشی مێیینە''کونی لەزەتی سێکسە'' ودەبێت دایپۆشێت بەپێی
نەریتی ئیسلام؟!بەهەمانشێوە هەموو لەشی پیاویش کونی لەزەتی
سێکسە!کەواتە دەبێت پیاویش توورەگە بۆ ڕیشی هەڵبەستێت وقژیشی داپۆشێت
لەچەشنی ژن، ئەگینا مێیینەش (ژن)یش زەوقی بەئەندامەکانی لەشی
نێرینە/پیاو هەڵدەستێت ودەبێتە نەزەری حەرام بەلای ژنەوە؟! بەڵام ئەم
جۆرە ناعەدالەتیە، پەڵەیەکی ڕەشە بەڕیشی زۆربەی مەلاوزاناوهەوادارەکانی
دینی ئیسلامەوە؟ چونکە بێ گوێدانە ڕەگەزی بەرامبەر(مێیینە)، ڕیشی خۆیان
وەکو تاڵی گوریس شۆڕدەکەنەوەوناوەناویش لەکاتی قسەکردن دەستی پیادەهێنن
وەکو تەسبیح، بێ ئەوەی فام بکەن، ئاخر دەستپیاهێنان بەڕیش ومووی
دەموچاو هەستی مێیینە دەوڕوژینێت بەهەمانشێوەی قژی مێیینە بۆ
نێرینەش(کەهەرچەندە دەستپیاهێنان بەڕیش وقژ ئاساییە بۆ نێرومێ بەڵام
لەبەرخاتری مەسەلەکە ئەم نمونەم هاورد!)!. کەچی دێن کاڵفمامانە لەش
ولارو قژی مێیینەکان زەوت دەکەن لەژێر عەقڵی جەهالەت ونابینادا بەناوی
دینەوە.
کەواتە دەبێ بزانرێهەروەک چۆن پیاو زەوقی سێکسی بە قژومووی مێینە/ژن
هەڵدەستێت، بەهەمانشێوەش مێینەش زەوقی سێکسی بەقژومووی
نێرینە/پیاوهەڵدەستێت! لەڕووی جنسیەوە، ئەمە ڕاستیەکی سادەی
حاشاهەڵنەگرە کە زانستی بایۆلۆجی وسێکس ئەمانە زۆر بەئاسانی
دەسەلەمێنن. ئێ ئیسلام وئیسلامچیەکان بۆ ئەم حەقیقەتە لە خەڵک
دەشارنەوەو کەش وفش بەناوی ئاسمان وکونە ڕەشەکانەوە دەکەن ویاسا
لەئاسمانەوە فەڕزدەکەن یان هەرقسەوفەرمودەودەقەکانی ١٤٠٠ ساڵی
کۆنەپەرست وپەڕپوتی جەهالەت دەڵێنەوەو بەقسەی مردوەکان کچان وژنانی
ئەمڕۆ کۆیلەدەکەن؟!بێ ئەوەی حیسابێک بۆ حەقیقەتی سروشتی مرۆڤەکان وبەها
مرۆییەکان بکەن لەم گەردوونە. بۆچی پیاو/ئیسلام؛ بەڕیشی ڕەوایە سەروقژی
مێینەکان داپۆشێت! بەڵام بۆچی بەڕیشی ڕەوانیە تۆرەگە بۆڕیشی خۆی
هەڵبەستێت ودایپۆشێت؟ بۆچی بۆژن بڤەیە وبۆپیاو مەزەیە؟!بۆچی
ئیسلام/پیاو قژو ڕیشی خۆی تەقدیس دەکات کەچی قژی ژن نەگریس دەکات؟
ئەوهەموو نەزانی وفەرق وجودایە لەپای چی؟ ئەمە جگەلە فکرەیەکی
پیاوسالاری کۆن ونۆستالیژیاوناعەقڵانی کە ئیسلام سەپاندوویەتی بەسەر
ڕەگەزی مێیینە بەزۆروبەناوی نەریتێکی سەقەتی- ئایینیەوە، هیچی
ترنیە.ئەم حوکمە نامەنتقی ونالۆژیکیە دەرخەری ئەوڕاستیەیە کەوا ئایینی
ئیسلام فەشەلی هێناوەو جگە لەئایدۆژیایەکی کۆنپارێزی بێ بنج وبنەماهیچی
ترنیە وتوانای هەڵکردنی لەگەڵ سروشتی ڕوحەکان نیە.
ئایینی ئیسلام لە١٤٠٠ ساڵی تەمەنیدا تائێستا سەرەتایترین مەسەلەی
مرۆڤایەتی چارەسەرنەکردوەو وەڵامی بەهامرۆڤایەتیەکانی نەداوەتەوە،
بەڵکو لەوپەڕی واوەیلای خۆیدایەو لەبازنەیەکی بەتاڵ دەخولێتەوە، بەهۆی
سەرودەرنەکردن لەیاساکانی سروشت وگۆڕانکاریەکانی مرۆڤایەتی کە
هەمووڕۆژێک دونیایەکی ترو سەردەمێکی ترە. کەچی دێت لەسەدەی ٢١شقژی ژن/
مێیینە دادەپۆشێت وڕیشی خۆشی بستێک درێژ دەکاتلەژێر چەنەگەوە، ئەمە
چیە؟ وەڵا سوننەتی پێغەمبەرو سەحابەکانە! ئاخر هاواربەشێخی سەنعان؛
لەوسەردەمە موس ومەکینەی ڕیشتاشینیان دەست نەکەوتوە بۆیەڕیشیان
بەرداوەتەوە!ئەگینا ئێستاش ئەگەر پیاوبۆماوەیەک لێی بقەومێ لەشوێنێک
دەستی نەگا بەمووس،ئەواهەمان نەگبەتی بەسەردێت وبەهەمان ستایڵ ڕیشی
لەچەشنی گیسکیلێدێت!
٢٩/١١/٢٠١٤
|