ڕابوونی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر ئێستا .
جه‌ماوه‌ری گه‌لی کورد له‌هه‌ر کوێ هه‌ن هێزو ڕیکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی کورد و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان
له‌سه‌رو به‌ندی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کۆسۆڤۆ و پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌و هه‌نگاوه و پاراستنی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ناتۆوه، به‌ڵام وا ده‌بینن گه‌له‌کۆمه بۆسه‌ر گه‌له‌که‌مان له هه‌موو لایه‌که‌وه ده‌ستی پێکردووه و له‌لایه‌ن تورکیاوه ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کرێت، که له‌ناویدا هه‌موو شێوازه‌کانی سه‌رکوت و پێشێلکاری مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌ی کوردی به‌رێوه‌ده‌چێت به به‌رپاکردنی جه‌نگ و خاپورکردنی کورستانیشه‌وه.
هاته‌نناوه‌وه‌ی هه‌زاران جه‌ندرمه‌ی تورکی به تانک و تۆپ و ته‌یاره‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان، به پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل و سه‌رجه‌م داگیرکه‌رانی کوردستان، به بێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه یه‌کگتووه‌کان و ته‌واوی دنیای ده‌ره‌وه، ئه‌و ڕاستیه جه‌خت ده‌کاته‌وه که مه‌خابن له‌م بڕگه مێژوییه‌شدا دیسانه‌وه گه‌لی کورد بێ له شاخه‌کان و هێزو ئیراده‌ی ئازادیخوازانه‌ی خۆی پشتیوانێکی ڕاسته‌قنه‌ی نیه.
سیاسه‌ت و گێچه‌ڵی به‌رده‌وام و بێسنوری تورکیا به کورد له‌ماوه‌ی ڕابردودا ئه‌و ڕاستیه‌ی پشت ڕاستکرد‌ۆته‌وه که ئه‌م داگیرکه‌ره بان ڕه‌گه‌زپه‌رسته مکوڕه له‌سه‌ر له‌ناوبرنی گه‌له‌که‌مان و ته‌نها به توندوتیژی و سوکایه‌تی پێکردن وه‌ڵام به په‌یامی ئاشتی و خواست و مافی ڕه‌وای میلله‌ته‌که‌مان ئه‌داته‌وه و ڕاشکاوانه شکستی پێ‌کاکا و کورد و که‌رکوکی مه‌به‌سته. هه‌ر بۆیه له‌م قۆناغه‌دا په‌یڕه‌وکردنی خه‌ت و هه‌ڵویستی به‌رگری و ڕابوونی هه‌مه‌لایه‌نه به‌ڕوی داگیرکه‌راندا ته‌نها زامن و ڕێگای پاراستنی کوردستان و گه‌له‌که‌مانه له‌مه‌رامی ئه‌م دوژمنه سه‌رسه‌خته.
له بارودۆخ و ڕه‌وشێکی وادا پێویسته هه‌موو هێزو ڕێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانی کوردستان و هه‌موو تاکیکی کورد هه‌ستیاری و مه‌ترسی بارودۆخه‌که بزانێ و پشت له‌هه‌موو ناکۆکی و گومان و ناته‌بایییه‌کی ڕابردوی ناو ماڵی کورد بکه‌ین و ده‌ستبه‌جێ هه‌نگاو بۆ یه‌کێتی و هاوچاره‌نووسی تێکڕای گه‌له‌که‌مان له ته‌واوی کوردستان هه‌ڵگرین.
پێویسته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵوێستی جدیتر له هێرش و په‌لاماره‌کانی تورکیا وه‌رگرێت و هه‌موو ئه‌و بنکه و په‌یوه‌ندیانه‌ی تورکیا بکاته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان که کاری سیخوڕی و سه‌ربازی ده‌که‌ن و به‌شێکی سه‌ره‌کین له هێزی پیلان و شه‌ڕو تێکدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێم و هاوڵاتیانی کوردستان. هوشداری پێویست بداته ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌و پشتیوانیه ڕه‌هایه‌ی له تورکیای ده‌کات و داوای ڕاگرتنی بکات و به‌هیچ جۆرێک ڕێگا نه‌دات ئه‌م پشتیوانیه له خاکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بکرێت. داواکارین ده‌ستبه‌جێ گه‌مارۆی سه‌ر قه‌ندیل به‌هه‌موو شێوه‌کانیه‌وه هه‌ڵگیرێت به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگا له پشتیوانی کوردی باشور‌و یارمه‌تی ئه‌وان بۆ ژنان و پیاوانی گه‌ریلا نه‌گیرێت. داواش له سه‌رۆک کۆماری عێڕاق ده‌که‌ین وه‌ک مرۆڤێکی کورد قبوڵی میوانداری تورکیا نه‌کات و ڕاشکاوانه ئه‌م سوکایه‌تیه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیاوه ڕه‌تبکاته‌وه و چیتر گه‌لی کوردستان نا‌ئومێد نه‌کات! خۆپیشاندانه‌کانی ده‌ڤه‌ری بادینانی هه‌رێم و باکوری کوردستان و دروستبونی خه‌مخۆری و هاوسۆزی گه‌له‌که‌مان بۆ یه‌کتری و شه‌ڕی گه‌ریلا وڵاتپارێزه‌کان دژ به سوپای داگیرکه‌ری تورکیا و ئاماده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه و هه‌ڵوێستی ئه‌رێنی حکومه‌تی هه‌رێم له‌م ده‌ستدرێژییه، پێکه‌وه بوونه مایه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌تاکو ئێستا سوپای تورکیا نه‌توانێت به هه‌موو هێزو توانا و جبه‌خانه و دڕنده‌یی خۆیه‌وه ئامانجه‌کانی به‌ده‌ستبهێنێت و ڕوبه‌ڕوی شکست بێته‌وه.
ئه‌مه وانه‌و نمونه‌یه‌کی بچوک، به‌ڵام پڕمانایه و ده‌بێت هه‌موومان چاوی لێبکه‌ین و له‌م کاته‌دا وه‌ک چه‌کیکی کاریگه‌ر به‌ده‌ست گه‌له‌که‌مانه‌وه بیپارێزین و بۆ ئاستێکی به‌رزترو فراوانتری به‌رین.
هێزی نه‌ته‌وه‌ی کورد و بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان له ناوچه‌که‌دا له توانایدا هه‌یه گۆمی بێده‌نگی دنیا بشکێنی و دوژمنی سه‌رسه‌خت به چۆکدا بهێنێت و له‌باتی قه‌ده‌ری لۆزانێکی تر بۆ گه‌له‌که‌مان و سیڤه‌ر و کۆسۆڤۆیه‌کی تر بۆگه‌له چه‌وساوه‌و داگیرکراوه‌که‌مان به‌ده‌ست بهێنێت.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد_ چاک _
|