په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٣\٢٠١٣

راگەیندراوی کۆتایی کونفرانسی ''مافی گەلی کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستاندا''.

 


ڕۆژی ھەینی ١ی مارسی ٢٠١٣ زایینی، ھاوکات لە گەڵ بەڕێوە چوونی ٢٢ھەمین خۆلی کۆبوونەوەکانی شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بنکەی ئەو ڕێکخراوەیە لە شاری ژنێڤ، کونفرانسێک سەبارەت بە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە ھەموو بەشەکانی کوردستان(دابەشکراو لە نێوان چوار وڵاتی ئێران، عێراق، تورکیە و سووریە) بەڕێوە چوو.

ئەو کونفرانسە لە لایەن ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ و بە ھاوکاری ڕێکخراوی مەراپ(بزووتنەوەی دژ بە ڕاسیست و بۆ دۆستایەتی نێوان گەلان)ەوە بە مەبەستی ڕاکێشانی ڕاو سەرنجی وڵاتان و ڕێکخراوەکانی ئەندامی شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین بار و دۆخی مافی مرۆڤی کورد و بۆ بە جیھانی کردنی ئەو دۆزە پێک ھێنرابوو.


لە کونفرانسەکەدا ئەو بەڕێزانە بابەتیان پێشکەش کرد و وەڵامی بەشداربووانیان دایەوە:

- ژانفرانکۆ فراتینی، ھاوسەرۆکی ڕێکخراوی مەراپ(بزووتنەوەی دژ بە ڕاسیست و بۆ دۆستایەتی نێوان گەلان)، باسێکی گشتی.
- دوکتور گۆڵموراد مۆرادی، بەرپرسی ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ، باسێک لە سەر ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
- ھیوا ناسح، ڕۆژنامەنووس و چالاکی بۆاری مافەکانی مرۆڤ و سەرپەرشتیاری دەستەی کارگێڕی ناوەندی چاک، باسێک لە سەر باشووری کوردستان.
- ئەرداڵ کاپڵان، ھاوسەرۆکی یەکیتی خۆێندکارانی کوردی زانکۆەکانی سویس، باسێک لە سەر باکووری کوردستان.
- پشکۆ شەمسی، لە ڕێکخراوی"تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کورد"، باسێک لە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و سووریە.

سەبارەت بە ئاکامەکانی کونفرانسەکەش پێویستە بگۆترێ کە پێشوازیەکی باشی بە خۆوە بینی لە لایەن بەشداربووانەوە کە پێک ھاتبوون لە نوێنەرانی وڵاتان و ڕێکخراوەکانی ئەندامی شۆرای مافی مرۆڤ. ھەر وەھا بڕیار وایە ڕاپۆرتێکیش لەو بارەوە بدرێتە ئەو شۆرایە.

بۆ زانیاریی پتر دەتوانن پەیوەندیی بکەن بەم ژمارە تلێفۆنە: ٠٠٤١٧٦٤٠٤٥٧٤٦


ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ
٢\٣\٢٠١٣

info@zagros-centre.org

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک