٢٣\١٢\٢٠٠٩
راگه‌یاندنی
پێکهاتنی کۆمیته‌ی دژی سێداره.

هیوا ئه‌حمه‌د*
سێداره ناوی یاسایی و ده‌وله‌تی ووشه‌ی
کۆشتنی مرۆڤه‌کان. سێداره لێسه‌ندنه‌وه‌ی ده‌ست ئه‌نقه‌ست و ئاگاهانه
و نه‌خشه‌بۆکێشراوی پێشوه‌ختی ژایانه له مرۆڤه‌کان له لایه‌ن حکومه‌ت
و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ده‌سه‌لاتدارانی ووڵاته‌وه. ئه‌گه‌ر تاکه‌کان به‌هۆی
کێشه‌یه‌که‌وه یه‌کتر به کوشتن ته‌واو ده‌که‌ن، ئه‌وا داموده‌زگای
دادوه‌ری و سیاسی و حکومه‌تی، تاکه‌کان به سێداره مه‌حکوم ده‌که‌ن.
له هه‌ردوو باره‌که‌دا ئێمه به‌یه‌ک مه‌سه‌له رووبه‌روین ئه‌ویش
بریاری دارێژراو و هوشیارانه‌ی کوشتنی تاکێکه له لایه‌ن که‌سیک یان
لایه‌نێکی تروه. ئه‌وه‌ی که لایه‌نی جێبه‌جێکه‌ر ده‌زگایه‌کی سیاسی و
حکومه‌تی و یاساییه هیچ له‌و راستیه ناگۆریت که ئه‌و کوشتن و
گیانکێشانه کوشتنێکی ده‌ست ئه‌نقه‌ستانه‌یه.
سێداره مێژوویه‌کی خوێناوی و دورودریژی خۆی هه‌یه. له مێژه‌وه تا
ئه‌مرۆ، چینه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کان، ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ته‌کان، ده‌سه‌ڵاتدار
و دیکتاتۆره‌کان له پیناو حوکمڕانیکردن و پاراستن و را‌گرتن و دریژه‌پیدانی
ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت له به‌رامبه‌ر نارازیان و
به‌رهه‌ڵستکارانی خۆیاندا مرۆڤه‌کانیان به سێداره مه‌حکوم کردوه و
ئه‌م بریاره‌شیان له ژیر ناوی پاراستنی ووڵات و خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگا له
ده‌ستی تاوانکار و بکوژ و خیانه‌تکاران جیبه‌جێکردوه. ئه‌م بیانوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتداران له راستیدا شتێک نییه جگه له‌وه‌ی که ئامرازێکه بۆ
گێژکردن و فریودان و به‌لارێدابردنی بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک سه‌باره‌ت به
ناوه‌رۆک و مه‌به‌ست له به‌رێوه‌بردنی حوکمی سێداره.
راگرتنی حوکمی سێداره له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکدا، مه‌به‌ست لێیی درێژه‌دان
به ترساندن و ناچارکردنی خه‌ڵکه که حکومه‌ت و یاسا‌و بڕیاره دژه
مرۆییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران قبوڵ بکات. به‌رگرتنه به هه‌ر جۆره
جموجوڵێکی خه‌ڵک دژ به دسه‌ڵات و یاسای باو. به‌گشتی دروستکرن و سه‌پاندنی
که‌شی تۆقاندنه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا.
حوکمی سێداره دوباره‌کردنه‌وه‌ی کوشتن و زه‌مینه خۆشکردنه بۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی
کوشتن له کۆمه‌ڵگادا. ئه‌زموون و راستیه‌کان نیشانی داوه که سێداره
نه‌ک هه‌ر نه‌بۆته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی کوشتن و تاوان له کۆمه‌ڵگادا،
به‌ڵکو به پیچه‌وانه‌وه له‌و ووڵاتانه‌ی که حوکمی سێداره تێیدا
جێبه‌جێده‌کریت وه‌ک ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئه‌مریکا، رێژه‌ی
تاوان و کوشتن سه‌دان بار زیاتره له‌چاو ووڵاتانێکی تردا که حوکمی
سێداره تێیدا قه‌ده‌غه‌کراوه.
هه‌ر بۆیه دژایه‌تیکردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی سێداره له پێش
هه‌رشتێکدا ده‌ستکۆتاکردنی ئه‌و بکوژه‌یه که به‌ناوی ده‌وڵه‌ت و یاسا
و دادگای شه‌رعی و فه‌رمییه‌وه مرۆڤه‌کان به کوشتنی ده‌ستئه‌نقه‌ست
حوکم ده‌دات. له‌هه‌مان کاتدا دژایه‌تیکردنی هه‌ر جۆره کوشتنێکی ده‌ستئه‌نقه‌ستی
تره که له لایه‌ن تاکه‌کانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌نگاویکی گرنگه
له راستای به‌رگرتن به به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی.
عیراق یه‌کێک له‌و ووڵاتانه‌یه که به درێژایی ته‌مه‌نی رژێمه
سیاسیه‌کانی تا ده‌گات به ئه‌مرۆ، به پێجه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی
ریاکارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران که‌حوکمی سێداره بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی تاوان
و کوشتنه، به‌ڵکو راسته‌وخۆ ئامرازێکی سه‌رکوت و تۆقاندنی ده‌ستی
رژێمه سیاسی و دیکتاتۆریه‌کانی بووه له دژی خه‌ڵک و نارازیانی سیاسی
و په‌ره‌ی به بارودۆخی کوشتن و ترس داوه له پیناو پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی
سه‌رکوتگه‌رانه‌دا.
به‌دوای رووخانی رژێمی به‌عس، حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مرۆی عیراق
و کوردستان هه‌ر له‌سه‌ر میراتی یاسا دژه مرۆییه‌کانی به‌عس، رژێمی سه‌دان
هه‌زار سێداره، جاریکی تر یاساکانی ئه‌شکه‌نجه و حوکمی سێداره‌یان به‌گه‌ڕخستۆته‌وه
و زیندانه‌کانیان پرکردۆته‌وه له زیندانیانی حوکمدراو به سێداره و
ناوبه‌ناو ژماره‌یه‌ک له‌و حوکمانه جێبه‌جی ده‌که‌ن و ملیان ده‌که‌ن
به په‌تدا به مه‌به‌ستی ترساندنی خه‌لک و جارێکی تر زاڵکردنه‌وه‌ی
که‌شی دیکتاتۆریه‌ت به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا.
ئه‌مرۆ ئیتر له هه‌موو کات زیاتر پێویستی و گرنگی ئه‌وه هاتۆته‌پێشه‌وه
که له عیراق و کوردستاندا بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری گه‌وره له
دژی حوکمی سێداره به‌ریبخرێت به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و قه‌ده‌غکردنی
ئه‌و حوکمه دڕنده‌ییه و دژه مرۆییه.
پێکهێنانی کۆمیته‌ی دژی سێداره هه‌نگاوێکه له‌و راستایه‌دا و به‌وپه‌ڕی
به‌رپرسیاریه‌تی و جدیه‌ته‌وه رایده‌گه‌یه‌نێ که:
1. هه‌وڵده‌دات بۆ به‌رگرتن به جێبه‌جێکردنی حوکمی سێداره‌ی ئه‌و
زیندانیانه‌ی که ئه‌مرۆ له زیندانه‌کانی عێراق و کوردستاندان.
2. به‌رێخستنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تی به‌مه‌به‌ستی ناچارکردنی
حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتداران تا حوکمی سێداره هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و قه‌ده‌غه
بکرێت.
3. هه‌وڵده‌دات بۆ هوشیارکردنه‌وه و گۆرینی رای گشتی جه‌ماوه‌ر سه‌باره‌ت
به سێداره و سه‌یرکردنی وه‌ک کوشتنێکی ده‌ست ئه‌نقه‌ست و دژه
ئینسانی و پێویستی قه‌ده‌غه‌کردنی.
___________________
*
لێپرسراوی کۆمیته‌ی دژی سێداره
00447783902098
کۆمیته‌ی دژی سێداره
21/12/2009
anti.execution@googlemail.com
|