٥\٣\٢٠١١
راده‌ستکردنه‌وه‌ی
په‌نابه‌رانی ئێرانی به کۆماری ئیسلامی
بەڵگەی
خۆشخزمەتی حکومەتی هەرێمە بەو رژێمە دڕندەیە!

ده‌شتی جه‌مال*
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له "که‌مپینی نا بۆ دیپۆرت" له کوردستانه‌وه
به ده‌ستی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی گه‌یشتووه، له
ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین په‌نابه‌ری ئیرانی له‌کوردستانی عێراق
لەسەرئەوەی دژ بە رژێمی ئێران لەبەردەم باڵویزخانه‌ی ئەو وڵاتە لە
هەولێر ناره‌زایه‌تیان ده‌ربریوه‌و بەوهۆیەشەوە کە له خۆپیشاندانه‌کانی
خەڵکی کوردستانی عێراق به‌شداربوون، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستانەوە ده‌ستگیرکراون و راده‌ستی جمهوری ئیسلامی ئێران
کراونه‌ته‌وه. ژماره‌یه‌کی دیکەش له زیندانه‌کاندا راگیراون‌و
وابریاره دیپۆرتی ئێران بکرێنه‌وه.
ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بێ‌شک ده‌ڵاڵی و بازرگانی
سیاسییە بەژیانی ئینسانه‌کانه‌وەو تاوانێکی گەورەیەو هیچ پاساوێک
پاکانەی ناکات. پێویسته راگرتنی ئه‌م سیاسه‌ته وهاوکاریکردنی حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان بۆ ناردنەوەی هاوڵاتیانی ئێرانی پەنابەر لەکوردستانی
عێراق بخریته لیستی داواکاریه‌کانی هه‌ر ئیستای خۆپیشانده‌ران له
کوردستان. ئه‌م تاوانەی ده‌سه‌ڵاتداران له کاتێکدایه کە باش ده‌زانن
جمهوری ئیسلامی ئیران هەموو ئەو که‌سانه‌ی نارازین به ده‌سه‌لاته‌که‌یان
نه‌ک هه‌ر ئه‌شکه‌نجه‌و زیندانی ده‌کات، به‌ڵکو رووبه‌رووی حکومی
ئیعدام ده‌بنه‌وه. بۆیه ئێمه به‌رپرسیاریتی راسته‌وخۆی ژیان‌و سه‌لامه‌تی
په‌نابه‌رانی ئێرانی له‌کوردستان ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان.
به‌داخه‌وه وادیاره ده‌سه‌لاتداران به‌هۆی نقوم بوون له‌سه‌روه‌ت و
سامان و قازانجی زه‌به‌لاح و مانه‌وه له‌سەر کورسی ده‌سه‌لات، ئه‌وه‌یان
لەبیرچۆتەوە کاتێک ئه‌وان له‌شاخیش جیگایان نه‌ده‌بووه، له‌لایه‌ن
خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئێرانه‌وه داڵده ده‌دران و هاوکاری و پشتیوانی ده‌کران.
به‌ڵام هه‌ر ئه‌م جه‌نابانه کە ئه‌مرۆ که‌وتوونه‌ته به‌رده‌م
شەپۆلی ناره‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان له‌دوا ساته‌کانی ته‌مه‌نی
ده‌سه‌ڵاتیان هه‌رچی بەهاو پێوەرو پرەنسیپی سیاسی و رابردووی خۆشیان هه‌یه
له بیری ده‌به‌نه‌وه.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که به به‌رده‌وامی هاوکاری ولاتانی ئه‌وروپای
کردوە بۆدیپۆرتکردنەوەی هاولاتیانی کورد‌و ژیانی ده‌یان په‌نابه‌ری
کوردی له‌گه‌ڵ مه‌رگ‌و تراژیدیای نائینسانی به‌روو روو کردۆته‌وه، ئه‌وه‌شی
لێچاوه‌روان ده‌کرێت له پاڵ ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌ران‌و گرتن‌و هه‌ڵکوتانه
سه‌ر ماڵان، هاولاتیانی هه‌ڵهاتووی ده‌ستی رژیمی سه‌رکوتگه‌ری جمهوری
ئیسلامی ئیرانیش به خاتری په‌یوه‌ندی دیپلوماسی و بازرگانی و پاراستنی
ده‌سه‌لاته‌که‌یان تەسلیمی ئەو دەوڵەتە سەرکوتگەرو ئیسنانکوژە بکاتەوە.
ئێمه له فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی سه‌رباری به
توندی ئیدانه‌کردنی دیپۆرتی په‌نابه‌ران له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی
کوردستانه‌وه به‌جمهوری ئیسلامی ئێران، داوای ده‌ستبه‌جێ راگرتنی ئه‌م
سیاسەته دژی ئینسانیه ده‌که‌ین له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌ریمه‌وه و به‌رپرسیاریان
ده‌که‌ین له سه‌لامه‌تی گیانی هاولاتیانی ئێرانی له کوردستان. هاوکات
فیدراسیۆن به‌و په‌ری تواناوه ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خۆی ده‌خاته پاڵ
ده‌نگی خۆپیشانده‌رانی کوردستان له پێناو دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی
پشتبه‌ستوو به ئیراده‌ی راسته‌خۆی جه‌ماوه‌ر، بۆ ئازادی‌و یه‌کسانی و
ئاینده‌یه‌کی شاد‌و خۆشگوزه‌ران بۆ خه‌ڵکی کوردستان. کوردستانێک که
جێگای نه‌یارانی رژیمه سه‌رکوتگه‌ره‌کان، داڵده‌ی لێقه‌وماوان‌و
ئازادی نیشته‌جێبوون و مافی هاوڵاتی یه‌کسانی تیا به‌رپا بێت.
نا بۆ دیپۆرت، به‌ڵی بۆ مافی هاوڵاتی یه‌کسان.
______________________________
*
سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی.
3\3\2011
ماڵپه‌ڕی ده‌شتی جه‌مال
|