په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\١١\٢٠١٠

قوتابخانە نموونەییەکانى پەروەردەى هەولێر تەنها بۆ منداڵە بەرپرسەکانە.


رزگار کۆچەر   


وەک دەڵێین خوێندن مافى هەموو هاوڵاتیەکە جا ئەم هاوڵاتیە منداڵە هەژار بێ یا منداڵە پاشاو منداڵە بازرگان بێ گرینگ نابێ بێ هیچ بیانوو هیچ مەبەستێک منداڵ لە خوێندنى باش بێبەش بکرێ، دەبێت دەوڵەت بێ جیاوازى لە نێوان ئەم و ئەو باشترین کەش وهەوا بۆ قوتابیان برەخسێنێت کە لەچەند روێکەوە بەهەرمەندن و حەز بە خوێندن دەکەن و لە قۆناغەکان پلەى باش بەدەست دەهێنن، دیارە قسە کردن لەسەر سەقەتى سیستەمى خوێندن لە کوردستان قسەو باسى زۆرى دەوێ بۆیە ئەوەى من دەمەوێ تیشکى بخەمە سەر تەنها ئەو ناعەدالەتیە زۆرەیە کە لە کوردستان لە هەموو بوارەکان رۆژ لە دواى رۆژ هەستى پێ دەکرێ.


زۆرجار گوێ بیستى بەرپرسانى ئەم وڵاتە دەبین کاتێک ماڵە هەژارەکان دەلاوێننەوە بەڵام ئاخۆ بە پراکتیک ئەو بەرپرسانە لەگەل خەم و ناخۆشیەکانى خەڵکە هەژارەکانن کە لە هەموو شۆرشێک پێش هەموو چینێک دەبنە سوتەمەنى شۆرش ؟؟!


جارێک گوێ بیستى بەرپرسێکى ئەم هەرێمەى خۆمان بووم بەوپەرى متمانەوە باوەشى بۆ منداڵە هەژارەکان دەکردەوە بەتایبەتى ئەوانەى بەهەرەمەندن بەڵێنى ئەوەى پێدەدان لەسەر گیرفانى حکومەت لە باشترین قوتابخانە بخوێنن تا نەوەیەکى ساغەڵەم وباشیان لێ پەروەدە بێت ، بەڵام ئاخۆ قسەى ئەو بەرپرسە بووە پراکتیک وکارى پێ کرا ؟؟ یا بتەکانى بەناو پسپۆرو بەرێوەبەرى پەروەدەکان ئیمتیازەکانیان بۆ خزمە نزیکەکانى خۆیان قورخ کرد دووبارە و سێبارە قوتابخانە نموونەییەکانیشان کردە موڵکى منداڵ و ژنە بەرپرسەکانى ئەم وڵاتە ؟


دوور لەم درووشم و قسانە ...ئەم ساڵ رێگاى کچم لە پۆلى شەش نمرەیەکى باشى بەدەست هێنا گەر هەڵە نەبم ٩٦ و نیو بۆیە من ودایکى لە مانگى حەوتەوە پلانى ئەوەمان دادەرشت لە قوتابخانەیەکى نموونەیی وەرگیرێت کەچى هەرچیمان دەکرد دەرگەکەمان لەسەر دادەخرا ، بەرێوەبەرێک دەى گوت کچى زووم ئینە هەرچى پۆخڵەواتمان هەبێت بۆ باوکى دەگێرێتەوە ، ئەوەى تر دەى گوت برۆ لاى مامۆستا......... ئەو بۆت دەکا سەرئەنجام رێگاى کچم لە قوتابخانەى نموونەیی وەرنەگیراو هاورێکانى کەلە قوتابخانەو لە هەمان پۆلى ئەون بەڵام کچى ........و کچى ......... ن نمرەکەشیان زۆر زۆر لە ریگاى بەهرەمەند کەمتر بوو لە باشترین قوتابخانەى نموونەیی دەخوێنن ، لە هەمووش خۆشتر بەرێوەبەرى پەروەدەى هەولێر کەدەم بینێ موجامەلەم دەکات دەڵێ من هاورێى باوکتم نازانێ من عەلامەى ئیستفهامم لەسەر زۆربەى هاورێکانى باوکم داناوە!


هاهاهاهابەراستى جوانە لەم وڵاتە دڵنیام دوو ساڵى تر هەواش بە واستە دەبێت لەهەمووش گرینگ تر ئەو بەرێوەبەرە پێشنارى بۆ کردم کچێکى یازدە ساڵان لە هەولێر واتا کچەکەى خۆم ببەم بۆ قوتابخانەیەکى شەقڵاوە بخوێنێت وادەزانێ منیش وەک کابرا دیوخانانەم هەیەو دووسێ مۆنیکا لەبەردەرگاکەم هەر بۆ جوانى وەستاون یان وەک بڵێى لە هەولێر قوتابخانە نەبێت بۆ خوێندن ، جا خوا کردى لەوێش کچەکەم قبوڵ نەکرا چونکە کچى کورە شەهیدێکى ئەم وڵاتە بوو بێجگە لەمەش واستەى نەبوو لەهەمووش خۆشتر بەرێوەبەرى ئەو قوتابخانەیەى شەقڵاوە دەى گوت چۆن مامۆستا.... منداڵى فڵانى لە هەولێر بۆ وەرنەگرتم ئەوا منیش کچەکەى تۆ وەرناگرم ؟؟!


منیش گوتم مامۆستا منداڵى کێى وەرنەگرت ؟ مامۆستاش گوتى بۆ کاکە نازانى ئەو تەنها لە خزمەتى منداڵە بەرپرسەکانى شارە بۆ نازانى ژنى فلانە بەرپرس هەر دەوامی مامۆستایەتیش ناکات کەچى مانگانەیکى باشى بۆ دەچێتەوە ماڵ .


خولاسە کچەکەم ئەم ساڵ لە خراپترین قوتابخانەى هەولێر دەخوێنێت رۆژ لە دواى رۆژیش تەئسیرى ئەو ناعەدالەتییەى بەسەر دەردەکەوێت دەرئەنجامەکەش پێش خۆم بەرێوەبەرى پەروەدەى هەولێر لێى بەرپرسیارە چونکە منیش کورە رەفیق وشەفق نەبووم ئەگەر نا جەنابى بەڕێوەبەرى پەروەردە دەمێک بوو مێزێکى بۆ رێگاى کچم دانابوو وەک چۆن بۆ منداڵە بەرپرسەکان و پاسەوانەکانیشیانى دانابوو...


گفتوگۆیەکى خۆم و بەرپرسێکى پەروەدەم لا ریکۆردە ئامۆژگاریی ئەوەم دەکا دەستکاریی پلەکەى بکەم پێدەچێ پێشتر بۆ خەڵکێکى زۆرى کردبێ.........
 

 

ماڵپه‌ڕی رزگار کۆچه‌ر