 
راگه‌یه‌ندراوی
هاوبه‌ش
بۆ ریسواکردن و
شه‌رمه‌زارکردنی رژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
بۆ ڕاى گشتى
بۆ ناوه‌نده‌کانى ڕاگه‌یاندن
بۆ ڕێکخراوى مافى مرۆڤى جیهانى
بۆ دادگاى لاهـــــــــاى نێوده‌وڵه‌تى
ماوه‌یه‌که کۆمارى ئیسلامى ئێران خاکى ووڵاته‌که‌ى کردووه به‌قه‌سابخانه‌ى
که‌سانى ئازادیخواز و سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆ له‌م
نێوه‌نده‌شدا مامۆستا فه‌رزادى که‌مانگه‌ر که لاوێکى چالاک و
خاوه‌ن ئیراده‌یه‌که‌وتۆته به‌ر بڕیارى نایاسایى ئه‌و دادگایه دادگاى
سه‌رکوتکه‌رى کۆمارى ئیسلامى ئێران به‌بێ
هه‌بوونى هیچ به‌ڵگه‌یه‌کى یاسایى له‌سه‌ر مامۆستا بڕیارى له‌سێداره‌دانى
به‌سه‌رداسه‌پاندووه ئێمه وه‌کو ناوه‌ندى چاک و گروپى ڕۆژنامه‌نوسانى
بێ سنوورى کوردستان زۆر به‌توندى ئه‌و کاره‌ى
کۆمارى ئیسلامى ئێران ریسوا و شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و داواش له‌ڕاى گشتى
و گه‌لى کورد ده‌که‌ین له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ک بن له‌به‌رامبه‌ر سزاى له‌سێداره‌دانى
مامۆستا فه‌رزاد و هیوا بوتیمارو عه‌دنان حسن پوور ته‌واوى ئه‌و لاوانه
ناڕه‌زایه‌تى ده‌رببڕن و مامۆستاى لاو به‌هى خۆیان بزانن و داواش له‌ته‌واوى
ڕێکخراوه مرۆڤدۆسته‌کان ده‌که‌ین که‌له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره‌ى کۆمارى
ئیسلامى ئێران بێده‌نگى هه‌ڵنه‌بژێرن و کاردانه‌وه‌ى توند نیشان بده‌ن
داواى ده‌ست به‌جێ
ئازادکردنى مامۆستا بکه‌ن ناوه‌ندى چاک و گروپى ڕۆژنامه‌نوسانى
بێ سنوورى کوردستانیش داوا له‌ته‌واوى گه‌لى کورد و سه‌ندیکاو
ڕیکخراوه کوردیه‌کان ده‌کات که‌بڕژێنه به‌رده‌م نوسینگه‌کانى ئێران
له‌ته‌واوى ووڵاتانى جیهان بۆ دروستکردنى فشارێک له‌سه‌ر ئه‌و ووڵاته
ئێمه ئێران و هه‌موو ووڵاتێکى داگیرکه‌رى کوردستان له‌و ڕاستیه
دڵنیاده‌که‌ینه‌وه که ڕۆڵه‌کانى کورد ئازا‌و چاونه‌ترسن وله‌په‌تى
سێداره ناترسن به‌ڵکو به‌و په‌ته ئه‌وان به‌نزین به‌ئاگردا ده‌که‌ن
ڕۆڵه‌کانى کورد هان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى چالاکى گه‌وره‌تر بکه‌ن ئه‌وانیش
ئاگرێک له‌ماڵى خۆیان به‌رده‌ده‌ن کوژانه‌وه‌ى ئه‌سته‌م ده‌بێت چاوه‌ڕوانى
وه‌ڵامى هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ین که‌له‌سه‌ره‌وه داواکه‌یان ئاراسته
کراوه.
ناوه‌ندى چاک -
سلێمانى
www.chak.be
گروپى ڕۆژنامه‌نوسانى بێ سنورى کوردستان
besnury@yahoo.com
chak_org@yahoo.com
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

سبەی
لە ئەسینا
دژ بە
قەدەغەکردنی ڕۆژتیڤی خۆپیشاندان دەکرێت.
چاکتیوز -
تایبەت ئەسینا
بەمشێوەیە ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوە ، سبەی شەممە بەرواری
19-7-2008کاتژمێر 8 ی شەو ، لە پلاتییەی کلاس مینسی ، ناوەندە
کوردییەکان خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی دژ بە قەدەغەکردنی ڕۆژ تیڤی
ئەنجام دەدەن ، ناوەندی چاک- کۆمیتەی یۆنان یش پشکدار دەبێت .
لێرەوە بانگەوازی ڕەوەندی کوردی دەکەین بەشداری بکەن لەو ناڕەزایەتییە
جەماوەرییە.
بۆ پەیوەندیکردن بە چاک
له یۆنان :
00306939187190
00306930383242
00306935126463
ناوەندی چاک-کۆمیتەی یۆنان
www.chak.be
www.chaknews.com
|