٢\٥\٢٠١٠
قنگه‌لاشکه له
خۆی به شکه.
گروپی عه‌ره‌بی وتورکمانی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌رکوک ڕازینین
به ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارێزگای که‌رکوک دووباره
هه‌ژمێربکرێنه‌وه وجیابکرێنه‌وه‌و به‌ده‌ست سه‌رله نوێ .به‌لای ئێمه‌ی
کورده‌وه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی گروپی عه‌ربی وتورکمانی تازه‌و نامۆ نیه ،چونکه
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێده‌کرا که ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان بنوێنن،چونکه
ئه‌وان هه‌رده‌م له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کوردن . ئه‌گه‌ر پاشه‌ڵیان
پیس نیه‌و له خۆیان به گومان نین بۆ له دووباره جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان
ده‌ترسن؟ یان کورد وته‌نی (دارهه‌ڵبڕه سه‌گی دز دیاره)ئه‌وان خۆیان ده‌زانن
که چی ساخته‌کاری و فێڵ و فه‌ره‌جه‌یان کردووه له ناوچه‌کانی قه‌زای
حه‌ویجه‌و گه‌لێ شوێنی تری پارێزگای که‌رکوکدا. له‌هه‌ندێ له بازنه‌کانی
ده‌نگدان له‌حه‌ویجه‌دا ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران له ١٠٠سه‌دا دوو سه‌ده
بووه،واته تێکڕای ده‌نگدانیش له قه‌زای حه‌ویجه و شاروچکه عه‌ره‌بێکانی
ده‌وری که‌رکوک له سه‌دا نه‌وه‌ت وسێ بووه ، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش زۆر
دووره له ڕاستییه‌وه . ناهه‌قیان نیه چونکه ئه‌م درۆیه‌یان له سه‌رۆکی
گۆڕبه‌گۆڕیان (سه‌دام)ـه وه بۆ ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌بوو جارێکیان
ڕیفراندۆمێک له‌عێراقدا پێکهێندراو پاشان ئه‌نجامه‌که‌ی له ٩٩،٩٪سه‌دا
نه‌وه‌ت ونۆ ۆ کۆما نۆ ده‌نگیان بۆ حه‌زره‌تی داوه ؟؟ ئه‌ی باشه
گروپی عه‌ره‌بی که له‌گه‌ڵ لیستی( العراقیه)دان، بۆ به داخوازی
لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری المالکی ڕازیبوون که له به‌غدا دووباره
ده‌نگه‌کان به ده‌س جیابکرێنه‌وه . ئه‌ی بۆ له‌که‌رکوک ڕازی نابن ؟؟
خۆ بانێک ودوو هه‌وا نیه یان ئه‌وان ماف و ڕه‌وا ڕاستییه‌کان ، به دوو
پێوه‌ری جیاواز پێوانه‌ده‌که‌ن ؟ ئه‌گه‌ر دادوه‌ری به‌رجه‌سته‌و باڵاده‌ست
بێت ، چۆن بۆ به‌غدا ڕازیبوون ، ده‌بێ بۆ پارێزگای که‌رکوکیش ڕازیبن.
هاوپه‌یمانی کوردستان کۆمه‌ڵێ دوکومێنت و به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گری
پێشکه‌ش به دادگای باڵای کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان کردووه ، ده‌رباره‌ی
ساخته‌کارییه‌کانی لیستی( العراقیه)له پارێزگای که‌رکوک و موسڵ . ئه‌گه‌ر
بێت‌و شکات و داخوازییه‌که‌ی کورد ڕه‌تبکرێته‌وه. که‌واته دادوه‌ری ویه‌کسانی
بوونی نیه‌و له عێراقدا. به‌مه‌ش دادگای باڵای پیاچوونه‌وه‌و
کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ که بێلایه‌ن نین
و متمانه‌ی خۆیان له ده‌ستده‌ده‌ن .
ئه‌گه‌ر ده‌نگه‌کانی پارێزگای که‌رکوک دووباره جیابکرێنه‌وه ، به‌دڵنیاییه‌وه
هه‌موو ساخته‌کارییه‌کان ئاشکراده‌بن و ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی کورد زیاتر
ده‌بن و ڕێژه‌ی ده‌نگی عه‌ره‌به‌کانیش له لیستی (العراقیه)دا که‌متر
ده‌بنه‌وه .
گروپی داکۆکیکردن له که‌رکوک و ناوچه داگیرکراوه‌کانیتر
بێرگن - نه‌رویج
٣٠\٤\٢٠١٠
|