ڕاگه‌یاندن چی یه، ئاستی ڕاگه‌یاندن له کوردستاندا و ڕۆڵیان له په‌ره‌پێدانی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیدا...
خه‌بات لاوباخ
ڕاگه‌یاندن، ئامڕازێکی په‌یوه‌ندییه له نێوان مرۆڤدا،هه‌ڵگری نێوبه‌ندی نێوان زانیاری و بابه‌تێکه ،که‌ناڵی په‌یوه‌ندیکردنی گروپێکه ،که ئه‌رکێکی پێ سپێردراو بۆ لایه‌نێکی دیاریکراو( سیاسی یان ئایینی) جێ به جێ ده‌که‌ن، به کورتییه‌که‌ی ئامڕازێکی گشتی یه بۆ گه‌یاندن و ئاماده‌کردنی زانیاری( وه‌ك ده‌نگوباس، په‌روه‌رده‌کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری و زانستی و ئایینی یان گفتوگۆکردن) له ڕێگای زمان، نوسراو (چاپه‌مه‌نی) ، وێنه ، موزیك، پڕۆپاگه‌نده . ده‌توانرێت سیسته‌می ڕاگه‌یاندن به‌م شێوه‌یه پۆلێن بکرێت : + ڕاگه‌یاندنێك که پابه‌ندی کات بێت ،وه‌ك ده‌نگوباسی ڕۆژانه، یان پابه‌ند نه‌بوو به کاته‌وه وه‌ك نوسینی په‌ڕتوکێك یان گۆڤارێك . + ڕاگه‌یاندنێکی بینراو یان بیستراو ، ڕادێو و ته‌له‌ڤیزیۆن و ئینته‌رنێت. +ڕاگه‌یاندن له ڕێگای ئاماده‌کرنی چالاکی یه که‌لتوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری و ئایینی و زانستیه‌کانه‌وه‌یه وه‌ك ڤیستیڤال و کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و مێزگرد و گواستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ که‌ناڵه‌کان. له ڕووی ته‌کنیکی یه‌وه، ده‌توانین جۆری ڕاگه‌یاندن به‌م شێوه‌یه پێناسه بکه‌ین: + ڕاگه‌یاندنێکی سه‌ره‌تایی ، که هیچکام له به‌شداربووان ،ئامڕازێکی ته‌کنیکی به‌کارناهێنن ، وه‌ك ئاخاوتن له نیوان چه‌ند که‌سێك ، یان کۆڕ گرتن و مێزگرد. + یه‌ك له به‌شداربوان ئامڕازی ته‌کنیك به‌کاردێنێ ،وه‌ك چاپکردن و ڕۆژنامه‌گه‌ری. + هه‌ردوولا ئامڕازی ته‌کنیك به‌کاردێنێ ،وه‌ك ڕادێۆ ،ته‌له‌ڤیزێۆن و بینه‌ر، بیسه‌ر. + ڕاگه‌یاندن به هۆی کۆمپیته‌ره‌وه ، که پێویستی به ئینته‌رنێت هه‌یه بۆ به‌رده‌وام بوونی په‌یوه‌ندییه‌کی هه‌مه‌لایه‌ن و جۆراوجۆر . ده‌توانرێت کۆنتڕۆڵکردنی ڕاگه‌یاندن بکرێت به 5 به‌شه‌وه: 1- کۆنتڕۆڵکردنی ڕادێۆ و ته‌له‌ڤیزیۆن له زۆر ووڵاتی جیهاندا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدار و فه‌رمانڕه‌واوه ده‌کرێت. 2- کۆنتڕۆڵکردن له لایه‌ن گروپێکه‌وه( پارت و ڕێکخراوی سیاسی یان سه‌رمایه‌داری ) 3- کۆنتڕۆڵکردن له لایه‌ن که‌رتی تایبه‌ته‌وه ، ئه‌مه‌یان زۆرتر له ووڵاتانی ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریکا به‌دی ده‌کرێت. 4- کۆنتڕۆڵکردن له لایه‌ن ڕێکخراوێکی ئایینی و به‌کارهێنانی بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی بیروڕاکانیان. 5- کۆنتڕۆڵکردن له لایه‌ن تاکه‌که‌سه‌وه ، وه‌ك سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌یه‌ك. له‌سه‌رده‌می ئیمڕۆی جیهانگیریدا ، ڕاگه‌یاندن کاریگه‌رێکی به‌هێزی له‌سه‌ر هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵ هه‌یه له گشت جیهاندا ، بۆیه له ووڵاتانی پێشکه‌وتوو ، له پێشبڕکێیه‌کی بێ ئه‌ندازه‌دان ، ئه‌م هه‌له به‌لای خۆیاندا بقۆزنه‌وه بۆ مه‌به‌ستی ڕامیاری ، زانستی ، کۆمه‌ڵایه‌تی به‌گشتی ،و نه‌ته‌وایه‌تی به‌تایبه‌تی . پێشکه‌وتنی بواری ته‌کنیکی نوێی ڕاگه‌یاندن ،ئیمڕۆ کوردستانیشی گرتۆته‌وه ، جا چی به‌هۆی که‌ناڵه‌ئاسمانیه‌کان ، ئینته‌رنێت ، ڕۆژنامه‌گه‌ری یان پرۆپاگه‌نده‌وه بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك بده‌ین له ڕاگه‌یاندن ،به‌پێی پێویست له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران یان تاکی کۆمه‌ڵ به‌کارنه‌هاتووه، ڕاسته تا ڕاده‌یه‌ك ئازادی ڕاگه‌یاندن هه‌یه و( به‌ناو) بێ سانسۆره ، به‌ڵام ڕۆژانه گیروگرفت و پێشێلکاری ڕووئه‌دات ، هه‌رچه‌نده له کوردستانی باشوور ڕاگه‌یاندن له ژێر کۆنتڕۆڵی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه و زۆرتر بۆ سوودی تایبه‌تی پارتایه‌تی خراوه‌ته گه‌ڕ ،وه‌ك له‌وه‌ی بخرێته کار بۆ سودی کۆمه‌ڵگا و په‌ره‌پێدانی بواری په‌روه‌رده‌یی و زانستی و ئابووری و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی . ده‌بینرێت ئیمڕۆ له کوردستاندا به ده‌یان که‌ناڵی ئاسمانی و ناوچه‌یی و به سه‌دان ڕۆژنامه هه‌یه ،که زۆربه‌یان سه‌ر به پارت و ڕێکخراوه سیاسیه‌کانن(واته کۆنتڕۆڵکراوی جۆری دووه‌م) و به‌ده‌گمه‌ن که‌رتی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆن كە زۆرتر لە سلێمانیدا دەبینرێت. ئه‌گه‌ر بهاتایه ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان، ڕاگه‌یاندنێکی یه‌کگرتووی هاوبیر و هاومه‌به‌ستیان هه‌بوایه ، که دوور بوایه له‌ژێر کاریگه‌ری پارته‌کان ، ته‌نها هه‌وڵبدرایه بۆ خزمه‌تکردنی بواری په‌روه‌رده و زانست و په‌ره‌پێدانی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ته‌رخان بکرایه ، بێگومان ئێستا له زۆر گیروگرفت به دوور ده‌بووین ،که ئێستا کۆمه‌ڵگا پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت. ده‌توانرا شانبه‌شانی ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یاندنی تایبه‌ت به پارته‌کان په‌ره‌ی پێ بدرایه ،که ئه‌مه‌ش مافێکی ڕه‌وای خۆیانه. حه‌ز ده‌که‌م دوو نمونه له ئامڕازی ڕاگه‌یاندن باس بکه‌م ، وه‌ك که‌ناڵی ئاسمانی و ئینته‌رنێت ، که ئیمڕۆ له کوردستاندا له بره‌ودایه. ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بکرێت له نێوان کوردستان و ووڵاتانی پێشکه‌وتوو ، هه‌ست ده‌که‌ین که ئێمه زۆر له دواوه‌ین ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشکه‌وتنێکی به‌رچاو ده‌بینرێت. له ئه‌وروپا به ده‌یان که‌ناڵی ئاسمانی و پڕۆگرامی مناڵان هه‌یه ،که ئاماده ده‌کرێن بۆبه‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی داهاتوویان ، جا چی له ڕووی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بێت یان زانست و ته‌کنیك ، هه‌وڵ ده‌درێت بره‌و بدرێت به به‌هره و زیره‌کی منداڵان وپاداشتکردنیان و فێرکردنی داب و نه‌ریت و هه‌ڵسوکه‌وتی ڕۆژانه‌یان له ناو کۆمه‌ڵگا و خێزاندا، هه‌ر له باخچه‌ی ساوایانه‌وه ده‌ست پێده‌کرێت ، وا له منداڵان ده‌کرێت زۆرتر به په‌رۆشه‌وه بن بۆ بینی به‌رنامه‌کان، به پێچه‌وانه‌ی ئێمه‌وه ، چه‌ند فلیمێکی کارتۆنی زۆر کۆن هه‌یه ، به‌رده‌وام لێ ده‌درێته‌وه‌و ناوه‌رۆکێکی زۆر بێ ما‌نایان هه‌یه، چه‌نده‌ها ووشه‌ی ناشیرین به‌کاردێت وه‌ك (هه‌تیو، خوێڕی...) که منداڵان به ئاسانی لاسایی ده‌که‌نه‌وه. جاروبار شانۆگه‌ری ودراما و زنجیره‌ی کۆمێدی (وه‌ك به‌رنامه‌ی به‌رنامه) ، که جێگای سه‌رنجی گه‌وره‌و بچوکه و بینه‌ر خۆشی لێ ده‌بینێت، که ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌رییان ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ، چه‌نده‌ها ووشه‌ی عه‌ره‌بی و جنێوی تێدایه ، که له ناو کۆمه‌ڵگا ده‌وترێته‌وه، ده‌بوایه ئه‌مه به هه‌ل وه‌ربگیرایه‌وه و ببوایه به که‌ناڵێك بۆ فێرکردنی ووشه‌ی جوان و زمانێکی پاراوی کوردی دوور له زمانی بێگانه و جنێو. چه‌نده‌ها به‌رنامه‌ی ئاست نزم پێشکه‌ش ده‌کرێت ،که هیچ سودێکی بۆ بینه‌ر نیه ، له‌گه‌ڵ دابه‌زاندنی چه‌نده‌ها کلیپی موزیکی که‌م توانا ، که ئاستی گۆرانی کوردی پێ نزم ده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌ش وای له بینه‌رانی کوردستان کردووه،زۆرتر سه‌یری که‌ناڵه ئاسمانییه‌کانی تورکی و عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی بکه‌ن ، ته‌نانه‌ت بۆ ده‌نگوباسیش. ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش، داهاتوویه‌کی ترسناك چاوه‌ڕێمان ده‌کات. به هه‌مان شێوه‌ش ئینته‌رنێت ، هیچ ڕۆڵێکی پۆزه‌تیفانه نا‌بینێت ، جگه له هه‌ندێ سایتی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت ، که خزمه‌ت به کۆمه‌ڵگا ده‌کات ، بەپێچەوانەشەوە لە هەندێكیاندا تەنها تەرخانكراوە بۆ سوككردنی یەكتری و هێرشكردنە سەر پارتە كوردییەكان كە تەنها سود بەدوژمن دەگەیەنێت. ده‌بوایه ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان زۆرتر گرنگییان بدایه به‌م لایه‌نه و ده‌ستێکی باڵایان هه‌بوایه له ئاماده‌کردنی منداڵانی کورد بۆ داهاتوویان و به چڕی و پڕی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیان لا دروست بکردنایه ، تا هه‌ست به‌که‌مبوونیان نه‌بێت به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی تر ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپادا ده‌بینرێت، زۆر له گه‌نجانی کورد شه‌رم ده‌که‌ن ،بڵێن کوردن ،ئه‌مه‌ش نه‌خۆشییه‌کی کوشنده‌یه. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه ، پێویستمان به چاره‌سه‌رییه‌کی بنه‌ڕه‌تی و سه‌رتاسه‌ری هه‌یه له کوردستاندا ، بۆ نمونه + هه‌وڵبدرێت له که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان به‌رنامه‌ی به‌هێز و هانده‌ر له لایه‌ن بێژه‌ر و پێشکه‌شکاری به‌توانا ئاماده‌بکرێت ، که زۆرتر سودبه‌خش بن له ڕووی ڕۆشنبیرکردن و پته‌وکردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بینه‌ران به‌گه‌وره‌و بچوکه‌وه ، پێویستیشه ئاستی ڕۆشنبیری و زانستی بێژه‌ر و پێشکه‌شکار به‌رز بێت ، نه‌ك هه‌ر ڕوواڵه‌ت و ناسیاوی و خزمایه‌تی یان سه‌ر به پارته‌که‌یان بێت،ڕۆڵی سه‌ره‌کی ببینت له دانانیدا ، له ئه‌وروپا به‌لایه‌نی که‌م ده‌بێت په‌یمانگا یان کۆلێژی بێژه‌ری ته‌واوکردبێت ، نه‌ك به هه‌ڕه‌مه‌کی دابنرێت . + پێویسته واز له به‌رنامه‌ی بێ هێز و فلیمی کارتۆنی منداڵان (کۆنی 20 ساڵ له‌مه‌وپێش) بهێنرێت و هه‌ڵبدرێت له ژێر چاودێری پسپۆڕان و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی بواری ده‌روونی منداڵان و هه‌رزه‌کاران ، نه‌خشه بۆ هه‌موو لایه‌نێك( به‌تایبه‌تی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی) دابڕیژرێت و له سه‌ر بناغه‌ی زانستی په‌ره به پڕۆگرامه‌کان بهێنرێت و چیتر منداڵان به ناڕێك و پێکی په‌روه‌رده نه‌کرێن و زمانیان ڕابهێنرێت له سه‌ر ووشه‌ی پاراوی پیرۆزی کوردی و دوور له جنێو ، قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌و جۆره فلیمه پڕ جنێوانه . + دابه‌زاندنی دراما و شانۆگه‌ری و به‌رنامه به مه‌رج بێت ، که دوور بێت له ووشه‌ی بێگانه و نامۆ به زمانه‌که‌مان ، و به‌کارنه‌هێنانی ووشه‌ی ناشیرین ، هه‌وڵدانی خستنه ڕووی کاره‌سات و چه‌رمه‌سه‌ری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی به ده‌ست دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان و خستنه ڕووی دڕنده‌یی و ڕه‌گه‌زپه‌رستیان له ئاستی نه‌ته‌وه‌ی کوردا. ئاشناکردنی منداڵان به که‌لتور و مێژووی کورد. وازهێنان له بڵاوکردنه‌وه‌ی کلیپی موزیکی که‌م توانا و بێ ئاستی هونه‌ری. + کردنه‌وه‌ی په‌یمانگاییه‌ك یان کۆلێژێك بۆ ئاماده‌کردنی بێژه‌ر ،که تواناییه‌کی سیاسی و ڕۆشنبیری گشتی هه‌بێت و به لایه‌نی که‌مه‌وه دوو زمانی بێیانی بزانێ. + هه‌وڵدانی دروستکردنی سایتی منداڵان له ئینته‌رنێت و دروستکردنی یاری کۆمپیته‌ری ، که زۆرتر بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری بێت له باره‌ی کوردستان و مێژووییه‌که‌یه‌وه وله قوتابخانه‌کاندا بڵاوبکرێته‌وه و پاداشتکردنی ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و بواره‌دا کار ده‌که‌ن. + هه‌وڵدانی دانانی په‌یامنێرانی که‌ناڵه‌کان و گواستنه‌وه‌ی ده‌نگ وباسی نوێ ڕاسته‌وخۆ ، چونکه ئیمڕۆ ده‌روازه‌ی که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان به ڕووی جیهاندا کراوه‌ته‌وه و چیتر ناوچه‌یی نیه و کاریگه‌ری زۆر گرنگی ده‌بێت. + کردنه‌وه‌ی که‌ناڵی تایبه‌ت به موزیکی تێکه‌ڵ له گۆرانی کوردی و عه‌ره‌بی و فارسی و تورکی و ئینگلیزی تا به‌رده‌وام بینه‌رانی کورد ئه‌وداڵی گه‌ڕان نه‌بێت به دوای که‌ناڵه بێگانه‌کان . بێگانه‌ش ئاشنا بکرێت به کورد وه‌ك نه‌ته‌وه. + هیوادارم ده‌سه‌ڵاتی کورد زۆرتر ڕیگا به که‌رتی تایبه‌ت بدات که که‌ناڵی سه‌ربه‌خۆ دابنێن ، به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی خاوه‌ن به‌هره و تواناییکی باشن، که ده‌توانن په‌ره به بڵاوکردنه‌وه‌ی که‌لتور و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییه‌تی بده‌ن. ده‌توانرێت کاری باشتر بکرێت ، ئه‌گه‌ر بکرایه، خوێنده‌وارانی کوردپه‌روه‌ریش زۆرتر پێشنیار و بیروڕای جوانتریان بخستایه‌ته ڕوو ،تا بابه‌ته‌که ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکرێت. چیتر هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیمان په‌راوێز نه‌کرێت و بیری ته‌سکی پارتاییه‌تی (حزبایه‌تی)و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن ، زاڵ نه‌بێت به‌سه‌ر هه‌ستی کوردایه‌تیمان ، بتوانرێت له‌ڕێگای دڵسۆزانی میلله‌ته‌که‌مانه‌وه هه‌نگاوی باشتر بنرێت له‌م بواره‌دا.
Kardo961@yahoo.de
|