په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

قوتابیانى هەڵەبجەیى شەهید
دوایى دوو ڕۆژ مانەوە لەبەردەم پەرلەمان
بەدەست بەتاڵى گەرانەوە بۆ ماڵ.


ئامادەکردنى ڕاپۆرت:

شوان سدیق      


ژمارەیەک  قوتابى  دەرچوى  پەیمانگایى  مەڵبەندى  مامۆستایان  لە هەڵه‌بجەى  شەهید ، دواى ئەوەى  خوێندنیان  تەواو کردووە و

تا ئێستا لە هیچ  جێگایەک  دانەمەزراون ،  بۆ  وەڵام دانەوە و  چارەسەرکردنى  گرفتەکانیان ، هانایان  بۆ  پەرلەمان و حکومەتى

.کوردستان هێناوە،قوتابیان تووڕەبوونێک بەنێوچاوانیانەوە دیاربوو دەیان گوت پەرلەمان وەک پێویست وەڵامى ئەرێنییان نەداوینەتەوە


دانا نەجمەدین" قوتابى"" دەیگوت: ئەم ساڵ لەپەیمانگاى مەڵبەندى مامۆستایان (400) قوتابى خوێندنیان تەاو کردووە بەڵام لەکۆى ئەو (400 )قوتابیە (300) یان دامەزراون ئێستا ئێمە نوێنەرى(100 )قوتابین وخوێندنمان تەاو کردووە بەدەست بەتاڵى دەگەرێین تائێستاکە هیچمان بۆ نەکراوە، پێم وایە بەرێوەبەر وپەرلەمانیش وەک یەک مامەڵە لەگەڵ قوتابیان وگەنجاندا دەکەن، دوو رۆژ لەبەردەرگایى ئەم پەرلەمانەدا راوە ستاوین کەسێک نیە بڵێت چیتان دەوێت، ئەوەى نوێنەرى پەرلەمان بە ئێمەی گوتووە هەرئەوەندە بووە، بگەرێنەوە بۆ هەڵبجە با بەرێوەبەرایەتى پەروەردەیى هەڵەبجە گرفتەکەتان بۆ چارەسەر بکات ئەوە پەیوەندى بە ئێمە وە نیە، دانا" درێژەى بەقسەکانى داو دەڵێت: دەیان ئەندام پەرلەمان بە بەرەچاوى ئێمەوە دێن ودەڕۆن هەرئاوریشمان لێ نادەنەوە، بە خەڵکى کوردستان وهەڵبجەى شەهید بەتایبەت، کەسدان ساڵە لەژێر دەسەڵاتى داگیرکاریدا چەو ساوەتەوە، رایى دەگەیەنم لەوە بگەن کەپەرلەمان ئەو پەرلەمانە نیە کە ئێوە لە تەلەفزیۆندا بینیوتانە،


ژیان نورى" قوتابى"" دەیگوت: دواى دوو ڕۆژمانەوەمان لەبەر دەم دەرگایى پەرلەماندا سەرەڕایى ئەوەى کێشەکەیان بۆ چارەسەر نەکردووین،لێپرسینەوە شیان لەگەڵ نەکردوین بزانن جێگایى خەوتنمان هەیە یان نا، ئەم دوو شەوەى ئێمە لێرە بوین کچەکانمان ڕۆشتبون بۆ ماڵە خزمەکانیان وکوڕە کانیش لە پاسەکەدا خەوتبون، زۆر بەداخەوە حکومەت ئابەم شێوەیە لە قوتابى وگەنجان بپر سێتەوە، باهیچ نەبوایە بیان کردینایە بەقوربانى گۆرانى بێژێک کە لە ئەو روپاوە دەیهێننەوە بۆکوردستان لەسەر میلاکى هاوڵاتیان پارەى بۆ سەرف دەکەن،


سامان کەریم، بە بێزاریەوە قسەى دەکرد دەیگوت: بەرێوەبەرى پەروەردە لەهەڵبجە پێى گوتوین کەسمان ناوێت و دامەزراندن نیە، بەڵام کە زانیوەیەتى ئێمە دەڕۆین بۆ شارى هەولێر، پەشیمان بووەتەوە دەڵێت: من قسەى وام نەکردووە، بەرێوەبەر وا دەزانێت ئەمڕۆ لەسەر کار لایى دەبەن، هەموو هیواکەمان پەرلەمان بوو بەڵام وا دەرنە چوو ناچارین بەبێ هیوا بگەرێنەوە ماڵى خۆمان، هەر ئەوەندە بە دەسەڵاتدارانى کوردستان دەڵێم بەڵکو هیچ نەبێت وەک هاوڵاتیەکى بەنگلادیشى لەقەڵەم بدرێین، ئێمە خێرمان ناوێت مافى خۆمانە دابمەزرێین چونکە ماندوو بوین لەرێگایى خوێندندا و شەو نوخونى مان چەشتووە بە رۆژگارى زستان وهاویندا،


قوتابیەک، دوایى دوو ڕۆژ مانەوە لەبەردەم پەرلەماندا، نەیویست ناوى بڵاو بکەینەوە، دەڵێت: ئێمەى قوتابیان خۆمان پارەمان کۆکردۆتەوە پاسێکمان بەکرێ هێناوە بۆ ئێرە، بۆ ئەوەى بگەین بەئامانجى دواکاریەکانمان، بەڵام ئەفسوس پەرلەمان وئەندامە بێ ئاگا کان لە هاوڵاتیان، لەئاست بەرپرسیارێتیدا نەبوون بێن بەدەم کێشەکەمان، دەبێت دەسەڵات لە وە بگات کە وەڵام نەدانەوەى قوتابیان وگەنجان چى لێ دەکەوێتەوە، کۆچ, خۆکوشتن , نامۆبوون.. لەخودى تاک دواتر ژیان لە ئێستا خراپترى بەسەر دێت کەدروست بووە.
 


shwansdiq@yahoo.com