په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\٦\٢٠١٣

راگەیاندنێک لە کەمپینی چاو هەر چاوە.
 


بە سەرجەم ناوەندەکانی راگەیاندن و رای گشتی رادەگەیەنین کە لەدوای چەند کاتژمێرێک لەراگەیاندنی کەمپینەکەمان لە ڕێگای کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بەردەم وەزارەتی تەندروستی و بە ئامادەبونی وتەبێژی وەزارەت دکتۆر خالس لە بەرواری ٩ حوزەیران ٢٠١٣، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم بە رەسمی داوای لێبووردنی لەو کەسانە کرد کە چاویان کوێرکراوە، هاوکات ئامادەیی خۆیشی نیشاندا کە هاوکار دەبێت لەگەڵ کەمپینەکەمان بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی بگرینە بەر بۆ بەسزاگەیاندنی ئەو کەس و لایەنانەی کە بەرپرسن لەهێنانە ناوەوەی دەرزی ئەڤاستین بۆ کوردستان و بەکارهێنانی بۆ ئەو ٣٠ هاوڵاتیەی هەرێم.

وێرای پێزانینمان بۆ ئەم هەڵوێستەی وەزیر، ئێمە دوپاتیدەکەینەوە کە پەیوەندیمان لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی و کۆمپانیای دروستکەری دەرزی ئەڤاستین کە لەساڵی ٢٠٠٧ەوە رایانگەیاندووە ئەو دەرزیە بۆ چاو بەکارنەهێنرێت بەستووەو هاوکات رێکخراوی ئیمینیستی ئەنتەرناسیۆناڵیش هاتۆتە سەر خەت و داوای زانیاری لەکەمپینەکەمان کردووە.

سەرەرای ئەنجامدانی سەرجەم ئەو کارانەو سوپاسی بێپایانی ئەو کەس و رێکخراو لایەنانەی کە بەشداری کەمپینەکەیان کردووە پشتیوانی خۆیان راگەیاندووە، داوا لەسەرجەم ئەو هاوڵاتی و کەسایەتی و رێکخراو و ناوەندانە دەکەین کە تا ئێستا بەشداریان نەکردووەو ئیمزای پشتیوانی خۆیان نەداوە لەکەمپینەکە بێنە پێشەوەو ئیمزای خۆیان بخەنە سەر لیستی دووەمی ناو و ئیمزاکانی کەمپینەکە، چونکە کۆکردنەوەی پشتیوانی بۆ کەمپینەکە بەردەوامەو راشیده‌گه‌یه‌نین که‌ زانیارى وردمان له‌سه‌ر چۆنێتى روودانى ئه‌م کاره‌ساته‌ ده‌ستگیربووه‌و له‌داهاتوویه‌کى نزیکدا سه‌رجه‌مى زانیاریه‌کان بۆ راى گشتى له‌رێگه‌ى راگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌.

 


کەمپینی چاو هەر چاوە
١٠\٦\٢٠١٣
lawzha@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک