نیشتیمانێکی سه‌ربه‌خۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به‌خته‌وه‌ر جیهانێکی باش
حزبی رزگاریی کوردستان
راگه‌یاندراوی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی .
رۆژی 2-1-2008 کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبمان، حزبی رزگاریی کوردستان له‌باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی له‌شاری سلێمانی بۆ شرۆڤه‌کردنی ره‌وشی هه‌نووکه‌یی کوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندنی کاروخه‌باتی ساڵی 2007 کۆبۆوه. سه‌ره‌تا خوله‌کێک وه‌ستانی بێده‌نگ بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یه‌ندرا، دواتر رۆژه‌ڤی کۆبوونه‌وه خوێندرایه‌وه، پاشان هه‌ڤاڵ رێکار ئه‌حمه‌د سکرتێری گشتی حزب سه‌باره‌ت به ره‌وشی هه‌نووکه‌یی کوردستان لێکدانه‌وه‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد، کاروخه‌بات، رووداو‌و گۆڕانکاریه‌کانی ساڵی رابردووی هه‌ڵسه‌نگاند، دواتر له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا و بڕیار له کارنامه‌ی ساڵی 2008 درا.
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ره‌وشی هه‌نووکه‌یی باشووری کوردستانی به هه‌ستیار دانا، ساڵی 2008ی به چه‌قی قورسایی تێکۆشان لێکدایه‌وه، هیوای خواست که سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان لێبڕاوانه له‌پێناو پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کان و به‌دیهێنانی مافه‌کانی گه‌ل تێ‌بکۆشن، هاوده‌نگ و هاوهه‌ڵوێست به‌رپه‌رچی نه‌خشه‌و پیلانه‌کانی ناحه‌ز و داگیرکه‌ران بده‌نه‌وه.
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی نیگه‌رانی خۆی له‌سیاسه‌تی فریوکارانه‌ی حکومه‌تی به‌غداد به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی کورستان، که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان و داخوازیه‌کانی کوردستانیان پێشان دا، هه‌روه‌ها داخباری خۆی له که‌مته‌رخه‌می و خه‌مساردی سه‌رکردایه‌تی کوردستان له به‌جێ نه‌گه‌یاندنی ئه‌و ئه‌رکانه ده‌ربڕێ، هیوای خواست که حکومه‌تی هه‌رێم به پشتیوانی خه‌ڵکی کوردستان راوه‌ستاوانه سیاسه‌تی حکومه‌تی به‌غداد و هاوده‌ستانی له‌قاوبدات. کۆمیته‌ی ناوه‌ندی وێڕای ئه‌وه‌ی که هێرش و په‌لاماره‌کانی سوپای تورکیای ریسواکرد، هاوپه‌یمانێتی ئه‌مریکاو تورکیاشی به مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کوردستانیان لێکدایه‌وه، له‌و به‌ستێنه‌دا هیوای خواست که کورد چاو به پێوه‌ندیه‌کانی خۆی بخشێنێته‌وه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و هاوسه‌نگیدا هه‌نگاو هه‌ڵبگرێته‌وه.
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ره‌خنه‌ی له شێوازی کار‌و چالاکی و پێوه‌ندیه‌کانی خۆی له ماوه‌ی ساڵی 2007 دا گرت، پێیوابوو به‌و شێوه‌یه نه‌هاتۆته‌وه که پێشتر به‌رنامه‌ی بۆ داڕ‌ێژرابوو، به‌وهۆیه‌وه بۆ ساڵی 2008 کارنامه‌یه‌کی تۆکمه‌و ته‌کوزتری پێشنیارکرد، بڕیاری دا له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمی گونجاو بۆ کاری هاوبه‌ش و پێکهێنانی چه‌تر و لیستی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردستانیه‌کان تێ‌بکۆشێ.
له دواییدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ماوه‌ی 5 مانگ ده‌بێ ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی وازی له حزب هێناوه و شوێنه‌که‌ی به چۆلی ماوه‌ته‌وه، پێشنیارکرا یه‌کێک له ئه‌ندامه جێگره‌کان بۆ ئه‌ندامێتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرێ، به‌وهۆیه‌وه له پڕۆسه‌یه‌کی ده‌نگدانی نهێنیدا یه‌کێک له جێگره‌کان پله‌ی ئه‌ندامێتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌ده‌ست هێنا.
سه‌رکه‌وێ خه‌بات له پێناو کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و گه‌لێکی به‌ختیار دا
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی رزگاریی کوردستان 3-1-2008
|