په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\٦\٢٠١٧

راگرتنی ٣ بەندکراوی کورد لە گرتوخانەی ورمێ

پاش چەند مانگ لە بێ‌ سەروشوێن کردنیان.


بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پاش تێپەڕ بوونی چەند مانگ لە دەستبەسەر کردنی شارۆمەندانی کور ”فارۆق شاروێرانی، ئەمیر پەیغامی، تاهێر خۆرشیدی” لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری “شنۆ” بنەماڵەی ئەم سێ شارۆمەندە سەرئەنجام توانیان لە شوێنی ڕاگرتنیان ئاگادار ببنەوە.


ئەم سێ شارۆمەندە بە تۆمەتگەلی هاوکاری پارتە کوردیەکان و سیخۆڕی لە گرتوخانەکانی ئیتلاعەتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ لە ژێر لێپرسینەوەدان.


لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە تاهیر خۆرشیدی ۲۱ ساڵان کە سەرباز بوە وخەڵکیگەڕەکی ” سەی‌ئاوای” شنۆیە بە تۆمەتی جاسوسی لە ڕۆژی ۱۰جۆزەردان ساڵی ۹٦ ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان سەر بە ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕوانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ دەکرێت.

 
ڕۆژی دووشەممە ۸ جۆزەردانی ۹٦ ئەمیر پەیغامی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان(لباس شخصی) لە شاری شنۆ دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپێچینەوە ڕەوانەی ئیتلاعاتی ورمێ دەکرێت. هەر وەها لە ڕۆژی ۲۱ بانەمەڕ ی ۹٦ فاڕۆق شاروێرانی کوڕی ئەحمەد بە تۆمەتی هاوکاری پارتەکوردیەکان لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری شنۆ بە بێ ئیزن و بەڵگەی یاسایی پاش پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەر دەکرێت و بۆ گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕەوانە کراوە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان.

 

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد

٢٨\٦\٢٠١٧
info@kmmk.info

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک