په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 

راگەیەندراوى ڕۆژنامەوانى .

 


دوانێوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى 25/1/2008 لە ناو پارکى ئازادى شارى سلێمانى، گروپى شکاندنى ئابڵوقەى راگەیاندنى سەر قەندیل کۆبونەوەیەکى فراوانیان ڕێکخست و تیایدا زیاتر لە 100 ڕۆژنامەنوش و ڕۆشنبیر و نوێنەرى ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى ئامادەى بوون.


لەو کۆبونەوەیدا پێشانگایەکى تایبەت بە شوێنەوارو پاشماوەى کەلوپەلەکان و وێنەى ئەو گوندانەیان خرانەڕوو کە لە لایەن فرۆکەکانى تورکیاوە هێرشیان کرابوە سەر، ئەو کەولوپەل و وێنانەش لە لایەن چەند ئەندامێکى مەفرەزەى قەڵەمى گروپەکە هێنرابونەوە کە بەنهێنى سەردانى گوندەکانى بنارى قەندیلییان کردبوو.


کۆبونەوەکە وتارى گروپەکەو نوێنەرانى ڕێکخراوەکاتى تیادا خوێنرایەوە و سەرتاپاى پشتگیریکردنى ئەو چالاکییە بوو کە زیاتر لە دوو هەفتەیە ئەم گروپە پێى هەڵدەسێت.


هەر لە کۆبونەوەکەدا راوبۆچونى ئامادەبوان وەرگیرا سەبارەت بە چالاکى ئایندەى گروپەکە، هەر لە پاش ئەو کۆبونەوە فراوانە لیژنەى راپەراندنى گروپەکە کۆبونەوەو چەندبریارێکیان دەرکرد:


1. بەردەوامبوون لە بەدیهێنانى ئامانجى سەرەکیمان لە شکاندنى ئابڵوقەى راگەیاندنى سەر قەندیل و فراوانکردنى چالاکییەکە بۆ ناو هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان.


2. ئامادەکردنى یاداشتنامەیەکى گروپەکە، پاشان لەدوو دیدارى جیادا لە هەفتەى ئایندە، پێشکەش بە پەرلەمان و حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکرێت.


3. گروپەکە هەڵوێستى ئەنجومەنى سەندیکاى ڕۆژنامەنوسانى سەبارەت بە ئامانجى چالاکییەکە بەرز نرخاند و هەروەها سوپاسى ڕێکخراوى "چاک" ى کرد لەپشتگیریکردنى گروپەکە.


رەحمان غەریب
 
وتەبێژى گروپى شکاندنى ئابڵوقەى راگەیاندنى سەر قەندیل
ژمارەى تەلەفۆن: 07701523300
25/1/2008 ـ سلێمانى