ڕاگه‌یاندنێک
له سالار سۆفی، جێگری سه‌رپه‌رشتیاری چاکه‌وه.

سالار سۆفی
وه‌ک ئاشکرایه چاک له‌ماوه‌ی ڕابردوودا تووشی کێشه‌یه‌کی ناوخۆ بووه
و به ده‌ر له ڕه‌وایی و ناڕاه‌وایی هه‌ر لایه‌ک، بوو به دوو به‌شی
جیاوازه‌وه، که وادیاره ئه‌مڕۆ به‌شێکیان به ”چاک. ئینفۆ” و به‌شه‌که‌ی
تریان به ”چاک. بێ” ، به‌پێی ناوی پاڵپه‌ڕه‌کانیان ناو ده‌برێن.
هاوڕێیانی ”چاک. بێ” کۆنگره‌یه‌کیان بۆ خۆیان به‌ست، که دیاره من بۆ
خۆم له‌گه‌ڵیدا نه‌بووم له‌به‌ر گه‌لێک هۆ، یه‌کێک له‌و هۆیانه نه‌بوونی
بنه‌مایه‌کی یاسایی بۆ به‌ستنی کۆنگره که له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وی ناوخۆی
ناوه‌ندی چاک یه‌ک بگرێته‌وه. به‌ڵام بێگومان هه‌موو چه‌ند که‌س و
گروپ و کۆمه‌ڵێک که خۆیان به هاوڕای یه‌کتر بزانن و بیانه‌وێت کار له‌گه‌ڵ
یه‌کتردا بکه‌ن، سه‌ربه‌ستن له به‌ستنی کۆنگره‌ی تایبه‌ت و دامه‌زراندنی
ڕێکخراو و حزبی تایبه‌تیش. ئه‌مه‌یان مافێکه، که‌س بۆی نییه له که‌سی
تری زه‌وت بکات.
له هه‌مان کاتدا و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له
هاوڕێیانی ”چاک. ئینفۆ” شدا، جیاوازی قووڵم هه‌بوو، چ له ئامانجه‌کان
و چ له شێوازی کارکردن‌دا،ده‌مێک بوو درکم به‌م جیاوازییه کردبوو و له
چه‌ندین نامه‌دا که بۆم ناردبوون باسم لێ کردبوو، تا له
ڕۆژی16.9.2007 دا نامه‌یه‌کم ئاراسته‌ی ئه‌و هاوڕێیانه کرد ، که ئه‌مانه
چه‌ند بڕگه‌یه‌کی ئه‌و نامه‌یه‌ن:

ئه‌گه‌رچی به هۆی به‌رپرسیارێتی مێژوویی و داوای به‌رده‌وامی کۆمه‌ڵێک
له هاوڕێیان دانم به‌خۆمدا گرت و دووا بوارم ره‌خساند و کۆبوونه‌وه‌ی
شه‌وی 6.10.2008 م ڕاگه‌یاند، ، به‌ڵام هه‌ر له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌رده‌وامبوونی
ئه‌م بارودۆخه ڕوون بووه‌وه و ئیتر دووباره پێم ڕاگه‌یاندن که من
چیتر درێژه به کاره‌کانم له نێو ئێوه‌دا ناده‌م و داواکارم بۆ خۆتان
کاره‌کانی خۆتان ڕێک بخه‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆتان پێتان باشه.
له‌و کاته‌وه که نزیک به 2 مانگ پێش به‌ستنی کۆنگره‌ی ”چاک. بێ” و 5
مانگ پێش ئێستا ده‌کات، هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌کم به هیچکام له‌و دوو
به‌شه‌و‌ه نه‌بووه و به‌رپرسیش نیم له هه‌ڵوێست و ڕاگه‌یاندنی هیچ
لایه‌کیان.
دیاره من سوپاسی بێپایانی ئه‌و هاوڕێیانه ده‌که‌م که له ناوه‌ڕاستی
مانگی یه‌کدا نوێنه‌رایه‌تی خۆیان بۆ فینلاند نارد و داوای درێژه‌دان
به‌کاره‌کانیان لێ کردم، به‌ڵام داوای لێبووردنم لێکردن، دیاره من قه‌رزاری
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یانم.
له‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی کوردستان و چاکیشدا و له پێناوی ئاڵۆزنه‌بوونی
زیاتری بارودۆخه‌که و دانه‌نانی هیچ کاریگه‌رییه‌ک له‌سه‌ر بڕیاری
هاوڕێیانی تر، هه‌ڵوێستی خۆم له ڕاگه‌یاندا ئاشکرا نه‌کرد.
به داخه‌وه له ماوه‌ی 5 مانگی ڕابردوودا بارودۆخ له نێوان هه‌ردوولادا،
ئاڵۆزتر و گرژتر بووه و له‌پاڵ تۆمه‌ته‌کانی پێشتردا، تۆمه‌تی یه‌کجار
گه‌وره‌تر دروستکراون، که به‌شی هه‌ره زۆریان ناڕاستن و ناڕاستییه‌کی
زۆریش شاراونه‌ته‌وه.
سه‌یر ئه‌وه‌یه هه‌ندێک له هاوڕێیانی "چاک. بێ" که وا دیاره تا
ئێستا بێ‌ئاگا بوونه له ڕاستییه‌کان، "باڵی سالار سۆفی" و "جه‌ماعه‌ته‌که‌ی
سالارسۆفی" یان کردووه‌ته وێردی سه‌ر زمان و نووسیینه‌کانیان.
ئێستا به پێویستی ده‌زانم ئه‌م ڕاستییه ئاشکرا بکه‌م و چیتر نه به‌ری
چالاکییه به‌رده‌وامه‌کانی ماوه‌ی ڕابردووی هاوڕێیانی تێکۆشه‌ر بخۆم و
نه هه‌ڵوێستی هیچ که‌سێکیش له‌سه‌ر من بکرێت به ماڵ.
به داخه‌وه له چه‌ند مانگی ڕابه‌دوودا، گه‌لێک شێوازی ناڕه‌وا به‌کار
هێنراوه له دژایه‌تیکردن و سووککردن، که هه‌رگیز له ساڵانی
ڕابردووی هاوخه‌باتیماندا، پیشه‌ی ئه‌ندامانی چاک نه‌بووه. ناڕه‌وایی
به‌رانبه‌ر به کۆمه‌ڵێک له هاوڕێیان کراوه. گه‌لێک له ڕاستییه‌کان
شێوێندراون . ڕۆڵی گه‌لێک له ئه‌ندامان که له سه‌ره‌تاکانه‌وه مه‌شخه‌ڵی
چاکیان به‌ده‌سته‌وه بووه، یان دوواتر و له درێژه‌ی خه‌باتماندا
پشتیوانێکی به‌ڕاستی و خاوه‌ن هه‌ڵوێست و داهێنه‌ر بوونه، کاڵ کراوه‌ته‌وه
و مێژووی چاک شێوێندراوه.
له‌م ڕاگه‌یاندنه‌دا، له‌کاتێکدا سه‌ربه‌خۆیی خۆم له هه‌ردوولا به
ئاشکرا ڕاده‌گه‌یه‌نم، له هه‌مان کاتدا پێ له‌سه‌ر ڕێبازی چاک و هه‌وڵدان
بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی داده‌گرم. ته‌نها بنه‌مایه‌کی یاسایی چاک
لای من، به‌رنامه و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌سه‌ندکراوی یه‌که‌مین کۆنگره‌ی
زیندووی یه‌کگرتووی چاکه، که له هاوینی 2006دا له شاری کۆڵن له ئه‌ڵمانیا
ساز کرا. لێره‌دا ئازاد و سه‌ربه‌خۆ سه‌ره‌تایه‌ک له پرۆژه و شێوازی
کارکردنی خۆم ڕاده‌گه‌یه‌نم و پێشوازی له هاوکاریی هه‌ر که‌سێکی
دڵسۆزی هاوڕاش ده‌که‌م:
o دوور که‌وتنه‌وه له بارگرژی و له به‌ربه‌ره‌کانێکردنی
هه‌ردوو به‌شی چاک و به فیڕۆنه‌دانی کات و وزه‌کان، که پێویسته بۆ
دژایه‌تیکردنی ژینۆسایدی گه‌لی کورد ته‌رخان بکرێت.
o هه‌وڵدان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی بارگرژی
نێوان هه‌ردوو به‌شی چاک و زیادکردنی ئه‌گه‌ری هه‌ڵکردنیان پێکه‌وه،
ئه‌گه‌ر کرا وه‌ک یه‌ک ڕێکخراو و ئه‌گه‌ر نا وه‌ک دوو به‌شی پشت و په‌نای
یه‌کتر.
o هاوپشتیکردنی سه‌رجه‌م ئه‌و تاکه که‌س
و گروپ و ڕێکخراوانه‌ی که کار له‌سه‌ر دۆزی جینۆسایدی گه‌لی کورد و
مافه‌کانی مرۆڤ به گشتی ده‌که‌ن و هه‌وڵدان بۆ لێک نزیک بوونه‌وه‌ی
زیاتر‌یان.
o یه‌کگرتوویی و یه‌کڕێکخراوه‌یی باشترین
چاره‌سه‌ره بۆ چاک، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کارکردن له‌ناو یه‌ک ڕێکخراودا،
ببێته هۆی ڕێگاگرتن له‌یه‌کتر و نه‌چوونه‌پێشه‌وه‌ی کاره‌کان و به‌فیڕۆدانی
وزه‌کانمان، ئه‌و کاته دوو ڕێکخراو به مه‌رجێک دۆست بن گه‌لێک به‌سوودتره
له یه‌ک ڕێکخراوی ئیفلیجی پڕ له ئاژاوه.
o هه‌وڵدان بۆ گرێدانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی
به‌هۆی بارودۆخی ناله‌باری چاکه‌وه دابڕابوون، به چاکه‌وه و
هاوکاریکردنیان و ڕه‌خساندنی بوارێک بۆ ئه‌وانه‌ی له‌م دابه‌شبوونه
بێزارن بێنه ده‌نگ بۆ دۆزینه‌وه‌ی خاڵه هاوبه‌شه‌کانی نێوان هه‌ردوولا
و به‌شداریکردن له چاره‌سه‌ر.
o ئاشکراکردنی ڕاستییه‌کان و نه‌شاردنه‌وه‌ی
له ئه‌ندامان و له جه‌ماوه‌ر. کردنه‌وه‌ی ده‌رگای ڕه‌خنه‌ی
زانستییانه و به‌ڵگه‌دار و دیاریکردنی هۆکاره سه‌ره‌کییه ناوخۆ و
ده‌ره‌کییه‌کانی گه‌یشتنی چاک به‌م ئه‌نجامه، دوور له تۆمه‌تبارکردنی
بێبه‌ڵگه. لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش ڕابگه‌یه‌نم که ئه‌ندامانی چاک
له هه‌ردوولا، که‌سانیی قوربانیده‌ر و دڵسۆزی چاک و دۆزی جینۆسایدی گه‌لی
کوردن و کێشه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا نییه و هۆکاری کێشه‌کانیش نه‌بوونه،
به‌ڵکو هه‌موو چاک، قوربانیی چه‌ند ده‌ستێکی یه‌کجار که‌می نامۆ به
ئامانجه‌کانی چاکن و پێویسته به به‌ڵگه‌ی دروسته‌وه ئاشکرا بکرێن.
o هه‌ردوو ماڵپه‌ڕی ”چاک. ئینفۆ” و ”چاک.
بێ” به ماڵپه‌ڕی خۆم ده‌زانم، چونکه له هه‌ردوکیاندا خزمه‌ت به چاک
ده‌کرێت. ڕه‌خنه‌ی توندیش له‌و بابه‌تانه ده‌گرم که له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی
چاکدا نایه‌نه‌وه، یان سووکایه‌تیان پێوه دیاره و له‌وێدا بڵاو
کراونه‌ته‌وه.
o له ئێستاشدا که سوپای ده‌وڵه‌تی
تورکی هێڕشی کردووه‌ته سه‌ر باشووری کوردستان و خوێنی گه‌ریللاکانی
باکووری کوردستان و مناڵانی باشووری کوردستان تێکه‌ڵ ده‌کات و ده‌یه‌وێت
خاکی کوردستان داگیر و گه‌له‌که‌ی ژێرده‌سته بکات، پێشنیار ده‌که‌م
کۆمیته و به‌شه‌کانی هه‌ردوو به‌شی چاک له هه‌موو وڵاتان، چالاکییه‌کانیان
یه‌کگرتووانه بکه‌ن و له‌م بارودۆخه دژواره‌دا ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی
کورتیش بووه ناکۆکییه‌کانیان له‌بیر خۆیان به‌رنه‌وه، چونکه دوژمن
”چاک. ئینفۆ” و ”چاک. بێ” ناناسێت. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و چالاکییانه‌ش نه‌کران
به هۆی ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی سوپای تورکیاوه، که ئێستا له ئارادایه.
پێشنیار ده‌که‌م له یاده‌کانی ئه‌مساڵی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفالدا به
پێی گونجان و توانا، هاوکاری یه‌کتر بن و یاده‌کان به‌یه‌کگرتوویی
بکرێنه‌وه.
به‌م پێیه‌ش هه‌نگاوێکی گرنگ له که‌مکردنه‌وه‌ی
بارگرژی نێوان هه‌ردوولا ده‌بڕین.
لێره‌وه ڕای ده‌گه‌یه‌نم که له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه‌ی که
هاوڕان له‌م باره‌یه‌وه و په‌یوه‌ندییان کردووه یان په‌یوه‌ندی ده‌که‌ن،
ده‌ست له‌ناو ده‌ستی هه‌موو ئه‌ندامێکی دڵسۆزی چاک، به بێ جیاوازی
ئینفۆ و بێ، هه‌نگاو به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی چاک ده‌نێین و
ده‌رگا به‌ڕووی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌ک ده‌که‌ینه‌وه.
هێلسینکی
29.2.2008
salarsofy@yahoo.com
Tel. 0035840533 5376
|