په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٦\٢٠١٢

راگەیاندنی فیدراسیۆن لە سەر خۆپیشاندانی ئەمڕۆی سویسرا.

 

سیاسەتی ژێر پێنانی مرۆڤ راگرن.

لە شاری نێونەتەوەی بازل، ئەو شارەی خۆی خزاندۆتە تەختاییەکانی فەرەنسا وئەلمانیا، ئەو شارەی کۆمپانیا ھەرە گەورەکانی وەک داودەرمان ھەزاران کرێکار تیا ڕەنجدەدەن، کۆمەڵێک نزیکەی ٢٠٠ کەسی بێناسنامە، لە رۆژی ٢١.٦.٢٠١٢ لە بازگەی ئەلمانیا /سویسراوە بەبێ ھیچ بەڵگەیەکی فەرمی تێدەپەڕن. لە نێو پارتە سیاسیەکانشدا، لێکدانەوەو دژایەتی تەنوند پەرەی گرتووە. حزبی گەلی سویسرا، ووتی نابێت بێنە ناو سویسراوە، دەبێت بتوانین سنوورمان بپاریزین، نەتوانین ئەمە بکەین دەست بکێشنەوە. سەرەرای لایەنە چەپ وئینسانیەکان، سەرۆکی شارەوانی بازلیش ، پێشوازیلێکردن و ووتی ئەوانە ھەقی خۆیانە ناڕەزایەتی لە بەرامبەر ھەلومەرجی سەخت و نائینسانی خۆیان دەربڕن. پاش ئەوەی خۆپیشاندانی جەماوەری بەناوبازلدا سورانەوە. خۆپیشاندەران چوونە بەردەم زیندانی پەنابەران کە ئامادەیان دەکەن بۆ دیپۆرتکردنەوە.

ڕۆژنامە سەراسەرییەکانی وەک ٢٠ دەقەی بە خۆڕایی رێپۆرتاژێکی دوورودرێژی نامیلکەیەی لەسەر خەباتی بەرەی مانەوە بۆ ھەموان بڵاوکردەوە، رۆژنامە سەراسەرییەکانی وەک ئین زیت، زیت، بوند،داخوازییەکان و رۆژی خۆپیشاندانەکەیان بڵاوکردبوەوە. شەوی پێشوو لە ھۆڵێکی گەورەدا چەندین فلمی دکۆمینتاری لەسەر ژیانی پەنابەران و خەباتی پەنابەران نیشاندەدرا. ئەمڕۆ،٢٣.٦.٢٠١٢ لە شاری بیرن خۆپیشاندانێکی جەماوەری بەڕێوەچوو.

خۆپیشاندەران کە نزیکەی ٨ ھەزار کەس دەبوون لە ژێر دروشمی (( ژێرپێنانی ئینسان لە سیاسەتی پەنابەری بوەستێنن)) بە نێو شاردا سوڕانەوەو پاشان چوونە بەردەم پەرلەمان. خۆپیشاندانەکە لەلایەن بەرەی مافی بۆ ھەموان وھاوپشتی بێسنوور بانگەواز کرابوو، وە نەقابە کریکارییەکان و پارتەکانی وەک سۆسیال دیموکرات و سەوزەکان پشتیوانیان کرد.

ھەزاران کەس ، ھاوارییان دەکرد، دەوڵەتی سویس، دەولەتیکی پۆلیسیە.. ئیمە تاوانبار نین. دەمان کەن بەتاوانبار. مافی مانەوە بۆ ھەموان، مافی پەنابەری بۆ ھەموان. نا بۆ دیپۆرتکردنەوە.

بریارە سبەینێ بچنە بەردەم کەمپێکی پەنابەران کە دەولەتی سویسرا داویەتی بە فیرمایەکی تایبەتی کە ساڵی پار ٥٥ ملیۆن فرەنکی قازانچ کردووە کە ئەمە پێچەوانەی ھەموو مەرجەکانی کاری خزمەتگوزارییە. کە ئەم رێکخراوانە و ئینسانین وقازانخواز نین. ھەلومەرجی ئەم کەمپە یەکجار دژوارو نائینسانیە. لەمۆڵگەیەکی سەربازی و لەژێر زەویدایە. خۆری پیویست وھەوای تەندروستی تیا نیە، قەرەباڵخ و ژن ومناڵی بێسەرپەنای تێدایە. ژەمەکانی خواردن دەدەن وناونووسی دەکرین...ئەم کۆمپانیایە ئامادەیە ئەم ھەلومەرجە قورستر بکاتەوەو بە ھەموو مەرجەکانی دەوڵەت رازییە وبە پارەیەکی زۆر کەم.

پاش ئەوەی بەڕێدەکەون بۆ ئیتالیا و لەوێشەوە دەپەڕێنەوە بۆ فەرەنسا.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی لە سویسرا بەشداری چالاکی ئەم مارشەیە و ئەمڕۆش لە خۆپیشاندانی بیرندا بەشدار و ھەلخرێنەر بوو.

نا بۆ ژێرپێنانی مرۆڤ لە سیاسەتی پەنابەرییدا
بەڵی بۆ مافی مانەوە بۆ ھەمووان
نا بۆ دیپۆرت، بەڵێ بۆ مافی پەنابەریی


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە سویسرا
٢٣\٦\٢٠١٢

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک