په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٢\٢٠١٣

راگەیاندنی کۆتایی پلینۆمی یەکەمی بزووتنەوەی جوتیارانی کوردستان.


جەماوەری زەحمەتکێشی کوردستان
حزب و لایەنە سیاسی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی
بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان


ئەمرۆ ١/٢/٢٠١٣ ھاوکات لەگەڵ ساڵرۆژی دامەزراندنی بزووتنەوەی جوتیارانی کوردستان کە تەمەنی بزووتنەوەکەمان پێدە نێتە ١٨ساڵەی خەباتی سیاسی و تێکۆشانی چینایەتی ، ئەمرۆ لەشاری کۆیەی ھەمیشە سەربڵند و لەقەد پاڵی چیای ھەیبەت سوڵتانی سەرکەش بەئامادە بونی ٦٧ ئەندام ، سەرکردایەتی کاتی بزووتنەوەکەمان پلینۆمی یەکەمی گرێدا کەپرۆسەی بەرێوە چوونی پلینۆم ماوەی ٩ کاتژمێری خایاند.

 

وەک لەپێشتر رامان گەیاند بوو ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵکی کوردستان ئاڵو گۆری بەرچاوی بەسەرداھاتوە و دۆخێکی نوێ بۆخەباتی سیاسی خۆی نمایش ئەکات لەو سۆنگەوە بۆئەوەی بزووتنەوەی جوتیارانی کوردستان خەباتی خۆی لەچێنێکی دیاری کراودا قەتیس نەکات و بە ھەنگاوێکی ژیرانەوە لەگەڵ رەوتی بەرە و پێش چوونی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان ھەنگاو بنێت دوای گفتوگۆی ورد و ھەڵسەنگاندنی ھەمەلایەنەی بارودۆخی ناو خۆی بزووتنەوەکەمان و وەرگرتنی بیرو بۆچونی ھاورێیانی ناو پلینۆم بەزۆرینەی دەنگ بریار درا لەمەو دوا ناوی بزووتنەوەی جوتیارانی کوردستان بگۆردرێت بۆ (بزووتنەوەی جوتیاران و زەحمەتکێشانی کوردستان )، ئەم ھەنگاوەی پلینۆم لە قۆناغی خەباتی ئێستای بزووتنەوەکەمان دەسکەوتێکی مەزن و تێخویندنەوەیەکی واقیعیانەیە بۆ بار و رەوشی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان.

 

لەلایەکی ترەوە پلینۆم بریاری دا دروشمەکانی بزووتنەوەکەمان وەک خۆی بمێنێتەوە و سەرکردایەتی کاتی لەئێستادا ھەڵنەبژێردرێتەوە تاکو بەستنی کۆنگرەی دووەم ئەرک و کاری بزووتنەوەکەمانی لەئەستۆی سەرکردایەتی ئێستا بێت،لێرەوە پلینۆم بانگەواز بۆسەرکردایەتی سیاسی کورد و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات لە خزمەت کردنی جوتیاران و زەحمەتکێشانی کوردستان رووی راستی خۆیان دەربخەن و چیتر بەمامەڵەی دووفاقی ھەژارانی وڵاتەکەمان نەکەنە قەڵغانی مەرامە وەختیەکانی خۆیان.

 

سەرکردایەتی کاتی بزووتنەوەی جوتیاران و زەحمەتکیشان بە ئیرادەیەکی سەربەخۆ و ژیاریەوە تێدەکۆشێت لە پێناو ژیانێکی شایستە بۆھەژاران و سەرجەم ھاونیشتمانیانی کوردستان لەم پێناوەشدا لەخەباتی سیاسی و مەدەنی بەردەوام ئەبێت وە داوا لە ھەموو حزب ولایەنە سیاسیەکانی کوردستان ئەکەین پشتیوانمان بن لەسەر خستنی خەباتی رەوای جوتیاران و زەحمەتکێشانی کوردستان.


بۆ پێشەوە بەرە و کوردستانێکی سەربەخۆ و ئازاد
نەمری بۆ شەھیدانی کوردو کوردستان
سەرکەوتوو بێت خەباتی هەقخوازانەی ھەژاران


پلینۆمی یەکەمی سەرکردایەتی کاتی بزووتنەوەی جوتیاران و زەحمەتکێشانی کوردستان
١\٢\٢٠١٣

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک