
الاتحاد العام اللاجئین العراقیین
فیدراسیونی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی
INTERNATIONAL FEDERATION OF IRAQ REFUGEES-IFIR
_______________________________________________________________________
رِاگه‌یاندنی فیدراسیۆن له په‌یوه‌ند به ( رِۆژی جیهانی مافی مرۆڤ
)ه‌وه.
كۆمه‌ڵَگای مرۆڤایه‌تی ئه‌مرِۆژانه له‌به‌رده‌م بیره‌وه‌ریه‌كی گه‌وره‌دایه
كه به‌مافه‌كانی مرۆڤ ناسراوه . ئاورِدانه‌وه‌یه‌ك له رِابردووی ئه‌م
بیره‌وه‌ریه، ئیَمه ده‌گه‌رِیَنیَته‌وه بۆ نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر
ئه‌و كات به‌شیَكی فراوان له‌جغرافیای سیاسی جیهان پیَ ی له‌قۆناغی
فیودالیه‌تدا گیركردبوو، كه ئه‌گه‌ر كیَشمه‌كیَشه‌كانی كۆمه‌ڵگای
مرۆڤایه‌تی ئاڵوگۆره‌كانی به‌تایبه‌ت وولاَتانی ئه‌وروپا له‌به‌رچاوبگیریَ
ئه‌وا سه‌رئه‌نجام به‌رِه‌سمیه‌ت ناسینی جارنامه‌ی مافی مرۆڤی به‌دوای
خۆیدا هیَنا. كه‌دیاره بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تی ده‌سكه‌وتیَكی
گه‌وره بوو. به‌ڵام پاش تیَپه‌ربوونی سه‌ده‌یه‌ك ته‌نانه‌ت بۆ به‌ده‌ستهیَنانی
هه‌ررِاده‌یه‌ك له‌مافی مرۆڤ ئه‌و چوارچیَوه‌یه‌ش پاشه‌كشه‌ی پیَ كراوه‌و
ئه‌مرۆ له كلاورِۆژنه‌ی دوورونزیكی له‌خوداو ئاین وقه‌وم میلله‌یه‌ت و
داب ونه‌ریت و فه‌رهه‌نگه‌وه پیناسه ده‌كریَت و مافی مرۆڤ كراوه‌ته
هه‌قی پیَكه‌وه ژیانی ئاشتی یانه‌ی دینه‌ته‌كان ورِیَز دانان بۆ كۆنه‌په‌رستی
وبه‌رز رِاگرتنی سیاسه‌تی نسبیه‌تی فه‌رهه‌نگی ودابه‌شكردنی ئینسانه‌كان
به‌سه‌ر شعبه‌ی ئاینی و قه‌ومی له‌ژیر ناوی دیمكراسیدا ، وه هه‌ڵویستی
له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ووڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا به ته‌واوی جووت
كردوه. كه‌دیاره ئه‌و مافه ئه‌گه‌ر به‌هه‌رشتیَ ئاشنابیَ ئه‌وا به
مافه‌كانی مرۆڤ نامۆیه !
ئه‌مرِۆ ده‌بینین كه‌چۆن له‌هه‌زاره‌ی سیَهه‌مدا نائارامی وناعه‌ده‌له‌تیه‌كی
گه‌وره ته‌نگی به‌ژیانی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵچنیووه ، به‌جۆریَك كه
تراژیدیا‌و بیَ مافه‌كانی ئینسان له جیهانی ئه‌مرِۆدا نه‌ك هه‌ر واقعیه‌تی
ژیانیَكی تاڵ ده‌سه‌لمیَنن به‌ڵكو هه‌ست به فاسیله‌و جیاوازیه‌كی گه‌وره
ده‌كه‌ین له‌نیَوان جارنامه‌ی مافی مرۆڤ و بیَ مافه‌یه‌كانی ژیانی ئه‌مرۆمان
. هه‌ر بۆیه سیمای تاریكی ژیانی مرۆڤایه‌تی له‌م قوناغه‌ی ژیاندا ئه‌وه‌مان
بۆ ده‌سه‌لمیَنیَ كه‌وا قسه‌كردن له‌مافه‌كانی مرۆڤ له كۆمه‌ڵگای
مۆرڤایه‌تی ئه‌مرۆدا ده‌بیَ به‌پیَ ی ستانداری ژیانی ئه‌مرِۆی مرۆڤایه‌تی
بیَت له‌هه‌زاره‌ی سیهه‌مدا .
په‌ره‌سه‌ندنی تراژیدیا‌و كوشتارگه‌كانی ئه‌مرۆ له‌سایه‌ی ده‌سه‌لاَتی
حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و نه‌زمه جیهانیه نۆیَ كه‌یدا ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
بیَ باكه له‌خۆین هه‌ڵكیشانی جه‌سته‌ی ملیونه‌ها ئینسان له ئه‌فغانستان
وعیَراق وسۆمال... و هه‌روه‌ها ناچاركردنی ده‌یان ملیون ئینسانی تر كه
تازه به‌شیَك له‌هه‌مان ئه‌و ئینسانانه‌ی كه‌به‌هۆی ئه‌م شه‌رِو
كوشتار‌و سیناریۆ رِه‌شانه‌وه ئاواره بوون ئه‌گه‌ر به‌قیمه‌تی گیان له‌ده‌ستدان
هه‌زاران ئینسانی هاوچاره‌نووسیان له ده‌ریاو رووباره‌و شاحینه‌كاندا
گه‌شتبنه یه‌كیَك له ووڵاتانی ئه‌وروپا ، ئه‌وا هه‌ر ئه‌مرۆ ده‌بینین
وده‌بیستین كه چۆن ده‌یان هه‌زار ئینسانیان له‌مافه سه‌ره‌تایه‌كانی
كاركردن و خویَندن و فیَربوون وبارهیَنان بیَ به‌ش ده‌كریَن و ده‌بینین
كه چۆن ئه‌مرۆ هه‌زاران ئینسان رِۆژگاره‌كانی هه‌رِه‌تی لاویه‌تیان له
گرتووخانه‌وه زیندانه‌كانی ئه‌م وولاَته ؛دیموكراتی وئینسان دۆستانه؛
به‌سه‌رده‌به‌ن به تاوانی خوازیاری مافی په‌نابه‌ر بوون و خه‌به‌ریَك
له‌مافی مرۆڤ نی یه!
بۆیه ئیَمه وه‌ك فیدراسیونی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی بۆ هه‌ڵویسته‌كردن
سه‌باره‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ كه به یه‌كیك له‌بنچینه‌وه پرانسیپ
وئامانجه‌كانی خۆمان ده‌زانین پیَمان وایه له‌كاتیَكدا كه‌سه‌دان
ملیون ئینسان هه‌ژاری ،بیكاری، بیَ جیَگا ولانه‌یه، له نائه‌منی
ئابوری سیاسی وگه‌نده‌ڵی وسه‌ركوت وچه‌وسانه‌وه‌و ئاواره‌ی و خرافه‌و
دواكه‌وتووی به‌رۆكی پیَ گرتوون و رِیَگه به‌گه‌شه‌سه‌ندنی خه‌لاقیه‌ت
و توانایه‌كانیان گیراوه ،له‌كاتیَكدا كه زۆربه‌ی به‌شه‌ریه‌ت له سه‌روه‌ت
وسامانی مادی و معنه‌وی كۆمه‌ڵگا به‌كرده‌وه بیَ به‌شكراوه، ناتوانریَ
خه‌به‌ریك له مافه ئینسانیه‌كانمان له‌گۆرِدابیَ، بۆیه پیَویسته
مافه جیهانگیریه‌كانی ئینسان سه‌قامگیربیَ وبه‌ده‌سته‌وه بگیریَت له‌سه‌ر
بنچینه‌ی ئازادی ویه‌كسانی واقعی ئینسان بنیادنرابیَت به شیَوه‌یه‌ك
كه بتوانیَ ریزو و حومه‌رت و به‌های ئینسانیمان بپاریَزیَت .
سكرتاریَتی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی
12-12-2007
IFIR:PO.BOX1575,ILFOD, IG1 3BZ, LONDON UK Tel:0044 7856032991
00447895636633,0041787557786,004799387599,003584404464905
ifir2007@yahoo.com d.jamal@ntlworld.com www.csdiraq.com
www.federation.org
|