قوربان له خزمه‌ت دام.
سه‌ردار پشده‌ری به‌خه‌به‌ر وه‌ره مامه، خۆت بناسه، تا که‌ی له خزمه‌ت دا ده‌بی؟.
گه‌لی کورد پێی خۆشه، پێشره‌وه‌کانی کورد، خۆیان به شێر بزانن و وه‌ک رێوی ته‌ماشای پێشڕه‌وی داگیرکه‌ران بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که کورد ده‌یبینێ به‌پێچه‌وانه‌یه، مام جه‌لال خۆی به ریوی ده‌بینێ و پێشڕه‌وی دوژمنان به شێر ده‌زانێ.
وه‌ک هه‌موو ده‌بینین ئه‌مه‌ریکا رۆڵێکی گه‌وره‌ی هه‌بوو له به‌رز کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد‌و که‌سایه‌تیه‌کانی کورد، ئه‌و جه‌لال تاڵه‌بانیه‌ی که له ساڵانی په‌نجاکانه‌وه تاکو 1991 قسه‌ی سه‌رده‌می دژایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بوو و هیچ ووڵاتێکی دنیاش بایه‌خی بۆ دانه‌ده‌نا، ئه‌مه‌ریکا بۆ خاتری کیماباران و ئه‌نفال و کۆڕه‌وی کورد چاوپۆشی کرد له‌و هه‌موو هه‌ڵه‌و پێشێل کاریانه‌ی مافی کوردیش که مام جه‌لال کردویه‌تی و بۆخاتری به‌رز کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد، مام جه‌لالی گه‌یانده سه‌ر کورسی سه‌رۆک کۆماری، به‌ڵام مام جه‌لال تاکو ئێستاش به‌خه‌به‌ر نه‌هاتووه‌و وه‌ک ده‌ورانی به‌کره‌جۆو ناوزه‌نگ هه‌لسوکه‌وت ده‌کات و خۆی زۆر به بچوکتر له هاوسایه‌ی خۆی ده‌زانێ.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی مام جه‌لال بۆ تورکیا‌و پێشوازیه لاوازه‌که‌ی تورکیا ووته نابه‌جێیه‌کانی مام جه‌لال، به‌جارێک دڵی هه‌موو کوردێکی بریندار کرد‌و ده‌رکه‌وت که مام جه‌لال هه‌ستی به‌وه کردوه که ئه‌مه‌ریکا ده‌ستی له‌وه هه‌ڵگرتوه که پشتیوانیان بکات بۆیه جارێکی تر ده‌ستی کرده‌وه به سه‌ر شۆڕ کردن بۆ داگیرکه‌ران.
مام جه‌لال، له‌کاتێک دا که تورکیا وه‌ک سه‌رۆک کۆمار پێشوازیت لێ‌ناکات و هه‌ر وه‌ک جاران ته‌ماشات ده‌کات و وه‌ک نوێنه‌ری کورده‌کانی عێراق وه‌رت ده‌گرێت، بۆ ده‌رۆی بۆ تورکیا ؟، له‌هه‌مان کاتدا که له‌شکری تورکیش ئاماده نیه پێشوازیت بکات و بتبینێ (وقاطع الجيش التركي الزيارة، حتى انه رفض توفير الحماية المعتادة لكبار الزوار في المطار وفي القصر الجمهوري)، نه‌ده‌بوو تۆ بۆخۆت داوا بکه‌ی که سه‌ردانی گۆڕی ئه‌تاتورک بکه‌ی بۆ خاتری دڵخۆش کردنی له‌شکری تورکی، پێمان ناڵێی چیت ده‌س ده‌که‌وێت له سه‌ردانی گۆڕی ئه‌تاتورک که خاوه‌ن بیرۆچکه‌ی نه‌هێشتنی کورده ؟. سایتی سێبه‌ی نوسیویه‌تی مام جه‌لال به‌پێچه‌وانی سه‌رکۆماره‌کانی تر چه‌پکه گۆڵی له‌سه‌ر گۆڕی ئه‌تاتورک دانه‌نا، پێم وابێ ئه‌وه پاساوه، رۆژنامه‌ی العیات ده‌ڵێ (أصر طالباني على زيارة ضريح اتاتورك) ئێمه پێمان وایه باری ته‌ندروستی و نه‌توانتوانینی چه‌مانه‌وه وای له مام جه‌لال کرد که بۆخۆی چه‌پکه گوڵه‌که له‌سه‌ر گۆڕه‌که دانه‌نێ و ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاری نیه، له سه‌فه‌ره‌کانی پێشتری دا ئه‌و کاته‌ی باری ته‌ندروستی باش بوو به‌ده‌ستی خۆی چه‌پکه گوڵه‌که‌ی داناوه، له‌پاڵ ئه‌وه‌ش دا ناونوسینی خۆی له ده‌فته‌ری میوانداری ئه‌تاتورک خۆی له‌خۆی دا له چه‌پکه گوڵه‌که گرنگ تره، ئێمه له جیاتی هه‌موو کورد پرسیارێک له مام جه‌لال ده‌که‌ین و ده‌ڵێین له‌پاڵ ئه‌و هه‌موو سه‌فه‌رانه‌ت بۆ ئێران و تورکیادا، ئایا له‌ژیانت سه‌ردانی گۆڕی قازی محه‌مه‌دو سمایلاغای شوکاک و شێخ سه‌عیدی پیران و سه‌ید ره‌زات کردوه ؟، دڵنیام له‌وه‌ی که سه‌ردانی هیچ کامێکیانت نه‌کردوه.
بێجگه له‌وه‌ی هه‌مومان گوێمان له وتووێژه‌که‌ی مام جه‌لال و عه‌بدوڵا گوڵ بوو، سایتی سبه‌ی که پاش سه‌نگه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانیه، نوسیویه‌تی مام جه‌لال ده‌ڵێ:
Friday, March 07, 2008 "دیموكراسی له توركیا له ئاستی ئه‌وروپادایه" تاڵه‌بانی: من وتوومه ئاماده‌نیم پشیله‌یه‌كی عیراقی ته‌سلیم به توركیا بكه‌م، نه‌ك پشیله‌یه‌كی توركی
کام دیموکراسی له تورکیا؟، ئه‌و دیموکراسیه‌ی که به په‌نجا پۆلیسی تورک ده‌ست درێژی ده‌که‌نه سه‌ر خوشکێکی کورد له دیار به‌کر ؟، مام جه‌لال ده‌ڵێ نه‌م وتووه پشیله‌ی کوردی وتومه پشیله‌ی عێراقی، ئه‌م بادانه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر قسه هه‌ڵوه‌ریوه‌که‌ی پێشووی خراپتر کرد، له لایه‌ک ئه‌وه وا نیشان ده‌دات که له‌لای مام جه‌لال پشیله‌ی عێراقی گرنگتره له پشیله‌ی کوردی، له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌وه ناراسته‌وخۆ ئاماده‌یی خۆی نیشان ده‌دات بۆ ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی پشیله کورده‌کان که کورده‌کانی سه‌رووی کوردستانن.
لێپرسراوانی تورکه‌کان ده‌ڵێن خۆشحاڵین به کردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وه کورده‌کان (واكد المسؤولون الأتراك رغبتهم الجادة في فتح صفحة جديدة مع القيادات الكردية في العراق) دبێ ئه‌و خۆشحاڵیه بۆ چی بێ ؟، ده‌بێ بۆ ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی پشیله کوردیه‌کان نه‌بێ ؟. مام جه‌لال شهرستانی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه بۆ به‌ستنی چه‌ند په‌یمانێکی نه‌وتی له به‌ینی عێراق و تورکیا !، هه‌مومان ده‌زانین که رۆڵی شه‌هرستانی چۆن بووه له‌به‌رامبه‌ر به نه‌وتی کوردستان و تاکو ئێستاش ئاماده نیه رێگا بدات کورد خۆی به خاوه‌نی نه‌وتی خۆی بزانێ، پێمان ناڵێی مام جه‌لال له لایه‌ک پڕۆژه‌ی نه‌وته‌که‌ی ئێمه‌ت له‌ناوبرد، له‌م لایه‌شه‌وه به بردنی شه‌هرستانی له‌گه‌ڵ خۆت بۆ تورکیا پڕۆژه‌کانی نێچیرو عومه‌ر فه‌تاح له‌ناو ده‌به‌ی !.
ئێمه پێمان وایه مام جه‌لال له کۆتایی ته‌مه‌نیدا له که‌نده‌ڵانی سیاسه‌ت غلۆر بۆوه‌و وه‌ک سه‌رلێشواوێکی سیاسی قسه‌ی حه‌له‌ق مه‌له‌ق ده‌کات و ئه‌و قسانه‌ش وه‌ک ساڵی 1994 ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان و به‌دیهێنانی ئاڵۆزیه‌کی خۆبه‌خۆی تازه.
سه‌دام حوسه‌ین له‌سه‌رده‌می حوکمڕانیدا ده‌یگوت ناهێڵم که‌س خێر له عێراق ببینێ دوای نه‌مانم، مام جه‌لالیش که به‌ره‌و نه‌مان ده‌روات ده‌یه‌وی ناراسته‌وخۆ وه‌ک سه‌دام حوسه‌ین نه‌هێڵێ که‌س خێر له‌و ئه‌زموونه ببینێ.
7 – 3 – 2008
وقاطع الجيش التركي الزيارة، حتى انه رفض توفير الحماية المعتادة لكبار الزوار في المطار وفي القصر الجمهوري، ما اضطر الرئاسة الى وضع الزيارة في اطار زيارة عمل غير رسمية، بعدما رفض الجيش إجراء عرض لحرس الشرف أو اطلاق المدافع تحية، وهي تفاصيل بروتوكول الزيارات الرسمية. وعلى رغم ذلك، أصر طالباني على زيارة ضريح اتاتورك وهو تقليد غير متبع في زيارات العمل ، فيما اعتبرت الاوساط السياسية التركية هذه الزيارة بمثابة اشارة الى احترام طالباني للتجربة العلمانية الديموقراطية في تركيا. وأعد القصر الجمهوري استقبالاً رمزيا لطالباني والوفد المرافق، وخلال المحادثات حاولت أنقرة الفصل بين عملياتها في شمال العراق والعلاقة مع بغداد، واكد المسؤولون الأتراك رغبتهم الجادة في فتح صفحة جديدة مع القيادات الكردية في العراق.
|