٢٦\١٠\٢٠١٤
راگەیاندنی
رێکخراوی ئاسۆ و کوردستان فۆرم سەبارەت بە
توندڕەوکردنی
گەنجانی موسلمان و ژنانی ژێردەستی داعش.
لە
لایەن رێکخراوی ئاسۆ و رێکخراوی کوردستان فۆروم - بەلجیکا، دوێنێ
٢٤\١٠\٢٠١٤
ئاکسیۆنێک رێکخرا دژ بە ھاندانی گەنجانی موسڵمان لەئەوروپا بۆ توندڕەوی
و ئاسانکاریەکان بۆ رۆشتنە ناو ریزەکانی داعش لەعێراق و سوریا. لە
ھەمانکاتدا ئەکسیۆنەکە لە چوارچێوەی کەمپەینی (کچانی کورد ھەرگیز
دەستبەردارتان نابین) ڕوناکی خستە سەر فڕاندنی ٥١٩ ژن و کچی کورد
لەلایەن داعشەوە، بەمەبەستی زیاتر ئاگادراکردنەوەی ڕای گشتی لەو
تاوانە.
ئەکسیۆنەکە کە لە شاری زانکۆیی لۆڤن، کە نزیکەی ٤٠ ھەزار قوتابی
زانکۆیی لەخۆگرتووە ئەنجام درا. لە کاتژمێر ١٢ی نیوەرۆ تا ٧ی ئێوارە
بەردەوام بوو. زیاتر لە ١٠٠٠ کۆپی زانیاری ورد بەزمانی ھۆڵەندی بەسەر
خەڵکی ئەو شارەدا دابەشکرا. لەبەشێکی تری چالاکیەکەدا ٥١٩ گوڵ بەسەر
ژناندا دابەشکرا وەک سیمبولێک بۆ ئەو ژن و کچانەی لەلایەن داعشەوە
فڕێندراون، لەگەڵ ھەر گوڵێک ئەم نوسراوە کورتە بەزمانی ھۆڵەندی پێشکەش
بە ژنان و کچان کران (گوڵێک لە لایەن ئافرەتێکی نەناسراوی کوردەوە
پێشکەش بە تۆ ، بۆ لە یادبونی ٥١٩ کچی کوردی ڕفێنراو و دەستدرێژیلێکراو
لەلایەن گروپی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامیەوە. تەنھا تاوانێکم ئەوەیە کە
موسوڵمان نیم و یەزیدیم).
ھەر لەو چالاکیەکەدا چەندین کتێب و گۆڤار و بڵاوکراوەی تر بە زمانی
ھۆڵەندی لەسەر کوردستانی گەورە و کوردان نمایشکران.
چالاکیەکە بە زیاتر لە ١٠٠ شیعارو وێنەی جۆراوجۆر کە دەربڕین بوو لە
بارودۆخی خراپی ژنانی کوردی فڕێندراو و توندڕەوکردنی گەنجانی موسوڵمان
لە ئەوروپا.
توندڕەوکردنی گەنجانی موسوڵمان رابگرن.
توندڕەوی لەئایندا شتێکی نوێ نیە، ئەوەی ئێستاش داعش دەیکات درێژکراوەی
ئەو توندڕەویانەیە کە دەیانەوێت سەرنجی جیھان بەلای خۆیاندا رابکێشن.
لەو ڵاتانی ئەوروپا بەتایبەتیش لە بەلجیکا کە زۆرترین رێژەی گەنجانی
موسوڵمانی توندرەوی لەخۆیدا جێکردۆتەوە، بەپێی زانیاریەکانی دەزگای
ھەواڵگیری بەلجیکا، ٤٠٠ ھەزار موسوڵمان لەبەلجیکا دەژی، ٨ ھەزاریان
توندڕەون.
لەمرۆدا ژمارەیەکی زۆر مزگەوت و شوێن و رێکخراوی ئاینی لەئەوروپا
بەئاشکراو بە نھێنی ھەن، کە ئاشکراکانیان برێکی باش ھاوکاری لەحکومەتە
ئەوروپیەکان وەردەگرن و چالاکی ئاینیانەی خۆیان ئەکەن. ئەو رێکخراوانە
خۆیان وەکو رێکخراوی کلتوری ناساندووە و ناونوسکردووە، لەولاشەوە
گەنجانی موسڵمان توندرەو ئەکەن.
بۆ نمونە بزوتنەوەی شەریعەی ٤ی بەلجیکا سالانێکی دورودرێژ خەریکی
چالاکی بوون، توندڕویان بڵاودەکردەوە و گەنجانی موسڵمانیان ھان دەدا
بۆ توندتوتیژی ئاینی و خۆیان گۆشەگیر کردووە لە پێکەوەژیانی ئاشتیانە
لە بەلجیکا. لەبەرامبەریشدا حکومەتی بەلجیکا دواکەوتوون لە
بەگژداچوونەوەی ئەو گروپانە و کۆنترۆڵکردنیان.
ئەم بەگژاچوونە بە کۆمەڵەمان شەرکردنە لەپێناو ژیانێکی باشتر و
پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن و زانینی ئەرک و مافەکانمان بەشێکە لە
مەبەستی پرۆسەی تێکەڵبوونمان بە کلتور و ژیانی ئەم وڵاتە ئەوروپیانە.
ئەمەش ئەرکی سەرشانی ھەر نیشتەجێیەکی کۆچکردووە بۆ ئەم وڵاتە و
مەبەستێکی گرنگیشە بۆئەوەی بتوانین جێگا دەستی خۆمان لە گەشە و
پاراستنی ئەم وڵاتەدا دیاری بکەین.
پێوستە ھەموان ئێمە گەنجانی موسوڵمانی توشبوو بە توندرەویی وەک قوربانی
ببینین، چونکە ئەوانیش قوربانی دەستی خراپی مامەڵە و بەبریندارکردنی
ھەستیان و جیاوازیکارین لەناو ئەم کۆمەڵگایانە. ھاوکات بیرکردنەوەیان
لە داھاتوویەکی نادیار، ھەلومەرجی بەرەوتوندڕەوی بردنیان ئاسان دەکات.
ئێمە ئامانجمان ئەوەیە کە گەنجانی موسڵمان و ھەمو گەنجانی تری
دانیشتوی ئەم وڵاتە بواری باشترو ھەلی یەکسانیان پێ بدرێت، بۆ ئەوەی
توندوتیژی و توندڕەوی ئایینی لەناخیاندا دروست نەبێت. ئەمەش بە ئەرکی
سیاسیەکان دەزانین.
لەروانگەی سەلامەتیەوە پێوسیتە زیاتر جدیانە کار بکرێت بۆ
رووبەرووبوونەوەی توندڕەویی ئیسیلامی لای گەنجانی موسوڵمان کە
لەئێستادا پەرەیسەندووە.
ئەوەش ئەرکێکی گرنگی رۆشنبیران و کۆمەڵە و ڕێکخراوە ئیسلامی
میانڕەوەکانە کە ھەوڵ بدەن لایەنی ئاشتیانە ئاینی ئیسلام بخەنە پێش
چاوی گەنجان و موسولمانان، لەبری خستنەڕووی توندرەویەکانی کە لەمێژووی
ئیسلامدا روویانداوە.
پێویستە ئاینی ئیسلامیش وەک ھەر ئاینێکی تر بە بێ توندڕەویی
دوربخرێتەوە و توندڕەویە مێژوییەکانیش لە چوارچیوەی شوێن و زەمان و
لەکۆنتێکستی خۆیدا لێکدانەوەی بۆ بکرێت و چاولێبکرێت.
مزگەوتەکان شوێنی پیادەی ئاینین و نابێت بۆ کاری رامیاری و بەمەبەستی
خراپ بەکاربھێنرێن.
ئیتر ئەو کاتە بەسەرچووە کە لێبووردەیی و نەرمی بەرامبەر گروپی
توندرەوی جیھادی بگیردرێتە بەر، پێویستە خراپ بەکارھێنانی ئازادی
رادەبرین و ئازادی پیادەی ئاینی کۆتایی پێبھێنرێت.
ڕێکخراوی ئاسۆ
aso.belgium@gmail.com
فڕاندنی ژنانی یەزیدی کوردی لەلایەن داعشەوە.
چارەنووسی سەدان ژن و کچی کورد کە پەیڕەوانی ئاینی یەزیدین لەلایەن
داعشەوە تا ئێستا نادیارە. لەئێستادا ئاسان نیە رێژەو ئامارەی ژنان و
کچانی فڕێندراو دیاری بکرێن، کە لەھێرشە دڕندانەکانی داعش بۆ سەر
ناوچەکانی شەنگاڵ لەعێراق دەستیان بەسەردا گیرا. دواتریش ئەو ژنانە
رەوانەی وڵاتانی سوریاو ناوچەکانی تری عێراق کراون.
داعش مامەڵەی لەگەڵ ئەو ژن و کچانە وەک کۆیلەی سێکسی کردووە، یان
ھەندێکیان کراون بە کەنیزەک و کۆیلەی بەرپرسانی داعش، دواتریش بەشێکیان
فرۆشراون بە کەسانی تر لە بازاڕی وڵاتانی سوریا، ھەریەکەیان بەبڕی
نێوان ٥٠٠ بۆ ١٠٠٠ یۆرۆ.
ھەروەھا داوای بڕی ٥ بۆ ١٠ ھەزار یۆرۆ دەکەن وەکو فدیە لەبەرامبەر
ئازادکردنی ھەریەکەیان.
بەپێی ئاماری گروپی ژیان تا ئێستا ٥١٩ ژن و کچ فڕێندراون لەگەل ١٩٠
مناڵ.
بانگەوازتان دەکەین بۆ تێکۆشان لەپێناو ئازادکردنی ئەو ژن و کچ و
مناڵانە، ئەمەش بەشێکە لەھەڵمەتی کەمپەینێکمان لەژێر ناوی (کچانی کورد،
ھەرگیز دەستبەردارتان نابین)
رێکخراوی کوردستان فۆروم - بەلجیکا
bishrao@hotmail.com
|