٧\١١\٢٠١٥
راگەیاندنی
قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان.
بۆ:سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان.
ئێمە وەک ٤٥٠٠ خوێندکار و قوتابی لە تێکڕای زانکۆیەکانی ھەرێمی
کوردستان داواکارین لە سەرۆک وەزیران و جێگرەکەی بێنە سەر هێڵ بە
مەبەستی جێبەجێکردنی داواکاریی ئێمە کە بریتییە لەوەی ژمارەی وانەی
پەڕینەوە بۆ ساڵی نوێی خوێندن بکرێتە دوو وانە.. چونکە لە بەغدا
بارودۆخ ئەوەندەش خراپ نییە بەڵام بڕیارێک دەرچووە کە ھەزاران خوێندکار
لە زانکۆیەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق سوودمەندبوونە لێی، لەبەرئەوە
ئێمەش داواکارین لە بەڕێزتان رۆڵی خۆتان بخەنەگەڕ بە مەبەستی
گوشارخستنە سەر وەزارەتی خوێندنی باڵا بە مەبەستی زیادکردنی ژمارەی
وانەی پەڕینەوە چونکە ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێکی دەرکرد
بەڵام تەنیا ژمارەیەکی کەم سوودی لێ وەرگرتووە.
لەبەرئەوە ئێمە وەک نوێنەرایەتیی خوێندکاران و قوتابیان بەڕێزتان
ئاگاداردەکەینەوە کە باری دەروونیی خوێندکاران لەوپەڕی خراپیی دایە
بۆیە بە دەرکردنی بڕیارێکی لەم چەشنە بە زیادکردنی ژمارەی وانەی
پەڕینەوە بۆ دوو وانە قەیرانێک چارەسەر دەکەن کە ھیچی کەمتر نییە لە
قەیرانەکانی تر کە لە ھەرێمی کوردستان هەن.
چاوەڕوانی وەڵامێکی ئەرێنیین.
نوێنەرایەتی قوتابیان و خوێندکاران
٦\١٠\٢٠١٥
|