٤\١٢\٢٠١٠
راگه‌یاندنى
جوتیارانى سه‌ر به شارۆچکەی شه‌مامک و که‌ندێناوه.
- له‌مه‌ڕ کێشه‌ى کرێکاران و کۆمپانیاى کارى
تورکى -
بۆ گشت لایه‌نه
په‌یوه‌ندداره‌کان.
راى گشتى و که‌ناله‌کانى میدیاى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان.
ئێمه جوتیارانى دانیشتوى گونده‌کانى مولکیه و که‌ندیناوه و گونده‌کانى
دیکه‌ى سه‌ر به شارۆچکەی شه‌مامک، که له دواى روخانى رژێمى
دیکتاتۆرى 300 که‌س له دانیشتوانى گونده‌کانى حه‌سارۆک، یه‌دى قو،
شۆریجه، به‌رزه‌وار، سه‌ید ئه‌مین ، دیبه‌گه‌و ده‌وروبه‌رى ، وه‌ک
کرێکار پاسه‌وانى له‌و 70 بیره نه‌وته ده‌که‌ن،،
که به بۆڕى ره‌وانه‌ى گوندى هێله‌وه ده‌کرێت، به‌ڵام به‌ر له هه‌فته‌یه‌ک
له‌سه‌ر کاره‌کانمان لایان بردوین و له جێگاى ئێمه هێزى زێره‌ڤانیان
جێگیر کردوه، له کاتێکا ئه‌و حه‌وت پارچه زه‌ویه‌ى که کۆمپانیاى نه‌وتى
کارى تورکى دایبڕیوه ، که قه‌باره‌که‌ى نزیکه‌ى 350 دۆنم ده‌بێت، بێ
ئه‌وه‌ى هیچ قه‌ره‌بویه‌کى خاوه‌ن زه‌وییه‌کان بکرێت، که‌چى ته‌نها
کارپێکردنیشمان پێ ره‌وا نابینن که بژێوى ژیانى خێزانه‌کانمانى
پێدابین بکه‌ین!!له کاتێکدا گه‌ر جوتیاران بێکار بن ناچار ده‌بن روو
له شارى هه‌ولێر بکه‌ن ، ئه‌وه‌ش جگه له‌وه‌ى زه‌حمه‌تى بۆ ئێمه
دروست ده‌کات، هه‌روا ده‌بینه بارگرانیش بۆ سه‌ر شاره‌که، بۆیه مافى
خۆمانه که له‌و پڕۆژانه‌ى له ناوچه‌که‌مان و له‌سه‌ر زێدى
باووباپیرانمان داده‌مه‌زرێن ، سودمه‌ند بین له خێر‌و بێره‌که‌ى و به‌لانى
که‌م جارێ دانیشتوانى ناوچه‌که‌مان له‌و پڕۆژانه کاریان پێبکرێت و به‌شدارییان
پێبکرێت.
ئێمه ده‌نگى ناڕه‌زایى و داواکارییه ره‌واکانى خۆمان گه‌یاندۆته به‌ڕێوه‌به‌رى
کۆمپانیاى ناوبراو و مودیر شارۆچکەی شه‌مامک ، به‌ڵام ئاوڕیان لێنه‌داوه‌ته‌وه‌و
گوێیان پێنه‌داوین، له کاتێکا جوتیارانى گونده‌کانى شارۆچکەی شه‌مامک
و که‌ندیناوه‌و وه‌ک سه‌رجه‌م گونده‌کانى کوردستان، جگه له‌وه‌ى لانه‌ى
پێشمه‌رگه‌و هه‌میشه پێشه‌نگى راپه‌ڕینه‌کانى دژ به جه‌ورو سته‌مى
کۆمه‌ڵایه‌تى و خه‌باتى رزگاریخوازى نه‌ته‌وه‌یى بوینه، له‌م پێناوه‌شدا
قوربانی به‌رچاویان داوه، که‌چى ئه‌مڕۆ له پاداشتى ئه‌وه‌دا، له
جیاتى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و بوژاندنه‌وه‌ى زه‌وى و زارى کشتوکاڵى و
پێشخستنى ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تى و شارستانى ناوچه‌که‌مان و نه‌هێشتنى
جیاوازى له نێوان و لادێ و شار، که‌چى زه‌وییه‌کانمان لێ داگیر ده‌که‌ن
و به پێى یاساى وه‌به‌رهێینان ده‌یده‌نه‌وه به هه‌مان ئه‌و
کۆمپانیایه‌ى که له سه‌رده‌مى رژێمى گۆڕبه‌گۆَڕ سامانى سه‌ر زه‌وى و
ژێر زه‌وى ناوچه‌که‌مانى به تاڵان بۆ سودى خۆى به‌کار ده‌هێنا.
دواى ئه‌وه‌ى ئێمه داواکارییه‌کانى خۆمانمان به لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کان
راگه‌یاند، به‌ڵام وه‌ڵامى دڵخۆشکه‌ریان نه‌داینه‌وه،بۆیه رایده‌گه‌یه‌نین
له‌مڕۆ به دواوه، ئێمه ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستین و بۆ ده‌سته‌به‌رى
ماف و داواکارییه‌کانمان په‌نا بۆ هه‌موو رێگاچاره‌یه‌کى یاسایى و
گونجاوى شارستانانه‌ى وه‌ک (کۆکردنه‌وه‌ى واژۆ، یاداشتنامه، کۆبونه‌وه،
خۆپیشاندان، راگه‌یاندنی رۆژنامه‌وانى و هه‌ر چالاکییه‌کى دیکه‌ى مه‌ده‌نى
مه‌ده‌نى ده‌به‌ین، بۆیه داوامان له یه‌که‌ى کارگێڕى کرد مۆڵه‌تى ئه‌وه‌مان
بداتێ بۆ ئه‌وه‌ى خۆپیشاندانێکى هێمنانه بکه‌ین، به‌ڵام رێگایان پێنه‌داین!!
ئێمه‌ش وه‌ک نوێنه‌رانى دانیشتوانى ناوچه‌که ،داوا له راى گشتى ناوه‌وه‌و
ده‌ره‌وه‌ى کوردستان، رێکخراوه‌کانى مه‌ده‌نى ، دامه‌زراوه‌کانى میدیا
ده‌که‌ین هاوکارى و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ بکه‌ن و گوشار بۆ سه‌ر
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و پارێزگاى هه‌ولێر پێک‌بێنن، تا به ته‌نگ
جێبه‌جێکردنى ئه‌و داواکاریانه خواره‌وه‌مان بێن:
1- گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بێ مه‌رجى 300 کرێکار له دانیشتوى گونده‌کانى ناوچه‌که
بۆ سه‌ر کاره‌کانیان.
2- به‌کرێگرتنى به‌شێک له ئالیات و ئۆتۆمۆبیلى دانیشتوانى ناوچه‌که،
نه‌ک به‌کرێگرتنیان له هه‌ولێره‌وه.
3- پاکژراگرتنى ناوچه‌که له پیسبونى ژینگه‌یى.
نوێنه‌رانى جوتیارانى گونده‌کانى سه‌ر به شارۆچکەی شه‌مامک و که‌ندێناوه
3\12\2010
|