راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی PAK و PDKI و کۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به تۆپبارانه‌کانی ئێران و ترکیا.
له 5 جۆزه‌ردانی 2708 دا، جارێکی دیکه ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی و ترکیا به بیانووی جۆراوجۆر و بوونی هێزه‌کانی PKK له ناوچه سنوورییه‌کانی باشووری کوردستان، ئه‌و ناوچانه‌یان وه‌به‌ر ڕهێڵه‌ی تۆپه‌کانیان داوه.
ده‌وڵه‌ته‌کانی ئێران و ترکیا، به‌بێ گوێدانه هیچ یاسا و ڕێسایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی و ڕێزگرتن له سه‌روه‌ریی خاکی باشووری کوردستان، له رێی فرۆکه و تۆپه‌کانیانه‌وه ناوچه‌کانی نێروه، رێکان، ئامێد و قه‌ندیل و پشده‌ر و قه‌ڵادزێ و پێنجوێنیان تۆپباران کردووه و چه‌ند کیلۆمیتریش پیشڕه‌وییان کردووه و هاتوونه‌ته ناو خاکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه.
هه‌روه‌ها له ئاکامی تۆپباران و ده‌سدرێژییه‌کانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا زه‌ره‌ر و زیانێکی زۆر به خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه که‌وتووه و به‌شێکی زۆر له‌و هاووڵاتییانه ماڵه‌کانیان به‌جێهێشتووه.
هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌ندێک هه‌واڵ، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه هێندێک چه‌کی نادیاریان به‌کارهێنا‌وه که زه‌ره‌ر و زیانێکی زۆری به سروشتی کوردستان گه‌یاندووه و بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له نێو هاووڵاتیانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌دا.
هه‌ر بۆیه کۆمیته‌کانی رێکخستنی کۆمه‌ڵه و PDKI و PAK له هوله‌ند، داوا له حکومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ و هێزه فره نه‌ته‌وه‌کان و ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئوروپا و سه‌رجه‌م کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی پاراستنی مافی مرۆڤ ده‌که‌ین که هه‌نگاوی لێبڕاوانه بۆ ڕاگرتنی ئه‌و ده‌سدرێژییانه هه‌ڵگرنه‌وه و رێگه نه‌ده‌ن خاک و خه‌ڵک و سرووشتی کوردستان به بۆمبا و تۆپی، ئێران و ترکیا بسووتێن.
1- حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران 2- پارتی ئازادیی کوردستان 3- کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
هوله‌ند 23 جۆزه‌ردانی 2708 12 ژوئه‌نی 2008
|