٩\٧\٢٠٢٣
قووڵبوونەوەی
قەیرانی ئیسلامی سیاسی و سەلەفی؟!

سهردار عهبدوڵا حهمه
ماوەیەکە گوێ بیستی کۆمەڵێک جیدال و باسین کە پێشتر نەمان بیستووە لە
لایەن چەندین مەلاو بانگخوازو لێکۆڵەوەر لە ئیسلام وئیسلامی سیاسییەوە.
ماوەیەکە هەندێ مەلا و بانگخواز هەندێ کاری قێزەونی وەک دزی و درۆ و
دوو ڕوویان ئەنجام داوە کە کۆمەڵگایکوردستان نەفرەتیان لێ دەکات.
ئەمانە سەرجەم پێ ی دووترێ قەیرانی ئیسلامی سیاسی وڕەوتە جیاجیاکانی بە
سەلەفی وئەشعەری و سۆفیەوە.
هۆکارەکانی ئەم قەیرانانە زۆرن هەندێکیان بابەتی و هەندێکیان زاتین؟
هۆکاری بابەتی ئەوەیە لەسەردەمی سەرمایەداریدا ، بەرەو پیێشچوونی
پیشەسازی و زانست دەبێتە هۆی پاشەکەشە بە بیروباوەریخورافیانەی ئایینی
لەسەر ئاستی جیهان. تا پیشەسازی وداهێنانی تەکنۆلۆجی زیاتر پێشکەوێ ،
ئایین زیاتر پاشەکشە دەکات . لە خۆوەنیە لە ئەفغانستان وهەندێ ووڵاتی
ئیسلامی تەلەفزیۆن و ئایفۆن و کۆمپیوتەرو وئایپادەکان دەدەنە بەرچەکوش
وداروبەرد و ووردووخاشیاندەکەن ، چونکە وەک ڕابەرانی ئیسلامی سیاسی
خۆیان دەڵێن ئەم شتانە خەڵک لە دین وەردەگەڕێنن ، لە خۆوە نیە تاڵەبان
لە ئەفغانستانیاسای ئەوە دەردەکا ژنان نابێ لە زانکۆکان بخوێنن.
ئەوکۆمەڵگایانەی کە پیشەسازین ئایین تیایاندا بێ هێزە و بەپێچەوانەوە
ئەو کۆمەڵگایانەی پیشەسازی نین ئایین تیاندا بە هێزە ، ئەمە بەپێی
ئامارە فەرمیەکان . دەبێ ئەوەش بزانین سەرمایەداری پێویستی بە
پێشکەوتنی پیشەسازی یە بۆ قازانجی زیاتر هەر بۆیە ئەوکۆمەڵگایانەش تا
ئێستا دوواکەوتوون لەم ڕووەوە ئەوا پێویستە بەرەو پێشەوە ببرێن ئەمەش
کاردەکاتە سەر ئایین و گەشەنەکردنی و چوونەدواوەی . هەر ئەم هۆکارە
دەبێتە هۆی نەمانی ئایین.
کوردستانیش بەشێکە لە جیهانی سەرمایەداری وڕۆژانە زیاتر کاریگەری ئەم
پێشکەوتنە دەبینرێ لەسەر ڕەوتە ئایینی و خێڵەکیەکان . . بەپێچەوانەی
ئەوەی کە ڕابەڕانی ئایینی بەپشتیوانی دەسەڵات ومیدیاکانی و بۆ فریوکاری
خەڵک بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئاییندە بۆئایینەکەی ئەوان دەبێ چونکە پێ
یان وایە تەنها ئەوان لەسەر هەقن ئەمە تەنها ئیسلامیەکان نین ئەمەدەڵێن
و دووبارەی دەکەنەوە ڕۆژانە بەڵکومەسیحیەکان و جووەکان وهیندۆس و
بودایەکانیش ئەم پروپاگەندەیان هەیە . بەڵام ڕەوتی مێژوو پێچەوانەی ئەم
پروپاگەندەیە. لەجیهانداڕێژەی بێدینی لە پەرەسەندنی خێرادایە بە تایبەت
لە ناو توێژی خوێندەوارو نووسەر وهونەر پیشەو ئەکادیمی و زنایاندا .
ئەم پەرەسەندنە لەکۆمەڵگای کوردستانیش دەبینرێ بە تایبەت لە ناو ئەم
توێژەی کۆمەڵگادا.
هەر ئەمە دەبێتە هۆکاری بنەڕەتی بۆ پەرەسەندن و قووڵ بوونەوەی
قەیرانەکانی ئیسلامی سیاسییش شانبەشانی قەیرانە ئابوری وسیاسیەکان.
هۆکاری خودیش یا ( زاتیش) لە خودی ئایینەوەیە کە ناتوانێ وەڵام دەرەوە
بێت بە پێداویستیەکانی مرۆڤ لەم سەردەمەی ئێستادا کە گرانیوهەژاری و
برسیەتی وبێکاری سەرتاپای کۆمەڵگاکانی جیهانی گرتوەتەوە. ئایینەکان نەک
نەیانتوانیوە چارەسەری ئەم بارودۆخە بکەن بەڵکوخۆیان هۆکاری مانەوەی
ئەم بارودۆخەن . ئایینەکان پشتیوانی دەکەن لە مانەوەی زەمینەکان و
هۆکارەکانی هەبوونی ئەم بارودۆخە وەکئەوەی ئەوان دژی خاوەندارێتی
تایبەتی و کاری بەکرێ و سەرمایە نین کەسەرچاوەی بوونی هەژاری و
برسیەتین.
بەپێچەوانەوە ئیتر ئایین دەبێتە پیشەسازی وپیاوانی ئایینییش دەبنە
سەرمایەدار و بازرگان.
لە کوردستان دا ماوەیەکە ئەمە بەڕۆشنی بەرچاو دەکەوێ ، مەلاو بانگخواز
هەیە لەم ڕێگایەوە زەکات لەخەڵک وەردەگرێ وپڕۆژەی پێدەکاتەوەو دزی
لەخەڵک دەکات ، مەلاو بانگخواز هەیە زەکات لەخەڵک وەردەگرێ چوار ژن
دەهێنێ و لە باشترین شوێنی حەوانەوەو لەباشترین خزمەتگوزاری بەهرەمەندە
، جگە لە زەکات ئەمانە پارە لە دەسەڵات و ووڵاتانی تریش وەردەگرن پێی
دەچنە حەج وعومرەو لە کاتینەخۆشیشدا دەچنە ئەوروپا بۆ چارەسەر .بۆیە
ئەمانیش بوونەتە چینێکی سەرمایەدارو مشەخۆر لەسەر حسابی چینی کرێکارو
زەحمەتکێشوە بەشدار دەبن لەوەی خەڵکی هەژاروبرسی بکەن.
یەکێ لەهۆیەکانی تر هۆشیار بوونەوەو ناڕەزایەتی خەڵکی کرێکارو
زەحمەتکێش وپەرەسەندنی هێزی ئازادیخوازو چەپ و سکۆلاریستیکۆمەڵگایە کە
ئیسلامیەکان دەخاتە ناو گێژاوی ئەم قەیرانەی ئێستایان چۆن؟
خرۆشانی ژن ژیان ئازادی پێشەنگی ئەم کاروانەیە لەم ڕۆدا کە کاریگەری لە
سەر کوردستان وناوچەکەش داناوە . خەڵک ناتوانێ ڕەوتیئیسلامی سیاسی قبوڵ
بکا کەسەرچاوەی نەهامەتیەکانی بێت ، خەڵک قبوڵ ناکا ڕۆڵەکانی لە سێدارە
بدرێن وەک ئەوەی لە ئێران ڕوویداوەیا تیرۆر بکرێن لە بەر جیاوازی
بیروڕایان وەک ئەوەی لە تیرۆری ماریا و خواناسدا بینیمان لە کوردستان.
ئەوە فشاری بەرەی ئازادیخوازوئینسان دۆست بوو مەلاو ڕابەرانی ئیسلامی
سیاسی وسەلەفی هێنایە قسە وقڵشتی نێوانیانی زیادکردهەریەکەیان ئەوی تر
تاوانبار دەکا بە داعش.
یەکێکیان دەڵێ سەلەفیەکان داعشی بێ چەکن و یەکێ تر دەڵێ سەلەفی نامۆیە
بە کۆمەڵگای کوردستان وئەشعەری ئایینی خەڵکیکوردستانە و سەلەفیش هەرەشە
لەمانی تر دەکات و بەداعش تۆمەتباریان دەکات.
.ئەوە فشاری بەرەی ئازادیخوازە وا لە مەلاو بانگخوازو وەزارەتی ئەوقاف
دەکات ڕۆژێک فتوایەک دەربکاو ڕۆژێکی تر لێ ی پەشیمان بێتەوە.
ڕۆژێک دەیانووت پیاوەکان وەک خاوەنی کچان وژنان بێ شەرەفن و گەوادن کە
ڕێگا بدەن ژنەکانیان وکچەکان سفور بن و بۆن لە خۆیانبدەن ، کەچی مەلا
هەڵۆ لەم ڕۆژانەدا ووتی ئەو پیاوەی ژن بکوژێت قاتلە دەبێ حاکمی
موسڵمانان ئەم بڕیارە بدات کە پێشتر ئەمەی نەوتووە. ئەوە فشاری ئەم
بەرەیە بوو توانی پاشەکشە بە مەڵا هەڵۆ بکات کە بکوژەکەی خواناس ووریا
گلی بە تاوانبار پیشان بدا لە کاتێکا فتواکانیخۆی هۆکار بوون بۆ ئەنجام
دانی ئەم تاوانە.
ئەوە بەرەی ئازادیخوازو عەلمانیەکانە ئەشعەریەکانی کوردستانی ناچار کرد
بەدژی سەلەفیەکان قسە بکەن و عەبدولەتیف سەلەفیش داوایدیبەیت بکا
لەگەڵیان و لەگەڵ ئەوانەی بەسەلەفیان ووتوە داعش.
ئەوە بەرەی ئازادیخواز و عەلمانی بوو کە ووتارە دژ بەیەکەکانی مەلاو
بانگخوازە سەلەفیەکان ئاشکرا بکات وەک ئەوەی دەیانووتخۆشەویستی حەرامە
بەڵام خۆیان خۆشەویستیان لەگەڵ ژناندا کرد دەنگی هەڵو و عەبدولەتیفیان
لەم بارەوە بڵاو کردەوە.
ئەوە هەرئەم بەرەیە ئێستا ماهیەتی مەلایەکی دزی وەک مەلا هەورامانی
ئەندام پەرلەمانی سەر بە کۆمەڵی دادگەری ئیسلامی دەربخات کەوەک دز
دەربکەوێ لە کاتێکا پێشوو تر ووتبووی دزەکان دەبێ دەستیان ببڕدرێ.
ئێمە بەرەی چە پ و ئازادیخواز ئەگەر بەردەوام و جیددی تر کار بکەین
دەتوانین پاشەکشەی زیاتر بەئیسلامی و سیاسی وسەلەفی و ئەودەسەڵاتەش
بکەین بە پێدانی ئیمکانی ماددی و مەعنەوی کردوونی بە بەڵاو و
بەرهەمهێنەری نەهامەتی وکوێرەوری و کردوونی بە بازرگان وخاوەن ژیانێکی
بەهشتی لەم دونیا و بەخەڵکیش دەڵێن دوای مردن بەبەهشت و حوری شاد
ئەبنەوە . دەبێ ئەو ڕێنسانسەی لە کۆمەڵگایکوردستاندا بەڕێکەوتوە
بەردەوام بێ بۆ ئەوەی کۆمەڵگای کوردستان لە جیاتی ئەوەی ببێتە
ئەفغانستانی ژێر سایەی تاڵیبان ببێت بەکۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو وە ئینسان
دۆست.
٨\٧\٢٠٢٣
ماڵپهڕی سهردار عهبدوڵا
حهمه
|