په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\١٢\٢٠١٠

قوتابخانەی کوردی لە باغلەری کوردستان بەرز و پیرۆز بێ!

 


کوردستانیان! قوتابخانەی کوردی هاتە دامەزراندن!


ئیمڕۆ لە باغلەری ئامەد هەنگاو بەرەو کۆتاییهێنان بە سەرشۆڕکردن و بێکەرامەتکردنی کوردستانیان نرا!


ئێستا کەناڵی رۆژتیڤی رایگەیاند کە بە پشتیوانی (کوردی دەر)لە(باغلەر/ئامەد 20کەس دەستیان بە خوێندن کرد بە زمانی کوردی و هەروا لە ناوەندی حزبی ئاشتی و دیموکراسی، ناوەندنی کلتووری جگەرخوێن و لە ناوچەی ئەرخەنییە، ناوەندی کلتووری هیلال دەستکرا بە خوێندن بە زمانی کوردی).


سەرەتای سەخت و زەحمەت دانراو ئێمە پیرۆزبایی لەم هەنگاوە مەزنە دەکەین، چاوەڕوانین لە سەرجەم شارو شارۆچکەکانی باکوور هاوکات هەمان هەنگاو دابنرێ و بەو ئومیدە لە شارو شارۆچکەو گوندەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا هەمان هەنگاو دابنرێ.


کوردستانیان!
ئێستا دامەزراندنی قوتابخانە بە زمانی کوردی:
گۆڕی یەک بە یەکی شەهیدەکانمانە،
ئاڵای کوردستانە،
پەیامی ئاشتی و تەباییە،
حزب ورێکخراوەکان و
لوولەی چەکەکانە،
دایمەزرێنین و بەرگری لێ بکەین!


پاشەکشێ خۆکوشتنە... تۆش هەر کێیەک و هەر پلەو پایەیەکت هەیە، ئەم سەنگەرە بگرەو بە قەڵەم بەرزڕاگرتنت، بەرەی ئەقڵ و حیکمەت و پەیامی یەکسانی مرۆڤ لە ماف وئەرک، دووپات بکەوەو بێبەشکردنی منداڵی کوردستان لە خوێندن بە زمانی دایکی هەر ئێستا بکە بە رابردوو!


بەرز و پیرۆز بێت دەستپێشخەری دامەزراندنی قوتابخانە بە زمانی کوردی لە باغلەر لە ئامەد!

 


کەمپینی هەر ئێستا خوێندن بە زمانی کوردی پێتە دامەزراندن
3\12\2010