١٩\٢\٢٠١٦
رادەستکردنی
رێزدار ئاپۆ پێش ھەڤدە ساڵ بە تورکیا چی بەرهەمهێنا!

تاهیر حەسەن
١٥\٢\١٩٩٩
رۆژێک لە نێو دوو لێکدانەوەدا و لە نێو دوو وەرچەرخاندا بوو.
کۆی ئەو دەوڵەت و دەزگا ھەواڵگریانەی سیستەمی کاپیتاڵیزمی کە ھەماھەنگ
بوون لە داڕشتنی پیلانی وەدەرنانی سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان لە
سوریادا(لە بەرواری ٩/١٠/١٩٩٨) دواتر ناچار کردنی بەرەو گەشتێکی نادیار
ڕوەو وڵاتانی ئەوروپا،کارەکە ھەروا ئاسان نەبوو بۆ ئەو پیلان
داڕێژەرانەی ھەمیشە بانگەشەی دیموکراسیەت و ئازادی و مافی مرۆڤ دەکەن،
لەوەی چۆن دەستگیری بکەن و وانیشانی جیھانیشی بدەن کە گەورە
تیرۆریستێکیان دەست گیر کردوە و ئیتر نابێت ھیچ وڵاتێکیش مافی
پەنابەرێتی سیاسیشی بداتێ. ئەوی لەو ساڵەدا بینرا سەرکەوتنی ئەو
دەوڵەتانە بوو لەئەنجام دانی کارەکە و دەستگیر کردنی ڕێزدار ئاپۆ
لەنایرۆبی و ڕادەست کردنەوەی بەدەوڵەتە فاشیە ناسیۆنالیستەکەی مەسعود
یەڵمازی سەرۆک وەزیرانی ئەوکات.
ئەوان،یانی دەستەی ھەواڵگری ئەمریکاو ئیسرائیل و بەریتانیاو ئەڵمانیا و
تورکیا،ڕەنگە چەندین وڵاتی تریش لەنێو ئەو پیلانە نەگریانەیەدا
بوبێتن،چونکە ڕێزدار ئاپۆ لەیۆنانەوە تاڕوسیاو ئیتالیاو بیلاڕوسیو
نایرۆبی،ھیچ یەکێکیان ھێندە خوەن ئیرادە نەبوون کەبتوانن بەرپەرچی ئەو
پیلان گێڕیە بدەنەوە و مافی پەنابەرێتی سیاسی پێ بدەن،مەست بوونی خۆیان
ڕاگەیاندوو وایان نیشاندا کە چیتر ئەو بزوتنەوەیە مردوو شکستی خواردو
وەرچەرخان بەرەو قۆناغێک دەستی پێ کرد،یانی وەرچەرخان بەرەو بێدەنگە
کردنی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و خودی بزوتنەوەی پێکاکا. ئەوان
گەلێک گێل بوون لەو شرۆڤەیاندا،چونکە وا چاوەڕێیان دەکرد کە،کەسایەتی
ئاپۆش ھەروەک سەرکردە دیکتاتۆرە باوەکانن و لەگەڵ گرتن یان کوشتنی
سەرۆکدا ئەوا ڕاستەوخۆ گشت پایەکانی بزوتنەوەکەیش دەتەپێت. بەڵام نەیان
زانی کە ئاپۆ کەسایەتیەکی باو نیەو ئەو لەگەڵ بزوتنەوەکەیشیدا،ھەڵگری
پێگەیەکی ھێندە مەزنن وە ھەڵگری کۆ چەمک گەلێکن ھاوردەی پەیامن،یانی
ئەوان خاوەن بیروباوەڕێکی مەزنن و بەگرتن و کوشتنیان کۆتاییان پێ
نایەت،بەپێچەوانەوە ھێندەی تر مەزنتر دەبن ھەم لەنێو خۆیاندا وەھەم
لەنێو گەل و وە لەنێو ئاستی بزوتنەوە ئازادیخواز و یەکسانیخوازیەکانی
جیھانیشدا ناسراوتر بوون. لێرەدا ڕوون دەبێتەوە،ئەو پیلان داڕێژەرانە
سەرکەوتوو نەبوون وە ئەو ھەوڵەیشیان بۆ وەرچەرخانێک بە ئیشتیھای ئەوان
بێت،وانەھاتەوە.
ڕێزدا ئاپۆ،لەقۆناغی گەشەکردنی کەسایەتی خۆیدا،خاوەن توانایەکی مەزنەو
وەک ئەو کەسایەتیە گەشانەی مێژوو وایە کەتوانیویانە کاریگەری مەزن
دابنێن لەسەر ئاڵوگۆڕە ڕیشەیەکاندا کە مرۆڤایەتی پێیدا تێپەڕیون،ئیتر
چی لەڕووی شۆڕشە کۆمەڵایەتیەکانەوە بوبێت یان لەڕێی ئەو کەسایەتیانەی
کە لەداھێنانە زانستیەکاندا خاوەنی ئەو کاریگەریە بوون کە وەرچەرخان
درووست بکەن. لەکەسایەتی ئاپۆدا،ئەو بلیمەتی و ئاستی ڕابەرایەتیە
مێژووییە دەبینرێت. ئەو کاتێک بزوتنەوەی سیاسی پێکاکا دروست دەکات
خاوەنی سەلیقەیەکی مێژووی باش بوە لەو ئامانجەی شوێنی دەکەوێت،(ڕەنگە
پەرتوکی مێژوویەک لە ئاگر یەکێک بێت لەو پەرتوکە بەسودانەی بتوانرێت
شارەزای لەمێژووی دروست بونی ئەو پارتە بدات بەدەستەوە). گەشە کردنی
ئەو پارتەو چونە سەری ئاستی بەرفراوانیەکەی ئیعتیماد کردنە سەرخۆ
بوە،نەک چاو لەدەستی کۆمەکی ئەم وڵات یان ئەو وڵات،چونکە ھەرچ کۆمەکێکی
دەرەوە،دەکرێت چاوەڕێی پێدانی بەرژەوەندیش لەخۆ بگرێت کە ئەوکات تۆ
ناتوانیت خاوەنی خۆت بیت.
بەھەرحاڵ، زۆرێک لە کۆمەڵگا شارەزای مێژووی پێکاکایە.
ئەوەی بۆ من گرنگە لەم کورتە نووسینەدا ئیشارەی پێ بدەم،ئاستی جیاوازی
خودی کەسایەتی ئاپۆیە لەگەڵ کەسایەتیە سیاسیە باوەکانی تردا،لەناو
کوردستان و گشت ناوچەکەیشدا. ئاپۆ خاوەنی فیکرە،ھەروەک چۆن مارکس
خاوەنی فیکرێکی ماتەریالیزمیە یان چۆن پێغەمبەرەکان خاوەن فیکرێکی
ئایدیالیزمین،وە دەبینین تیاچونیان ھەروا کارێکی ئاسان نیە،مەگەر
فیکرێک لەوان بەھێزتر ھەبن تاجێگایان بگرنەوە.
ڕێزدا ئاپۆ،لەدوای گرتنەکەی و ڕادەست کردنەوەی بەدەوڵەتی تورکیا،(خۆش
بەختانە نەیان توانی لەسێدارەی بدەن،چونکە یاسای لەسێدارە یاساغ بوو
لەتورکیادا،دواتر ھەوڵێک درا لای ئەردۆ داعش تا ئەو یاسایە زیندوو
بکەنەوە،بۆئەوەی ڕێزدار ئاپۆ و ھەڤاڵەکانی لەسێدارە بدەن،بەڵام
سەرکەوتوو نەبوو لەگەڕاندنەوەی ئەو یاسا قێزەونەدا) کەسایەتی ئاپۆ نەک
ھەر تەسلیم نەبوو تا دەگات بەخودی بزوتنەوەکەیشی،بەڵکو بوو
بەوەرچەرخانێکی مەزن و باڵاتر کردنی بزوتنەوەکە لەڕوی سیاسی و
کۆمەڵایەتیشەوە. ئەو پەرتوکانەی ئاپۆ لەزیندانی ئیمراڵیەوە نوسینی وەک
بەرگرینامەیەک بۆ دادگای نێو دەوڵەتی مافی مرۆڤی ئەوروپا(مانیفێستۆ لە
پێنج بەرگدا وە بەرگری کردن لەگەلێک) ھەڵگری پەیامێکی ئینسانی و پێشکەش
کردنی ئەلتەرناتیڤێکی مەزن بوو،لەجێی کۆی سیستەمی باوی دەوڵەت نەتەوە.
خودی ئەو ئەلتەرناتیڤە یانی بنیات نانی کۆمەڵگای شارستانی
دیموکراتی،بوە بە واقیعێک و دەتوانێت چارەسەری کۆی کێشەو ململانێ
ناسیۆنالیستی و مەزھەبیەکان بکات.
خۆ ئەگەر گریمان کەسایەتی ئاپۆ ھەروەک کەسایەتیەکی سیاسی باو
بوایە،ئەوکات گرتنەکەی پێویستی بەو ھەڵا گەورەیە نەدەکرد،یان
ھەرپێویستی بەگرتنیش نەدەکردو بە پێدانی چەند ئیمتیازێک ڕێک دەکەوتن.
بەپێچەوانەوە گرتنی ئاپۆ ھێندە داڕوخاندنی کێوێکی مەزن سەختە،وە ئەوەتا
دەیبینین لەو ساتەوە تا ئێستا و لەدەرئەنجامی ئاڵوگۆڕەکان لەوڵاتانی
عەرەبی و ناوچەی ڕۆژھەڵاتدا،تادێت لەلایەک بەرەی پێکاکا بەربڵاوتر و
مەزنتر دەبن،وە لەلایەکی تریش جەنگەڵستانی ئەو پرۆژەی کاپیتاڵیزم
بەشوێنیەوەیەتی گەورەتر و ماڵ کاولکەرتر دەبێت. خودی ئەو ئەلتەرناتیڤەی
ڕێزدار ئاپۆ داھێنەریەتی،دەتوانێت لەبواری کرداریەوە کۆتای بەگشت
چەوساندنەوە قەومی و تائیفی و چەوساندنەوە چینایەتیەکان بھێنێت. شۆڕشی
مەزنی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر ئەو ئەلتەرناتیڤەیە،بۆیە گشت بەرەی
جەنگی قەومی و دینی دژایەتی دەکەن و دەخوازن بەھەرچ شێوەیەک بێت شکستی
پێ بھێنن. بەڵام کارێکی وا مەحاڵە،چونکە کۆمەڵگا پەروەردە کراوەو
خاوەنی ئیرادەی مەزنی خۆیەتی.
ئێستا ڕوون دەبێتەوە کە لەو ڕۆژگارەوە ئاپۆ ڕادەست کرایەوە،قۆناغ بەرەو
دوو وەرچەرخان ھەنگاوی ھەڵگرتوە،بەپێی خوێندنەوە سیاسیەکان،گەر
وەرچەرخانەکان بەرەو بەرەی پیلان گێڕان بڕوات،ئەوکات لەجەنگەڵستانێک
زیاتر نایەتە بەردەم ژیانی کۆمەڵگاکان لەوڵاتانی ڕۆژھەڵات و وڵاتی
تورکیاشدا،وەئەگەر وەرچەرخانەکان بەرەو بەرەی ڕێزدار ئاپۆ ھەنگاوی
ھەڵگرت،ئەوکات کۆمەڵگاکان ڕزگاریان دەبێت لەو جەنگەڵستانەی بنیات نراوە
لەژێر ھەیمەنەی دەوڵەت نەتەوەداو لەجێی ئەودا، بنیات نانی کۆمەڵگای
شارستانی دیموکرات جێگا دەگرێتەوە،لەونێوەشدا ژنان ڕزگاریان دەبێت
لەکۆیلایەتی و دەبنەوە خاوەنی کەسایەتی خۆیان،وە ناسێۆنالیزم و دینیش
ڕزگاریان دەبێت و چیتر وەک کارێکی شەخسی دەبن نەک بەزۆر بسەپێنرێن
بەسەر تاک و کۆمەڵگاکاندا.
ئەمەیە جیاوازی کەسایەتی ڕێزدار ئاپۆ لەگەڵ کۆی کەسایەتیە سیاسیە
باوەکان لەناوچەکەو جیھانیشدا.
١٥\٢\٢٠١٦
ماڵپهڕی تاهیر
حهسهن
|