ڕاگه‌یاندراوی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به بۆنه‌ی ڕووداوه‌کانی ئیلامی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
کوردستانیانی هێژاو وڵاتداگیرکراوی کوردستان.. کۆڕ وکۆمه‌ڵانی به‌شه‌ردۆستی جیهانی..
له ڕۆژی شه‌ممه 6 گوڵانی 2708 ی کوردی له رێگه‌ی ڕێکخستنه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ئیلام و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری، ئاگادار کراینه‌وه که ده‌زگای داپڵۆسێنه‌ری سه‌ر به کۆماری ئیسلامی ئێران، له ئاکامی ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردنه ناڕاسته‌کانیان له ناوچه‌کانی ئیلام‌دا و به مه‌به‌ستیی پشتگیری کردن له یه‌کێک له کاندیده دۆڕاوه‌کانی سه‌ربه‌خۆیان، به تایبه‌ت له ناوچه‌ی ئه‌یوان هێرشی تووند ده‌که‌نه سه‌رخه‌ڵک و ده‌ست به جێ 5 که‌س شه‌هید ده‌که‌ن و 26 که‌س بریندار ده‌که‌ن،
هه‌روه‌ها به پێی نۆێترین هه‌واڵ که ئه‌مڕۆ به ده‌ستمان گه‌یشتووه، ژماره‌ی گیراوه‌کانی ئیلام وناوچه‌کانی له سه‌ره‌وه‌ی 358 که‌س ده‌بن، واته به مه‌به‌ستیی چاوترساندنی خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ی خۆپێشاندان نه‌کرێت له ناوچه‌ی مه‌له‌کشاه 200 که‌سیان ده‌ستگیرکردوه، له ناوچه‌ی ئه‌یوان 113 که‌س وله ناوشاری ئیلام نزیکه‌ی 45 که‌س، هێزه‌کانی ڕێژیم به‌رده‌وام به شۆێن چه‌ند ناوێکی دیکه‌دان که‌گوایه له‌وخۆپێشاندانه‌دا به‌شداریان کردوه یا ده‌یانه‌وێ خۆپێشاندانی دیکه دروست بکه‌ن.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان زۆر به تووندی ئه‌و کرده‌وه فاشیستی و دژی ئازادی و دیمۆکراتییه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران مه‌حکوم ده‌که‌ین و هاوکات داوامان له گشت کۆڕ وکۆمه‌ڵانی به‌شه‌ر دۆستی جیهانی ئه‌وه‌یه که له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م کرده‌وه دژه ئازادییه‌ی کۆماری ئیسلامی هه‌ڵۆێست بگرن و هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئازاد کردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی خه‌ڵکی بێ‌تاوان و وڵات داگیرکراوی ئیلامی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌ڵێن به خه‌ڵکی ناوچه‌کانی ئه‌یوان و مه‌له‌کشا و ئیلامی خۆشه‌ویست ده‌دا که ئێش و ئازاره‌کانیان بگه‌یه‌نێته گوێی گشت کۆڕ و کۆمه‌ڵه چاودێره‌کانی مافی مرۆڤ و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئوروپا و ڕێکخراوه‌کانی دیکه‌ی جیهان.
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی شه‌هیدانی بێتاوانی ڕووداوه‌کانی ئه‌یوان هیوای سه‌بوری و چاک بوونه‌وه‌ش بۆ سه‌رجه‌م برینداره‌کان ده‌خوازین
هه‌ر شه‌کاوه بێت خه‌باتی جه‌ماوه‌ری تا سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری، بۆ هێنانه خواری ئاڵای داگیرکه‌ران وبه‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان 10ی بانه‌مه‌ڕی 2708
|