٢٦\٩\٢٠١٣
راگەیاندنێک لە
کەمپینی بایکۆتەوە
بۆ رای گشتیی
خەڵکی کوردستان و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان.
سەبارەت بە بەڕێوەچونی هەڵبژاردن لە کوردستان.
وەکو
ئاگادارین کە ڕۆژی ٢١/٩/٢٠١٣ هەڵبژاردن لە هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی
کوردستان بەڕێوە چوو. ئێوارەی هەمان ڕۆژ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە گوایهڕێژەی بەشداربوان لە
هەڵبژاردندا لەسەدا ٧٣.٩ بووە!
١- ئەوەی جێگای سهرنجهله رۆژی دهنگداندا ئهوهڕادهگەیهندرا کە
خەڵکانێکی زۆر هەن نایانەوێت بەشداری بکەن و بنکەکانی دەنگدان وەکو
پێویست قەڕەباڵغ نەبوون، هەر لە ڕێگای
کەناڵە حیزبیەکانەوە مەلاو کەسانی ڕۆشەنبیریان دەهێنايهسەر
تەلەفزیۆنەکانیان و بانگەوازیان پێدەکردن کە خەڵک لە ماڵەکانیان بێنە
دەرەوەو بەشداری بکەن لە هەڵبژاردن، تا دوای کاتژمێر چواری دوای
نیوەڕۆش لە هەموو شوێنێکەوە ئەوە ڕادەگەیەندرا کە ڕێژەی بەشداربوان
ناگاتە لە سەدا ٥٠!
ناوەندی چاودێری شهمس ڕایگەیاند کە ڕێژەی بەشداری هاوڵاتیان لە شاری
هەولێر لەژێر سەدا ٥٠ یەو جێگەی دڵخۆشی نییە. پرسیار لێرە ئەوەیە چۆن
تواندرا لە ماوەی کەمتر لە كاتژمێرێکدا ئەم ڕێژەیە نزیکەی لەسەدا ٢٥
بچێتە سەرەوە؟ بەڵگەیەکی تر بۆ ئەوەی کە بەشداری هاوڵاتیان لە ئاستێکی
کەمدا بووە، ئەوەیە کە کاتی دەنگدان درێژنەکرایەوە، پێشتر کۆمسیۆن
ڕایگەیاند لەهەلومەرجێکدا کاتی دەنگدان درێژدەکرێتەوە ئەگەر ژمارەیەکی
زۆر لە هاوڵاتیان لەبەردەم بنکەکانی دەنگدان ڕێزیان بەستبێت، بەڵام ئەم
وادەیە درێژ نەکرایەوە.
بەپێی ئەم بەڵگانەی کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێداوە ئێمە وەک کەمپینی
بایکۆت گومانمان لەم ڕێژەیە ی بەشداربوان هەیە کە ڕاگەیاندراوەو
پێمانوایە زۆر لەوە کەمترە. داوامان ئهوهیهکهکۆمسیۆن وهڵامێکی
دروست لهم بارهیهوهبداتهوه.
٢- ئەنجامە بەرایيەکانی لایەنەکان بەشێوەی جۆراوجۆر لە ڕێگای
ڕاگەیاندنەکان بڵاوکراوەتەوە، وە ئاگاداریشین کە خەڵکانێکی زۆر هەن
دەنگیان بە هیچ کام لەم لایەنانە نهداوهوکارتی سپیان خستۆته
سندوقهکانهوه، بهڵام تا ئێستا ئیشارەت بە ژمارەو ڕێژەی ئەم کەسانە
نەدراوە، ئایا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و حیزب و لایەنە سیاسیەکان
ئامادەن ڕێژەی ئەو دەنگانە ڕاگەیەنن؟ یاخود دەیانەوێت نەبیندراو سەیری
بکرێت و ڕانەگەیەندرێت؟
بایکۆت و دهنگنهدان مافی هاوڵاتیانه، پێويسته به دروستیی رابگهیهندرێ.
کەمپینی بایکۆت
٢٤\٩\٢٠
|