قوتابیانی به‌شه‌ناوخۆییه‌کانی
زانکۆی سلێمانی کافوورخوارد ده‌کرێن.

شوان سدیق
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌والنیرییه‌کان که‌باسی لێوه کردووه و قوتابیانیش
هه‌ستیان به‌وه کردووه، که به‌شه ناوخۆییه‌کانی زانکۆی سلێمانی له‌رێگای
ئاوی خواردنه‌وه وه کافور خوارد کراون"، مه‌به‌ست له‌م کاره بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌و تاقه‌ت و وزه‌یه‌ی له‌رووِی پێکهاته‌ی جنسیه‌وه له‌و گه‌نجه
قوتابیانه‌دا هه‌یه، که‌م ببێته‌وه، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش به‌ته‌نیا
کوڕانیشی نه‌گرۆتۆته‌وه، به‌ڵکو کچانیش هه‌مان ئاوی حه‌یاتیان ده‌رد
خوارد دراوه.
هه‌رچه‌نده زۆرکه‌س ئه‌وه‌رت ده‌که‌نه‌وه، که مادده‌ی کافور کاریگه‌ریی
هه‌بێت بۆ سه‌رکه‌مکردنه‌وه‌ی توانا سێکسییه‌کانی مرۆڤ، به‌ڵام
چاودێرانی بواری ته‌ندروستی ئه‌و قسه‌گه‌لانه به‌دوور ده‌زانن و (ئاماژه
بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که گیای کافور نه‌ک مادده‌ی کافور کاریگه‌ری زۆر ده‌بێت،
بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی هۆرمۆناتی سێکسی له له‌شی مرۆڤدا)و ئه‌وه‌ش روون ده‌که‌نه‌وه
که خواردنی گیای کافور به‌پێی رێژه‌که ده‌بێت و ماوه‌ییه، به‌ڵام به‌ته‌واوی
توانا سێکسییه‌کانی ئه‌و مرۆڤه که‌م ناکاته‌وه و به‌ڵکو ئه‌و مرۆڤه
هێور ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی نه‌توانێت عه‌قڵی بداته ده‌ست جنسی.
سه‌یر لێره‌دا ئه‌وه‌یه بۆچی گه‌نجه قوتابییه‌کان ده‌رمانخوارد ده‌که‌ن؟
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن موماره‌سه‌ی سێکسی بکه‌ن؟ روونییه و ناشزانرێت
ئامانج له‌م کاره‌چییه، به‌ڵام لام وایه پێده‌چێت لای ده‌سته‌ودامه‌زراوه‌کانی
ئیداره‌ی زانکۆی سلێمانی وابێت، گه‌نجی کورد ته‌نیا بیری لای جنس و
سێکس گۆرینه‌وه‌یه، ئه‌وه‌یان له‌بیرکردووه که له‌م کۆمه‌ڵگاو وڵاته‌ی
که تاهه‌نووکه‌ش ئاینده‌ی که‌س دیاری نه‌کراوه، سێکش له‌گه‌ڵیدا به‌هه‌موو
شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه و بڤه و نامۆ و حه‌رامه‌و هه‌ریه‌که له (ئاین،
کۆمه‌ڵگا و یاسا باڵاده‌سته‌کانی حیزبه ئیسلام گه‌رایی و ناسیۆنالیسته‌کان
و حکومه‌ت و کۆمه‌ڵگای نه‌رت ته‌قلیدیش، هه‌موو جۆره موماره‌سه‌یه‌کی
سێکسی ره‌ت ده‌که‌نه‌وه، هه‌میشه رێگر بوون و ته‌نیا ده‌رگا بۆ
موماره‌سه‌ی سێکس لای ئه‌وان وا وێنا کراوه ته‌نیا له‌رێگای هاوسه‌رگیری
وه‌یه.
زۆرجار باس له‌وه کراوه که له‌کاتی مه‌شقی سه‌ربازی و ته‌مریندا سه‌ربازه‌کان
کافور خوارد ده‌کرێن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن موماره‌سه‌ی سێکسی بکه‌ن،
یان بیری لێنه‌که‌نه‌وه، لای یاساکانی سه‌ربازی ئه‌وان وایه ئه‌گه‌ر
سه‌ربازه‌کان ئه‌و کاره ئه‌نجام نه‌ده‌ن، ئه‌وا ناتوانن ژیانی ئه‌و سه‌ربازه
له که‌سێکی ئاسایی وه بگوازنه‌وه بۆ نێو ژیانی سه‌ربازی.
هه‌رچه‌نده خوێندن له‌وڵاتی ئێمه به‌تایبه‌تی زانکۆ نه‌بووه به‌داینه‌مۆی
گۆڕان و که‌سی ئه‌کیتڤ و چالاکیشی وه‌ک پێویست به‌رهه‌م نه‌هێناوه، به‌ڵام
ئایا مه‌به‌ست له کافور ده‌ردخواردنی قوتابیانی زانکۆیه‌ک ئه‌وه‌یه
که‌هاوشێوه‌ی ژیانی ئاسایی بۆ سه‌ربازی بێت، یان ته‌نیا مه‌به‌ستیان ئه‌وه
بووه، که گه‌نجان به‌کوڕ و کچه‌وه، بیر له‌و شێوه جنسه نه‌که‌نه‌وه
و ته‌نیا خه‌یاڵ و بیریان لای خوێندن بێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌کی
رۆشنبیر و ئه‌کتیڤ به‌گوته‌ی خۆیان بێننه‌کایه‌وه.
لێره‌دا ئه‌مه‌ش جێگای گومانه چونکه هه‌موومان باش ده‌زانین زانکۆ
تائێستا تاگه چالاکی وه‌ک پێویست به‌رهه‌م نه‌هێناوه و هه‌روه‌ها نه‌بووه،
به‌میحوه‌ری گۆڕانکارییه‌کانی ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگا و ناشکوریش نه‌بێت
جێگای باوه‌ڕیش نییه ده‌وڵه‌تانی دراوسی ئیره‌ی به‌زانکۆکانی ئێمه
ببه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زانکۆ تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه به‌نموونه ده‌وڵه‌تی
ئیسرائیل هه‌ر له‌سه‌رده‌می (ئه‌نوه‌ر ساداته‌وه) تا هه‌نووکه‌ش هه‌وڵی
ئه‌وه ده‌دات له‌رێگای سیخورییه‌وه سود له‌زانکۆی (عه‌ین شه‌مس)ی
میسره‌وه وه‌ربگرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانکۆی ئه‌و وڵاته جێگای
ستراتیژی و مه‌نهه‌جی گۆڕانکارییه‌کانی خۆیه‌تی و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شی
لێده‌کرێت په‌ل بهاوێت بۆ وڵاتانی دیکه‌ش.
به‌ڵام زانکۆ له‌وڵاتی ئێمه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه و داینه‌مۆی
گۆڕانکارییه‌کان نیه به‌ڵکو داینه‌مۆی گۆڕانکاری لای خۆمان له‌دیوه‌خان
و مه‌رجه‌عیه‌ت و مزگه‌وت و ته‌کییه‌و خانه‌قاکانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت،
سه‌یر تر له‌وه‌دایه خوێنداکاره‌کانیشی کافور خوارد بکرێن و زه‌وقی سه‌لیمیان
له‌گۆڕبنرێت، هه‌رچه‌نده نراویشه ئاخیرمان خێربێت هه‌ر ئه‌مه‌مان
مابوو".
Shwansdiq@yahoo.com
|