په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\١٠\٢٠١٤

 

 

راگەیاندنی ناوەندی کەلتووری کوردستانیانی کەنەدا.

 


بە خۆشحاڵییەوە دامەزراندنی "ناوەندی کەلتووری کوردستانیانی کەنەدا"تان پێڕادەگەیەنین. دامەزراندنی ئەم ناوەندە زادەی کاری بەردەوامی چەند مانگەی کۆمەڵێک لە چالاکوانی مەدەنی و یەکسانی خوازی ئەم کۆمیونیتییەن. سەرئەنجام لە ٢٨\٩\٢٠١٤ لە کۆبونەوەیەکی گشتی فراواندا بڕیاری درووستبونی ئەم ناوەندەدرا.

کۆچکردن و پەنابەرێتی بەتەنها جێگۆرکێی جۆگرافی نییە، بەڵکوو بەریەککەوتنێکی ڕوحی و فەرهەنگی گەورەیە لەگەڵ دونیای دوێنێ و ئەمڕۆماندا.هەریەک لە ئێمە بە هۆکار و پاڵنەرێکەوە ڕێگای سەفەرمان گرتۆتەبەر و لەگۆشە و سوچێکی ئەم سەرزەمینەدا گیرساوینەتەوە بەخۆمان و کەشکۆڵێکی پڕلەوردەواڵەکانی دوێنێمانەوە.

ئێمە لەم سەرزەمینە نوێیەماندا چۆن بیردەکەینەوە؟ چۆن پەیوەندێکانمان ڕیکدەخەین؟ بە چ ئاسۆو هیوایەکەوە دەڕوانینە جۆری پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگێکان ؟ لە کوێی پەیوەندییە ئابورێکاندا دەگیرسێینەوە؟ گۆشەگیری و ترس لە تێکەڵابون هەڵدەبژێرین، یان خۆگونجاندن؟ چیمان هەیەو دەبێت بۆ دوێنێی و ئەمڕۆی خۆمان؟ ئەمانە و زۆرێکیتر لە پرسیار یەخەی هەر یەکەمان دەگرێت لەم هەوارە نوێیەماندا. ئێمە ئەم ناوەندەمان بۆ وەڵامدانەوە بەو پرسیارانە درووستکردووە.

ئەم ناوەندە بڕوای تەواوی بەوە هەیە کە پەنابەران و کۆچکردووانی کوردستانیانی کەنەدا وەک هەر شوێن و جێگایەکیتر لەم دونیایەدا هەڵگری ئاسۆ و ئامانجی جیاوازن ، بۆیە شێوەکاری جیاوازیش هەیە بۆ وەڵامدانەوە بەم پرسیارانە. ناوەند بەو ئاسۆ ئامانجانەوە کە لە پلاتفۆرمەکەیدا دیاریکردون کارو پەیوەندێکانی خۆی دەباتە پێشەوە.

"ناوەندی کەلتووری کوردستانیانی کەنەدا" ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە، هەوڵ دەدات بۆ بەدەستهێنانی مافە یاسای و کۆمەڵایەتی و کەلتووریی و فەرهەنگییەکانمان. کاردەکات بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی و دامەزراندنی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ کۆمەلگەی کەنەدی دا. زەمینە سازی دەکات لە پێناوی داهاتویەکی باش بۆ خۆمان و نەوەکانمان. ناوەند بەبێ جیاوازی ڕەگەزی، دینی، نەتەویی، ڕەنگی پێست و جیاکارییەکانی تر مامەڵە دەکات لە گەڵ ئەندامان و دەوروبەریدا. خوازیارین ئەم ناوەندە هەلێک بێت بۆ پێکهێنانی ئاڵوگۆڕێک لە چۆنیەتی ژیان و بەهای پەیوەندیە کەلتووری و کۆمەڵایەتیەکانمان لە دێددگایەکی مرۆییەوە.

ناوەندی کەلتووری کوردستانیانی کەنەدا لێرەوە بانگەوازی هەموو کوردستانییەک دەکات کە خۆی لە چوار چێوەی ئەم بانگەوازدا دەبینێتەوە پەیوەستبێت بەم ناوەندەوە.


پەیوەندیی:

ckca.canada@gmail.com

 

ناوەندی کەلتووری کوردستانیانی کەنەدا

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک