١٩\٧\٢٠١٢
قوتکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی
کوردی، ئه‌ی دوایی؟

سه‌لام عارف
بۆ گفتوگۆکردنێکی
بابه‌تی و زانستی.
هێنده‌ی من ئاگادارم، که‌م پرس هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ی پرسی ده‌وڵه‌ت زۆری
له‌سه‌ر گوترابێت، هه‌موو ته‌وژمه هزرییه‌کان که‌م تا زۆر ده‌رباره‌ی
ئه‌و پرسه ڕستویانه، هه‌رچیه‌کیش ده‌رباره‌ی گوترابێت، پابه‌ندی
بەرژەوەندییه چینایه‌تییه‌کان بووه (ده‌وڵه‌ت به هه‌ر ناوێکه‌وه
گاز بکرێت، یان ده‌وڵه‌تێکی چینایەتییه، یان نییه). گه‌ر له‌نزیکه‌وه
ئه‌و باسکارییانه بخوێنینه‌وه، له چلۆنایه‌تی ناوه‌ڕۆکی باسکارییه‌کانه‌وه،
بۆمان ده‌ردەکەوێت، کام ته‌وژمی هزری له‌گه‌ڵ ئه‌ویدی جیاوازه و دژیه‌تی،
یان کام ته‌وژم له‌گه‌ڵ ته‌وژمێکی دی یه‌کانگیره، به‌لامانه‌وه سه‌یروسه‌مه‌ره
نه‌بێت، گه‌ر بینیمان که ئه‌و ته‌وژمه هزرییانه، جگه له (سۆسیالیزمی
ئازادیخوازی دژه ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی -
ئه‌نارکیزم -) هه‌موویان له‌یه‌ک خاڵی گرنگ
و سه‌ره‌کیدا هاوبه‌شن، ئه‌و خاڵه‌ش بریتییه له (پێویستی بوونی ده‌وڵه‌ت
و به‌رزنرخاندن و نه‌مری ده‌وڵه‌ت)، ئه‌وه‌تا ئێستا دیسانه‌وه، له
کوردستان به گوڕێکی تره‌وه، هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن له‌سه‌ر داوای به‌رژه‌وه‌ندییه
چینایه‌تییه‌کانی خۆیان، خۆیان کردۆته مامه‌خه‌مه‌ی ئه‌و پرسه و
کردویانه‌ته بنێشته‌خۆشه‌ی سه‌رزمانیان، ئه‌وه‌ی دەیڵێن نایڵێنه‌وه
به‌شێوه‌یه‌کی گشتیش ئه‌هلی ئه‌و به‌زمه ئه‌مانه‌ن (وشەفرۆشه‌کان- (جاڕچیه‌کان)-
ئه‌هلی حه‌ز و سۆزی نه‌ته‌وه‌یی- ناسیۆنالیسته‌کان- سۆسیالیستە ده‌سه‌ڵاتخوازەکان).
به‌رله‌وه‌ی بچمه ناو ورده‌کارییه‌کانی
باسه‌که‌وه وای به باش دەزانم تیشک بخمه سه‌ر دوو باس.
یه‌که‌م: به‌داخه‌وه هه‌ندێک که‌سی دڵسۆزهه‌ن، پرسی سه‌ربه‌خۆیی و
دروستکردنی ده‌وڵه‌تیان تێکه‌ڵوپێکه‌ڵ کردووه و به یه‌ک بابه‌ت وبه
یه‌ک پرسی دەزانن، به بیروبۆچوونی من ئه‌و دووانه؛ سه‌ربه‌خۆیی و
دروستکردنی ده‌وڵه‌ت زۆر جیاوازن و دژ به‌یه‌کن، له هیچ جێگه‌یه‌ک و
زمان و سەردەمێکدا هه‌مان واتا به ده‌سته‌وه ناده‌ن ، سه‌ربه‌خۆی خۆی
له خۆیدا گورزێکه کە له سیسته‌می ناوه‌ندێتی ده‌درێت، ده‌شێت سه‌ربه‌خۆیی
به به‌شداریکردنی ڕاسته‌وخۆی زه‌حمه‌تکێشان ببێته هه‌نگاوێکی ڕادیکال
ڕووه و (خۆبه‌ڕێوه‌بردن) و (خۆبژێوی)، به‌ڵام ئه‌وه له‌باری
دروستکردنی ده‌وڵه‌تدا، ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه، چونکه دروستکردنی
ده‌وڵه‌ت، دروستکردن و به‌هێزکردنی ناوه‌ندێتییه، واته دوورخستنه‌وه‌ی
هه‌موو جۆره به‌شداریکردنی ڕاسته‌وخۆی زه‌حمه‌تکێشانه، جاری واهه‌یه،
ئه‌مانه ته‌نها به دروستکردنی یه‌ک ده‌وڵه‌ت تینوویەتییان ناشکێت،
بەڵکو داوای دروستکردنی چه‌ند ده‌وڵه‌تێک دەکەن!!
دووه‌م: ڕووئه‌دات، که (که‌سێک یان لایه‌نێک ئامرازێکی باش بۆ
ئامانجێکی خراپ به‌کاربهێنێت) یان به پێچه‌وانه‌وه (ئامرازێکی خراپ
بۆ ئامانجێکی باش به‌کاربهێنێت)، ئه‌و ئامرازچییانه بۆچی ئاواهین؟
چونکه ئه‌وانه به‌تۆپزی له‌و باوه‌ڕه‌دان، که (ئامانج پاساوی
ئامرازه‌کانه)، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ش هیچ نییەتپاکی نییه، بەڵکو جۆرێکه
له جۆره‌کانی جامبازی هزری.
با ئیسته هێدی هێدی بێمه سه‌ر باسی
مامه‌خه‌مه‌کانی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی.
*
وشەفرۆشەکان (جاڕچیه‌کان).
ئه‌وانه تێکه‌ڵه‌یه‌کی ورده‌بۆرژوای نائومێدی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردین،
پێکهاتوون له پاشماوه‌ی هه‌ردوو باڵه‌که‌ی (حشع) و مه‌لایی و
جه‌لالییه زوڵملێکراوه‌کان!! سه‌ریانکردووه به‌ژێر باڵی یه‌کتردا و
به‌ڕواڵه‌ت هه‌رخه‌ریکی لاڵانه‌وه و کوڕووزانه‌وه‌ن به‌هیوای
ده‌ستخستنی هه‌ندێک ئیمتیازی زیاتر خه‌ریکی خۆڕووسپیکردنن لای
ده‌سه‌ڵات، به‌پێی بارووزوفه‌که‌ش خه‌ریکی په‌تپه‌تێنن و ڕۆژ دوای
ڕۆژیش ده‌وڵەمه‌نتر ئه‌بن، بۆ نه‌ته‌وه‌بازی و ئاڵا و ده‌وڵه‌تبازی
یه‌کاویه‌کن و بێهاوتان له‌کاری نەفامکردندا.
**
ئه‌هلی حه‌ز و سۆز.
ئه‌وانه زۆریان له ژینگه‌ی خواری خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌وه هاتوون، تا
بڵێی نەفامکراون، هیچ هۆشمه‌ندییه‌کیان نییه ده‌رباره‌ی
به‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تییه‌کانی خۆیان، زیاد له پێوویست ڕێزی
ده‌سه‌ڵات و پیاوه ماقوڵان ئه‌گرن، ڕقێکی زۆریان هه‌یه به‌رامبه‌ر
به زانیاری و زانست، په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی پیرانی ته‌ریقه‌تی ده‌وری
به‌ردن، ئه‌وانه هێنده نەفامن، له نەفامیی خۆیانه، که ناترسن و
پرسێ‌کی وا گه‌وره و گرانیان (دروستکردنی ده‌وڵه‌ت)یان داوه‌ته ده‌ست
حه‌ز و سۆزی کیۆرانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، شه‌کانه‌وه‌ی پارچه په‌ڕۆیه‌ک
(ئاڵا)یه‌ک له هه‌مووشتێک به گرنگتر دەزانن، ئه‌م ئه‌هله له ساده
و ساکاری خۆیانه‌وه، هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌کان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ
ئه‌وه، که ده‌وڵه‌ت نه‌بووه و نییه، به‌داخه‌وه ئه‌وانه له‌وه
ناگه‌ن، که مه‌رج نییه بۆ(ئه‌وه‌ی داهاتوو پوچه‌ڵت نه‌بێت، ئه‌بێت
ڕابوردوو و ئێستاشت تێر و پڕ بێت) که ئه‌وه ئه‌ڵێم مه‌به‌ستم ئه‌وه
نییه بڵێم بوونی ده‌وڵه‌ت تێر و پڕییه!! نه‌ء ته‌واو به
پێچەوانه‌وه‌یه، مه‌به‌ستم، ئه‌وه‌یه بڵێم که نه‌هامه‌تی و
سته‌مدیده‌یی له نه‌بوونی ده‌وڵه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه،
به‌ڵکو زاده‌ی سیستمێکه که له‌سه‌ر سه‌کۆی هه‌موو سیسته‌مه ئابووری
و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان قنج و قایم ڕاوه‌ستاوه.
***
ناسیۆنالیسته‌کان (نەتەوەچییەکان).
ناسیۆنالیسته‌کان، به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک (ناسیۆنال سۆسیالیست)ن، هه‌ردەم
ئاماده‌ن بوون و ئاماده‌شن، له‌گه‌ڵ وه‌رچه‌رخانێکی ئابووری و سیاسی‌دا
ببنه ڕه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وپه‌ڕگرتوو، له‌و چه‌شنه، که له
فه‌رهه‌نگی سیاسی‌دا پێیده‌وترێت (فاشست - نازی) ئه‌وانه نوێنه‌ران و
ده‌مڕاستانی توێژ و چینه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ن، وه‌ستایانی به
ئه‌زموونن له نەفامترکردنی (ئه‌هلی حه‌ز و سۆز)دا، ئه‌وانه به‌بێ
نەفامیی (ئه‌هلی حه‌ز و سۆز) کاریان مه‌ره‌خه‌س نابێت، ئه‌وانه بۆ
نەفامکردن په‌نا ئه‌به‌نه‌به‌ر دروستکردن و گێڕانه‌وه‌ی سه‌دان
ئه‌فسانه‌ی پاڵه‌وانبازی پاڵه‌وانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، ئه‌وانه گوێ
ناده‌نێ و ئاماده‌ن سه‌ده‌ها درۆی ئه‌فسانه‌یی دروستبکه‌ن، به‌و
مه‌رجه‌ی کاریان مه‌ره‌خه‌س بێت، بۆ نموونه به به‌رده‌وامی سه‌دان
حیکایه‌تیان له‌م چه‌شنه هه‌ڵبه‌ستووه و هه‌ڵئه‌به‌ستن ئه‌ڵێن "جارێک
له جاران شێخ مه‌حمودی لاو له‌گه‌ڵ باوکی ڕێی ده‌که‌وێته
ئه‌سته‌مبوڵ، له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌ک چه‌ند پارچه په‌ڕۆیه‌ک ئه‌بینێت
له باوکی ئه‌پرسێت ئه‌وانه چین؟ باوکی ئه‌ڵێت ئه‌وانه ئاڵای
ده‌وڵه‌ته‌کانن، ئه‌ویش ئه‌ڵێت کامه‌یان ئاڵای کورده؟ باوکی ئه‌ڵێت
ئاڵای کوردی تیا نییه، چونکه کورد ده‌وڵه‌تی نییه، ئه‌ویش سوێند
ئه‌خوات، که ئه‌بێت ده‌وڵه‌تێک بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد دروستبکات" جا تو
ویژدانتان کام نەفام ئه‌توانێت به‌رگه‌ی ئه‌و حیکایه‌ته سوکانه بگرێت
و نەفامتر نه‌بێت؟
ئه‌و ناسیۆنالیستانه له‌وه‌شه‌دا، هه‌ر درۆ دەکەن که وڵاتپه‌رستن و
پارێزگاری به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان و سنووره‌کانی ده‌که‌ن، نه‌خێر
ئه‌وانه پارێزگاری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان دەکەن، که به
هه‌زارویه‌ک گوریس گرێدراوه به بەرژەوەندی سه‌رانی نه‌ته‌وه‌کانی
تره‌وه.
ئه‌و ناسیۆنالیستانه، هیچ کات له ده‌وڵه‌تیان که‌م نه‌بووه، له
سه‌رتای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه، هه‌ر (پایزه) برای
ده‌وڵه‌ت بوون، تا ئه‌مڕۆ له‌ته‌ک مه‌حروومکردنی ڕه‌ش و ڕووته‌کاندا،
له‌ته‌ڕ خواردویانه و ئه‌خۆن و بێباک له وشکیش خه‌وتون و ئه‌خه‌ون،
مه‌گه‌ر ئه‌وه جیاوازی و دژایه‌تی نێوان بەرژەوەندی نێوان چین و
توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نییه؟ گه‌ر ئه‌وه نییه!! ئه‌ی چییه؟
****
ته‌ریقه‌تی سۆسیالیسته ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان.
وه‌کو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا (ده‌وڵه‌ت یا چینیه، یا نییه).
گه‌ر که‌سێک، یان لایه‌نێک له‌سه‌ر لیستی سۆسیالیزم خۆی ناونووسکردبێت،
شووره‌ییه، ئه‌وه نه‌زانێت که جوڵانەوەی چینایه‌تی له کۆمه‌ڵگه‌ی
چینایه‌تییه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتووه، واته له کۆمه‌ڵگه‌ی نابه‌رابه‌ری
ئابووری و نادادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتووه، گه‌ر
هاتوو (لا سامح اللە) بڕوای وابوو، بێگومان بڕوای به‌مه‌ش ئه‌بێت
"ده‌وڵه‌ت هێزێک نییه له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌وه هێنرابێت و
سه‌پێنرابێت به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا، ده‌وڵه‌ت زاده‌ی هزرێکی ڕه‌وشتیش
نییه، نه‌خێر کاتێک کۆمه‌ڵگه ده‌گاته ئاستێکی دیاریکراوی
پێشکه‌وتنی، ئه‌و کاته ئه‌و کۆمه‌ڵگه چینایەتییه پێویستی بوونی
ده‌وڵه‌ت فه‌رز ئه‌کات، ئه‌و کاته‌ش، ئه‌و کاته‌یه که کۆمه‌ڵگه به
پێی بەرژەوەندییه‌کان دابه‌شبووه به‌سه‌ر چین و توێژه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، جێگه و پێگه‌ی هه‌ریه‌کەیان چه‌ندایه‌تی
خاوه‌نداریه‌تی دیاریکردووه، پێویستی مێژوویی و هه‌ره‌می ده‌وڵه‌تیش،
له کڵپه‌ی کێشمه‌کێشی بەرژەوەندییه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتوه، ڕاسته
هه‌ندێک جار به‌ڕواڵه‌ت ده‌وڵه‌ت واده‌ردەکەوێت،که له‌سه‌روه‌ی
کۆمه‌ڵگه‌وه ڕاوه‌ستاوه به پراکتیزه‌کردنی یاسا ئاسنینه‌کان،خه‌ریکی
ناوبژیه‌و گه‌ره‌کیه‌تی ئارامی و ئاسایش به‌رقه‌رار بکات، هه‌روه‌ها
سه‌رقاڵی ئاوڕشێنکردنی کڵپه‌ی کێشمه‌کێشی نێوان چینه‌کانه". ئه‌گه‌ر
ئه‌و سۆسیالیسته، ئه‌و تۆزقاڵه زانیارییه‌ی بزانیایه، له‌خۆیه‌وه و
به‌نای ناهه‌ق نه‌ئه‌هات تیۆرییه‌کی نوێ دابهێت و بڵێت "دوستکردنی
ده‌وڵه‌ت ئیراده‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی یه‌کگرتووی گه‌ره‌که".
ناچارم بڵێم ئه‌و داهێنانه نوێیه‌ی ئه‌و کاک سۆسیالیسته، له
ناماقوڵییه‌کی دووفاق زیاتر، له هیچی تر ناچێت، له‌به‌رئه‌وه ئه‌بێت
له دوو سه‌ره‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت.
سه‌ری یه‌که‌م، به پێوه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی ماته‌ریالیزمی دایلێکتیک، ئه‌و
ده‌وڵه‌ته‌ی، که زاده‌ی ئیراده‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی یه‌کگرتوو بێت، به
پێویست ئه‌بێت ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌تێکی (کۆمه‌ڵایه‌تی)ی بێت (معاژ
اللە) لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه تۆبڵێی ئه‌و توڕه‌هاته،
دووباره‌کردنه‌وه‌ی (ده‌وڵه‌ته میلی)ه‌که‌ی ناو پرۆگرامی گۆتای سۆسیال
دیموکراتی ئه‌لمانی نه‌بێت؟ گه‌ر خۆیه‌تی با ئه‌و کاک سۆسیالیسته باش
بزانێت که ئه‌و (ده‌وڵه‌ته میلی)ه، زه‌مانه تێروپڕی لێی خوارد و
تڕ‌ۆ بوو.
سه‌ری دوه‌م، گه‌ر له نزیکه‌وه سه‌یری ده‌وڵه‌ت بکه‌ین، ده‌وڵه‌ت
ته‌نها تایبه‌ته به‌و کۆمه‌ڵگانه‌وه، که چینایەتین و شیتاڵ شیتالن،
هه‌رچی پێیبوترێت یه‌کگرتن، یه‌کگرتوو تیایاندا نییه،
به‌پێچه‌وانه‌وه، گه‌ر له نزیکه‌وه بڕوانینه ئه‌و کۆمه‌ڵگه
گچکانه، که تا ئێستا له (ئه‌مه‌زۆنیا) و هه‌ندێک ناوچه‌ی (ئه‌فریقا)
هه‌ن، خاوه‌ندارییه‌تی تایبه‌تییان تیادا نییه، ئیراده‌ی
به‌رهه‌مهێنان و ئیراده‌ی مرۆیی یه‌کگرتووه، که‌چی نازانن (ده‌وڵه‌ت ،
چین ، پاره وپول و جه‌نگ) چییه. گه‌ر که‌سێکش بچێت و باسی ئه‌و شته
سه‌یرانه‌یان بۆ بکات، گاڵته‌ی دنیای پێدەکەن و ئه‌یکه‌ن به کێودا، جا
لێره‌دا ده‌ردەکەوێت، که ده‌وڵه‌ت له کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی
یه‌کنه‌گرتوه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه به
بیروبۆچوونی من واباشتره، گه‌ر سۆسیالیستێک ویستی تیۆرێکی نوێ
دابهێنێت با له (واقعه مادییه‌که‌وه بڕوانێته تیۆر، نه‌ک به
پێچه‌وانه‌وه).
ئه‌م ته‌ریقه‌ته ده‌وڵه‌تخوازی خۆی ناشارێته‌وه، به‌ڵام وای به
باشتر دەزانێت به ده‌ستخۆییه‌وه بێت و نازناوه‌که‌شی له نازناوه
کۆنه‌کان نه‌چێت، لای ئه‌م ته‌ریقه‌ته (ته‌نها ئه‌و ده‌وڵه‌ته
ده‌وڵه‌ته، که ناوه‌ندییه، ئه‌و ناوه‌ندێتیه‌ش، ئه‌بێت حزبی و
سه‌رانسه‌ری) بێت.
ده‌وڵه‌ت و قوتکردنه‌وه‌که‌ی!!
ئه‌وانه که‌م نین، که قوتکردنه‌وه‌ی ئه‌و (ده‌عبایه) به (نیعمه‌ت)
دەزانن، من به پێچه‌وانه‌وه به (میحنه‌ت)ی دەزانم و دژی
قوتکردنه‌وه‌که‌شیم ، بۆچی؟؟
به‌ڵێ به‌ڵێ من دژم، من دژی دروستکردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نیم،
له‌به‌رئه‌وه‌ی کوردییه، من دژی هه‌موو ده‌وڵه‌تێکم دژایه‌تییه‌که‌شم
له‌وێوه سه‌رچاوه‌یگرتووه، که دژی هه‌موو جۆره‌کانی سه‌روه‌ری
چینایەتیم ( نه‌ته‌وه‌یی ، ئاینی ، کولتووری ، ڕه‌گه‌زی) گه‌ر
سه‌روه‌ری لوتکه‌ی هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و لوتکه‌یه ده‌وڵه‌ته، تا ئێستاش
هیچ ده‌وڵه‌تێک نه‌بووه و نییه و ناشبێت، گه‌ر له هه‌ناویدا هه‌موو
ئه‌و سه‌روه‌ریانه‌ی هه‌ڵنه‌گرتبن و پراکتیزه‌ی نه‌کردبن و نەیان‌کات،
باشتر وایه بچمه ناو ورده‌کارییه‌کانی بابه‌ته‌که‌وه، تا بزانین،
ئه‌هلی قووتکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت چ ده‌ڵێن و ، ئه‌منیش چ ده‌ڵێم؟
*
ده‌وڵه‌ت و زمان.
ئێمه هه‌موومان ئه‌وه دەزانین، که زمانی کوردی وه‌ک هه‌موو
زمانه‌کانیتر، زمانێکی نه‌رموونیانه و خاوه‌نی ڕیکتم و موزیکی
تایبه‌تی خۆیه‌تی، زمانێکی ده‌وڵه‌مه‌نده، هه‌زاران شیعر و په‌خشانی
پێنوسراوه، زمانی گاڵته‌وگه‌پ و دڵبازی و سیاچه‌مانه و لاوک و
حه‌یران و هۆره‌ی جافی پێگوتراوه، زمانی قسه‌وباسی کۆڕ و کۆمه‌ڵی
شه‌وان و سه‌رته‌نووری خانمانه.
ده‌وڵه‌ت سروشتی وه‌هایه، ئه‌بێت هه‌مووشتێک هه‌ڵڵوشێت و له بۆ
درێژه‌دان به ته‌مه‌نی خۆی له بۆده‌قه‌که‌ی خۆیدا بیتوێنێته‌وه،
ته‌نها به‌و چه‌شنه ئه‌توانێت کۆمه‌ڵگه بکاته وزه‌به‌خشی خۆی و
زمانیش بکاته زمانی ده‌وڵه‌ت، واته نه‌رمونیانییه‌که‌ی ده‌کاته
توڕه‌وتڕۆیی و توندوتیژی، ڕیکتم و موزیکه‌که‌شی ده‌گۆڕێت و نزیکی
ده‌خاته‌وه له ڕیکتم و موزیکی سروده ڕه‌قوته‌قه نه‌ته‌وه‌یی و
ده‌وڵه‌تیکان و هانی ئه‌وه‌ش ئه‌دات، لاوک و حه‌یران و سیاچه‌مانه و
هۆره‌ی جافی بکرێته زکر و ته‌هلیله و (موشه‌حاتی ده‌وری به‌رد)، شعر
و په‌خشانه‌کان بکات به پیاهه‌ڵدان به‌سه‌ر مه‌زنی ده‌وڵه‌ت و
سه‌روه‌راندا، هه‌روه‌ها ئه‌و زمانه ده‌کرێته زمانی پیاهه‌ڵدان و
شیرینکردنی خوێنڕشتن و کوشتار و پارچه‌پارچه‌کردن، زمانی کۆڕ و
کۆمه‌ڵه میلییه‌کانی شه‌وان و سه‌رته‌نوورانی خانمانیش ده‌کرێته
کاوێژکردنی قسه قه‌ڵبه‌کانی سیاسه‌تبازه ده‌مقه‌ڵه‌باڵغه
سه‌روه‌ره‌کان، هه‌ر ئه‌و زمانه نه‌رموونیانه‌شه، که ده‌کرێته
زمانی سوکایه‌تیکردن به به‌هامرۆییه‌کان هه‌روه‌ها ده‌کرێته زمانی
پراکتیزه‌کردنی ده‌ست و داوێن پیسی و به‌رزنرخاندنی گه‌ڵای سه‌وز
(دۆلار) و خشڵ و زێڕ به واته‌یه‌کی دی بازاڕی ئازاد، ده‌وڵه‌ت هێنده
ئه‌و زمانه بێتام ئه‌کات، که وه‌سفکردنی ده‌مانچه‌یه‌ک یان
کڵاشینکۆفێک خۆشتر و باشتر بێت له گوڵه‌باغێک یان گوڵه هێرۆیه‌ک،
زمانی دڵبازی ده‌کرێته زمانی سوکایه‌تیکردن به نامووسی خانمان، به
بیانووی ئه‌وه زمانی دڵبازی زمانێکی شه‌یتانیه، نابێت ئاخاوتنی
خواره‌وه وه‌ک ئاخاوتنی سه‌ره‌وه نه‌بێت!!؟؟ ئه‌گینا به‌و جۆره
به‌ده‌وڵه‌تکردنی زمان ده‌کرێته بڕێکی زۆری ئه‌و پیلانه، که بۆ
نەفامکردن خراوه‌ته‌گه‌ڕ.
**
مناڵان و ده‌وڵه‌ت.
مناڵان، که له‌دایک ئه‌بن مولحد و یاخیبونخوازن و درۆزنیش نین
وهه‌نووکه مه‌یلی ئه‌وه‌یانه، چیان هه‌یه بیڵێن، چیشیان حه‌ز لێیه
بیکه‌ن، ئه‌وه‌ی نایزانن و سه‌ری لێ ده‌رناکه‌ن دیسپلین و ملکه‌چیه،
هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه ڕقیان له‌وه‌یه بخرێنه بازنه‌یه‌که‌وه،
بخولێنه‌وه و بۆشیان نه‌بێت بێنه‌ده‌ره‌وه.
ئه‌وه‌ی مناڵان گه‌ره‌کیانه، به ئاره‌زووی خۆ‌یا بیڵێن و بیکه‌ن،
ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی سێلاقه‌که‌ی ده‌وڵه‌ت نییه، واته (خێزان-
حیزب - گیانی پیرۆز)، ده‌وڵه‌ت به ئاسانی هه‌ست به‌و مه‌ترسییه
ئه‌کات، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه که‌شێک ئه‌خوڵقێنێت، هه‌تا زووه ئه‌و
ویست وحه‌زانه، خه‌فه بکرێن، به واته‌یه‌کی تر ئه‌بێت، تا مناڵان
هه‌ویرن، به ئاره‌زووی سه‌روه‌ران بکرێن به نان- به کولێره- به
کێک- به مارمارۆکه... تد، سه‌ره‌تا خێزان
سه‌رکوتیان ئه‌کات و فێری ئه‌وه‌یان ئه‌کات، قسه له قسه‌ی گه‌وره‌دا
نه‌که‌ن، ڕێک بڕۆن و ڕێک بێنه‌وه، هێدی هێدی به ملیۆنه‌ها
باره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌وه ڕایانئه‌هێنن له‌گه‌ڵ دیسپلین و ملکه‌چی، دوای
ئه‌و خولی داپڵۆسینه ڕاپێچی خۆیندگاکانیان دەکەن، له‌وێش داپڵۆسین
هه‌ربه‌رده‌وامی پێئه‌درێت و ده‌یانکه‌نه بێچووه‌پڵنگه‌کان،
سڵاوکارانی ئاڵای نیشتمان و نه‌ته‌وه، جگه له‌وه وێنه‌ی حافز،
هه‌رچی قسه‌ی سواوی ده‌وری به‌رد (قسه‌کانی ده‌وڵه‌ت) هه‌یه، پێیان
دەرخ دەکەن، جا سه‌گ به‌حالی ئه‌وه‌بێت که که له‌به‌ریان ناکات،
فێریان ده‌که‌ن، که (جێگه ئه‌شکه‌نجه‌دانی سه‌روه‌ران به‌ئاگری
دۆزه‌خ ناسوتێت، له‌و که‌شه‌دا که ده‌وڵه‌ت دروستیکردووه داپڵۆسین و
تۆقاندن ده‌گه‌یه‌نرێته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی، ته‌نانه‌ت مناڵان فێری
ئه‌وه ئه‌کرێن، که بتوانن وه‌ستایانه چاودێری و کۆنترۆڵی یه‌کتر
بکه‌ن، هه‌روه‌ها وا په‌روه‌رده ئه‌کرێن ته‌نانه‌ت کۆنترۆڵی ڕژانی
(هۆرمۆنه شه‌یتانییه‌کانی) ناو له‌شی خۆیان بکه‌ن، تا توخنی کاری
ناشه‌رعی نه‌که‌نه‌ون، به‌و جۆره به‌و فه‌لسەفه په‌روه‌رده‌ییه‌ی
ده‌وڵه‌ت، مناڵان بەدڕه‌وشت دەکەن و دواتر مام (حزب) و براگه‌وره (
ده‌وڵه‌ت) به ئاماده‌کراوی ئه‌یانقۆزنه‌وه، ئه‌و کاته یا ئه‌یانده‌ن
به‌کوشت، یا ملکه‌چ ملکه‌چ ده‌یانکه‌ن به کۆڵه‌که و داره‌ڕای
ده‌وڵه‌ت، جا چ قوره‌ته، تا دواساته‌کانی ژیانیان ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی،
که به‌سه‌ر خۆیاندا هێنراوه، ئه‌وانیش به‌سه‌ر نه‌وه‌ی دوای خۆیاندا
نه‌هێنن، هه‌رچه‌نده پێویست ناکات ئه‌وانه چاودێری بکرێن، چونکه
ئه‌وانه ده‌وڵه‌ت هێنده بەدڕه‌وشتی کردوون، کردوونی به (وێنه‌یه‌کی
بچووکراوه‌ی) خۆی ناتوانن، ئه‌و مه‌رگه‌ساته پراکتیزه نه‌که‌ن
به‌سه‌ر نه‌وه‌ی دوای خۆیاندا.
***
ده‌وڵه‌ت و ئافره‌تان.
له‌و کاتەوەی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت هه‌یه، لۆجیکی
په‌روه‌رده‌کردنه‌که‌ی ئه‌مه‌یه (پیاویان پیاو وتوه، زه‌عیفه‌شیان
زه‌عیفه وتوه) له‌ڕاستیدا ئه‌و لۆجیکی په‌روه‌رده‌کردنه ترسناکه،
پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی قوڵوفراوان هه‌یه، که پشتی به‌ستبێت
به به‌ڵگه‌نامه مێژوییه‌کان (له‌وانه‌یه له داهاتوودا به به‌ڵگه‌ی
زۆتره‌وه بێمه‌وه سه‌ر ئه‌و باسه) له ئێستادا ده‌رباره‌ی ئه‌و
پرسه،هه‌رئه‌توانم، ئه‌وه‌نده بڵێم، گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر
په‌یکه‌ره‌کانی یۆنانی کۆن تا ده‌گاته سه‌ر(شێره‌که‌ی بابل) بێگومان
دوای گوزه‌رکردن به هونه‌ری ڕیالیزمی سۆسیالیستی بلۆکی سۆڤیه‌تیدا،
ئه‌بینین، که چۆن په‌یکه‌ره یۆنانییه‌کان، پیشانی ئه‌ده‌ن پیاوانی
سوارچاک ڕمێک یان شمشێرێکی زه‌به‌لاحیان پێیه و خه‌ریکی کوشتنی شێرێک،
یان ئه‌ژده‌هایه‌کن، له‌ته‌نیشت ئه‌و په‌یکەرە مه‌زنانه‌شه‌وه،
چه‌ندها په‌یکه‌ری ئافره‌تان ئه‌بینین قۆلبڕاون و ڕووتوقوت وه‌ک
کاڵایه‌کی بێتوانای سێکسی پیشاندراون، له ده‌وڵه‌ته‌کانی بلۆکی
سۆڤیه‌تیش چی ئه‌بینین؟ به سه‌دان په‌یکه‌ری پیاوێکی بازوو
ئه‌ستورئه‌بینین، که شمشێرێکی به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئافره‌تێکی له‌پشت
خۆیه‌وه حه‌شارداوه و مناڵه‌که‌شی گرتۆته باوه‌ش، تا پیشانبدرێت،
که گوایه هه‌ر پیاو به‌هێز و ڕزگارکه‌ره، ئه‌و جگه له هه‌زاران
په‌یکه‌ری که‌له‌سه‌ره‌کانی پیاوه‌ماقوڵه ده‌وڵه‌تخوازه‌کان، ئه‌وه
له کاتێکدا، که باش دەزانرا، که به سه‌دان هه‌زار ئافره‌تی چاپوکی
وه‌ک (ڕۆزا لوکسمبورگ و ئه‌لکسندرا کۆلنتای) هه‌بوون، که‌چی وه‌ک
سه‌گه تۆپیوه‌کان مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کردن، با (شێره‌که‌ی بابل)یش
له‌ولاوه بوه‌ستێک، خۆی به باشی خۆی ده‌رئه‌بڕێت و به‌ڵگه‌یه‌کی تره
بۆ سه‌لماندنی ئه‌و لۆجیکه ده‌وڵه‌تییه، دوور نییه که‌سێک یان
هونه‌رمه‌ندێک له گۆشه هونه‌رییه‌که‌وه ته‌ماشای ئه‌و په‌یکه‌رانه
بکات، جوانی و له‌زه‌تێکی گه‌وره‌ی لێ ببینێت، ئه‌و هونه‌رمه‌نده
هه‌ڵه نییه، گه‌ر هه‌ڵه‌ش بێت له‌وه‌دا هه‌ڵه‌یه، که کاری
داتاشینه‌که‌ی دابڕیوه له مه‌به‌سته په‌روه‌رده‌ییه‌که‌ی لوتکه‌ی
سه‌روه‌رییه‌کان، واته له ده‌وڵه‌ت به‌بیروبۆچوونی من، گه‌ر به
درێژایی مێژووی ده‌وڵه‌تسالاری پشتگیری پیاوسالاری نه‌کردایه،
پیاوسالاری نه‌یئه‌توانئ به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو خه‌باته
کۆمه‌ڵایه‌تییه درێژخایانه بگرێت، که کراوه دژی پیاوسالاری، جا بۆ
ئه‌وه‌ی نه‌بین به‌وجۆره فێمینیسته، که وادەزانێت، گه‌ر سه‌روه‌ری
له پیاو بسه‌نرێته‌وه و بدرێته ده‌ست ئافره‌ت، ئیتر ئازاره‌که له
ڕه‌گه‌وه ئه‌بڕێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵگری
هه‌مووجۆره‌کانی سه‌روه‌رییه و پارێزگاری ئه‌و سیستمه‌ش ئه‌کات، که
ده‌وڵه‌ت سه‌رخانیه‌تی، ئه‌بێت خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی دژی
چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌تان، له مه‌یدانی خه‌باتکردن دژی سیستەم و
ده‌وڵه‌تدا خۆی بنوێنێت و خۆی بسه‌لمێنێت، نه‌ک له مه‌یدانی
ده‌ستاوده‌ستپێکردنی سه‌روه‌ریدا (گۆڕینی سه‌روه‌ری نێر به سه‌روه‌ری
مێ) گه‌روابێت، ئه‌وا هیچ نەکراوه و به هیچ، نه هیچیش ئه‌کرێت به
هیچ. به‌داخه‌وه گوڕوگوژمی ئه‌و لۆجیکی په‌روه‌رده‌کردنه
ده‌وڵه‌تییه، وا له زۆر پیاو ده‌کات پۆز لێبده‌ن و شانازی به
پیاوسالاری خۆیانه‌وه بکه‌ن، هه‌روه‌ها وا له زۆر ئافره‌تیش ئه‌کات
(زه‌عیفه‌یی) خۆیان قبوڵبکه‌ن.
****
میلیتاریزه‌کردنی کۆمه‌ڵگه.
ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت، به‌بێ هێزێکی چه‌کداری ڕێکخراوی داپڵۆسێنه‌ری
جه‌نگخواز ناڕوات به‌ڕێوه، ئه‌و هێزه‌ش کورد واته‌نی (له‌پڕه نابێت
به کوڕه) له‌به‌رئه‌وه، سه‌ره‌تا ده‌وڵه‌ت هه‌نگاوی یه‌که‌م
به‌دروستکردنی که‌شێکی میلیتارخواز ده‌ستپێئه‌کات، تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه
ده‌خاته سه‌ر که‌ڵکه‌ڵه‌ی ڕقوکینه و توڕه و تڕۆیی و به‌باوکردنی
ئه‌قڵیه‌تی تۆڵه‌کردنه‌وه و نیشتمان و ده‌وڵه‌تدۆست، به‌و که‌شه
بارێکی وا دروستئه‌کات، که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه چه‌ک و
ته‌قه‌مه‌نییه‌کان به جوانتر و به به‌نرختر بزانن له به‌ها
مرۆییه‌کان، ئه‌و باره ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌وپه‌ڕی به جۆرێک، که
تاکه‌کان پیاوه‌تی و پاڵه‌وانی خۆی له جه‌نگدا بسه‌لمێنێت، گه‌ر بێت و
له کاتی جه‌نگی سنوور و ده‌وڵه‌ت پاراستندا، هه‌ندێک که‌س بانگ
نه‌کرێت بۆ به‌شداریکردن له‌و به‌ڕبه‌ڕیه‌ته‌دا، ئه‌و کاته توشی
خه‌مۆکی ده‌بن. چونکه خۆیان وه‌ک پیاوی ناو پیاوان نابینن، گه‌ر وه‌ک
پیاو حسابیان بۆ بکرایه ده‌وڵه‌ت ئه‌یخیۆندنه‌وه و وه‌ک قاره‌مانانو
جه‌نگاوه‌ران بانگی ئه‌کردن.
ده‌وڵه‌ت له میلیتاریزه‌کردنی کۆمه‌ڵگه‌دا، گڕی گیانی خۆبه‌خشکردن خۆش
ئه‌کات و گیانی خۆویستی ئه‌مرێنێت، بۆچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی باشدەزانێت،
که له به‌هێزبوونی گیانی خۆبه‌شیدا (ده‌وڵه‌ت- خاوه‌نکار- حزب)
قانزاجیانه، نه‌ک له به‌هێزبوونی گیانی خۆویستی، که هیچی لێ سه‌وز
نابێت، بیهێنه پێشچاوی خۆت، گه‌ر 2.000.000 که‌س خۆویستیان به‌هێزبێت،
له‌بری ئه‌وه‌ی خۆیان بکه‌ن به‌ساقه‌ی (ده‌وڵه‌ت- خاوه‌نکار- حزب) به
پێچه‌وانه‌وه خۆیان بکه‌ن به ساقه و به قوربانی پێویستییه
جه‌سته‌یی و گیانییه‌کانی خۆیان، ئه‌و کاته کورد واته‌نی وه‌ک (تڕی
بنگۆم) ناڕۆن، له‌پێناوی خاوه‌ن ئیمتیازه‌کاندا.
ده‌وڵه‌ت بۆ بواری میلیتاریزمه‌کردنی کۆمه‌ڵگه، له‌بواری گۆڕین و
شێواندنی زماندا به‌شێکی به‌رین و فراوانی ته‌رخانکردوه بۆ ئه‌و
بواره، نه‌رمونیانی و ئاشییخوازی زمانه‌که له‌ناوئه‌بات و ده‌یکاته
زمانی قسه‌وباسی پاشه‌مله و شه‌ڕخوازی، دیسپلین ئه‌ئاخنێته ناو
هه‌موو خانه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌وه، زۆرکه‌س وای لێدێت ده‌ستبکات به
کۆکردنەوەی collectionی بابه‌ته سه‌ربازیه‌کان (جلوبه‌رگ - چه‌ک -
مه‌دالیاکان - پۆستاڵه‌کان - کڵاوه‌ئاسنینه‌کان...
تد) و ڕێزیان لێ ئه‌گرن و به به‌شێکی گه‌وره و پیرۆزی
بیره‌وه‌رییه‌کانی مرڤکوژییان دەزانن، وه‌ک میراتیش به‌جێیان ئه‌هێڵن
بۆ نه‌وه‌کانیان، تا ئه‌و مێژووه خوێناوییه نه‌خرێته خانه‌ی
له‌بیرچونه‌وه و ئه‌قڵیه‌تی میلیتاری تووشی کاره‌سات ببێت، ملیتازم
هه‌نووکه مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و چاره‌نووسێکی نادیار بردووه، ماهیه‌تی
ده‌وڵه‌ت ڕووخێنه‌ره، ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کان به ڕۆژێک ئه‌یروخێێن،
به نیوسه‌ده‌یه‌ک دروستیناکرێته‌وه، گه‌ر دروستیشی بکه‌نه‌وه،
دروستکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌رپێیه و داهێنه‌رانه نییه و قه‌ڵبه،
بیره‌وه‌رییه‌کانی هه‌موومان شایه‌تی ئه‌و حاڵه‌یه، ملیتاریزم،
یاساکانی دارستانه‌کان ئه‌خاته ئه‌قڵی مرۆڤه، واته یاسای (نه‌خۆیت
ئه‌خورێیت، نه‌کوژی ئه‌کوژرێت، باشترین به‌رگریکردن هێرشکردنه،
مانه‌وه بۆ باشترکان و به‌هێزتره‌کانه...
تد)
ده‌وڵەتی خاوه‌نکار ( ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دار).
شێوازی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری له جه‌ره‌یانی پێشکه‌وتنی
هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا زیاتر و زیاتر گۆڕانی به‌سه‌ردادێت و باشتر
ئه‌سه‌پێنرێت، ئه‌وه‌ش ڕۆڵێکی مه‌زن ده‌گێڕێت و کار ده‌کاته سه‌ر
زیاتر به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ لوتکه، کاتێک ده‌وڵه‌ت ته‌واو جێگه
و پێگه‌ی خۆش ئه‌کات و بێسەرەوبەرەیی (فوچویە - Chaos)ی
به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمه‌یایه‌داری به‌رفراوانتر ئه‌بێت، ده‌وڵه‌ت ده‌ست
ئه‌گرێت به‌سه‌ر شاده‌ماره‌کانی ئابووریدا (شه‌مه‌نده‌فه‌ر و هۆیه‌کانی
تری گواستنه‌وه - به‌رق و به‌رید - بانکه‌کان - پیشه‌سازییه
زه‌به‌لاحه‌کان - بازگانی ده‌ره‌وه - جامبازی و ده‌ڵاڵی پوڵ و بۆرسە...
تد) به‌و جۆره هێدی هێدی له ده‌وڵه‌تێکی چاو‌دێر و ڕێکخه‌ری
په‌یوه‌ندی نێوان کاریکرێگرته و سه‌رمایه‌وه، ده‌بێته ده‌وڵه‌تێکی
سه‌رمایه‌دار و ده‌بێته خاوه‌نی سه‌دان هه‌زار کارگه‌ر، ئه‌و
گۆڕانکارییه‌ش داوای به‌هێزکردن و چڕکردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێتی ده‌کات،
به‌و جۆره هه‌موو هه‌وڵێک بۆ شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌کیی و
هه‌ره‌وزیی، قێزه‌ون و بڤه ئه‌کرێت، بێگومان به له‌فزی خۆش و پشی
پشیکردنیش بڤه ناکرێت، چارێکی دی نییه، هه‌ر له چوارچێوه‌ی سیستمی
کاریکرێگرته‌دا ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دار له‌گه‌ڵ شێوازه کلاسیکیه‌که‌دا
ده‌که‌وێته پێشبرکێیه‌کی به‌ربه‌رییه‌وه، ده‌سته چه‌وره‌که‌ی ئه‌و
به‌ڕبه‌ڕێتییه ده‌سوێت به‌سه‌ر کارگه‌راندا، ده‌ست ئه‌درێته
چڕکردنه‌وه و خێراکردنی به‌رهه‌مهێنان، بێکارکردنی هه‌زاران کرێکار،
ده‌ستگرتنه‌وه و لابردنی زۆر له خزمه‌تگوزارییه‌کان له بواری خوێندن
و ته‌ندروستیدا، هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی بچوک بچوک لێره‌و له‌وێ!!!
ئاشکرایه که ته‌نها هه‌ر ده‌وڵه‌ته، که خاوه‌نی دامه‌زراوه‌کانی
یاسادانان و جێبه‌جێکردنه، ده‌وڵه‌ت نه یاسایه‌ک ده‌رئه‌کات، نه
کارێکیش جێبه‌جێئه‌کات زه‌ره‌ری خۆی و سه‌رمایه‌داره کلاسیکیه‌که‌ی
تیادابێت، ئه‌و دوو فۆڕمه، ده‌سته‌خوشکن نه گۆشتی یه‌کترئه‌خۆن، نه
ئێسکی یه‌کتریش ئه‌شکێنن، نه‌خێر به پێچه‌وانه‌وه (ڤیتامین C وD)
یه‌کترن، هه‌روه‌ها به‌جۆرێک تێکه‌ڵی یه‌کتریشن به‌زه‌حمه‌ت جیا
ئه‌کرێنه‌وه، کامه‌یان کامه‌یه و کامه‌یان کامه نییه، هه‌ردووکیان
له‌سه‌رپێن و خزمه‌تکاری یه‌کترن.
*
هاوبه‌شی و دابه‌شکردن وهاریکاری.
سه‌رمایداران و ده‌وڵه‌تی سه‌رمایه‌دار، هێنده‌ی له‌و سێ وشه‌ی تۆقیون،
له هیچیتر نه‌تۆقیون، کاتێک ئه‌و وشانه ئه‌بیستن ده‌که‌ونه
هاتوهاوار و ده‌ڵێن ئه‌وه بێسەرەوبەرەییە، گێره‌شێوێنییە (سۆسیالیزم
و کۆمونیزمه) گه‌ڕه‌لاوژێیه، گه‌ر به‌باشی سه‌رنج بده‌ین ئه‌بینین
له ناوه‌ڕاست و کۆتایی شه‌سته‌کاندا و له میسر‌و فه‌ره‌نسا جادە
هوروژا بوو، داوای دابه‌شکردن و هاوبه‌شی عادیلانه ده‌کرا، ده‌وڵه‌ت
له هه‌ردوولا هاواری لێ هه‌ڵسابوو و ده‌یگوت ئه‌مه ئاژاوه و
پیلانێکه بۆ سوتاندنی (قاهیره) و (پاریس)، ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆش هه‌مان
به‌زمه، که‌س ناوێرێت له پێستی خۆیدا بجوڵێته‌وه، ئیتر ئاژاوه‌ی
سۆسیالسته‌کان و کۆمونیسته‌کانه و ئامێری داپڵۆسین ئه‌خرێته سه‌رپێ و
داده‌به‌زێنرێته ناو جاده‌کان و مه‌یدانه گشتییه‌کانه‌وه.
ده‌وڵه‌ت هه‌نووکه سه‌گی هه‌وشاربووه دژی ئه‌و سێ وشه‌یه، ده‌وڵه‌ت
بیه‌وێت کێ خپ بکات خپی ئه‌کات، ھەرچ ده‌نگێکیشی به‌دڵ نه‌بێت کپی
ئه‌کات، ده‌وڵه‌ت توانای هه‌موو شتێکی هه‌یه، ته‌نها یه‌ک توانا
هه‌یه ناتوانێ هه‌یبێت، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه، که ناتوانێت تیرۆریست
نه‌بێت، تیرۆریزمی ده‌وڵه‌ت سه‌رده‌مێکه له کوشتنی ئه‌حمه‌د و
مه‌حمود وه‌ڕز بووه، ئه‌وه‌ی لای ده‌وڵه‌ت گرنگه تیرۆرکردنی
کۆڕوکۆمه‌ڵی جاده‌کان و گه‌ڕه‌ک و کارگه‌کانه (بڕوانه سه‌ربڕینی
کۆمۆنه‌ی پاریس- شۆڕشی ڕوسیا، شۆڕشی ئه‌ڵمانی، شۆڕشی ئیسپانی، 68ی
فه‌ره‌نسا ڕاپه‌ڕینه‌کانی 7919ی ئێران و9119ی له‌مه‌ڕخۆمان
(عیراق)...هتد ئه‌مڕۆی یۆنان و ئیسپانیا، هه‌روه‌ها (سه‌هۆڵبه‌ندانی
عه‌ره‌بیدا) گه‌ر به‌ها ده‌وڵه‌تییه‌کان بکه‌ونه مه‌ترسیه‌وه،
ده‌وڵه‌ت به‌ها مرۆییه‌کان له‌ژێر پۆستاڵه‌کاندا به جوانترین دیمه‌ن
ئه‌بینێت. گه‌ر بۆ شایه‌تی ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه داوای به‌ڵگه و
شایه‌تم لێ بکرێت، ده‌ڵێـم (هیچ به‌ڵگه و شایه‌تێک،هێنده‌ی ئه‌و
بیره‌وه‌رییانه به‌هێزنییه، که له ده‌ماغی هه‌ریه‌کێکماندان)
ده‌وڵه‌ت له چواچێوه‌ی به ده‌وڵه‌تکردنی زماندا (سامانی
کۆمه‌ڵایه‌تی) له فه‌رهه‌نگی هزری سیاسی و زمانه میلییه‌که‌دا
ده‌سڕێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه ،که له‌بیر جه‌ماوه‌ری بباته‌وه،
له جێگه‌که‌ی (سامانی نه‌ته‌وه‌یی) دائه‌نێت و ئه‌یکات به‌باو، بۆچی؟
چونکه به‌کارهێنانی (سامانی کۆمه‌ڵایه‌تی) زیاتر بۆنی (هاوبه‌شی) و
(دابه‌شکردن)ی لێ دێت، له‌وێوه‌وه له‌وه ده‌ترسێت جه‌ماوه‌ر داوای
به سۆسیالکردنی ئه‌و سامانه بکات، به‌پێچه‌وانه‌وه، ده‌وڵه‌ت له
به‌باوکردنی (سامانی نه‌ته‌وه‌یی)دا ئازادی خۆی ئه‌بینێت، چونکه
ئه‌توانرێت هاوکێشه‌که به‌مجۆره بخرێته ڕوو (سامان ، سامانی
نه‌ته‌وه‌ییه، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تیش، ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه)
له‌به‌رئه‌وه ده‌وڵه‌ت ئه‌توانێت و مافی خۆیه‌تی چۆن ئه‌یه‌وێت خه‌رجی
بکات، ئیتر به‌داریدا ئه‌دات یا به به‌ردیدا ئه‌دات، ئه‌وه ئاره‌زوو
و مافی خۆیه‌تی، ده‌وڵه‌تیش نه به‌دار نه به به‌ردیدا ئه‌دات،
ئه‌وه‌ی بدزرێت خاوه‌ن ئیمتیازه‌کان ئه‌یدزن، ئه‌وه‌شی ئه‌مێنێته‌وه
ئه‌یده‌ن به چه‌کوته‌قه‌مه‌نی و جامبازی له بۆرسه گه‌وره‌که‌داندا و
دواتر قڕانێکیشی لێ خه‌رج ئه‌کات بۆ خزمه‌تگوزاری کۆمه‌ڵایه‌تی!! به
بەکرێگرتنی سالوکه‌کانی بواری میدیا، واته بواری (جاڕچیه‌کان) که‌سیش
بۆی نییه نقه‌ی لێوه‌بێت، چونکه سامان (سامانی نه‌ته‌وه‌ییه).
ده‌وڵه‌ت و سه‌رمایه‌داران له به‌رامبه‌ر ئه‌قڵیه‌تی (هاوبه‌شی) و
(دابه‌شکرندن)دا به‌م ئه‌قڵیه‌ته‌وه ئه‌دوێن و ڕه‌فتار دەکەن "من ئاغا
و ئێوه ئاغا، ئه‌ی کێ جێگه‌مان بۆ ڕاخا؟ "
**
ئازادی و ده‌وڵه‌ت.
له هه‌ر جێگه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت هه‌بێت، ئازادی جێگه‌ی
نابێته‌وه، ئه‌و هاوکێشه به پێچه‌وانه‌شه‌وه، هه‌ر ڕاسته، بێگومان
لێره‌دا مه‌به‌ستم له ئازادی ڕه‌هایه، نه‌ک ئازادی سیاسی، گه‌ر
(ئازادی ئازادیه‌کی ڕه‌ها نه‌بوو، نه‌بونی گه‌لێ چاکتره). ئازادی
ڕه‌ها وه‌ک ئازادی سیاسی نییه، ئازادی ڕه‌ها له سه‌رچاوه‌یه‌کی
تره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، له به‌رابه‌ری ئابووریی و به‌رهه‌مهێنانی
کۆمه‌کگه‌ری و هه‌مئاهه‌نگییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئازادی سیاسیش
له دیموکراتی نوێنه‌رایه‌تی و جێگه‌گرتنه‌وه‌وه، واته لە
(په‌رله‌مان)ه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، ئه‌و ئازادییه ئازادی له
سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه‌یه و فڕی به‌سه‌ر ژیانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی
جه‌ماوه‌ره‌وه نییه، ئه‌و ئازادییه پڕ به پێستی سیاسه‌تبازه‌کان و
بۆ ڕۆشنبیره دۆمینه‌چییه‌کانی چایخانه‌ی شه‌عب و ده‌مقه‌ڵه‌باڵغه‌کانی
ته‌له‌فیزۆنی (کورد سات) و (کوردوستان تیڤی) باشه، نه‌ک بۆ خەڵکە
ڕه‌شوڕووته‌که.
ئازادی به‌خشراو ئازادی نییه، نه‌ک هه‌ر لایه‌نی که‌می ئازادی ڕه‌ها
نییه، به‌ڵکو لانی که‌می ئازادی سیاسیش نییه، که‌چی به‌زۆری زۆرداری
پێویسته له‌پاڵ شانی ده‌وڵه‌تدا موماره‌سه بکرێت، به‌مه‌رجێک شانیشی
نه‌که‌وێت له شانی ده‌وڵه‌ت، کاتێکش لێیکه‌وت، ئه‌وه ئیتر ئاخری
دنیایه، ئه‌بێت چی سه‌گی هه‌وشار هه‌یه به‌ر بدرێته گیانی ئه‌و
ئازادیه ئیفلیجه.
له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه و زۆرێکی تریش، هه‌مان وته‌ی (مالاتیستا)
ده‌ڵێمه‌وه (ئه‌م ده‌وڵه‌ت له ده‌وڵه‌تێکی تر ئه‌چێت، ئه‌ویتریش
له‌دانه‌یه‌کیتر ئه‌چێت) به واته‌یه‌کی دی ده‌وڵه‌ته‌کان هه‌موویان
ئاوسی یه‌ک ماهیه‌تن، ئیتر بۆچی ئه‌بێت ده‌وڵه‌ته کوردییه‌که جیاواز
بێت، تا ئێمه گۆرانی به باڵایدا بڵێین؟ مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و
ده‌سه‌ڵاته (سه‌رده‌شت)کوژ و مرۆڤکوژه ئیسلامییه‌ی ئێستا نییه، دوای
هه‌ندێک ده‌سکاریکردنی ته‌کنیکی ده‌کرێته ئه‌و ده‌وڵه‌ته، ئه‌بێت
ئه‌و ده‌وڵه‌ته کوردییه چ هێزێکی جادوویی له هه‌ناوی خۆیدا
هه‌ڵگرتبێت، یان چ گۆپاڵێکی جادوویی به ده‌سته‌وه بێت، تا بتوانێت
هه‌موو ئازاره‌کان له ڕه‌گه‌وه ببڕێته‌وه؟ زۆرباشیان وتووه "گه‌ر
نه‌مدیبایه بابی، بێ‌شک ده‌مردم له حه‌سره‌ت داکی".
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف
|