ڕاگەیاندنی
پێکهێنانی :
کۆمیتەى دژی هەڕەشەکانی تورکیا بۆسەر کورستان لەئوسترالیا .
ژماره(١) - ٩\١١\٢٠٠٧
ماوەی چەند هەفتەیەکە جارێکی تر حکومەتی تورکیا دەستی داوەتە هەڕەشەی
لەشکر کێشی وتۆقاندنی خەلکی مەدەنی و بێتاوانی کوردستان بیانۆی
ئەمجارەشی بوونی پەکەکەیەلەناو کوردستان کەهەموو لایەک دەزانین ئەمە
تەنها بیانۆیەکی لاوازە .
بۆیە بەگیانی هەست کردن بەلێپرسیارێتی بەرامبەر بەژیان و سەرو سامانی
خەلکی بێتاوان و شان بەشانی بزووتنەوەناڕەزایەتیەکانی تر هەم
لەکوردستان و هەم لەدەرەوە ، ڕەوەندی کوردی لەشاری سیدنی/ئوسترالیا
ڕۆژی یەکشەممە 4/11/2007 کۆبوونەوەیەکی فراوانی سازدا بەمەبەستی
هەڵوێست وەرگرتن دژی ئەو هەڕەشە و لەشکرکێشیە .
پاش لێدوانێکی تێروتەسەل لەسەر ئەم بارودۆخە و بەمەستی دەربڕینی
ناڕەزایەتی هێمنانە ولەچوارچێوەی یاسادا تا ئەوکاتەی حکومەتی تورکیا
پاشگەز دەبێتەوە لەهەڕەشەکانی خۆی ، کۆمیتەیەکی 11 کەسیان هەڵبژارد .
ئەم کۆمیتەیە کۆمیتەیەکی سەربەخۆیە وبۆ پشتگیری کردن لەخەلکی کوردستان
و ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر هەڕەشەکانی تورکیا کارەکانی ئاراستە دەکا
.
ڕۆژی 5/11/2007 کۆمیتەکە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی سازدا ولەسەر کۆمەلێک
شێوازی ناڕەزایەتی دەربڕین و کۆکردنەوەی پشتیوانی بۆ خەلکی کوردستان
ڕێککەوت و هەرئێستا لە هەوڵی ئەوەدایە کەیەکەم هەنگاو لەڕێکخستنی
بزووتنەوەی ناڕەزایەتیدا ساز بدات .
جا لێرەدا ئێمە بانگەوازی سەرجەم ڕەوەندی کوردی لە ئوسترالیا وگشت
لایەن و کەسایەتی ئازادیخواز دەکەین کەبەهەر جۆرێک بۆیان دەکرێ پاڵپشتی
کارەکانی کۆمیتەکەمان و ئامانجە ڕەواکانی بکەن .
کۆمیتەی دژی هەڕەشەکانی تورکیا بۆسەر کوردستان
لە ئوسترالیا
09/11/2007
cattok_au@hotmail.com
========================================
کۆمیتەی دژی هەڕەشەکانی تورکیا بۆسەر کوردستان لە ئوسترالیا :
ڕاگەیاندنی پێکهێنانی و بانگەوازيك .
10
Nov 2007
بانگەواز
بە مەبەستی دەربڕینی دەنگی ناڕەزایی و ڕێگەگرتن لەئەنجامدانی هەر جۆرە
هەڕەشەیەک بۆدەستدرێژی کردن لەڕێگەى لەشکرکێشى لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە
بۆسەر کوردستان ، داواکارین لەسەرجەم ڕۆڵەکانى ناو ڕەوندى کوردیمان و
هەموو ئازادیخوازێک کەمافى بەرگریکردنمان بەڕەوا بزانێ بۆبەشداری کردن
و ئامادەبوون لەخۆپیشاندانی هێمنانەى ڕۆژى هەینی 16/11/2007 کاتژمێر
12ى نێوەڕۆ تاکو 2ى پاش نیوەڕۆ لەبەردەم کونسولخانەی تورکیا لەوێستگەی
(ئیچکلیف) بەم ئەدرێس و کات و مێژووەى خوارەوە:
Address: Edgecliff - Rail station
Turkish Consulate
General،
Sydney
66 Ocean Street
Woollahra NSW 2027
Date: 16/11/2007
Friday
Time: 12 am – 2 pm
بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن :
جەبار مستەفا
ڕێکخەری کۆمیتە
ئەردەڵان یاسین ڕاگەیاندن/ کوردی – سۆرانی
کاک بەرزان ڕاگەیاندن/ کوردی – کرمانجی
زمناکۆ جەلال ڕاگەیاندن/ ئینگلیزی
گۆڤەند خالید ڕاگەیاندن/ ئینگلیزی
دڵپاک تاهیر ڕاگەیاندن/ عەرەبی |
0402862217
0433082275
0402862217
0423221199
0431936258
0402862217
|
09/11/2007
|