ڕادۆڤان کرادزیتش کێ یه ..؟.
م . حه‌مید عه‌زیز ڕادۆڤان کرادزیتش ( Radovan Karadzic ) له‌به‌روارو کۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م له 19/6/1945 له‌شاری پیتنجیکای ( شاخی ڕه‌ش ) ( petnjica ) له ووڵاتی یوگوسلافیای پێشوو ( jugoslavia ) له‌دایک بووه . ئه‌م پیاوه پزیشکی ده‌روونی و ده‌رمان ساز‌و هۆنه‌ر ( شاعر ) بووه له‌ساڵی 1974/1975 یه‌ک ساڵ وه‌کو تایبه‌تمه‌ندی کاری پزیشکی ده‌روونی له‌زانکۆی کۆلۆمبیا له‌ئه‌مریکا خوێندویه‌تی ( . ( columbia university in the city of new york دووای خوێندنی ئه‌و یه‌ک ساڵه‌ی ئه‌مریکا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ووڵاتی یوگوسلافیاو له‌وێ له‌شارو نه‌خۆشخانه‌ی ( kosevo ) کاری کردووه‌و له‌هه‌مان شوێندا له‌ساڵی 1984بۆماوه‌یه‌ک زیندانی بووه له‌سه‌ر دزینی پاره‌ی نه‌خۆشخانه‌که‌و دوواجار له‌ساڵی 1985 دا جارێکی تر 3 سێ ساڵی تر زیندانی کراوه به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر دزینی پاره‌و ده‌رمانی ده‌ووڵه‌ت . ناوبراو له‌ساڵی 1989 دا به‌شداری کاری ڕامیاری ده‌کات و له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی سربیا له ( بوسنه/ هه‌رسک ) دا به‌ئه‌نجامی دروست کردن و کۆکردنه‌وه‌ی کۆماری ( سرب / بوسنه ) دا به‌شداری کردووه‌و تێیدا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناووه‌و له‌ساڵی 1990 بووه به سه‌رۆکی ووڵات . ئه‌م ناوه سامناکه (ڕادۆڤان کرادزیتش ) کتومت هاوشێووه‌ی ناوی مرۆڤ کووژانی وه‌کو ( سه‌دام و هیتله‌رو ستالین و خومه‌ینی و ئه‌سه‌دو ئه‌تاتورک و میلۆزۆڤیچ و شاوشیسکۆو .. هتد ) ه .
ئه‌م پیاوه ترسناک و خوێن ڕێژه سه‌رکرده‌ی ( سرب . بوسنه ) بووه له‌مێژووی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وروپای نوێ‌دا ( 1990/1995) نمونه‌ی ده‌گمه‌نه له‌زووڵم و کووشتن و کۆمه‌ڵ کووژی مرۆڤدا بۆیه نازناوی ئه‌ندازیاری کۆمه‌ڵ کووژی ( المهندس القتل الجماعي ) به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه له‌لایه‌ن میلله‌تی بۆسنه‌وه . نمونه‌ی کاره دژبه‌مرۆڤایه‌تی یه‌کانی زۆرن به‌ڵام ناودارترینیان که‌کۆمه‌ڵ کووژی گه‌لی بۆسنه‌یه‌و هه‌شت هه‌زار ( 8000 ) مرۆڤی تێدا خه‌ڵتانی خوێن کراوه له‌ساڵی 1995 دا ئه‌ویش شه‌ڕی ترسناک و کووشتارگه‌ی ( سربرینیتسا ) یه ئه‌وه‌ی شایانی باسه هه‌موو کووژراوانی ئه‌و شه‌ڕه ته‌نها میلله‌تی موسوڵمانی بوسنه بوون . ئه‌وه‌ی شایانی باسیشه له‌لایه‌ن ئه‌مریکی یه‌کانه‌وه پێنج 5 ملیۆن دۆلار دانرابوو بۆئه‌و که‌سه‌ی که‌ئه‌م پیاوه بدۆزێته‌وه یان هه‌واڵی بگه‌یه‌نێته پۆلیس . ئه‌م پیاوه ( ڕادۆڤان کرادزیتش ) خۆی سه‌ربه‌ئاینی مه‌سیحه‌و سربه‌و سه‌رکرده‌ی ووڵاتی سربی یه‌کان بووه‌و له‌ساڵی 1995 ه‌وه به‌قاچاغ له‌ووڵاتدا خۆی شاردۆته‌وه چونکه له‌دووای کووشتاری به‌ناوبانگی ( سربرینیتسا ) 1995 هه‌ر له‌و ساڵه‌وه دادگای سزای نێوده‌ووڵه‌تی ( المحکمة الجزاء الدولیة ) له ووڵاتی هۆڵه‌ندا له‌شاری لاهای بڕیاری گرتنی ده‌رکردووه به‌ڵام ئه‌م پیاوه گوێی به‌دادگاو یاسا نه‌داوه بۆیه نزیکه‌ی 13 سیانزه ساڵ خۆی حه‌شار داووه‌و نه‌چووه به‌ره‌وپیری بڕیاره‌که‌ی دادگای نێوده‌ووڵه‌تی له‌لاهای . له‌ڕۆژی هه‌ینی و له‌به‌رواری 18/7/2008 دا له‌شاری به‌لغرادی پایته‌ختدا که‌نزیکه‌ی 1.5 ملیۆن و نیوێک خه‌ڵکی تێدا ده‌ژی له‌ناو پاسێکدا ده‌ستگیر ده‌کرێت و به‌ڵام به‌ده‌موچاوی گۆڕاوو ناوی گۆڕاوه‌وه .
له‌کاتی گرتنی ( ڕادۆڤان کرادزیتش ) دیمه‌نێکی گه‌ڵێ سه‌یر به‌دی ده‌کرێت له‌و پیاوه‌دا چونکه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌خۆی نه‌ده‌چوو له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕیشێکی درێژ‌و سمێڵێکی زل و پرچێکی درێژی کۆکراوه‌و ناوێکی هه‌ڵه‌و درۆیینه ( تزویر ) به‌ناوی ( D.Dragan ) به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ته‌واو ده‌موچاوی گۆڕیبوو وه‌هه‌روه‌ها ناوه‌که‌یی و بڕوانه‌مه‌یه‌کی پزیشکیشی دروست کردبوو بۆ خۆی که وه‌کو پزیشکێکی یابانی و چینی که‌میوان بێت له‌به‌لگراد کاربکات و ما‌ڵپه‌ڕێکیشی بۆ فرۆشتنی داووده‌رمان دروست کردبوو . گه‌رچی به‌زیره‌کی خۆی توانی 13 ساڵ بژی و نه‌گیرێت و کۆمه‌ڵێ پاره‌ش پێکه‌وه بنێت به‌ڵام کۆتایی فڕوفێڵ هه‌ر ڕسوایی یه ، بۆیه نمونه‌و په‌ندێکی عه‌ره‌بی هه‌یه ده‌ڵێ ( من عاش بالحیلة مات بالفقر ) وواتای ئه‌وه‌یه ( هه‌رکه‌س ژیان به‌فڕوفێڵ و ساخته‌و درۆ به‌سه‌ر ببات به‌هه‌ژاری ده‌مرێت ) . له‌کۆتایی و له‌کاتی گرتنیدا پۆلیسی نهێنی به‌لگراد ڕه‌وانه‌ی دادگای ناوبراوی ده‌که‌ن و دووای 4 چوار ڕۆژ له‌گرتنی له‌دادگای لاهای ده‌رده‌که‌وێت به‌ڵام ئه‌ویش له‌دادگادا به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ی که‌کردویه‌تی بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێ و هیچ ناڵێت و به‌رگری له‌خۆی ناکات . ئه‌وه‌ی شایانی باسه هه‌ر دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌ستگیرکردنی ( ڕادۆڤان کرادزیتش ) له هه‌مان ڕۆژو به‌رواری ده‌ستگیرکردنیدا خه‌ڵکی موسوڵمانی بۆسنه ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قام و ڕێگاکان و خۆشحاڵی خۆیان ده‌رده‌بڕن و هه‌روه‌ها له‌هه‌مان کاتدا ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاو فه‌ڕه‌نسا پیرۆزبایی له‌ووڵاتی سربستان ده‌که‌ن و مژده‌ی نزیک بوونه‌وه‌ی هاتنه ناووه‌وه‌ی ووڵاته‌که‌یان بۆ ئه‌وروپای یه‌کگرتوو ڕاده‌گه‌یه‌نن . ئه‌وه‌ی شایانی باسه دوو سه‌رکرده‌ی سه‌ربازی سربه‌کان ماون و ڕاکردوون له‌یاسای نێوده‌ووڵه‌تی که‌ئه‌وانیش ده‌ستیان له‌خوێنی هه‌زاران موسوڵمانی بوسنه‌دا هه‌یه‌و ئه‌وانیش ناویان ( راتکو ملادزیتش ) ( Ratkomladzic ) که جێگری خۆیه‌تی و مرۆڤ کووژێکی سامناکه له‌ناوچه‌که‌داو ( هادزیتش ) ه ( Hadzic ) که‌سه‌رکرده‌یه‌کی سه‌ربازی بکوژوو ببڕ خۆیان بوون و که‌ئه‌وانیش هه‌تا ئێستا خۆیان حه‌شار داووه‌و دادگای ناوبراو به‌دووای ئه‌وانیشدا ده‌گه‌ڕێ و هه‌تا به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن . سربیا ووڵاتی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاته‌و نزیکه‌ی 9.000.000 ملیۆن مرۆڤی تێدا ده‌ژی و 88631 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه‌یه‌و زمانی فه‌رمی سربی و پاره‌شیان دیناره و ئاینیشیان مه‌سیحی ( ئارتوزکزی ) ه دوو ناوچه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌باشووره‌وه کۆسۆڤۆ که‌ئێستا سه‌ربه‌خۆیه ، له‌باکووره‌وه فوفودینا که‌ئێستا نیمچه سه‌ربه‌خۆن و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هه‌یه ( خود موختاری ) . سربیا پایته‌خته‌که‌ی به‌لگراده‌و نزیکه‌ی 1.5 ملیۆن و نیوێک مرۆڤی تێدا ده‌ژی ، سه‌رۆکی ئه‌م ووڵاته ناوی ( بۆریس تادزیتش ) ه (Boris Tadzic) ه‌و .. هتد . مه‌به‌ستی هه‌ڵبژارنم بۆ ئه‌م بابه‌ته‌و نمونه هێنانه‌وه‌م له‌سه‌ر زاڵمی و بکووژی مرۆڤ و تاوان ده‌رهه‌ق به مرۆڤایه‌تی ئه‌وه‌یه که ئه‌م جۆره باسانه له‌ڕاستیدا چیرۆکی ڕاسته‌قینه‌ن ده‌بنه په‌ندی باش بۆ ئه‌و سه‌رکرده‌و لێپرسراوانه‌ی جیهان که زووڵم و نایه‌کسانی و کووشت و کووشتارگه دروست ده‌که‌ن بۆ مرۆڤی بێ ده‌سه‌ڵات و بێ چه‌ک ( مدني ) . له‌باتی گرنگی دانی ده‌سه‌ڵات به‌مرۆڤ خۆیی و کردنه‌وه‌ی باخچه‌و کتێبخانه‌و قوتابخانه‌و خزمه‌تگوزاری بۆیان هه‌روه‌ها باشتریش وایه که زووڵم له‌هیچ که‌سێک و مرۆڤێک نه‌که‌ن چونکه له‌کۆتاییدا ژیانی خۆیشیان به فڕوفێڵ و زووڵم کۆتایی دێت .
Hamid773@hotmail.com
سه‌رچاوه‌کان : ئه‌م ڕۆژنامه ( سویدی ) یانه Svenska Dagbladett Dagens Nyheter. Läst 22 juli 2008. Dagens Nyheter (TT-AFP), 23 juli 2008. Läst 23 juli 2008.
|