٢٥\١٢\٢٠٠٩
قۆناغی ده‌رپێی
قوته.
(٦)

موحسین جوامێر
به قه‌زاوقه‌ده‌ر له که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنیدا، گوێم له موزیعه‌که
بوو، ده‌یگوت : ( هه‌روه‌ها سه‌عدی پیره له وتارێکدا له ڕۆژنامه‌ی
هه‌ولێردا ده‌نووسێ و ده‌ڵێ : ده‌بێ خۆمان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، هه‌ڵبکه‌ین
)..به‌ده‌ست خۆم نه‌بوو، پێکه‌نینم هاتێ و خۆمانم به ده‌رپێی قوته‌وه
هاته به‌رچاو، ئاخر پاش چی خۆمان هه‌ڵبکه‌ین، پاش ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی
ئه‌وان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی هه‌مانبوو، چوواندیان و شتێک نه‌ما بڵێین
تێیدا سه‌رکه‌وتین و چیتر بۆسۆمان له هه‌ناو هه‌ڵناسێت. له‌کاتێکدا ته‌نانه‌ت
سه‌رۆکه‌که‌ی سه‌عدی پیره، هه‌ر به‌و ڤیتۆیانه‌ی نایبه‌که‌ی تاریق
هاشیمی به‌کاری هێنان و تێیاندا سه‌رکه‌وت؛ ده‌یتوانی ئامانجی گه‌وره
بۆ گه‌له‌که‌ی بپێکێ و پێویستی نه‌کردایه بچن ده‌ست له ئه‌مریکا پان
بکه‌نه‌وه که پشتیان بگرێ، له‌کاتێکدا ئه‌مریکا خۆی به‌رگه‌ی مه‌تره‌قی
عێراقییه‌کانی نه‌گرت، بێجگه له‌و ئه‌زموونه تاڵه‌ی گه‌لانی بنده‌ست
له‌گه‌ڵ به‌ڵێن و سۆزی زلهێزاندا هه‌یانه. له‌بیرمانه کاتێ بۆشی یه‌که‌م
له‌ساڵی 1991 دا وتی ڕابن و ڕاپه‌ڕن، کوردان به پایپیلان بۆی هه‌ستان
و ته‌نانه‌ت ناویان نا حاجی بۆش، وه‌لێ کاتێ دوای ڕێککه‌وتنی سه‌فوان
له‌نێوان سوڵتان هاشیم و نۆڕمان شوارزکۆفدا، هه‌لیکۆپته‌ر هه‌ستا و
کوردانی دا به‌رێ و هه‌مووانی ده‌رکرده ده‌رێ، هاوارمان برد بۆ
واشنتۆن تا فریامان که‌وێ و قڕمان تێ نه‌که‌وێ، شوارزکۆف گوتی هه‌ی ملی
شه‌یتان بشکێ، له‌بیرمان چوو له ڕێکه‌وتننامه‌که‌دا باسی ئه‌وه بکه‌ین
که نابێ هه‌لیکۆپته‌ر هه‌ستێ، بۆشیش وتی تازه کار له‌کار ترازاوه و
هیچن پێ ناکرێ، ئه‌وجا دیمان کورد چی لێ به‌سه‌رهات، له مردن و هه‌ڵات
هه‌ڵات. مه‌به‌ستی به‌نده لێره‌دا، ئه‌وه نییه پشت له ئه‌مریکا
بکرێ، به‌ڵکوو ئاماژه‌کردنه به ده‌وری قه‌ڵه‌م و کاغه‌ز و ئیمزای
دوولایه‌نه له کاتی ڕێککه‌وتناندا، نه‌ک نامه‌ی بێ‌بن و بنه‌ما، که
ئه‌وه بگه‌یه‌نێ ئیتر مه‌سه‌له‌ی کورد نه‌ما.
ئه‌گه‌ر کورد پێشترێ زه‌غتی له ئه‌مریکا بکردایه بۆ پشتگرتنی، زۆرتر
له قازانجی بوو، وه‌ک ئه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن سواڵ بکا، چونکه ئه‌و
وه‌خته هاوکێشه‌کان سه‌رله‌به‌ریان ده‌گۆڕێن و براوه‌کان نوێنه‌رایه‌تیی
ئامانجی هه‌ڵبژێران ده‌که‌ن، ئه‌مریکاش بۆ که‌مایه‌تیی کورد شه‌ڕه‌قۆچ
ناکا، بگره هه‌ر پێی ناکرێ، ماقوولیش نییه زۆرینه له‌ده‌ست خۆی بدا،
یان له‌خۆی بتۆرێنێت. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی سه‌عدی پیره ئه‌وه بێ حیزبه‌کانی
دیکه سواری که‌شتییه‌که‌ی هاپه‌یمانیی کوردستانی بن که له‌شه‌وی هه‌ره‌سه‌که‌ی
6 ی کانوونی یه‌که‌می ( 2009 ) دا فوئاد مه‌عسووم به بانگه‌وازی (
یابنی ارکب معنا ) داوای لێ کردن بێن ( به‌ڵێ ) بۆ یاسا ڕیسواکه‌ره‌که‌ی
هه‌ڵبژاردن بڵێن، ئه‌وه بڕوا ناکه‌م خاوه‌ن ئاوه‌ز و ئه‌زموونێک هه‌بێ
له‌و ده‌ریایه‌دا خۆی بخنکێنێت.
هه‌تا خاوه‌نمان سه‌عدی پیره و هاووێنه‌ی ئه‌و بێ، هه‌ر ده‌بێ له
گوپی خۆمان بده‌ین و ده‌ست به کلکانه‌وه بگرین، زاته‌ن له‌مه‌وپاش
ئه‌ویشمان پێ ناگیرێ، چونکه ئێمه‌یان هێنایه‌وه سه‌ر سفر و سفره‌ی
خاڵی، پاش ئه‌وه‌ی نه خۆیان شتێکیان کرد و نه هێشتیان ئه‌وانیدیکه
شتێک بکه‌ن..ئه‌و نه‌یارانه‌ی دوێنێ خواخوایان بوو کوردان بیانحه‌وێننه‌وه
و داڵده‌یان بده‌ن، به‌یانی بڕیاری داهاتووی کورد ده‌ده‌ن و هێدی هێدی
ئه‌و خاڵانه‌ی ده‌ستوور که به‌هۆی هێز و قه‌باره‌ی کورد له په‌رله‌ماندا
ده‌سکاری نه‌ده‌کران، یه‌که‌یه‌که پێیاندا دێنه‌وه و هه‌ڵوه‌دا و
تڕ‌ۆیان ده‌که‌ن. ده‌نگۆیه‌ک هه‌یه ده‌ڵێ بۆ پیاده‌کردنی مادده‌ی 142
که خاڵی هه‌موارکردنی ده‌ستووری عێراقه و کۆشکی سپیش له به‌یاننامه‌که‌یدا
بۆ سه‌رکردایه‌تیی کورد، دوای مادده‌ی 140 ناوی هێناوه، لێژنه‌یه‌کی
هاوبه‌ش له پسپۆڕانی یاسازانی عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی پێک دێت، هه‌ڵبه‌ت
به‌ر و قازانجی کۆششی ئه‌مانه‌ش بۆ کورد، له هی دیمیستۆرا پتر نابێ،
که هاتبوو کێشه‌ی که‌رکووک به‌تایبه‌تی حه‌ل بکات، که‌چی ئێسته‌ش که
ئێسته‌یه نه‌مانزانی چی کرد بۆ کورد و چی برد بۆ ئه‌وانیدی.
براده‌رانی سه‌عدی پیره که له کوردستانن، وه‌ک بڵێیت شاره‌زای هه‌موو
که‌لێن و کولێنی سیاسه‌تن، به‌هارت بۆ ده‌هێننه چۆکان و به کۆڵ و
کۆش قسه‌ی به باقوبریقت بۆ ده‌که‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی بێشه‌ریک بن له
سیاسه‌تزانی، که‌چی له‌گه‌ڵ نه‌یاراندا له به‌غدا به ڕه‌نگی چڕژاوه‌وه،
قڕوقه‌پ سه‌ر به‌رده‌ده‌نه‌وه، هه‌روه‌ک ئه‌مجاره و هه‌موو جارانی
پێشوو ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان نواند، به‌ده‌لیلی ئه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ له یه‌ک
خاڵدا که پیاو نیسکێک سوکنایی دڵی پێ بێ، ده‌سکه‌وتیان نه‌بووه، ته‌نانه‌ت
ده‌ره‌قه‌تی به‌ره‌ی تورکمانی نه‌هاتوونه که فه‌قیرانه خۆیان به‌خه‌ڵکی
دیکه‌وه هه‌ڵواسیوه.. ئه‌مڕۆژ سه‌عدی پیره دێ و داوامان لێ ده‌کا،
خۆمان هه‌ڵبکه‌ین، چونکه فه‌رمانی قڕانی کوردانه، قوڕ و سیانی به‌رده‌ممان
بێئامانه، له‌کاتێکدا له‌سایه‌ی ئه‌وانه‌وه میلله‌ت گه‌یشته قۆناغی
( ده‌رپێی قوته ) که حه‌وجه به‌وه نه‌کا ته‌شک و دامه‌نی خۆی هه‌ڵبکا،
نه له هه‌ولێرێ و نه له ناوچه سه‌وزه‌که.
2009/12/21
mohsinjwamir@hotmail.com
|