قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ''بگره‌وبه‌رده‌ی'' زمانی ستاندار .
سیروان بابه‌عه‌لی
ئه‌و سه‌رده‌مه چه‌ند خۆش ده‌بێت؛ که له‌ده‌ره‌نجامی پله‌ی باڵاتری "گه‌شه‌ن" دا دێ و، هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌گاته ئاستی په‌یڤین به‌یه‌ك زمانی فه‌رمیی جیهانیی و هه‌موو سنووره‌کانی ناوچه‌گه‌ریی و ده‌مارگیریی تێده‌په‌ڕێنێت و... ئارێشه "ئه‌وکات خۆجێییه‌کانی" سه‌رزه‌وی ده‌گه‌نه قۆناخی ململانێی دانیشتووانی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه له‌گه‌ڵ ته‌نه‌کانی تری گه‌ردوون و مه‌ترسی و ئارێشه‌ی بابه‌تییترو مه‌زنتر... ئه‌وسه‌رده‌مه له‌وانه‌یه له سه‌ده‌کانی داهاتوو پێبگات. به‌ڵام یاسا گه‌ردوونییه‌کانی گه‌شه‌ن و دیالیکتیکی دیارده‌کان، که زانست به‌رده‌وام له‌رێگه‌ی ته‌کنۆلۆژیاوه پیشانمانده‌دات ده‌ڵێن: هه‌ردێت!...
گریمانه‌ی ئه‌و باوه‌ڕزایه سه‌ره‌ڕای ژیروێژی؛ نا‌بێته پاساو بۆئه‌وه‌ی که هه‌ندێ که‌س له جیهانزێده (کۆسمۆپۆلیته)کانمان، به‌هه‌ڵه تێیبگه‌ن و له‌دواوه لغاوی بکه‌ن و شه‌لم کوێرم له‌نووسینێکدا به بیست زمان بنووسن و، نه‌ك ته‌نها ناوی بیانی و، وشه‌ی ئاماده‌نه‌بوو، یاخود بۆ روونکردنه‌وه‌ی مه‌به‌ست. به‌ڵکو ته‌نانه‌ت کردار‌و ئاوه‌ڵناوو ئاوه‌ڵفرمانو..تاد، سه‌رله‌به‌ری به وشه‌ی بیانی چه‌پوڕاست بکه‌ن!...
راسته به‌هۆی زۆر هۆکاری خودی و بابه‌تیی مێژووساز بۆ فه‌رهه‌نگ. زۆرینه‌مان زوبانی کوردیمان ره‌وان و پاراو نییه‌و، چه‌نده خۆمان گیڤبکه‌ینه‌وه، تژی له‌نگیی و که‌موکووڕییه... به‌ڵام ئایا واپێویست ناکات ((أضعف الإیمان)) ئه‌وه‌ی که له‌زمانه‌که له‌به‌رده‌ستدایه به‌کاری ببه‌ین و، هێنده به به‌زۆروه‌رگێڕانی وشه‌کانمان بۆ وشه‌ی بێگانه کۆڵه‌واری نه‌که‌ین؟ هه‌تا نووسینه‌کانمان چ وه‌ك گه‌شبینیی و، چ وه‌ك توڕه‌کردن و بزواندنی پسپۆڕ‌و کوردۆلۆژو زمانناسه‌کانمان بکه‌ینه پاڵنه‌ر (مۆتیڤ)و، رۆژێك بێت چاکی مه‌ردانه‌ی لێبکه‌ن به‌لاداو کارێکمان بۆبکه‌ن و، ئێمه‌ش وه‌ک گه‌لان ببینه خودانی زوبانی ستاندارو ئاماده‌ی تێکه‌ڵبوون...
له‌هه‌ڕه‌تی لاوێتی پێنووس و په‌ڕاودا؛ بۆنموونه: ئه‌گه‌ر سێ که‌س، یه‌ك "ناو" یان، به سێ جۆر بنووسیایه، ده‌گووترا: [خه‌مناکا! (ئیسمی عه‌له‌م) هه‌رچۆن بنووسرێت هه‌ڵه‌نابێت]... به‌ڵام ئایا ئه‌وه بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ساخڵه‌مه؟ ئه‌گه‌ر بۆ نموونه که‌سێك له کۆمپیته‌ردا بۆ (wwwپه‌ڵپینه‌به‌ترش) بگه‌ڕێت، به‌هۆی بچوکترین هه‌ڵه له‌تیپی نووسیندا، لێی وننابێت؟
راسته که زێدی سۆسیالیزم فه‌ره‌نسا بووه... به‌ڵام له لانکی "سۆسیالیزمی زانستی" که ئه‌ڵمانیایه، وه هزرزانیی و رێبیری ئه‌و زانسته‌یش که باوانی باوه‌ڕزای جیهانزێده‌کانه، تائێستاش به‌رده‌وام به‌ناوی راستنووسیی (رێشتشرایبونگ) کار له‌سه‌ر زمانه‌که‌یان ده‌که‌ن و، جگه‌له‌وه‌ی جار هه‌بووه بۆ گۆڕینی چه‌ند وشه‌یه‌کی فه‌رهه‌نگ ملیۆنه‌ها "یورۆ"یان خستۆته‌کار... له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوور له‌هه‌ر پرینگانه‌وه‌و دردۆنگیی و ته‌نبه‌ڵییه‌ك، سه‌رله‌به‌ری پێڕۆ زانستیی و په‌روه‌رده‌ییه‌کانیان نۆژه‌نکردۆته‌وه‌و، خۆیان به‌رهه‌ڤی فێربوونی گۆڕانه نوێیه‌کان کردووه! ((هه‌رچه‌نده له‌به‌ر زیاده‌ڕۆیی له ژیروێژیی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌ڵمان، که‌هه‌ر وڵاته‌که‌یان زێدی ئه‌و ژیروێژ (لۆژیك)ه‌یه، زۆرشتیان به "ئویبه‌ر کۆڕێکت" واته سه‌روڕاستی ناوده‌برێت و بێزارکه‌ره!))...
زانیارگه (ئێنسیکلۆپیدیا)ی زمان؛ بۆمان روونده‌کاته‌وه که زمانی ئینگلیزی، چۆن له کاریگه‌ریی هۆڤییه‌تی سه‌رده‌مه‌کانی کێڵتی و ئانگلی و ساکسنی و داینی و نۆرمان و جێرمانه‌وه مشتوماڵ کراوه‌و له سه‌ده‌ی پازده‌وه شه‌قڵی نوێی وه‌رگرتووه‌و به‌رده‌وام کاری له‌سه‌رکراوه... که چینییه‌کان ره‌نووسیان نییه‌و، بۆ فێربوونی زمانی چینی به‌رز، ده‌بێت نزیکه‌ی په‌نجاهه‌زار هێما ئه‌زبه‌ربکه‌ن. له‌ته‌نها چوارسه‌د گرێی ده‌نگ ده‌بێت چه‌ندئه‌وه‌نده‌ی ده‌نگی ده‌ربڕین بۆ وشه بزانن، هه‌تا هه‌ر وشه‌یه‌ک به‌پێی واتا به‌چه‌ند ده‌نگێگ ده‌رببرن. چۆن شێوازی نووسینیان ماوه‌ی په‌نجاساڵه بۆ چه‌پبۆڕاست گۆڕیوه... وه که تورکه‌کان هه‌ر ته‌نها ره‌نووسیان نه‌گۆڕی، ته‌نانه‌ت گۆڕانی ریشه‌گریان له‌بونیادو شه‌قڵ و رێزمان(گراماتیك) و رسته‌سازیی(سینتاکس)دا کرد...
[له‌راستییدا پابه‌ندنه‌بوون به پاکژیی ره‌نووس و پاراویی زوبانی نووسین و وشه‌و گراماتیک و ده‌ربڕینه یه‌کگرتووه‌کانی زمانێک زۆر له‌وه سامناکتره، که ئێمه سه‌رپێیی راڤه‌ی بکه‌ین... ئێمه ده‌زانین که راستکردنه‌وه‌ی ئه‌وتۆماتیکیی چاپه‌مه‌نی دیگیتاڵ به‌هۆی کۆمپیته‌ر، شۆڕشێکی وه‌های له‌بواری چاپه‌مه‌نیدا سازداوه، که هێنده‌ی دۆزینه‌وه‌ی خودی پیتی چاپ له‌سه‌ده‌ی پازده گرنگه... له ئه‌وروپا رۆژانه هه‌زاره‌ها به‌رهه‌می چاپه‌مه‌نی ده‌که‌وێته بازاڕ، به‌بێئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌کی به‌رچاویان تێدابێت... لای ئێمه باشترین رۆژنامه ده‌یه‌ها هه‌ڵه‌ی له‌هه‌موو روویه‌که‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ژماره‌یه‌ك تێدایه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که‌ئه‌و پرۆسه‌ی راستکردنه‌وه‌ی ئه‌وتۆماتیکییه ئێستا گه‌یشتۆته ئاستی ناسینه‌وه‌ی ده‌ستنووس و رسته‌ناسیی و داڕشتنی ده‌ق، که له‌ڕووی به‌کاربردنی کات و وزه‌وه، پێشکه‌وتنی سه‌رئاسایان به‌دیهێناوه... که‌واته شینی ئێمه بۆ هه‌ریسه‌که‌یه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به نه‌ته‌وه‌په‌رستی و چاوڤینیزم و ئه‌وشتانه‌وه نییه‌و، گه‌ر وابمێنینه‌وه ده‌که‌وینه نێو گێژاوی ره‌وتی به‌ره‌ودوا بۆ گێلبوون و، فراژۆنه‌بوونی زمانی ستاندار به‌ره‌و گۆجبوونمان ده‌بات!]...
زمانی کوردی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده؛ به‌ڵام له‌وباوه‌ڕه‌دانیم که زمانه‌که‌مان بگاته ئاستی ده‌وڵه‌مه‌ندیی زمانه‌کانی عه‌ره‌بی و ئه‌ڵمانی له پڕ وشه‌یی و به‌رفراوانیی و زه‌نگینیی و رێزمانی به‌هێز... له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئه‌وان کێشه‌یان نه‌ماوه‌و، ئێمه‌یش چه‌قگرتوو ده‌ستوپێ سپیین. ئه‌وه‌یش له‌سۆنگه‌ی چێنه‌بوونی خواز‌و ویستی گۆڕان و قه‌تیسمانه‌وه له‌یه‌ک پانتایی و سووڕانه‌وه له‌نێو یه‌ك بازنه‌ی داخراو...
بۆنموونه ئه‌گه‌ر فه‌رهه‌نگێكمان هه‌بێت و، وه‌ك فه‌رهه‌نگه‌کانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و عه‌ره‌بی، بۆی روونبکردینایه‌ته‌وه که "قوتابی" بۆ کام قۆناخی خوێندن و، "خوێندکار" بۆ کامه‌ی تر‌و. "ژن" و "ئافره‌ت" بکرێنه ناو بۆ کام په‌سن و بانگکردنی مێینه. گه‌نج و لاو.. تاد. ئه‌وا ئێستا ئاوه‌زه ده‌به‌نگه‌کانی بازاڕه رامیارییه‌کان وه‌ك هه‌ر لایه‌نێکی تری کولتور، ته‌خشان و په‌خشانی زمانه‌که‌یان نه‌ده‌کرد! ((ساڵی 2002 یش به وتارێک له رۆژنامه‌ی جه‌ماوه‌ر، به‌درێژی له‌سه‌ری دووابووم))...
ئه‌و کێشه‌یه‌ی ئێستا سه‌ریهه‌ڵداوه ((که‌هه‌ر ده‌بوا سه‌رهه‌ڵبدات)).. ده‌ره‌نجامی ئه‌و خه‌وشانه‌یه که له هه‌ر‌دوو ڕووی ده‌مارگیریی و باوه‌ڕگیریی ده‌رکه‌وتووه؛ که لایه‌کیان ناوچه‌گه‌ری خێڵه‌کییه وه‌ك ئه‌وه‌ی بادینان و هه‌ورامان و، لایه‌کی تر لوتبه‌رزی له‌خۆباییه له سۆران... که هه‌ردووکیان وه‌کویه‌ك ته‌نها خزمه‌ت به‌خه‌وشه‌کانی ته‌نبه‌ڵی بۆ فێربوون و، نه‌فراژانی خواز و خواست و ویستی یه‌کگرتن و گۆڕان ده‌که‌ن...
باوه‌ڕم وایه بۆئه‌وه‌ی ببینه خاوه‌نی زمانی ستانداری ته‌ندروست و پاراو و، بخزێینه نێو پانتایی ته‌کنۆلۆژیاو شۆڕشی زانیاریی و جیهانی ژماره‌یی، پێویسته واز له گیانی ناوچه‌گه‌ریی بهێنین و، خواز‌و ویست و بزێویی بۆ گۆڕانی ریشه‌گر بکه‌یه‌نه ئه‌لتارو، فشار بۆ زانا‌و پسپۆر‌و لێزانه‌کانی بواری زمان و کوردۆلۆژیاو، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵات و پسپۆرانی بواری په‌روه‌رده بهێنین که کار له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ره بکه‌ن:
یه‌که‌م: مشتوماڵی زمان و داڕشتنی فه‌رهه‌نگی یه‌کگرتوو، وه کۆکردنه‌وه‌ی دیالیکته‌کان به‌سه‌رجه‌م ئیدیۆم و زاراوه‌کانیانه‌وه له‌یه‌ك ماڵدا.
دووه‌م: هه‌ڵێنجانی زمانی ستاندار له‌و فه‌رهه‌نگه؛ له‌سه‌ر بنه‌مای پۆلێن‌کردنی وشه‌ی بێگانه‌و، وشه‌ی ڕه‌سه‌ن و، فره‌مانایی و، رسته‌سازیی و رێزمان و، وێژه‌و، جوانیی و سانایی و ئاواز‌و، ره‌چاوکردنی کات وشوێنی ده‌ربڕین و.. تاد. وه گوێنه‌دان به‌وه‌ی کام زاراوه زۆری لێلاده‌د‌ردێت و، کامیان که‌م ((ففتی ففتی و برابه‌شیی تێدا به‌کارنه‌یه‌ت!))... وه ته‌نها پوختیی و تێروته‌سه‌لیی و ره‌سه‌نیی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت.
سێهه‌م: چاکسازیی و ته‌نانه‌ت داڕشتنه‌وه‌ی ریشه‌گری پێڕۆی په‌روه‌رده‌و فێرکردن... که فه‌رهه‌نگی زاراوه‌کان به‌وشێوه‌یه‌ی باسکرا وه‌ك وانه‌ی تایبه‌ت و گرنگ له‌هه‌موو جێگایه‌کی کوردستان که‌ده‌سه‌ڵات پێیڕابگات بخوێندرێت... وه زمانی خوێندن له‌هه‌موو جێگایه‌ك به زمانه نوێ شه‌نوکه‌وکراوه‌که رێکبخرێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌هه‌ندێ ناوچه‌ش خۆماندوکردنی زیاتری بوێت‌و زۆر به زاراوه‌ی ناوچه‌که نامۆ ده‌ربکه‌وێت...
مکوڕیی و خواز بۆ گۆڕان زۆر گرنگن ((تورک کاری مه‌زنی بۆخۆی کرد))، پێویسته نه‌وه‌کانی پێش ئێمه‌و ئێمه؛ خۆویستانه و ته‌نبه‌ڵانه‌و کۆنه‌پارێزانه، له‌و پرسه چاره‌نووسسازه تێڕانه‌مێنین و، کارێکبکه‌ین ببێته زه‌مینه‌ی فێربوونی ساخڵه‌م بۆ په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌ی داهاتوو.. بۆ دۆزینه‌وه‌مان له‌پاشه‌ڕۆژ.
پێویسته رێگا نه‌ده‌ین دێرینخوازو کۆنه‌پارێزه‌کان به‌ر به‌گۆڕان بگرن... له‌وباوه‌ڕه‌دام که فه‌رهه‌نگی زمانی ستاندارو کارپێکراو رایه‌ڵی بنه‌ره‌تیی تاکگوتاریی و پێشڤه‌چوونی رامیارییه. خه‌سڵه‌تێکی داینه‌مۆیی چێ‌بوونی ئاسایشی نیشتیمانییه... که‌ئێستا کورد نییه‌تی.
پاشنووسێك: ... وه‌ك له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا؛ له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژیادا هێدی هێدی مه‌ترسی کڵۆمکردن و گیرخواردن و له‌جوڵه‌خستنی زمانێک ئه‌گه‌ر پێوه‌رو بنه‌ماو پێودانگ و رێسای نه‌بێت زیاترده‌بێت... که ئه‌و ره‌وشه زۆر له له‌ناوچوونی زمانه‌که سامناکتره. چونکه باری پێشکه‌وتن و خۆگونجاندنی ژیاریی له‌بزووتن ده‌خات. بۆیه چێ‌بوونی زمانی ستاندار زێده کاریگه‌ره‌و، هه‌ر ئه‌و زمانه له‌گه‌ڵ پێشڤه‌چوونی ته‌کنۆلۆژیادا زیاتر‌و زیاتر ده‌بێته ده‌ستاوێژی بزاوتی گه‌شه‌و گۆڕان...
... راسته دیالیکتی کرمانجی خوارو هه‌ژموونی به‌ربڵاوی هه‌یه‌و، به‌هێزیی وێژه‌و، کاریگه‌رییه رامیارییه‌کان وه‌ك دێفاکتۆو پێشڕه‌و چه‌سپاندیان... به‌ڵام به‌وپێیه‌ی هه‌ورامان چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك خۆی راگرت له‌به‌رده‌م ماریدی ئیسلام و هێرش و ئه‌نبارگۆو داگیرکارییه‌کانی؛ ئه‌وا، دیالیکته‌که‌ی زۆر به‌پوختی و پاراوی ماوه‌ته‌وه، که‌ده‌کرێت له‌زۆرجێگا که‌موکورتییه‌کانی پێپڕبکرێته‌وه...
وه هه‌ندێ تان و پۆی گراماتیک وه‌ک نێرومێ(ماسکولین و فێمینین)ی زمان..تاد، له دیالیکتی کرمانجی ژوروودا زۆر به‌که‌ڵکن... دیالیکته‌کانی له‌کی و لوڕی پێویسته شه‌نوکه‌و بکرێن...
وه له‌باری تێکڕادا ئه‌گه‌ر له‌پێناوی وه‌رگرتنی ته‌نها وشه‌یه‌کیش بێت بۆ زمانی ستاندار، باوه‌ڕم وایه، که پێویسته پێداچوونه‌وه بۆ زاراوه‌کانی نێو هه‌رپێنج دیالیکته‌که‌له: [زازایی/قووچانی/شه‌مدینانی/بادینانی/بایه‌زیدی/سۆرانی/بابانی/موکریانی/ئه‌رده‌ڵانی/لهۆنی/ژاوه‌رۆیی/ئیلامی/شێروانی/کوده‌شتی/سوسه‌نگردی/فه‌یلی/به‌ختیاری/هه‌فتگلی.. تاد] بکرێت... له‌وباوه‌ڕه‌دام؛ هه‌رچه‌نده کار‌و ماندوبوون و کاتی زۆری پێده‌وێت، به‌ڵام نه‌کرده نییه‌و، به‌بێ ئه‌و هه‌مه‌گیرییه هه‌رگیز نابینه خودانی زمانێك که‌هه‌موومان خۆمان به‌خاوه‌نی بزانین و، کورد به‌ره‌و تێکه‌ڵبوونی ته‌ندروست بۆ نێو گه‌لان ببات.
sirwanb@t-online.de
|