راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی کۆمیته‌کانی کانادای کۆمه‌ڵه و دیموکرات و پاک سه‌باره‌ت به‌تۆپبارانه‌کانی ئێران‌و ترکیا.
رۆژی هه‌ینی 4 جولای 2008، جارێکی دیکه ده‌وڵه‌ته‌کانی ئێران و ترکیا، به بیانووی جۆراوجۆر خاکی باشووری کوردستان، به‌تایبه‌ت ناوچه سنوورییه‌کانیان، تۆپباران کرده‌وه.
بێده‌نگیی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و لاوازیی هه‌ڵوێستی حکومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ به‌رانبه‌ر ئه‌م ده‌سدرێژییانه بووه‌ته هۆکارێک بۆ ده‌سهه‌ڵنه‌گرتنی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه له ده‌سدرێژییه‌کانیان.
هه‌ربۆیه ئه‌و تۆپبارانانه، زه‌ره‌ر و زیانێکی زۆری به خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه گه‌یاندووه و به‌شێکی زۆر له‌و هاووڵاتییانه ماڵه‌کانیان به‌جێهێشتووه و ئاواره بوون.
کۆمیته‌کانی رێکخستنی PDKI و کۆمه‌ڵه و PAK له کانادا ، وێڕای مه‌حکومکردنی ئه‌م تۆپبارانانه ،داوا له حکومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ و هێزه فره نه‌ته‌وه‌کان و ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئوروپا و سه‌رجه‌م کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی پاراستنی مافی مرۆڤ ده‌که‌ن که هه‌نگاوی لێبڕاوانه بۆ ڕاگرتنی ئه‌و ده‌سدرێژییانه هه‌ڵگرنه‌وه و رێگه نه‌ده‌ن خاک و خه‌ڵک و سرووشتی کوردستان به بۆمبا و تۆپی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌تانه بسووتێنرێن.
1- پارتی ئازادیی کوردستان 2- حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران 3- کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
کانادا پووشپه‌ڕی 270816 6 جولای 2008
|