٣\١\٢٠١١ قۆپیه‌کردنی رۆژنامه‌نووسێک (راپۆرت یان قۆپیه‌کردن، روونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ شاسوار مامه).
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
دوای نووسینی ئه‌و بابه‌ته‌ی خواره‌وه‌م له رێکه‌وتی (23.10.2010)دا له‌سه‌ر تاوانه‌کانی تۆمه‌تبار عه‌باس بایز باڵ‌و ئاغای سه‌رۆک جاشی فه‌وجی (91)ی جاشه سووکه‌کان و بڵاوکردنه‌وه‌ی له هه‌ندێک له ماڵپه‌ڕه ئه‌لکترۆنییه کوردییه‌کاندا، که‌سێک به‌ناوی راپۆرتی شاسوار مامه له رێکه‌وتی (21.12.2010)دا له لاپه‌ڕه (20)ی ژماره (613)ی رۆژنامه‌ی (رۆژنامه)دا له‌ژێرناوی (به‌تۆمه‌تی داڵده‌دانی راوێژکارانی به‌عس، سکاڵا له‌سه‌ر بارزانی تۆمارده‌کرێت رۆژنامه ناوی ئه‌و پێشمه‌رگه‌و هاووڵاتییانه بڵاوده‌کاته‌وه که دوو موسته‌شاری به‌عس تۆمه‌تبارن به کوشتنیان)دا، بڵاوکردۆته‌وه که نزیکه‌ی نیوه‌ی نووسینه‌که‌ی هی به‌نده‌یه‌و له هه‌ندێک شوێن به گۆڕینی ووشه‌یه‌ک یان جێگۆڕکێی ووشه‌کان به‌ناوی خۆی بڵاوی کردۆته‌وه.
له بابه‌ته‌که‌ی خۆمدا که به‌شێکی بچووکی په‌رتووکی (ئینسکلۆپیدیای تاوانبارانی ئه‌نفال و کوردۆسایدکردنی گه‌لی باشووری کوردستان)ه، ئاماژه‌م به‌ته‌واوی سه‌رچاوه‌کان داوه، جگه له‌و زانیارییانه‌ی که به ته‌له‌فۆن له کوردستان، هه‌نده‌ران و دانیمارک له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌کان یان ناسراوانیان وه‌رم گرتوون، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و هاوڕێ پێشمه‌رگه‌کانی شه‌هیده‌کان پێیان خۆش نه‌بوو، وه‌کو سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌کان ناویان بهێنم. به‌ڵام شاسوار مامه ته‌نانه‌ت ئاماژه‌ی به‌ناوی یه‌ک سه‌رچاوه‌ش نه‌کردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له شوێنێکدا نووسیوێتی: به‌پێی سه‌رچاوه‌کان، عه‌باس بایز باڵ‌و ئاغا به‌شداریکردووه له ئه‌نفاله‌کانی (1، 2، 5، 6، 7)، که‌چی ناوی سه‌رچاوه‌که‌ی نه‌نووسیوه!
ئه‌وه‌ی شاسوار مامه به‌ناوی راپۆرت بڵاویکردۆته‌وه، رێک قۆپیه‌کردنی بابه‌ته‌که‌ی به‌نده‌یه‌و به‌ناوی خۆیه‌وه له رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا بڵاوی کردۆته‌وه. بۆ سه‌لماندنی قسه‌کانی خۆم وا ته‌واوی بابه‌ته‌که‌ی خۆم له خواره‌وه‌دا بڵاوده‌که‌مه‌وه، هه‌روه‌ها له‌هه‌ر شوێنێک نووسینه‌که‌ی منی وه‌رگرتبێ به ره‌نگی سه‌وز نووسینه‌که‌ی خۆمم له‌پێشدا ره‌نگ کردووه‌و له‌ژێریشه‌وه نووسینه‌که‌ی شاسوارم نووسیوه‌ته‌وه‌و به ره‌نگی سوور ره‌نگم کردووه، با خوێنه‌ران دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته، بڕیاری خۆیان بده‌ن که ئایا به‌ناو راپۆرته‌که‌ی ئه‌و راپۆرته و شتێکی نوێی تێدایه، یان قۆپیه‌کردنی بابه‌ته‌که‌ی به‌نده‌یه؟
بێگومان بابه‌ته‌که‌ی به‌نده هه‌ندێک هه‌ڵه‌و که‌موکوڕی تیا‌بوو که دواتر چاکم کردوون، که لێره‌دا ته‌واوی راستکردنه‌وه‌و کێماسییه‌کان له‌ژێر نووسینه‌که‌ی ئه‌ودا، روونده‌که‌مه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی براده‌رێک له کوردستانه‌وه به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی پێوه‌کردم و بۆمی باسکرد که له رۆژنامه‌ی رۆژنامه بابه‌تێک له‌سه‌ر عه‌باسی بایزی باڵ‌و ئاغا نووسراوه، به‌ڵکو سوودی هه‌بێت بۆ نووسینه‌که‌ی به‌نده، ئه‌وه‌بوو دوای چه‌ند کاتژمێرێک چوومه سه‌ر ئینته‌رنێت و رۆژنامه‌ی ناوبراو و به‌ناو راپۆرته‌که‌م بینی، به‌جارێک سه‌رم سوڕما له‌و کاره‌ی به‌ناو ئه‌و رۆژنامه‌نووسه! کورته نامه‌یه‌کم به ئیمێیڵ بۆ شاسوار و رۆژنامه‌ی رۆژنامه نارد و داوای ئه‌وه‌م لێکرد، که سه‌ره‌ڕای ئه‌و کاره‌ی، با بابه‌ته‌که‌ی بۆ هه‌ندێک له ماڵپه‌ڕه‌کان بنێرێت و ئاماژه به‌وه بدات که سوودی له بابه‌ته‌که‌ی به‌نده وه‌رگرتووه بۆئه‌وه‌ی هیچ گله‌ییه‌کم لێی نه‌مینێ و نیگه‌رانیم بڕه‌وێته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه ده‌قی وه‌ڵامی به‌ناو شاسواری راپۆرت نووسه: (یه‌که‌م جاره من جه‌نابتان بناسم و ئاگاداربم که که‌سێک هه‌یه ناوی به‌ڕێز (ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی) بێت، ئه‌سڵه‌ن من نازانم ئێوه کارتان چییه! ئه‌زیزم من نازانم تۆ چیت نووسیوه و که‌ی بابه‌تی په‌یوه‌ندیدارت بڵاوکردۆته‌وه، من ته‌واوی ئه‌و زانیارییانه‌م له که‌سوکاری قوربانییانی سه‌نگه‌سه‌ر وه‌رگرتووه، هیچ زانیارییه‌کم له تۆ وه‌رنه‌گرتووه ... ره‌نگه ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی تۆ زانیاریت لێی وه‌رگرتووه به‌شێکی نزیک بێت له‌و سه‌رچاوانه‌ی من زانیاریم لێی وه‌رگرتووه ... هیوادارم سه‌رکه‌وتوو بیت. شاسوار مامه - رۆژنامه‌نووس).
ئه‌وه‌ی خۆم رقم لێی بێته‌وه‌و حه‌زی پێنه‌که‌م کێشه‌ی نێوان نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، سیاسه‌تمه‌داران و رۆشنبیرانه کاتێک که له میدیا‌و رۆژنامه‌کاندا یه‌کتر تۆمه‌تبار ده‌که‌ن، یان ده‌ڵێن له فلان شوێن فلانه نووسه‌ر، رۆژنامه‌نووس یان سیاسه‌تمه‌دار واو وای گووت، که‌چی ئه‌وه‌ی تر وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و قسه‌کانی ئه‌وه‌ی پێسوو ره‌تده‌کاته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌یان به‌قسه نییه تاوه‌کو که‌س نه‌زانێت کێ راسته‌و کێ راست نییه، با خوێنه‌ران دوای خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ی شاسوار و بابه‌ته‌که‌ی به‌نده خۆیان بڕیار بده‌ن، که ئایا به‌نده له‌خۆڕا ناوبراو تۆمه‌تبار ده‌کات به قۆپیه‌کردن یاخود ئه‌وه راستییه‌که‌و ناوبراو کاره‌که‌ی ئه‌نجام داوه! فه‌رموون ئه‌وه‌ی خواره‌وه ده‌قی بابه‌ته‌که‌ی به‌نده‌یه، که له رێکه‌وتی (23.10.2010)دا بڵاوم کردۆته‌وه، هه‌روه‌ها قۆپیه‌که‌ی شاسوار مامه‌شم به ره‌نگی سوور نووسیوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ راستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی پێشووم و پڕکردنه‌ده‌ی ئه‌وه‌نده‌ی بۆم کرابێت له کێماسییه‌کانی بابه‌ته‌که‌م.
هه‌ر سه‌رۆک جاشێک ژیانی زۆرتر له هه‌زار کوردی له مردن پاراستووه، عه‌باسی بایزی باڵ‌و ئاغا وه‌ک نموونه! به‌شی چواره‌م
ئیبراهیمی شێخ نه‌سره‌دین به‌رزنجی سه‌رۆک جاشی فه‌وجی (102)ی جاشه سووکه‌کان، له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا که له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، ژماره (651)ی رۆژی چوارشه‌ممه، رێکه‌وتی (4.8.2010)دا، که له لاپه‌ڕه (17)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، باسی ئه‌وه ده‌کات که هه‌ر سه‌رۆک جاشێکی سه‌دام و به‌عس توانیوێتی له سه‌روو هه‌زار کورد بپارێزێت له مردن و تیاچوون. سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم که ناوونیشانی ووتاره‌که‌م له لێدوانه‌که‌ی ئه‌و وه‌رگیراوه، پاشانیش ده‌مه‌وێت چه‌ند نموونه‌یه‌ک هه‌ڵبژێرم له‌و سه‌رۆک جاشانه‌ی سه‌دام که گوایه به قسه‌ی سه‌رۆک جاشی فه‌وجی ناوبراو ژیانی هه‌زار کوردیان پاراستووه، با بزانین قسه‌ی سه‌رۆک جاشی ناوبراو وا ده‌رده‌چێت یان نه‌ک پێچه‌وانه به‌ڵکو هه‌ندێک سه‌رۆک جاش به ده‌یان و سه‌دان هاووڵاتی و پێشمه‌رگه‌یان شه‌هیدکردووه!
پێویسته ئه‌وه بڵێم، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌که‌م که هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک یان ناته‌واوییه‌ک له نووسینه‌کانمدا هه‌بێت، هه‌وڵی راستکردنه‌وه و پڕکردنه‌وه‌ی ناته‌واوییه‌کان ده‌ده‌ن، چونکه به‌دڵنیایی نامه‌وێت شتێک بنووسم که وانه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کیش له نووسینه‌کانمدا هه‌بێت به‌زووترین کات هه‌وڵی راستکردنه‌وه‌ی ده‌ده‌م، به‌ڵام کاتێک که هه‌ڵه‌یه‌کی بێ مه‌به‌ست رووده‌دات و خۆم پێم خۆش نییه، که‌چی که‌سانێکی پاشه‌ڵ پیس و گه‌وره بوو له ته‌وێڵه‌ی جاشایه‌تی بیانه‌وێت قسه‌ی ناشیرینم پێ بڵێن (که جاشی دۆڕاو هه‌ر جاشه له هه‌ر کوێیه‌ک بێ)، ته‌نیا په‌ندێکی (ئاری)یان به نموونه بۆ دێنمه‌وه که ده‌ڵێت: (هیچ به‌رکه‌وتنێکی ئه‌و جۆره که‌سانه نامشکێنی، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی له پۆڵا دروست کرابم، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که زامدارم ده‌کات، ئه‌وه‌نده ناهێنێ له‌پێناویدا بشکێم). له به‌شی چواره‌مدا، عه‌باسی بایزی باڵ‌و ئاغا وه‌کو نموونه دێنینه‌وه، که به‌مشێوه‌یه له په‌رتووکی (ئینسکلۆپیدیای تاوانبارانی ئه‌نفال و کوردۆسایدکردنی گه‌لی باشووری کوردستان)دا باسی کراوه.
عه‌باس بایز باڵ‌و ئاغا، راوێژکاری فه‌وجی (91)ی فه‌وجه سووکه‌کان بوو، که فه‌وجه‌که‌ی له ساڵی (1986)دا دامه‌زراند به‌ڵام پێشتر مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ژماره (9)ی سه‌ربه ئیستخباراتی قه‌ڵادزێی هه‌بووه. عه‌باس بایزی باڵ‌و، وه‌کو فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ئیستخبارات و سه‌رۆک جاشێکی دڵسۆزی به‌عس و سه‌دام کۆمه‌ڵێک تاوانی زۆری ئه‌نجام داوه، که به‌شێکیان ئه‌مانه‌ن: شاسوار مامه: (عه‌باس بایز باڵ‌و ئاغا، راوێژکاری فه‌وجی (91) بوو که فه‌وجه‌که‌ی له ساڵی (1986)دا دامه‌زراند، به‌ڵام پێشتر مه‌فره‌زه‌یه‌کی تایبه‌تی ژماره (9)ی سه‌ر به ئیستخباراتی قه‌ڵادزێی هه‌بووه. عه‌باس بایز، وه‌کو فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ئیستخبارات‌و دڵسۆزێکی سه‌دام‌و به‌عس تۆمه‌تبارکراوه‌به ئه‌نجامدانی تاوانێکی زۆر که ئه‌وانه به‌شێکیانن):
شه‌هیدکردنی دوو پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له رێکه‌وتی (25.6.1977)دا له گوندی ماخۆبزنان له بۆسه‌یه‌کی جاشه‌کانی عه‌باسی بایزی باڵودا، به‌ناوه‌کانی عومه‌ر عه‌بدوڵڵا عومه‌ر مه‌لا باوانێیی و کانه‌بی ره‌سوڵ کانه‌بی ناوده‌شتی، هه‌روه‌ها بریندارکردنی پێشمه‌رگه‌یه‌کی تر به‌ناوی عه‌بدوڵڵا حاجی شێخه عه‌بدوڵڵا گرتکی که تا ئێستاکه له ژیاندا ماوه. شاسوار مامه: (کوژرانی (2) دوو پێشمه‌رگه‌ی (ی.ن.ک) له (25.6.1977)دا له گوندی ماخۆبزنان له بۆسه‌یه‌کی پیاوه‌کانی عه‌باسی بایز باڵ‌و ئاغا، به‌ناوه‌کانی (عومه‌ر عه‌بدوڵڵا، کانه‌بی ره‌سوڵ کانه‌بی ناوده‌شتی)، هه‌روه‌ها بریندارکردنی پێشمه‌رگه‌یه‌کی تر به‌ناوی (عه‌بدوڵڵا حاجی شێخه گرتکی). ئه‌وه‌ی که شاسوار مامه کردبێت ته‌نیا گوڕینی دوو بۆ (2)ه له‌گه‌ڵ شه‌هیدکردن بۆ کوشتن.
سه‌رۆک جاش عه‌باس بایز باڵ‌و ئاغا، له بۆسه‌یه‌کدا کادیری کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان و پێشمه‌رگه له‌تیف عه‌بدوڵڵا ئیبراهیمی له ساڵی (1978)دا له نزیک ئاوایی به‌سته‌سێن ده‌ستگیرکردو راده‌ستی به‌عسی کرده‌وه، که دواتر فه‌رمانی له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو، پاشان حکومه‌تی سه‌دام له ساڵی (1979)دا له موسڵ خنکاندیان. شاسوار مامه: (له ساڵی (1978)دا عه‌باس بایز له بۆسه‌یه‌کدا پێشمه‌رگه‌و کادیری کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران (له‌تیف عه‌بدوڵڵا) له نزیک گوندی به‌سته‌سێن ده‌ستگیرکردو راده‌ستی به‌عسی کرده‌وه، که دواتر فه‌رمانی له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو و رژێمی به‌عس له‌ساڵی (1979)دا له موسڵ خنکاندیان). نه‌ده‌کرا رۆژی شه‌هیدبوونی شه‌هید (له‌تیف عه‌بدوڵڵا) ده‌ستکه‌وێت که شه‌هیدی ناوبراو خه‌ڵکی سه‌نگه‌سه‌ر بووه‌و تۆش سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌کانت سه‌نگه‌سه‌ری بووینه؟ لێره‌شدا شاسواری به‌ناو رۆژنامه‌نووس ووشه‌ی ئاوایی به‌سته‌سێنی گۆڕیوه بۆ گوندی به‌سته‌سێن و حکومه‌تی سه‌دامیش بۆ رژێمی به‌عس!
له بۆسه‌یه‌کی جاشه‌کانی عه‌باسی بایزدا له رێکه‌وتی (17.5.1980)دا له گوندی (دووگۆمان)ی پشده‌ر که هێزێکی پێشمه‌رگه‌ی حزبی سۆسیالیستی یه‌کگرتووی کوردستان به سه‌رکردایه‌تی حاجی حاجی برایم شیرخۆر، که ئه‌وکات ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حزبی ناوبراو بوو که‌وتنه ناو بۆسه‌که‌و، عه‌باس ئاغای فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی (9)ی سه‌ربه ئیستخباراتی قه‌ڵادزێ و جاشه‌کانی توانیان نۆ پێشمه‌رگه به‌دیل بگرن که ئه‌مانه بوون: (حه‌سه‌ن سوور ژاراوه‌یی، حه‌سه‌ن حوسێن حه‌سه‌ن پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، حوسێن عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د، خدر حه‌مه‌سوور مسته‌فا پشده‌ری (خه‌ڵکی دێی بادینی)، ره‌سوڵ سلێمان سه‌نگه‌سه‌ری، محه‌مه‌د هه‌مزه قه‌جه‌ر ژاراوه‌یی، مه‌حمود حاجی محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا پاچکاری، فه‌قێ عه‌بدوڵڵا فه‌قێ، عه‌بدوڵڵا هه‌مزه بێشیری و عه‌لی حه‌مه‌دئه‌مین خروێلکه - سوڵتانه‌دێ)، که دواتر هه‌موویان له رێکه‌وتی (30.12.1980)دا به‌یه‌که‌وه له سێداره دران، که له هه‌ردوو مانگی نۆڤێمبه‌ر و دیسێمبه‌ری هه‌مان ساڵدا، به‌نده ئه‌و پۆڵه پێشمه‌رگه‌یه‌ی له زیندانی قه‌سابخانه‌ی موسڵ بینی، که ئامۆزا و برایه‌کم له رێکه‌وتی (29.10.1980)دا ره‌وانه‌ی ئه‌و زیندانه کران، که دواتر له (21) و (26)ی مانگی مایسی (1981)دا له سێداره دران. شاسوار مامه: (له (17.5.1980)دا له گوندی (دووگۆمان)ی پشده‌ر، هێزێکی پێشمه‌رگه‌ی پارتی سۆسیالیست به سه‌رکردایه‌تی (حاجی برایم شیرخۆر)، که ئه‌وکات ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و پارته بوو که‌وتنه بۆسه‌ی عه‌باس بایز فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی (9)ی سه‌ر به‌ئیستخباراتی قه‌ڵادزێ‌و پیاوه‌کانی توانیان (10) پێشمه‌رگه به ناوه‌کانی: (حه‌سه‌ن سور ژاراوه‌یی، حه‌سه‌ن حوسێن حه‌سه‌ن، حوسێن عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د، خدر حه‌مه‌سور پشده‌ری، ره‌سوڵ سلێمان سه‌نگه‌سه‌ری، محه‌مه‌د هه‌مزه قه‌جه‌ر ژاراوه‌یی، مه‌حمود حاجی محه‌مه‌د، فه‌قێ عه‌بدوڵڵا فه‌قێ، عه‌بدوڵڵا هه‌مزه بێشیری و عه‌لی حه‌مه‌دئه‌مین خروێلکه) به‌دیل بگرن‌و دواتریش له (30.12.1980)دا هه‌موویان له‌سێداره‌دران). سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه بڵێم که نووسیومه: (فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی (9)ی سه‌ربه ئیستخباراتی قه‌ڵادزێ و جاشه‌کانی توانیان نۆ پێشمه‌رگه به‌دیل بگرن)، که له راستیدا (10) پێشمه‌رگه بووینه و خۆم ناوی ده پێشمه‌رگه‌م نووسیبوو، که‌چی له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا ناوی نۆ پێشمه‌رگه‌م وه‌رگرتبوو بۆیه ئاماژه‌م به ده‌ستگیرکردنی نۆ پێشمه‌رگه کردبوو، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا ناوی هه‌ر ده پێشمه‌رگه‌م نووسیوه. شاسوار مامه ناوی هه‌ر ده پێشمه‌رگه‌ی یه‌ک له‌دوا یه‌کی وه‌کو به‌نده چۆنی نووسیوه، ئه‌ویش ئاوای نووسیوه. جا نازانم خێره به‌بێ هیچ پاش و پێشییه‌ک له ناوه‌کان، شاسوار مامه ناوه‌کانی وه‌کو به‌نده نووسیوه‌ته‌وه؟ دیاره ئه‌وه به‌قسه‌ی خۆی سه‌رچاوه‌که له سه‌نگه‌سه‌ر وا ناوه‌کانی به هه‌ردووکمان داوه، که دڵنیام ئه‌و سه‌رچاوه‌که‌ی که به‌نده ناوه‌کانی لێوه‌رگرتووه نایناسێ، چونکه سه‌رچاوه‌که‌ی به‌نده چه‌ند که‌سێکی قه‌ڵادزه‌یی و کۆنه پێشمه‌رگه‌ی سۆسیالیست بووینه که دوانیان له دانیمارک ده‌ژین. دواتر نزانم شاسوار مامه رۆژی ده‌ستگیرکردن و رۆژی له‌سێداره‌دانی ئه‌و پۆله پێشمه‌رگه‌یه‌ی چۆن وه‌رگرتووه؟
شه‌هیدکردنی هاووڵاتییه‌ک له‌لایه‌ن عه‌باس بایز باڵ‌و ئاغای فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ژماره (9)ی سه‌ربه ئیستخباراتی سه‌ربازی قه‌ڵادزێ، به‌ناوی مام کانه‌بی له ساڵی (1980)دا له پشت سه‌نگه‌سه‌ر. عه‌باسی بایز، له مانگی ئابی ساڵی (1981)دا هه‌ڵسا به شه‌هیدکردنی سلێمان حه‌مه‌دئه‌مین (کێخوا سلێمان) موختاری سه‌نگه‌سه‌ر له‌پێناوی ئه‌وه‌ی کێشه بخاته نێوانی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو و بنه‌ماڵه‌ی حه‌سه‌نه گه‌وره. عه‌باس ئاغای فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ژماره (9)ی ئیستخباراتی قه‌ڵادزێ، له رێکه‌وتی (27.9.1981)دا مامۆستا ئه‌مین حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د (ئه‌مینی حه‌سه‌نه گه‌وره)ی برای مسته‌فا حه‌سه‌نه گه‌وره‌ی نووسه‌ر و ئه‌ندامی (رێکخراوی چاودێری کوردۆساید – چاک)ی له‌ناو شارۆچکه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر شه‌هیدکرد، که ناوبراو سه‌ر به رێکخستنه نهێنییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان بوو. شاسوار مامه: (هه‌روه‌ها ئه‌و راوێژکاره‌ی به‌عس تۆمه‌تباره به کوشتنی هاووڵاتییه‌ک به‌ناوی (مام کانه‌بی) له سه‌نگه‌سه‌ر له ساڵی (1980)و کوشتنی (سلێمان حه‌مه‌د ئه‌مین و کوێخا سلێمان) موختاری سه‌نگه‌سه‌ر له مانگی ئابی ساڵی (1981)و کوشتنی (ئه‌مینی حه‌سه‌نه گه‌وره) له (27.9.1981) له سه‌نگه‌سه‌ر که ئه‌ندامی رێکخستنه نهێنییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان بوو). ئاخر باشه، ئه‌گه‌ر ئه‌و راست ده‌کات بۆ هه‌روه‌کو به‌نده که ئاماژه‌م کردووه به شه‌هیدکردنی سلێمان حه‌مه‌دئه‌مین (کێخوا یان کوێخا سلێمان) که ئه‌و کردوونی به دوو که‌سی جیا، که مانگی ئابی ساڵی (1981)م نووسیوه، ئه‌ویش هه‌مان مانگ و ساڵی نووسیوه به‌بێ ده‌ستنیشانکردنی مێژووه‌که؟ خۆ ئه‌گه‌ر به‌نده بچوومایه سه‌نگه‌سه‌ر به‌دڵنیایی ده‌بوایه مێژووی شه‌هیدکردنی ئه‌و موختاره بدۆزمه‌وه. که سه‌رچاوه‌که‌ی به‌نده هه‌م له دانیمارکه.
شه‌هیدکردنی دوو برا به‌یه‌که‌وه به ناوه‌کانی ره‌سوڵ سلێمان مینه‌و حاجی سلێمان مینه، له‌لایه‌ن عه‌باسی بایزی باڵ‌و ئاغا‌و جاشه‌کانی له ساڵی (1982)دا له گوندی گرتک. شه‌هیدکردنی سه‌ید حه‌سه‌نی دوکاندار (شیوعی) به فه‌رمانی عه‌باس بایز ئاغا و له‌لایه‌ن جاشه‌کانیه‌وه له به‌رده‌م چاوی دانیشتوانی سه‌نگه‌سه‌ر و ژن و منداڵه‌کانیدا له‌کاتی خۆنیشاندانه سه‌رانسه‌رییه‌که‌ی باشووری کوردستان له رێکه‌وتی (24.4.1982)دا به‌بۆنه‌ی حه‌وته‌مین ساڵڕۆژی بۆردومانی شاری قه‌ڵادزێ له رێکه‌وتی (24.4.1974)دا، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی به عه‌باسی بایز ئاغا‌و جاشه‌کانی گووتبوو: (ته‌قه له‌و خه‌ڵکه مه‌که‌ن که خۆنیشاندان ده‌که‌ن، بۆ ته‌قه‌یان لێده‌که‌ن). شاسوار مامه: (هه‌روه‌ها له (24.4.1982)دا له‌ساڵیادی بۆردوومانی شاری قه‌ڵادزێدا له سه‌نگه‌سه‌ر سه‌ید حه‌سه‌نی دوکاندار (شیوعی) به فه‌رمانی عه‌باس بایز ده‌کوژرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی داوای کردووه ته‌قه له خۆپیشانده‌ران نه‌که‌ن، جگه له‌وه‌ی (2) برا به‌یه‌که‌وه به ناوه‌کانی (ره‌سوڵ سلێمان مینه‌و حاجی سلێمان مینه) له ساڵی (1982) له گوندی گرتک ده‌کوژێت). نه‌ده‌کرا ئه‌و راپۆرتنووسه ناوی سیانی و ته‌واوی شه‌هید حه‌سه‌ن دوکاندار و ناوی باپیری ئه‌و دوو برا شه‌هیده‌ی گوندی گرتکی له سه‌رچاوه‌که‌ی سه‌نگه‌سه‌ری وه‌رگرتبایه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وکاره‌ی بکردایه، به‌ناو راپۆته‌که‌ی ئه‌و بۆ به‌نده‌ش سوودبه‌خش ده‌بوو! نه‌ک ته‌نیا دوو-مان بۆ بکات به (2) و شه‌هیدکردن بکات به کوشتن!
شه‌هید کردنی قادر لاجانی کوردی ئاواره‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ساڵی (1982)دا، له‌لایه‌ن عه‌باسی بایزی باڵ‌و به به‌رچاوی ژن و منداڵه‌کانی له سه‌نگه‌سه‌ر و بریندارکردنی میوانێکی شه‌هیدی ناوبراو که خه‌ڵکی مه‌هاباد بوو و له ئه‌نجامی سه‌ختی برینه‌که‌ی قاچێکی بڕایه‌وه. شاسوار مامه: (له‌لایه‌کی تره‌وه عه‌باس بایز باڵ‌و ئاغا، تۆمه‌تباره به کوشتنی قادر لاجانی کوردی ئاواره‌ی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان به‌به‌رچاوی ژن و منداڵه‌کانی له سه‌نگه‌سه‌ر له‌ساڵی (1982)دا‌و بریندارکردنی میوانێکی ناوبراو که دواتر به‌هۆی برینه‌که‌یه‌وه قاچی بڕایه‌وه). باشه بۆ ته‌نیا ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌نده نووسیوێتی، شاسوار مامه هیچ زانیارییه‌کی له به‌نده زۆرتر له‌ناو سه‌نگه‌سه‌ر له‌سه‌ر شه‌هیده‌کانی سه‌نگه‌سه‌ر و ده‌وروبه‌ر وه‌رنه‌گرتووه؟ نه‌ک ته‌نیا سه‌باره‌ت به شه‌هید قادر لاجانی و برینداربوونی سه‌ید عه‌لی هاشمی، به‌ڵکو سه‌باره‌ت به شه‌هیده‌کانی سه‌نگه‌سه‌ر و پشده‌ریش زانیارییه‌کانی هه‌ر هه‌مان زانیاری به‌نده‌ن جار جاریش به ئه‌نقه‌ست ناوی باپیریانی نه‌نووسیوه، بۆئه‌وه‌ی رێک وه‌کو ئه‌وه‌ی به‌نده نه‌بێت! لێره‌دا گوڕێنی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به خۆرهه‌ڵاتی کوردستان یان به‌کارهێنانی کوشتنی له بری شه‌هیدکردن و پیاوه‌کانی عه‌باس له‌جیاتی جاشه‌کانی عه‌باس، هیچ له قۆپیه‌کردنی ئه‌و به‌ناو رۆژنامه‌نووس و راپۆرتنووسه ناشارێته‌وه! باشه بۆ شاسوار مامه هه‌مان هه‌ڵه‌ی به‌نده‌ی دووباره کردۆته‌وه سه‌باره‌ت به مێژووی شه‌هیدکردنی قادر لاجانی و ناوی برینداره‌که‌م نه‌بردووه، ئه‌ویش ناوی برینداره‌که‌ی نه‌بردووه! دواتر به ته‌له‌فۆن هه‌م قسه‌م له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌لی هاشمی و هه‌م له‌گه‌ڵ ئیبراهیم لاجانی برازای قادر لاجانی کرد‌و ناوی ته‌واوی شه‌هیده‌که و برینداره‌که و مێژووی تاوانه‌که‌م لێیان وه‌رگرت که رێکه‌وتی (30.8.1984) بووه نه‌ک ساڵی (1982)، که هه‌ردوو وتاره کۆنه‌که و نوێکه که زانیاری نوێتر و راستکردنه‌وه‌کانی تێدایه له‌گه‌ڵ کورته نامه‌که بۆ شاسوار مامه‌م ناردن.
عه‌باسی بایز ئاغا، له رێگای سیخوڕێکه‌وه به‌ناوی جه‌لال حه‌مه‌دئه‌مین سه‌روچاوه‌یی، دوو پێشمه‌رگه‌ی چاونه‌ترس و ئازای یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانی که ئامۆزا بوون به‌ناوه‌کانی شه‌هید محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د و حه‌سه‌ن حوسێن ئه‌حمه‌دی له رێکه‌وتی (23.7.1983)دا له نزیک گوندی سه‌ید ئاوای رانیه شه‌هیدکردن، که براو ئامۆزای مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره‌ن. دواتر عه‌باس بایز ئاغا، هه‌ر خۆی جه‌لال حه‌مه‌دئه‌مین سه‌روچاوه‌یی سیخوڕ و بکوژی ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه‌ی کوشت. شاسوار مامه: (له (23.7.1983)دا عه‌باس بایز و سیخوڕێک به‌ناوی (جه‌لال حه‌مه‌دئه‌مین سه‌روچاوه‌یی)، (2) پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی که ئامۆزا بوون به‌ناوه‌کانی (محه‌مه‌د حه‌سه‌ن و حه‌سه‌ن حوسێن) له گوندی سه‌یدئاوای رانیه ده‌کوژن). پێموایه به‌مه‌به‌ستی رتووشکردنی راپۆرته‌که و نه‌ناسینه‌وه‌ی قۆپیه‌کردنی زانیارییه‌کانی به‌نده، شاسوار مامه ناوی باپیری ئه‌و دوو شه‌هیده‌ی نه‌نووسیوه که ئامۆزای یه‌کن و باپیریان ناوی ئه‌حمه‌ده و برای مسته‌فا حه‌سه‌نه گه‌وره‌ن، پێویستیش به‌وه ناکات باسی ئه‌وه بکه‌م زانیارییه‌کانم له کێ وه‌رگرتووه.
عه‌باس بایز باڵ‌و ئاغا، له ساڵی (1984)دا و له کاتی گفتوگۆی یه‌کێتیی و به‌عسدا، دوو پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی له ده‌ربه‌ندی رانیه شه‌هیدکرد، که پێشمه‌رگه بوون لای عه‌بدوڵڵا عه‌لی ئیبراهیم حوسێن ناسراو به عه‌بدوڵڵا مام عه‌لی رانیه‌یی، که ئێستا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستانه له‌سه‌ر لیستی کوردستانی نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان. شاسوار مامه: (له ساڵی (1984)دا عه‌باس بایز له ده‌ربه‌ندی رانیه (2) پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی که لای عه‌بدوڵڵای مام عه‌لی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئێستای کوردستان پێشمه‌رگه‌بوون ده‌کوژێت). شاسوار مامه وه‌کو راپۆرت نووسێکی شاره‌زا و لێزان، دووی کردووه به (2) و شه‌هیدکردنی کردووه به کوشتن. هه‌روه‌ها ناوی ته‌واوی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی کوردستانی نه‌نووسیوه بۆئه‌وه‌ی قۆپیه‌که‌ی لێ ئاشکرا نه‌بێت!
سه‌رۆک جاشی فه‌وجی نه‌وه‌د یه‌ک عه‌باسی بایزی باڵ‌و ئاغا، کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌و هاووڵاتی تری شه‌هیدکردووه که رۆژ و ساڵی شه‌هید کردنیان بۆمان دیار نییه بۆیه ناوه‌کانیان به‌یه‌که‌وه ده‌نووسم، که بریتیین له: (شه‌هیدکردنی ئه‌حمه‌د قادر قه‌مچوغه‌یی. شه‌هیدکردنی ئومێد ره‌سوڵ سونه‌یی. شه‌هیدکردنی برایه‌ک و ئامۆزایه‌کی سه‌ردار ره‌سوڵ حه‌مه‌د ماخۆبزنانی. شه‌هیدکردنی پیرۆت عه‌وڵا شێخه پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی. شه‌هیدکردنی حاجی پیرۆت حه‌مه‌د. شه‌هیدکردنی حه‌سه‌ن ئه‌مین ساڵح ژاراوه‌یی. شه‌هیدکردنی حه‌مه ئه‌بوبه‌کر چاوشین ژاراوه‌یی (پێشمه‌رگه). شه‌هیدکردنی خدر حه‌سه‌ن فه‌قێ ژاراوه‌یی. شه‌هیدکردنی ره‌سوڵ شێخه عه‌بدوڵڵا. شه‌هیدکردنی ره‌سوڵ حاجی ئاڵایی زه‌نگڵانی و کوڕه‌کی. شه‌هیدکردنی ره‌سوڵ حاجی شه‌ریف چه‌کوانی. شه‌هیدکردنی ره‌مه‌زان سووره ره‌مه‌زان. شه‌هیدکردنی ساڵح ئیسماعیل سه‌نگه‌سه‌ری. شه‌هیدکردنی سلێمان موراد کاکه عه‌بدوڵڵا. شه‌هیدکردنی سه‌عید حه‌سه‌ن شیوعی. شه‌هیدکردنی عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د. شه‌هیدکردنی مامێکی نه‌بی عومه‌ر قادر گرتکی سه‌نگه‌سه‌ری. شه‌هیدکردنی محه‌مه‌د ئه‌بوبه‌کر. شه‌هیدکردنی محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا ناسراو به مام فه‌قێ. شه‌هیدکردنی محه‌مه‌د که‌مال (شیوعی). شه‌هیدکردنی میره عه‌باس مامه‌ند رانیه‌یی. شه‌هیدکردنی کانه‌بی ره‌سوڵ کانه‌بی باوانێیی. شه‌هیدکردنی کوڕی عه‌بدوڵڵا تاپڕ (شیوعی). شه‌هیدکردنی کوڕی وه‌ستا عه‌زیزی دۆڵێ. شه‌هیدکردنی ژنێک به‌ناوی فاتیمه سه‌عید له‌ناو سه‌نگه‌سه‌ر. شه‌هیدکردنی فه‌قێ عه‌بدوڵڵا) – سه‌رچاوه: مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره، به‌رماڵه‌که‌ی حه‌زره‌تی عه‌باس و شۆڕشگێڕییه‌که‌ی سه‌رانی کورد، ماڵپه‌ڕی کوردستان پۆست، رۆژی سێشه‌ممه، رێکه‌وتی (5.1.2010) + رۆژنامه‌ی هه‌واڵ، ژماره (220)، رێکه‌وتی (3.3.2007)، ل8 + ژماره (225)، رێکه‌وتی (14.4.2007)، ل6). شاسوار مامه: (هه‌روه‌ها عه‌باس بایز، تۆمه‌تباره به کوشتنی ئه‌و هاووڵاتییانه: (ئه‌حمه‌د قادر قه‌مچوغه‌یی، ئومێد ره‌سوڵ سونه‌یی، (2) هاووڵاتی گوندی ماخۆبزنان، پیرۆت عه‌وڵا شێخه، حاجی پیرۆت حه‌مه‌د، حه‌سه‌ن ئه‌مین ساڵح ژاراوه‌یی، حه‌مه ئه‌بوبه‌کر چاوشین، خدر حه‌سه‌ن فه‌قێ ژاراوه‌یی، ره‌سوڵ شێخه عه‌بدوڵڵا، ره‌سوڵ حاجی ئاڵایی زه‌نگڵانی‌و کوڕه‌که‌ی، ره‌سوڵ حاجی شه‌ریف چه‌کوانی، ره‌مه‌زان سووره، ساڵح ئیسماعیل سه‌نگه‌سه‌ری، سلێمان موراد، سه‌عید حه‌سه‌ن (شیوعی)، عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، کوشتنی هاووڵاتییه‌کی گرتک، محه‌مه‌د ئه‌بوبه‌کر، محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا (مام فه‌قێ)، محه‌مه‌د که‌مال (شیوعی)، میره عه‌باس مامه‌ند رانیه‌یی، کانه‌بی ره‌سوڵ کانه‌بی، کوڕی عه‌بدوڵڵا تاپڕ (شیوعی)، کوڕی وه‌ستا عه‌زیزی دۆڵا، فاتیمه عه‌زیز (سه‌نگه‌سه‌ر)، فه‌قێ عه‌بدوڵڵا). ناوی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که به‌نده یه‌ک له‌دوای یه‌ک نووسیوێتی و ئاماژه‌م به دوو سه‌رچاوه کردووه، شاسوار مامه ته‌واوی ناوه‌کانی وه‌کو خۆی ته‌نانه‌ت به‌بێ پش و پێشکردن نووسیوه‌ته‌وه، به‌مه‌ش قۆپیه‌ی هه‌م له مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره، رۆژنامه‌ی هه‌واڵ و به‌نده‌ش کردووه. باشه چۆن ده‌کرێت بڕوا بکرێت، که سه‌رچاوه‌که‌ی سه‌نگه‌سه‌ری ئه‌و راپۆرتنووسه نه‌زانێت کوڕه‌که‌ی عه‌بدوڵڵا تاپڕ ناوی سدیق (فه‌رهاد) بووه و محه‌مه‌د که‌مال (شیوعی)، که محه‌مه‌د که‌مال نووری (مه‌لا شۆڕش)ی برازای به‌هائه‌دین نوری بووه‌و هه‌ردووکیان پێشمه‌رگه‌ی شیوعی بووینه‌و له کۆتایی ساڵی (1983)دا له‌لایه‌ن جاشه‌کانی عه‌باس بایز ئاغادا له نزیک گوندی بۆسکینی رانیه‌ی شارۆچکه‌ی ئه‌و به‌ناو رۆژنامه‌نووسه ده‌ستگیرکراون و دواتر له رێکه‌وتی (22.7.1984)دا له به‌غدا له‌سێداره‌دراون! ئه‌گه‌ر ته‌نیا قۆپیه‌کردن به‌بووبێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش نه به‌دواداچوون و نه راپۆرتی رۆژنامه‌وانیش بووه!
هه‌روه‌ها عه‌باس بایز برایه‌کی مام جه‌لال حوسامه‌دین تاڵه‌بانی به‌ناوی شێخ حه‌مه‌ساڵح تاڵه‌بانی و دوو کچی ناوبراوی به‌ناوه‌کانی نازدار شێخ حه‌مه‌ساڵح و هێرۆ شێخ حه‌مه‌ساڵح له شه‌وی جه‌ژنی ره‌مه‌زان رێکه‌وتی (30.6.1984)دا له گوندی که‌لکان شه‌هید کردووه، ئه‌وه‌ش گوایه له تۆڵه‌ی کوژرانی دوو خوشکه‌زای عه‌باس ئاغا یه‌کێکیان به‌ناوی کانه‌بی که له مانگی یونی ساڵی (1984)دا له گوندی گردجانی سه‌ربه بتوێن کوژران، که دواتر ئازادی حه‌مه‌ی گه‌محانی سه‌رتیپی (99)ی بتوێنی پێ تۆمه‌تبار کرا، که ئه‌ویش پاش ماوه‌یه‌ک شه‌هیدکرا. شاسوار مامه: (کوشتنی شێخ حه‌مه‌ساڵح تاڵه‌بانی‌و (2) له کچه‌کانی به‌ناوه‌کانی (نازدارو هێرۆ) له شه‌وی جه‌ژنی ره‌مه‌زان (30.6.1984)دا له گوندی که‌لکان، پێده‌چێت عه‌باس بایز تۆڵه‌ی کردبێته‌وه به‌هۆی کوژرانی (2) خوشکه‌زای له‌هه‌مان ساڵدا له گوندی گردجان). باشه بۆ ده‌بێت ته‌واوی زانیارییه‌کانت وه‌کو زانیارییه‌کانی به‌نده‌بن؟ نه‌ده‌کرا تۆزێک زانیاری زۆرترت له سه‌رچاوه سه‌نگه‌سه‌رییه‌کانت وه‌ربگرتایه؟ لێره‌شدا دووی کردووه به (2)، شه‌هیدکردنی گۆڕیوه بۆ کوشتن له‌گه‌ڵ گۆڕینی چه‌ند ووشه‌یه‌کی تر! باشه نه‌ده‌کرا ناوی ته‌واوی هه‌ردوو خوشکه‌زا کوژراوه‌کانی عه‌باسی بایزی باڵ‌و ئاغامان بۆ وه‌رگریت له سه‌رچاوه سه‌نگه‌سه‌رییه‌کانت، که ته‌نیا ناوی یه‌که‌می یه‌کێکیان بۆ به‌نده ناسراوه به‌ناوی کانه‌بی؟
شه‌هیدکردنی سه‌ید ره‌سوڵی بابه گه‌وره (سه‌ید ره‌سوڵی دێهقانی) له رێکه‌وتی (11.1.1988)دا له گه‌ڕه‌کی هه‌واره‌به‌رزه‌ی شاری سلێمانی، سه‌ید ره‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو، له رابه‌رایه‌تی شه‌هید عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو جیا بووه‌وه و له سلێمانی دانیشتبوو. شاسوار مامه: (کوشتنی سه‌ید ره‌سوڵی بابه گه‌وره ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌گه‌ڕه‌کی هه‌واره‌به‌رزه‌ی شاری سلێمانی که له (عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو) جیابووبووه‌وه). لێره‌دا به‌نده هه‌ڵه‌یه‌کی له‌کاتی وه‌رگرتنی ناوی ئه‌و شه‌هیده به ته‌له‌فۆن کردووه، که له‌جیاتی بابی گه‌وره بابه گه‌وره‌م نووسیوه، که‌چی شاسوار هه‌مان هه‌ڵه‌ی دووباره کردۆته‌وه، چونکه له نووسینه‌که‌ی به‌نده قۆپیه‌ی کردووه! دواتر له‌گه‌ڵ کوڕی شه‌هیدی ناوبراو قسه‌م کرد و ناوی ته‌واوم لێوه‌رگرت و هه‌ڵه‌که‌شم راستکرده‌وه، ئه‌وه‌ی ته‌ماشای هه‌ر دوازده به‌شی بابه‌ته‌که‌م بکات که له‌یه‌ک فایلدا له‌سه‌ر تاوانی سه‌رۆک جاشه‌کان و مه‌فره‌زه تایبه‌تییه‌کان له‌و دواییه‌دا بڵاوکرایه‌وه، زانیاری نوێ و راستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی پێشوومی له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تباره و ته‌واوی تۆمه‌تباره‌کانی تر‌و قوربانییه‌کانی ده‌ستی ئه‌وانیان تێدا به‌رچاو ده‌که‌وێت.
فه‌وجی (91)ی جاشه سووکه‌کانی عه‌باس بایز باڵ‌و ئاغا، به‌شداری هه‌ریه‌ک له شاڵاوی ئه‌نفاله‌کانی (1+2+5+6+7)ی کردووه. سه‌باره‌ت به به‌شداریکردنی فه‌وجی ناوبراو له شاڵاوی ئه‌نفاله‌کانی یه‌ک و دوو - سه‌رچاوه: (رۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌وره، ژماره (6536)، رۆژی یه‌کشه‌ممه، رێکه‌وتی (17.4.1988)و، سه‌باره‌ت به ئه‌نفاله‌کانی یه‌ک، پێنج، شه‌ش و حه‌وت - سه‌رچاوه: (شۆڕش حاجی ره‌سوڵ، ئه‌نفال کورد‌و ده‌وڵه‌تی ئێراق، ل148+166). شاسوار مامه: (به‌پێی سه‌رچاوه‌کان، عه‌باس بایز باڵ‌و ئاغا به‌شداریکردووه له ئه‌نفاله‌کانی (1، 2، 5، 6، 7). باشه خێره شاسوار مامه‌ی راپۆرتنووس و رۆژنامه‌نووس، ناوی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی نه‌نووسیوه که ده‌یسه‌لمێنێ عه‌باسی بایزی باڵ‌و ئاغا به‌شداریکردووه له شاڵاوی ئه‌نفاله‌کانی (1، 2، 5، 6، 7)؟ باشه ئه‌وه‌شی هه‌ر له سه‌رچاوه سه‌نگه‌سه‌رییه‌کانی خۆی وه‌رگرتووه؟ ئاخر به‌ر له هه‌موو که‌سێک رۆژنامه‌نووس و راپۆرتنووسه‌کان ده‌زانن که ناکرێت ته‌نیا بنووسیت بۆ نموونه: به‌پێی سه‌رچاوه‌کان، عه‌باس بایز به‌شداری ئه‌وه‌نده شاڵاوی ئه‌نفاله‌ی کردووه، که‌چی ناوی سه‌رچاوه‌که نه‌نووسن!
له ساڵی (1994)دا عه‌باسی بایزی باڵ‌و ئاغا و جاشه‌کانی، له‌کاتی به‌ڕێکردنی هێزێکی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به سه‌رپه‌رشتی قادری حاجی عه‌لی له رێگای سه‌نگه‌سه‌ره‌وه به‌ره‌و حاجی ئۆمه‌ران، که شه‌ڕی نێوانی یه‌کێتیی و پارتی له سه‌ره‌تادا بوو، له گه‌ڕه‌کی جاشاوه‌ی عه‌باس بایزدا (که دوای ده‌رپه‌ڕاندنی عه‌باس ئاغا ناوه‌که‌ی گۆڕا بۆ ئازادی) ته‌قه‌یان له هێزه‌که‌ی یه‌کێتیی کردوو دوو پێشمه‌رگه‌یان شه‌هید کرد، که سه‌ربه هۆزی هه‌مه‌وه‌ندی و دانیشتووی چه‌مچه‌ماڵ بوون. له تۆڵه‌ی ئه‌و دوو شه‌هیده، یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاریدا په‌لاماری عه‌باسی بایزی باڵ‌و ئاغا بدات، به‌ڵام ئێران فشاری زۆری بۆ یه‌کێتیی نیشتمانیی هێناو، مام جه‌لال بڕیاره‌که‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. عه‌باسی بایزی باڵ‌و ئاغا، له ساڵی (1995)دا لاوێکی شاری خانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی به‌ناوی ئاکۆ شه‌هیدکرد. شاسوار مامه: (هه‌روه‌ها تۆمه‌تباریشه به کوشتنی (2) پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی له هۆزی هه‌مه‌وه‌ندی ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، له سه‌نگه‌سه‌ر له‌ساڵی (1994)دا‌و کوشتنی لاوێکی شاری خانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان به‌ناوی (ئاکۆ) له ساڵی (1995)دا. باشه بۆ شاسوار وه‌کو به‌نده ته‌نیا ئاماژه‌ی به هۆزی دوو شه‌هیده‌که‌و شوێنی نیشته‌جێبوونیان کردووه، که له هۆزی هه‌مه‌وه‌ند و چه‌مچه‌ماڵین؟ باشه بۆ ته‌نیا ناوی یه‌که‌می شه‌هید ئاکۆی نووسیوه له‌گه‌ڵ ناوی شاره‌که‌ی که خانه‌یه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو زانیارییانه‌ی له بابه‌ته‌که‌ی به‌نده قۆپیه نه‌کردبێت؟ دیسان دووی کردووه به (2)، شه‌هیدکردنی کردووه به کوشتن و رۆژئاوای کوردستانی کردووه به خۆرهه‌ڵاتی کوردستان!
هه‌روه‌ها عه‌باس بایز باڵ‌و ئاغا، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی (91)ی فه‌وجه سووکه‌کان، له‌لایه‌ن (دادگای باڵای تاوانه‌کانی ئێراق)ه‌وه، به‌هۆی به‌شداریکردنی له ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌و، ژماره (108)ی دراوه‌تێ له لیستی ناوی داواکراوه‌کان. شاسوار مامه: (عه‌باس بایز باڵ‌و ئاغا، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی (91)ی رژێمی به‌عس له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراقه‌وه، به‌هۆی به‌شداریکردنی له ئه‌نفاله‌کاندا، فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه‌و ژماره (108)ی دراوه‌تێ له لیستی داواکراوه‌کان). ئه‌وه‌ی که شاسوار مامه له‌و کۆپڵه‌ی سه‌روه‌دا واته دوا کۆپڵه‌ی به‌نده‌دا کردوویه‌تی ته‌نیا گۆڕینی فه‌وجه سووکه‌کان به رژێمی به‌عس و هه‌روه‌ها لابردنی ووشه‌ی (ناوی) ناو ئه‌و کۆپڵه‌یه‌یه، ئه‌گینا ئه‌و کۆپڵه‌یه‌ی به‌نده‌ی به‌ته‌واوی کۆپی کردووه، خۆ ناشکرێت بڵێت ئه‌وه‌شیانم له سه‌رچاوه سه‌نگه‌سه‌رییه‌که‌م وه‌رگرتووه؟
عه‌باس بایز بالو ئاغا، به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، ژماره (324)ی چوارشه‌ممه، رێکه‌وتی (2.5.2007)دا، ناوبراو دوای راپه‌ڕین و لێبووردنی به‌ره‌ی کوردستان له ساڵی (1991)دا په‌یوه‌ندی ژێر به‌ژێری له‌گه‌ڵ رژێمی سه‌دامی عروبه‌و به‌عس هه‌ر هه‌بووه تاوه‌کو رووخانی رژێم له رێکه‌وتی (9.4.2003)دا په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام بووه. عه‌باسی بایزی باڵ‌و ئاغای کۆنه سه‌رۆک جاشی فه‌وجی (91)ی جاشه سووکه‌کان، ئێستاکه به‌رپرسێکی به‌رزی سه‌ربازی (پارتی دیموکراتی کوردستان)ه‌و به‌ده‌یان سكاڵای له‌سه‌ر تۆمارکراوه له‌لایه‌ن که‌سوکاری قوربانییه‌کانی ده‌ستی ئه‌و راوێژکاره تاوانباره، به‌ڵام پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماده نییه راده‌ستی دادگای بکاته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌و پارته مه‌سعود بارزانی، هه‌رده‌م ئه‌وه دووباره ده‌کاته‌وه که: (یاسا له کوردستان سه‌روه‌ره و یاسا له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو که‌سێکه‌وه‌یه).
شه‌هید محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د 23.7.1983 - شه‌هید مامۆستا ئه‌مین حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د 27.9.1981
لینکی راپۆرته‌که‌ی شاسوار مامه له رێکه‌وتی 21/12/2010دا له لاپه‌ڕه 20ی ژماره 613ی رۆژنامه‌ی (رۆژنامه): http://issuu.com/rozhnama/docs/rozhnama_613?viewMode=magazine
2\1\2011
|