٢٨\١١\٢٠١٠
راگه‌یاندنی
که‌مپینی شوناس.
(ڕاوه‌ستان به‌رامبه‌ر به بڕیاری شۆڤێنییانه‌ی
قه‌ده‌غه‌کردنی قسه‌کردن به‌زمانی کوردی له خوێندنگاکانی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان).
زمان سامانی مێژوویی‌و خه‌زێنه‌ی ڕه‌وتی گیرسانه‌وه‌ی کولتوور‌و
ڕه‌سه‌نایه‌تیی نه‌ته‌وه‌کانه، زمان سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی ژیان‌و
سۆنگه‌ی تێگه‌یشتن‌و تێگه‌یاندنه‌و عه‌قڵی مرۆڤ به زمان فکر
داده‌ڕێژێت‌و باسی‌ده‌کات. هه‌ر شتێک،دیارده‌یه‌ک، ئاسه‌وارێک،
بۆچوون‌و هه‌ڵوێست‌و به‌رهه‌مێک زمانێکی هه‌یه، زمانێک که له ئه‌لف‌و
بێیه‌که‌وه ده‌ستپێده‌کات‌و له ده‌ق‌و داڕێژراوێکدا خۆی ده‌ناسێنێت،
که‌واته ناسین ده‌روازه‌ی ده‌رکه‌وتنی زمان‌و هاوکات ئامانجی ئه‌ویشه،
ناسین ده‌توانێت له به‌رگرانه‌ترین هه‌ڵوێستیدا که پێی ده‌گوترێت
په‌رچه‌کردار تا دوائاسۆکانی ده‌رکه‌وتنی خۆی، ناسینی خۆی به هه‌موو
جیهان‌و بوونی به زمانی پێوه‌رو ناسێنه‌ر ده‌ربکه‌وێت.
هاوکات زمان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نوێنه‌رێتی چ گه‌ل‌و وڵاتێک بکات‌و چ
هه‌ژمارێک له مرۆڤه‌کان قسه‌ی پێبکه‌ن، سامانێکی مرۆیی‌و گشتگیر‌و
دیارده‌یه‌کی دیرۆکی دێته هه‌ژمارو هه‌موو مرۆڤێک به‌پێی ویژدانی
مرۆیی‌و ڕێزدانان بۆ ئاکاری کولتوورپه‌روه‌ریان به‌شدارن له
پاراستنی‌دا. به‌ڵام له به‌شی زۆری کوردستان، که له مێژوویی‌ترین وڵاته
دابه‌شکراوه‌کانی گۆی زه‌وی‌و خاوه‌ن شارستانیه‌تی گه‌وره‌یه له
مێژووی خۆیدا به‌هره‌مه‌ندبوون له‌و سامانه مرۆییه زۆر دژواره‌و ڕۆژانه
له لایه‌ن سیستێمه حاکمه‌کان به‌سه‌ریاندا هێرشده‌کرێته سه‌ریان، وشه‌و
پێکهاته‌ی نامۆ به ئه‌نقه‌ست‌و به‌هه‌ڵه‌و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی
حکومه‌تی، لێی داگیرده‌کرێت‌و دێته ناویه‌وه‌و به‌هه‌ڵه‌و به‌ڕووکه‌شێک
له جۆری کۆمه‌ڵگا زاڵه‌کان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستان‌و زمانه‌که‌ی
داده‌به‌زێنرێن؛ سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه‌یه که ئه‌و داپڵۆسینه وه‌ک
یارمه‌تی‌و به‌قه‌رزگرتنی کولتووریش بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێت، بێئه‌وه‌ی
له هیچ شوێنێکدا قه‌رزی وه‌رگرتنه‌که به‌جێگه‌یه‌ندرابێت.
زمانی کوردی میراتی شارستانییه پشتاوپشته هه‌زارساڵانه‌کانی له‌وه
پێش‌و زمانی ئه‌ڤێستاو کشت‌وکاڵی سه‌ره‌تاییه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
واته میزۆپۆتامیا؛ زمانی یه‌کانگیرکردنی سه‌ره‌تایی ده‌سه‌ڵاته
په‌ره‌وازه‌و که‌مهێزه‌کانی سه‌رده‌می میدیا‌و، له‌وانه ده‌رچێت زمانی
ڕۆژانه‌ی حه‌شیمه‌تێکی زیاتر له په‌نجاملیۆن که‌سییه له جیهان که
هه‌میشه به‌رده‌ستترین پێگه‌ی هێرش‌و هه‌ڵکوتانه سه‌ری بووه له لایه‌ن
داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایکردووه مۆرکی شۆڤێنیستی‌و
ڕه‌گه‌زپه‌رستیی به‌رته‌سک هه‌وێنی پێناسه‌ی سه‌ره‌کیی بێت، به‌تایبه‌ت
له‌کاتی گه‌یشتنی به نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و داخوازییه‌کانیان.
بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردن‌و به نایاسایی ڕاگه‌یاندنی خوێندن به زمانی
زگماکی له خوێندگاکانی ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژاوا‌و باکووری کوردستان،
به‌تایبه‌ت له ئێرانی ژێر چه‌پۆکی حاکمیه‌تی ئیسلامییه له سه‌ر
ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کان بابه‌تێکی نوێ نییه‌و به‌ڵگه‌ی زیاتر له سی‌و یه‌ک
ساڵ حکومه‌تی زۆره‌ملێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌ر کوردستان به ڕوونی
ده‌ریده‌خات که هێدی‌هێدی خه‌ریکی تواندنه‌وه‌ی هه‌موو جیاوازییه‌که‌و
به‌تایبه‌ت هێرشی فه‌رمی‌و نافه‌رمی بۆ سه‌ر زمانی کوردی به توندترین
شێوه بردۆته پێشه‌وه. هه‌فته‌ی ڕابردووش له درێژه‌ی هه‌وڵی بۆ
داپڵۆسینی زیاتر‌و دژایه‌تیی زیاتری نه‌ته‌وه‌که‌مان مافی قسه‌کردنیشی
له خوێندکارانی کورد له خوێندنگاکان سه‌ندو به‌وته‌ی خۆی بۆ یه‌کڕیزیی
زیاتر له خوێندنگاکانی شاری خۆراگری سه‌قز ه‌وه‌و له ڕێگای چه‌ند
ڕاسپارده‌یه‌کیه‌وه له خوێندنگاکان ده‌ستی کردووه به خستنی شه‌پۆلێکی
تر بۆ سه‌ره‌کیترین پێناسه‌ی خه‌ڵکی کورد واته زمانی.
ئێمه وه‌ک "ناوه‌ندی لاوانی ڕۆژهه‌ڵات"و "که‌مپینی خوێندن به زمانی
کوردی له ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژاوا‌و باکووری کوردستان" له ڕێگه‌ی ئه‌م
که‌مپینه "که‌مپینی شوناس" ه‌وه، هه‌ڵوێستی شوناس‌خوازانه‌ی خۆمان بۆ
داکۆکی له‌سه‌ر خوێندن به زمانی دایکی له هه‌موو کوردستان‌و
به‌رامبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته شۆڤێنییه‌ی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران
ده‌رده‌بڕین‌و بێگومان پشتگری ئێوه، ده‌توانێت زیاتر هانده‌ر بێت
به‌ره‌و به‌ئامانج‌گه‌یشتنی.
بۆ پەیوەندیی:
سه‌لام عه‌بدوڵا: 07700595583 -
dwaroj@yahoo.de
کاوه که‌ریمی: 07503237036 -
nawendilawan@gmail.com
که‌مپینی ''شوناس''
27\11\2010
|