٨\١٢\٢٠١٠
راگەیاندنى
یەکگرتن.
(هێز
لە یەکێتى و یەکبووندایە).
جەماوەرى گەلى کوردستان...
حیزب و لایەنە
سیاسیە تێکۆشەرەکان...
کادیر و ئەندام و
دۆست و هاورێیانمان...
باشوورى کوردستان وعێراق و
ناوچەکەمان بە هەلومەرج
و بارودۆخێکى گرنگ و دژواردا تێپەردەبن و
گەلێک ئەرکى گران و بەپەلە لەم قۆناغەدا رووبەرووى
گەلەکەمان لەو بەشەى کوردستان دەبێتەوە .ئەرکە چینایەتى و
نەتەوەیى و نیشتمانیەکان لەهەموو بوارەکانى خەباتى گەل بە
تایبەتى چین و توێژە هەژار و کەم
دەرامەت وکرێکاران و جوتیاران ورۆشنبیران،
وادە خوازن کەبە یەکێتى و یەکریزى درێژە بە
خەباتى خۆمان بدەین و رووبەرووى
دوژمنانى بزاڤى چەپ و رزگارى خوازى
گەلەکەمان بوەستینەوە، بەمەبەستى پاراستنى
دەسکەوتەکانى گەلەکەمان لەم بەشەى کوردستاندا هێنانەدى دەسکەوتى نوێ و
خەباتى بێ وچان بۆ نەهێشتنى
ناتەواویەکان و پەرەپێدانى بارودۆخەکە و
بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى و نابەرامبەرى و
پاراستنى مافەکانى مرۆڤ و هێنانەدى ئازادى و
یەکسانى و دادپەروەرى کۆمەڵایەتى، دواى ئەوەى رەوشى هەمەلایەنەى
سیاسى و کۆمەڵایەتى کوردستان ئالوگۆرى بەرچاوى بەسەرداهاتوە و هاوکێشە
سیاسیەکان لە فۆرمێکى تردا
خۆیان نمایش دەکەن ئەوە راستە و خۆ خەبات و
تێکۆشانى حیزب و لایەنە سیاسیەکان پێ
دەنێتە قۆناغێکى نوێوە، بە تایبەت بۆ
بزووتنەوەى چەپ کەماوەیەکى زۆرە لەکوردستان
لەقەیرانى گەشەکردندایە و نەیتوانیوە یەکگرتوانە
هەنگاو بنێت و کۆسپەکانى بەردەمى رابماڵێت ئەوە لە
کاتێکدا کادر و سەرکردەى لایەنە
چەپەکان خاوەن ئەزموونى بەرزى سیاسی و
ئیرادەى سەربەخۆیى و هەڵوێستى کوردانەى خۆیان بوون بەڵام بەپەرشوبڵاوى
و نایەکگرتوى ، بۆیە هەرسێ لایەنى سیاسى
(پارتى کارى سەبەخۆیى کوردستان ، پارتى چەپى کوردستانى ،
کۆمەڵێک لە سەرکردە
و کادیرە دێرینەکانى پێشوى حیزبى
شیوعى) لە سۆنگەى هەست کردن بە
بەرپرسیاریەتى نەتەوەیى و چیانەیەتیەوە هەنگاوەکانمان بە
ئاراستەى یەکگرتن لە دواقۆناغى
کارەکانى دایەو بۆ ئەو مەبەستە تەواوى خاڵە
بنچینەییەکان رێککەوتنى لەسەرکراوە لەهەمان کاتدا لە
دواکۆبوونەوەى هەرسێ لایەندا
بریاردرا کۆنگرە ببەسترێت بە مەبەستى
ئاڵوگۆرە بنچینەیەکانى حیزب.
بەم بۆنە پیرۆزەوە بانگەواز لە
هەموو ئەو تێکۆشەرو ماندوونەناسانەى
رۆژانى سەختى خەبات دەکەین کە تاکو ئێستا
هەڵوێستى سەربەخۆیى خۆیان پاراستووە،
هەروەها گشت ئەندام و هاورێ دڵسۆزەکان و
چەپەکان، ئەوانەى لەبەر هەر
هۆیەک بێت لە کۆرى خەباتى شۆرشگێرى
ماونەتەوە بانگیان دەکەین کە هەنگاو بنێن بە
مەبەستى یەکگرتنى زیاتر و
بەبرشتکردنى هەنگاوەکانمان بۆ ئەوەى
بزووتنەوەى چەپ سەنگى زیاترى هەبێت لە
هاوکێشە سیاسیەکانى سەرگۆرەپانى خەباتى چینایەتى و نەتەوەیى و نیشتمانى
دا، وەک چۆن بزووتنەوەى چەپ لە
زۆر ناوچەى دونیادا
بەرەو بەخۆداهاتنەوە و بوژانەوە هەنگاوى گەورەو سەرکەوتن دەنێت،
ئێمەش لەم بەشەى نیشتمانە دابەشکراوەماندا
دەنگ و رەنگ و
هەڵوێست و رەوتى زانستیانەى خۆمان هەبێت لە
پرۆسەى پێشکەوتن و گەشانەوەدا بەرەو
هێنانەدى ئامانجەکانمان لە کۆمەڵگەیەکى
گەشاوە و پێشکەوتوودا .
جارێکى تر پیرۆزبایى گەرم دەنێرین
بۆکۆمەڵانى خەڵک و بنەماڵەى سەربەرزى
شەهیدان و تەواوى کادیر و
ئەندامان و دۆست و
هاوێیانمان و جەماوەرى چەوساوەى گەلەکەمان.
بەرەو هێنانەدى کوردستانێکى ئازاد و
سەربەخۆ و دیموکرات و گەلێکى بەختیار.
سەرکەوتوو و گەشەدار
بێت یەکگرتنى چەپەکان لە خەباتى بێ
بڕانەوە و بێ کۆڵدانى تا هێنانەدى هەموو
ئامانجەکانى ئازادى و یەکسانى و
دادپەروەرى کۆمەڵایەتى...
• پارتى کارى سەربەخۆیى کوردستان.
• پارتى چەپى کوردستان.
• کۆمەڵێک لە سەرکردە
و کادیرە دێرینەکانى پێشووى حیزبى
شیوعى.
هەولێر - باشوورى
کوردستان
سەرەتاى کانوونى یەکەمی
2010
|