په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

قۆناغەکانى هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا.



وەرگێڕانى : نیا کامیل      

 


قۆناغى یەکەم :
دەستورى ئەمریکى لەسەر هەڵبژاردنى سەرۆک بۆ ووڵات کە هەرچوار سالڕ جاریکە دەڵێت. پاڵێوراو بۆ ئەم پۆستە پێویستە تەمەنى 35 ساڵى تێپەڕاندبێت وە لە وویلایەتە یەکگرتوەکان لەدایک بوبێت و هەڵگرى ڕەگەزنامەى ئەوێبێت ، وە پاڵێوراوان لیژنەیەکى دەرخستن پێکدەهێنن بۆ پشتیوانى خۆیان لە نێوان لایەنگرانیاندا لە حیزبدا ، وە گرنتى بەدەست دەهێنن لەلایەن بەخشەرانەوە بە پێشکەش کردنى پشکە ماڵیەکان بۆ هەڵمەتەکانى هەڵبژاردنەکانى ،ئەگەر بڕوایانکرد بەهرەمەند دەبن لە پشتیوانى پێویش بۆ چونەناو هەڵبژاردنەکان بە دەسەڵاتدارانى فیدڕاڵى دەڵێت کە خۆیان هەڵدەبژێرن ، داعوەتکردنیان بۆ ئەوەى دواى ئەوە کارەکانى کۆکردنەوەى پارە و چوونە ناوململانەى پێشبڕکێى هەڵبژاردنەکانى حیزب .


قۆناغى دووەم :
ئەمە قۆناغى یەکەم بوو بۆ دیاریکردنى پاڵێوراوى حیزب بۆ چوونە ناو ململانەى هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى لە بەردەم پاڵێوراوەکانى پارتى ڕکابەردا . لە زۆربەى ووڵاتاندا ، حیزب پاڵێوراو دیاریدەکات ، بەڵام لە وویلایەتە یەکگرتوەکان لایەنگرانى یەکێک لە حیزبە سیاسیەکان لە لیستەکاندا پاڵێوراوانى ئەو حیزبە دیاریدەکەن بۆ دەنگدەران . وە هەمیشە هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا لە مانگى تشرینى دووەمدا بەڕێوە دەچێت ، وە هەڵبژاردنەکانى پاڵاوتن لە وویلایەتەکانى ئەمریکادالە مانگى کانوونى دووەمى هەمان ساڵدا دەستپێدەکات. هەڵبژاردنەکانى پاڵاوتن لە وویلایەتە یەکگرتوەکان لە مانگى کانونى دووەمدا دەستپێدەکات ، کە پاڵێوراوان کێبەرکآ لە دژى هاوڕێکانیان لە ئەندامى هەمان پارت و چوونە ناوململانەى لەسەر بردنەوەى پاڵاوتنیان لەلایەن حیزبەوە دەست پێدەکەن بۆ چوونە ناوململانەى هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتیەوە . ئەندامانى شاندەکانى حیزب کە لە وویلایەتە جیاوازەکانەوە هاتوون وە بەژداردەبن لە کۆنگرەى نەتەوەیى حیزبدا کەلە هاویندادەبەسترێت بۆ دیاریکردنى پاڵێوراوى کۆتایى بۆ هەڵبژاردنەکان ، وە لە هەڵبژاردنەکانى پاڵاوتندا دەنگدەرانى ئەندامانى ئەم شاندانە ، کە لە زۆربەى بارەکاندا لایەنگریان بۆ پاڵێوراوێکى دیاریکراو ڕادەگەیەنن ، ڕکابەران پێویستیان بە پاڵاوتنیان هەیە لەلایەن حیزبەوە بە زۆرینەى دەنگى ئەندامانى کۆنگرەى حیزب بۆ سەرکەوتنیان لە پاڵاوتندا ، وە هەندێک لە وویلایەتەکان وەک ئایوا سیستمى کۆنگرەى حیزبى بەکاردەهێنن لە جیاتى هەڵبژاردنى پالاوتن بۆ دیاریکردنى ئەندامانى ئەو شاندەى کە نوێنەرایەتى وویلایەتەکەیان دەکات لە کۆنگرەى نەتەوەیى حیزبدا . وەلە هەڵبژاردنەکانى پاڵاوتندا دەنگدەران ئەو ئەندامانە دیاریدەکەن لە لایەنگریان دەکەن ، بەڵام لە وویلایەکانى سیستمى کۆنگرەى حیزبیدا دیاریکردنى ئەندامان بە چەند قۆناغێکدا دەڕوات.


قۆناغى سێهەم :
کۆنگرەکانى پارتەکان یەکێکە لە ڕوداوە وروژاوەکان لە سیاسەتى ئەمریکیدا ، شاندى هەر وویلایەتێک دەگاتە هۆڵى بەستنى کۆنگرەى نەتەوەیى حیزب کە لافیتەیەکى هەڵگرتوە ناوى ئەو پاڵێوراوەى حیزبى لەسەرە کە حەزدەکات پشتیوانى لێبکان ، هەمیشە دەبێت حیزب فکرەیەک دابنێت لەسەر پاڵێوراوەکەى بۆ چوونە ناوململانەى هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى ، بەهاتنى ئەم قۆناغە ، شاندى هەر وویلایەتێک هەڵدەسێت بە دیاریکردنى پاڵێوراوەکەى بۆ چوونە ناو ململانەى هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى بە فەرمى ، وە ئەو پاڵێوراوەى کە زۆرترین ژمارە لە شاندەکان هەڵیدەبژێرن سەردەکەوێت لە پاڵاوتندا ، وە هەڵدەسێت بە بەدەستهێنانى پشتیوانى ڕکابەرەکەى لە ناو حیزبدا ، وە پاڵوراوى براوە جێگرێک بۆ سەرۆک دیاریدەکات بۆ چوونە ناوململانەکە لەگەڵى لە هەڵمەتى هەڵبژاردنەکەیدا .


قۆناغى چوارەم :
لەم قۆناغەدا پاڵێوراوە ڕکابەرەکان لە پارتە سیاسیە ئەمریکیە جۆربەجۆرەکان تەرکیزیان چڕدەکەنەوە لەسەر هەڵمەتەکانى هەڵبژاردن ، داڕشتنى سیاسەتەکانى هەر پاڵێوراوێک دەگەڕێتەوە بۆ بردنى داواکاریەکانى لایەنگرانى ڕکابەرەکانى پێشووى لە ناو حیزبەکەیدا . وە ئەم قۆناغە لە پێشبڕکێى هەڵبژاردنەکان کاتێکى کەمتر دەخایەنێت لەچاو پاڵاوتنەکانى ناو حیزبەکاندا . وە لە هەفتەکانى کۆتایدا پاڵێوراوان چاودەخەنە سەر گرنگى پێدانى ئەوەى بە وویلایەتە ناڕۆشنەکان ناسراوە کە پشتیوانیان بۆ هیچ پاڵێوراویک ڕۆشن نەکردۆتەوە .


قۆناغى پێنجەم :
هەمیشە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکا لە یەکەم ڕۆژى سێشەمەى دواى رۆژى دووشەمەى مانگى تشرینى دووەم بەڕێوە دەچێت ، ملیۆنان دەچنە سەر سندوقەکانى هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنى پاڵێوراوەکەیان بۆ سەرۆکایەتى ووڵات ، پاش جیاکردنەوەى دەنگەکان و ڕاگەیاندن ئەنجامە سەرەتاییەکان لەماوەى 12 سەعاتدا لە داخستنى بنکەکانى دەنگدانەوە . وە پاش جیاکردنەوەى دەنگەکان چالاکیەکانى هەڵبژاردن دەگوێزرێتەوە بۆ سەرجەمى هەڵبژاردن ، وە بۆهەر وویلایەتێک ژمارەیەکى جیاواز لە ئەندامى سەرجەمى هەڵبژاردن هەیە ، وە ژمارەى ئەندامان ڕێژەى نوێنەرایەتى وویلایەتەکە لە کۆنگرێسدا ڕەنگدەداتەوە . وە ئەو پاڵێوراوەى کە زۆرینەى دەنگەکانى دەنگدەران بەدەست دێنێت لە هەر وویلایەتێکدا دەنگى ئەندامانى ئەو وویلایەتە بەدەست دێنێت لە سەرجەمى هەڵبژاردنەکاندا ،پاشان ئەندامانى سەرجەمى هەڵبژاردنەکان کۆدەبنەوە و دەنگدەدەن لەسەر دیاریکردنى سەرۆک ، ئەندامانى سەرجەمى هەڵبژاردنەکان پابەند نین بە یاسایەک بۆ دیاریکردنى پاڵێوراوى براوە یان دیاریکردن بە پێى پابەندبوونى سیاسییان . وە جیاکردنەوەى دەنگەکانى ئەندامانى سەرجەمى هەڵبژاردنەکان بە فەرمى لەبەردەم کۆنگرێسدا لە کانوونى دوەمى داهاتودا دەبێت .

 

 

 

nyakamil@hotmail.com