٣٠\١٠\٢٠١٣
راگەیەندراوی
رێکخراوی ئۆڕتە سەبارەت بە
لەسێدارەدانی لاوانی کورد.
لە کاتێکدا زۆربەی وڵاتانی جیهان لەسەر چۆنیەتی باشترکردن و ڕێزگرتن
لەمافەکانی مرۆڤ و پەیڕەوکردنی سیستەمی چاکسازی بەرامبەر بەزیندانیان
لەگرتووخانەکان کاردەکەن، بەڵام ووڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی بەگشتی
هێشتا لەسێدارەدان بەبنەما دەگرن بۆ چارەسەری کێشە سیاسی و
ناوخۆییەکانیان.
کۆماری ئیسلامی ئێران ووڵاتێکە بەڕێژەیەکی هەرە زۆر سزای لەسێدارەدان
بەسەر گیراوانی سیاسی جێبەجێدەکات، لە ٢٠١٣\١٠\٢٦ دوو زیندانی سیاسی
کورد بەناوەکانی : حەبیبوڵڵا گوڵپەری پور ، ڕەزا ئیسماعیلی بەتاوانی
سیاسی و کورد بوون لەسێدارەدران ، هاوکات ١٦ گیراوی بەلوجی بەبێبوونی
هیچ هۆکارێک بەبێ دادگایکردن لەهەمان ڕۆژدا لەسێدارەدران.
ئەو دوو گیراوە کوردە دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر، لەدادگاییکردنێکی چەند
خولەکی بەبێ ئامادەبوونی پارێزەر سزای نامرۆڤانەی لەسێدارەدانیان
بەسەردا سەپێنرا، بە بێ ئەوەی دەرفەتیان پێبدرێ لەڕووی یاسایی تانەبدەن
لەدژی بڕیاری لەسێدارەدان، ئەوەش پێچەوانەی ناوەڕۆکی جاڕنامەی جیهانی
مافەکانی مرۆڤە بەتایبەتی بڕگەکانی ٣، ٥ ، ٩ و بڕگەی ١١ بەهەردوو
بڕگەکانی یەک و دوو.
ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان
- ئۆڕتە، بەتوندی ئیدانەی
جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانی گیراوانی سیاسی کورد و بەلوج دەکەین وە
داوادەکەین:
- کۆماری ئیسلامی ئێران دەستهەڵبگرێ لەجێبەجێکردنی ئەو سزایە و ڕێز
لەمافەکانی مرۆڤ بگرێ.
- لەسێدارەدان چارەسەر
نییە، پێویستە بیر لە چارەسەری سیاسی بکرێتەوە.
- لەبری سزای لەسێدارەدان و لێسەندنەوەی ژیان لەمرۆڤەکان ، پێوویستە
کار بەسزای ئالتەرناتیف بکرێ.
رێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان - ئۆڕتە
٢٨\١٠\٢٠١٣
|