١٨\٦\٢٠١٦
قورئان لە نێوان
دروستکراوی خودا و گوتەی خودا!

جەمال عەزیز
لەدوای بڵاو بوونەوەی ئاینی ئیسلام لەنیوە دورگەی عەرەبی، بەتایبەت
دوای مردنی پەیامبەری ئیسلام، موسڵمانان لەناوخۆیاندا کەوتنە کێشە
وململانێ لەبەر شک وگومان لە قورئان ، لەئەنجامدا چەندین کەس کوژراو
سەری چەندینی تریش لەلاشەی جیاکرایەوە، گومان دەکرا ئایە قورئان قسەی
خودایە؟ یان دروستکراوی خودایە؟، یان نووسراوەو وەرگیراوی ئاین و
ئاینزاکانی تری پێش سەرهەڵدانی ئیسلامە؟! لەناو مسوڵمانان دوو بەرەی دژ
بەیەک دروست بوون ، دوو بەرەی تاسەرئێسقان دژ بەیەک کار گەشتە
کافرکردنی یەکتری ، ئاشکرایە کافر لەدینی ئیسلامدا دەبێت بکوژرێ مانای
خوێنی یەکتریان حەڵاڵ دەکرد.
گروپێک دەیانگووت قورئان لەئەزەلی هەیە ، تەمەنی وەک تەمەنی خودایە ،
قسەی خودایە بەزمانی عەرەبی دابەزی بۆ سەر عەرەب لەڕیگەی پەیامبەری
ئیسلام، وەک دابەزینی قسەی خودا بۆ سەر حەزرەتی ابراهیم بەزمانی قەومی
ابراهیم، وەک دابەزینی قسەی خودا بۆ سەر موسا بەزمانی قەومی موسا ، یان
دابەزینی قسەی خودا بۆ سەر عیسا بەزمانی قەومی عیسا، ئەوان دەیانگووت
هەموو کتێبە ئاسمانیەکان یەکن بەڵام بەزمانی جیاواز لەکات وسەردەمی
جیاواز، بۆ بیرو باوەڕی مرۆڤەکان لەسەردەمی جیاوازدا ژیاون.
گروپێک دەیانگووت قورئان دروستکراوە لەلایەن خوداوە(مخلوق) ئەزەلی نیە
، دەیانگووت ئەگەر بڵێین قورئان ئەزەلییە مانای شەریک بۆ خودا دروست
دەکەین، ئەوان دەیانگووت خودا لەپێش هەموو شتێکەوە هەبووە پاشان خودا
خۆی دەستیکرد بە دروستکردنی هەموو پێداویستیەکان کەتەنها لە زانستی
خودا خۆیدا هەبووە، ڕاستە قورئان قسەی خودایە بەڵام کۆن نیە وەک ئەزەلی
بوونی خودا، بەڵگەیان بۆ قسەکانیان دەیانگووت قورئان لە مانا و دەنگ و
نووسین (معنی ، لفظ ، الکتابة) پێک هاتووە کەواتە دروستکراوە، ئەمانیش
بەهەمان شێوە ئایەتی قورئانیان دەهێنایەوە بۆ پاڵپشتی قسەکانیان تاکو
بیسەلمێنن کە قورئان دروستکراوی خودایە نەک قورئان هەبووبێ لەگەڵ بوونی
خودادا.
گروپێکیش هەبوون ئەیانوویست لەنێوانی ئەو دوو گروپەی سەرەوەدا جێگەبگرن،
ئەمان دەیانگووت ڕاستە قورئان لە مانا و دەنگ ونووسین (معنی ، لفظ،،
الکتابة) پێکهاتووە بەڵام مانای ئەوە نیە کە قورئان ئەزەلی نیە یان
وتەی خودا نیە، بەڕاستی ئەم گرووپە زۆر خۆشەویستی ناو مسووڵمانان
نەبوون لەبەر ئەوەی نەیانتوانی خۆیان یەکلای بکەنەوە ئایە قورئان کۆنە
(ئەزلی) یان دروستکراوە(مخلوق)! لەکۆتایدا ئەم گروپە لەناو گروپی
یەکەمدا توانەوەو باوەڕیان بە ئەزەلیەتی قورئان هێنا ، لەبەر دوو هۆکار،
یەکەم نەمانی گروپی المعتزلة(مخلوق) و کوشتنی هەموویان ، دووهەم لەترسی
بەکافر ناساندنیان لەلایەن گروپی(ئەزەلی). الحنبلی
یەکەم کەس وتی قورئان دروستکراوە(مخلوق) (الجعد بن درهم) بوو لەگەڵ
هاوڕێکەی ناوی (الجهم بن صفوان) بوو ، یەکەم کەس کە وتی نەخێر قورئان
ئەزەلییە و کۆنە (عبداللە بن سعید بن کلاب) بوو، (الجعد بن درهم)
ئەیووت کە خودا قسەی لەگەڵ موسا نەکردووە ، خودا ابراهیمی پیرۆز(خلیل)
نەکردووە ، ئەوەبوو (خالید بن عبداللە القسری) سەری بڕی وبەو خەڵکەیی
وت ئێوە قوربانی خۆتان بکەن خودا لێتان قبووڵ بکات ، خودا قوربانی منیش
قبوڵ بکات سەری (الجعد بن درهم) دەبڕم بۆ قوربانی لەڕیی خودا ئەم
سەربڕینە لەساڵی ١١٨ی کۆچی ڕوویدا، بەڵام کێشە بەمە دوای نەهات (الجهم
بن صفوان) ئەم قسەی لە الجعدی هاوڕێی وەرگرت لەناو خەڵکیدا بڵاوی
دەکردەوە ، بەشوێنکەوتوانی ئەم باوەڕەیان دەووت (الجهمی).
مجمع فتاوی ابن تیمیة ج ١٢ ص ٢٩٦. حبیب بن آبی حبیب عن آبیە عن جدە قال:
شهدت خالد بن عبداللە القسری وقد خطبهم فی الیوم الاضحی بواسط فقال :
ارجوا ایهاالناس ضحوا تقبل اللە منکم ، فآنی مضح بالجعد ان درهم ، فآنە
زعم ان اللە لم یتخذ ابراهم خلیلآ ولم یکلم موسی تکلیما، سبحانە وتعالی
عما یقول الجعد بن درهم، ثم قال نزل فذبحە ، قال ابو رجاء ،وکان الجهم
اخذ هذا الکلام من الجعد بن درهم.
کێشەی دروستکراو(مخلوق) یان(کلام اللە)سێ سەردەمی حوکڕانی ئیسلامی بینی
لەکاتی حوکمی عەباسیەکاندا.
١-المآمون ساڵی ٨١٣ تاکو ٨٣٣ میلادی .
٢- المعطصم باللە ٨٣٣ تاکو ٨٤٢ میلادی .
٣- الواثق باللە ٨٤٢ تاکو ٨٤٧ میلادی.
٤- المتوکل علی اللە ٨٤٧ تاکو ٨٦١ میلادی.
تاکاتی الواثق باللە ساڵی ٨٤٧ میلادی باوەڕیان وابوو کە قورئان
دروستکراوە(مخلوق) هەرکەس بیووتایە قورئان کۆنە کلام اللە یە دەکوژرا
ماوەی ١٧ ساڵی خایاند ، بەڵام لەسەردەمی المتوکل علی اللە ٨٤٧ تاکو ٨٦١
ئەیانووت ئەوباسە کێشە نیە ،بەڵام هەرکەس بیووتایە قورئان
دروستکراوە(مخلوق) بەکافر ناوزەندیان دەکرد، ئەم کارە ڕێگەخۆشکردن بوو
بۆ کوشتنی هەموو ئەو کەسانەی کەباوەڕیان بە دروستکراوی قورئان هەبوو،
هەروەها زۆر بوون کەلەسەردەمی ئەمەویەکانیش ئەیانووت قورئان قسەی خودا
نیە بەتایبەت معتەزیلەکان(المعتزلة) لەوکاتەوە سێ گرووپ دروست بوون
دەربارەی(کلام اللە)ی قورئان و دروستکراوی(مخلوق) ی قورئان.
١- گرووپی المعتزلة (واصل بن عطاء) سەرکردایەتی دەکردن ، ئەمان ئەقڵیان
دەخستە پێش هەموو شتێک و هەمووسەرچاوەیەک ئەمان لەکۆتایی سەدەی یەکەمی
کۆچیدا بوون(قرآن مخلوق لفظا ومعنی)، (واصل بن عطاء) جارێک لەمەجلیسی (الحسن
البصری) دادەبێت دەیانەوێت حوکم لەسەر کابرایەک بدەن کەئایە کافرە یان
کافر نیە، (واصل بن عطاء) ئەو مەجلسە جێدەهێڵێت و نایەوێ بەشداری
لەحوکمێکدا بکات کە ناچێت بەئەقڵیدا، ئەڕوات ، لەبەرئەوەی اعتزالی
کردوە ناویان دەنێن (المعتزلة). بەڵام لەدوایدا بەگرووپی ملهوڕو دەرچوو
لەدین ناوزەندیان کردن،المعتزلەکان ئایەتی قورئانیان دەکرد بە بەڵگەی
قسەکانیان(ومایآتیهم من ذکر من الرحمن محدث الاکانوا عنە معرضین) سورة
الشعراء ایە ٥) بەگوێرەی ئەم ئایەتە ئەوان پێداگریان دەکرد لەسەر
دروستکراوی قورئان، دەیان وت (ذکر) مانای قورئان دێت ، هەروەها (محدث)
مانای مخلوق دێت کەواتە خودا قورئانی خەلق کردوە. هەروەها (اللە خالق
کل شیء وهو علی کل شیء وکیل) سورة الزمر ایە ٦٢، لەبەر ئەوەی کە خودا
هەموو شتێکی دروست کردوە ، کەواتە قورئانیشی دروستکردوە و مخلوقی
خودایە.
٢- گروپی الحنابلة (الامام آحمد بن حنبل) سەرکردایەتی دەکردن، لەسەدەی
دووهەم وسێهەمی کۆچیدا بوون، ئەمانە قورئانیان دەخستە پێش ئەقڵ(النص
قبل العقل)(القران غیر المخلوق ، القران القدیم لفظا و معنی) ئەمان
ئەیانووت قورئان کۆنە دروستنەکراوە، مەبەستیان بوو کە کەس ئەم قورئانەی
نەنووسیوە باوەڕیان بە ئەقڵی پێش قورئان نەبوو، الامام آحمد حنبل
بەتەنها لەماوەی هەرسێ حوکمی عەباسیەکان ١٧ساڵ بەسەرسەختی داکۆکی
لەباوەڕی خۆی کرد ، دەگێڕنەوە ئەو ماوەی ١٧ ساڵە لەزیندان بووە ، ماوەی
٥ ساڵی یەکەم زۆر ئازاریش دراوە، بەڵام لەسەردەمی حوکمی (المتوکل علی
اللە) ئازاد کراو باوەڕی حنبلی بوو بە باوەڕی تێكڕای ئیسلام ، بڕیاردرا
هەرکەس باوەڕی بە المعتزلة هەبێ کافرە و دەبێت بکوژرێ. حنبەلیەکان بۆ
دژایەتی معتزلەکان ئایەتی قورئانیان دەکرد بە بەڵگەو دەیانپرسی ئایە بۆ
ئەم ئایەتە وەڵامتان چیە(وکلم اللە موسی تکلیما) سورة النساء ایە ١٦٤)
ئەوەتا خودا قسە لەگەڵ موسا دەکات، کەواتە قورئان کۆنەو قسەی خودایە
نەک مخلوقی خودا بێت. یان (فلما آتاها نودی من شطیء الواد الایمن فی
البقعة المبارکة من الشجرة آن یاموسی انی آنا اللە رب العالمین) سورة
القصص ایە ٣٠ ئەمانە ئەیانووت ئەوەتا خودا لەگەڵ موسی قسەدەکات ،
هەرخودایە بە موسی دەڵێ ئەی موسی بزانە کەمن خودام و خودای هەردوو
دنیام، بەڵام معتەلزەکان وەڵامیان دانەوە کە ئەوە خودا نەبوو ڕاستەوخۆ
قسەی لەگەڵ موسا کرد ، بەڵکو خودا قسەی لەناو دارێکدا خەلق کرد ،
هەروەها کاریکردە سەر موسا کە گوێبیستی دارێک بێت تا تێبگات کە تەنها
ئەو خودای هەردوو دنیایە، کەواتە خودا قسەی دروستکرد هەروەها قورئانیش.
٣- گرووپی الاشاعرة(ابو الحسن علی بن اسماعیل الاشعری) سەرپەرشتی
دەکردن ئەمان لەسەدەی چوارهەمی کۆچیدا بوون.
حەنبەلیەکان کۆڵیان نەدا حەدیسی پەیامبەریان دەکرد بە بەڵگەی ڕاستی
قسەکانیان.(عن ابن عباس (ض) قال: ((کان النبی (ص) یعود الحسن والحسین
ویقول ان اباکم کان یعود بها اسماعیل واسحاق ، اعوذ بکلمات اللە التامة
من کل شیطان و هامة، ومن کل عین لامة)) صحیح البخاری مخلوق و یحتج بان
النبی (ص) لایستعید بمخلوق (فتح الباری) ئەم وتەی پەیامبەریان بە
کۆتاقسەی خۆیان دەزانی کە پەیامبەریش وتوویەتی قورئان قسەی خودایە نەک
دروستکراوی خودا(المخلوق) ، کێشەی ئیسلام نەلەئێستاو نەلەڕابردوو
کۆتایی نایەت عەباسیەکان شمشێریان خستە سەرملی شافعی بۆ ئەوەی فتوای
درۆیان بۆ بدات وبڵێ قورئان مخلوقی خودایە نەک قسەی خودا، بەڵام بە
ئاقڵی و لێزانی خۆی لەدەست عەباسیەکان قوتارکرد بۆ ئەوەی سەری نەبڕن.
الامام احمد الحنبلی دەڵێ( والقران کلام اللە تکلم بە لیس بمخلوق ، ومن
زعم ان القران مخلوق فهو (جهمی الکافر)، ومن زعم ان القران کلام اللە
وقف ولم یقل لیس بمخلوق فهو اخبث من قول الاول ، ومن زعم ان الفاظنا بە
وتلاوتنا لە مخلوقة والقران کلام اللە فهو (جهمی کافر) ومن لم یکفر
الهولاء القوم کلهم فهو مثلهم) ماناکەی :دەڵێ قورئان قسەی خودایە دروست
نەکراوە هەرکەس بڵێ دروستکراوی خودایە ئەوە وەک جهمیەکانی هاوڕێی الجعد
بن درهم کافرە، هەرکەسێکیش بڵێ نەخێر قورئان وقسەی خودایە لەگەڵیا نەڵێ
دروستکراو نیە ئەوە لەوان خراپترە، هەرکەس بڵێ قورئان لە لفظ و تلاوەدا
دروستکراوە بەڵام قسەی خودایە ئەویش لەهەمان جهمیە کافرەکانە ،
هەرکەسێکیش ئەو قەومە سەرلێشێواوە بەکافر نەزانێ کەواتە ئەویش هەرکافرە
، لێرەدا دەردەکەوێ کە الامام احمد الحنبلی چەند دژبەرێکی سەرسەختی
معتزلەکان بووە، هەروەها دژایەتی خۆشی بۆ الاشعریەکان نەشاردۆتەوە
کەدەیانوویست سەردەمانێک لەناوەڕاستی ئەم دوو گرووپە جێگەبگرن .
تاڕۆژگاری ئەمڕۆش خەڵکانێک هەن باوەڕیان بەئیسلام هەیە ، بەڵام باوەڕێ
حنبەلیەکان بەڕاست نازانن ، بەڵام جارێ بێدەنگن ، ئەوان نموونەی
بەهێزدەکەنە بەڵگە کە قورئان دروستکراوی خودایە نەک قسەی خودا ، ئەم
خەڵکە نهێنیە دەڵێن ئەگەر قورئان قسەی خودا بێت ، چۆن دەبێت خودا
لەقسەی خۆی پەشیمان بێتەوە ، وەک لەئیسلامدا باس دەکرێ (ناسخ والمنسوخ)
ئەمانە دەڵێن سورة الاخلاص زیاتر لە ١٨ ئایەت بووە ، ئێستا تەنها ٤
ئایەتی ماوە . چەندین نموونەی دی دەکەن بەبەڵگە.
ماڵپهڕی جهمال عهزیز
|