قورئان دەستکردی محهمهد نییه ؟!!
ئەو نوێژ و رۆژوگرتنەى هاتووە محهمهد هەمووى لە ئاینەکانى تر وەرگرتووە، نوێژ هەبووە و رۆژوگرتن هەبووە و حەجکردن هەبووە زەکاتدان هەبووە و خۆشۆرین هەبووە و...هتد، ئەمانە هەمووى پێش ئیسلامیش هەبوونە، بەڵام محهمهد بەشێوەیەکى تر دایتاشیوەتەوە،
دواتر زۆر وشەى قورئان لەڕووى ڕێزمانیەوە هەڵەیە بۆنموونە لە سورەتى الانعام ئایەتى 93 دەڵێت(فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ) لێرەدا کامە خوا چونکە دەڵێت (الخالقین) واتا خواکان.. محهمهد لێرە مەبەستى کامە خوایە، بۆیە ئەگەر زیاتر لە قورئان وردبینەوە زۆر سەیروسەمەرەى ترمان بۆ روون دەبێتەوە.
لە قورئان چەند ئایەتێک هەیە کاریان پێ ناکرێ یاخود (نسخ) بوونەتەوە ئەوەش واتاى ئەوە دەگەینێ خوا لە بریارەکانى پەشیمان بۆتەوە، یاخود رێگەپێدانی خوا بە محهمهد تا ئەو هەموو ژنە مارە بکات و لەگەڵیان ڕابوێرێ ، ئایا محهمهد بۆ ئەوە هاتبوو تا ژنبازیی بکات و رابورێرێ یاخود بۆ پێغەمبەرایەتى، دواتر کچۆڵەیەکى وەک (عائیشە) که نۆ ساڵ تەمەنى بووە بە تەڵەکەبازیی کردوویەتیە خێزانى خۆى و شەهوەتە ژەهراویەکەى بەم کچۆڵەیە ڕشتووە، ئەمە ئەگەر بێرهوشتیی نەبێ ئەى چییه. بۆیە بهڵێنتان پێ دەدەم لە بابەتەکانى داهاتووم کۆمەڵێک بەڵگەى دروست بهێنمەوە و بیسەلمێنم کە محهمهد لە پیاوێکى هەوەسباز و قومارچى زیاتر هیچیتر نەبووە.
|