راگه‌یاندنی کوردی
له میدیایی جیهانیدا.

ئاشتی گه‌رمیانی
کورد یه‌شتان نه‌گه‌یشتۆته ئاستی میدیا و
هه‌واڵی جیهانی.
زۆر له مێژه‌وه هه‌وڵ و ئاوات و تواناکان وایان ده‌رخستوه که میلله‌تی
کورد شان به‌شانی خه‌باته‌کانی تر هه‌وڵ ده‌دات بۆ وه پێش خستنی وه
وه‌گه‌ر دانی ناو بزاڤی خۆی له کاروانی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و راگه‌یاندنی
و میدیایی و که‌لتووری دونیادا . له رووی سیاسی و که‌لتووری یه‌وه به‌راستی
ئه‌مرۆ ئه و‌روپا به‌تایبه‌تی جیهان به گشتی تاراده‌یه‌کی زۆر مه‌ینه‌تی
و وه‌به‌ره‌و پێش خستنی میلله‌ته‌که‌مانی بیستوه یان رۆژانه له
میدیایه‌کانه وه گوێ گرتنی لێوه ده‌بێت ، به‌لام ئه‌گه‌ر ئیمه ته‌ماشای
رۆڵی راگه‌یاندنی کوردی بکه‌ین یان وه به جیهانی کردنی راگه‌یاندنی
کوردی کارێکی وا ئاسان نی یه وه به‌راستی کارێکی پێویسته ئه‌مرۆی
میلله‌ته‌که‌مانه بۆ رۆڵی ده‌نگی کوردی له‌ناو میدیایی جیهانیدا .
ئه‌گه‌ر ئیمه رۆڵی ئه‌وه بینین که که‌ناڵه‌کانمان یان تیڤی یه سه‌ته‌لایته‌کانمان
بگه‌نه ماڵی کوردان له دونیادا ئه‌وا ده‌توانین له بواری راگه‌یاندا
کاری گه‌وره‌تر ئه‌نجام بده‌ین . له‌وانه رۆڵی راگه‌یانی کوردی له‌ناو
میدیایی جیهانیدا .
ئایا کورد ده‌توانێت زمان ی که‌لتووری کوردی بکاته باسی ئه مرۆی راگه‌یاندن.
ئایا نوێنه‌رایه‌تی کورد ده‌توانێت نوێنه‌رایه‌تی راگه‌یاندن بکا‌ت له
جیهاندا.. ئیمه ی کورد له کوردستانی باشوردا توانیومانه هه‌نگاوی
زۆر گه‌وره بهاوێژین وه له‌سه‌ر ئاسستی به‌رز به‌لام ئه‌گه‌ر ئیمه
له‌ناو کو‌ردستاندا بیر‌و هۆشی خۆمان به هاوکاری جیهانی وه کار بخه‌ین
له دامه‌زراندنی سانای کوردی یان میدیایی ئه‌نته‌رناشنالی کوردی یان
کورد بۆ هه‌واڵ یان گرێ دانی تۆری راگه‌یاندن به‌ره‌و ئه و‌روپا یان
دروست کردنی موسه‌ساتێک بۆ راگه‌یانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان
هه‌روه‌ک پێش 6 ساڵ من جارێکی تر ئه‌م بابه‌تم روژاند .. پێویستی یه‌کانی
راگه‌یان بۆ زیندوو کردنه‌وه‌ی باس و ژیانی میلله‌تی کورد زۆر زیندوو
کارامه‌یه بۆ ئه‌مرۆی سیاسه‌تی کوردی بۆ ئه‌مرۆی میدایی کوردی به ئه‌نته‌ر
ناسیونالی کردنی ژیان ی کوردی راسته‌قینه‌یه‌کی وورده بۆ به‌ره‌و پێش
چوونی باره میدیایه‌کان .
بۆیه من پێم وایه کاتی ئه‌وه هاتوه بیر له دامه‌زراوه‌یه‌ک بکرێته‌وه
که حکومی بێت کورد بۆ هه‌واڵ ده‌م راستی ناوه‌راستی ناڤیین بێت نبۆ گه‌یاندن
و هه‌واڵ هه‌رواک وه‌زاره‌تێک ته‌رخان کاری بۆ بکرێت .. من تێروانیم
وایه که ره‌خنه‌ی پلان دانان چاره‌یه‌که بۆ دۆز‌و بزاڤی کورد له‌م
کات و ساته‌دا به‌تایبه‌تی له چمکی راگه‌یاندنه‌وه ، واته گه‌یاندن
وه گه‌یشتن به دونیایی جیهانی له ناو میدیا فره‌کاندا به زمانی
هاوبه‌ش و جودوجودا، ئه‌مان هه‌وڵە بۆ نزیک بونه‌وه له دونیای
خۆرئاوا‌و جیهان به گشتی. بوونی زمان حاڵی کورد له ناو کوره‌دستانه‌وه
بۆ دونیا هێزێکی میلله‌تی کورده له دونیای راگه‌یاندنی کوردی‌دا.
خاڵێکی تر یان ته‌وه‌رێکی تر که ئه‌ویش جێگای باس و تێروانینه کۆ
کردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌و بلاو کراوانه‌یه گۆرینیان بۆ به جیهانی
کردنی رۆژنامه‌کان واته بوونی چه‌ند رۆژنامه‌یه‌ک له ناو بازاری ئه‌وروپی
دا به کوردی کرمانجی و سۆرانی هه‌روه‌ک په‌یامی کورد که له بۆن من
که‌سێک بووم له‌و کارمه‌ندانه‌ی که کارم کرد له په‌یامی کوردا یان به
ئینگلیزی به ئه‌ڵمانی به ئیسپانی به ئیتاڵی به توورکی به‌عه‌ره‌بی.
ئه‌مانه ئه‌مرۆ گرنگی رۆڵی ده‌زگای راگه‌یاندنه .. من هیوادارم بابه‌ته‌کانم
ته‌نها ره‌خنه نه‌بێت بۆ ده‌ام و ده‌زگاکانی کوردستان به‌ڵکو هاریکاری
بێت بیرۆکه بێت بۆ دروست کردنی بناغه‌یه‌ک له راگه‌یاندن وه به‌جیهانی
کردنی راگه‌یاندن . خاڵێکی تر که به‌استی پێویستی ئه‌مرۆی کوردستانه
ئه‌ویش بوونی فۆلده‌ر یان زانیاری له چاپ کراودا له مه‌کته‌به گه‌شتیاری
و زانیاری یه‌کاندا بۆ بوونی شاره‌زای ده‌رباره‌ی کوردستان و ناوه‌روه‌کی
که‌لتووری کوردستان وه‌یان شاره‌زای ده‌رباره‌ی مێژووی کوردستان وه
جێگا گه‌شت و گوزاری یه‌کان . ئه‌مه ته‌نها به کورتی باسێکه یان سه‌ر
دێرێکه بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی که‌سانێک له وولاتی مندا که خۆیان به
ده‌وامه‌وه خه‌ریک کردوه وه پێویسته بیر له‌م جۆره بیر‌و رایانه
وه‌ربگرن.
هۆله‌ندا
shegani_66@hotmail.com
|