په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\١\٢٠١١

راگرتنی کار و چالاکی

کەمپینی (هه‌ر ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی بێتە دامەزراندن) لە باشوور.


کوردستانیان:


یەکەم وەرچەرخانی مێژوویی لە هەموو کوردستان بۆ بەرگری کردن لە مافی خوێندن بە زمانی کوردی لەدایکبوو و بەناوی کەمپینی(ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی بێتە دامەزراندن)هاتە مەیدانی خەبات و راشکاوانە دژ بە ئەقڵ و فکری رەگەزپەرەستی حکومەتی تورکیا، ءئیران و سوریا سەنگەری کرت و بوو بە جێگای شانازییەکی گەورە بۆ هەموو ئەوانەی پشتیوانیان لێکرد. کەمپینەکە بەگیانێکی یەکگرتووانە بەشداری کرد لە بەهێزکردنی هوشیاری تاکی کورد بە مافە سەرەتاییەکانی. ئەم کەمپینە کە لە شاری(خانەقین)ەوە رۆژی 29/10/2010دەستیپێکردو بەهەوڵ و ماندووبوونی چالاکوانەکان گەیشتە ئاستی کەمپینێکی جیهانی.


سەرەڕای ئەم سەرکەوتنە، ناچارین پاش راوێژکردن لەگەل چەندین چالاکوان، کارو چالاکییەکانی لە باشوور لەبەر ئەم چەند خاڵانەی خوارەوە، رابگرین.


1- لە باکوور بەشێوەیەکی زۆر سەرکەوتوانە پەڕەی سەندووەو ئێستا بووە بە بزووتنەوەیەکی جەماوەری و ملیونان کەس و رێکخراو و حزب کاری بۆ دەکەن. لە رۆژئاوا هەنگاوی باشی بۆ نراوەو لە رۆژهەڵاتیش هەنگاو نراوە، بەڵام هێشتا لە شارو شارۆچکەکان چالاکی و رەنگدانەوەی لەبەرچاوی نییەو ئومێد بە لیژنەی زمانی رۆژهەڵات و رۆژنامەنووس و نووسەرو چالاکوانی بواری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ماوە بۆ درێژەدان بە کارو چالاکی کەمپینەکە لەم بەشە.


ئەوەی تا ئەم چرکەیە لە باشوور پێمان کرا، ئەمجاممانداو لەراستیدا لە بەرنامەمان بوو روو لە هەموو شوێنی خواپەرەستی ئاینەکانیش بکەین(مزکەوت، حوسێنیە، کەنیسەکانی کلدان، ئاشووری، سریانی، ئەرمەنی، ئاسووری، ئەرتەدۆکس، جمخانە و ئیزدییەکان).


بۆ راگەیاندنی پشتیوانیان بۆ کەمپینەکە و خۆشیان بانگەوازی هاو ئاینەکانیان لەو سێ وەڵاتە بکەن بۆ بەشداریکردن لە بەرگری لە مافی خوێندن بە زمانی کوردی، هەر وەک چۆن لە باشووری کوردستان هەموویان مافی خوێندنیان هەیە بە زمانی دایکیان.


2- ئێمە سەر بە هیچ حزب و لایەن و گروپێک نین و بەکردەوە تەنها لە بەرژەوەندی گشتی گەلی کوردستان و مافە سروشتی و مرۆییەکەی کارمان کرد.


بە شانازییەوە دەڵێین ئێمە نە خاوەن پاوەو پولین و نە پلەدارین، بۆیە ناتوانین چیتر ئەرکی کارکردن بۆ کەمپینکە لە پاشوورەوە لەئەستۆ بگرین و ناشمانەوێ پەنا بۆ هیچ لایەنێک ببەین. هەروا دڵنیاین کە هەزاران چالاکوان و کەسانی بەتوانا هەیە کە لە ئێمە باشتر دەتوانن گەشە بەم خەباتە بدەن و هیوادارین راگرتنی کەمپینەکە لە باشوور بە شکستی نەزانن، بەپێچەوانەوە کارێکی هاوبەش و بێگەرد و گەورەمان کردو بەپێچەوانەی ئەو هێزانە کە بەرامبەریان دەسڕنەوە، ئێمە بەهەمووتان شانازی دەکەین و ناو و ئاڵای یەک بە یەکتان بەرزڕاگرت.


کوردستانیان!


ئێمە لەم بوارە تاقە دەستپێشخەرو چالاکوان نین. هوشیاری کچ و کوڕانی گەلەکەمان لەو ئاستێکە، سەدان چالاکوانی تر بەرهەمدەهێنێت و ئەم خەباتە ئیمڕۆ یان سبەی بەرەو لووتکەی سەرکەوتن ببەن.


چاومان لە نەبەردی مەدەنییانەی سەر شەقامەکانی ئامەد، سنەو قامیشلۆ و عەفرینە!
ئومێدمان گەشە بە سەرکەوتنی گەلەکەمان بۆ دابینکردنی مافە سەرەتاییەکانی!

 


کەمپینی هه‌ر ئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی بێتە دامەزراندن)
9\1\2011


سوپاسنامە بۆ یارمەتیدەرانی کەمپینەکە:


خەرجییەکانی کەمپینەکە لەسەر ئەرکی خۆم و برادەرو ناسیاوە شەخسییەکانم بەڕێوە چوو.


لێرەدا لەناخەوە سوپاسی بێپایانی هەر یەک لەم بەڕێزانە دەکەم کە بەبێ پشتیوانییەکانیان نەمدەتوانی خەرجی پەیوەندیکردنەکان و بەکارهێنانی میدیاتیلیکۆم و هاتووچۆکردن بە ئۆتۆمبیل بۆ کاروباری کەمپینەکە هەڵگرم:


(عومەر مەنسوور- 6کارتی 10دۆلاری، زاهر تاهر-6کارتی 10هەزار دیناری، عەدنان مەنسوور-125هەزار دینار، هۆشیار عەبدولعەزیز-6کارتی10دۆلاری، هاوڕێ عەدالەت-3کارتی 10هەزاری، هاوڕێ شێخ سدیق-کارتی 25دۆلاری، تالب محەمەد-500هەزار دینار، د. رابعە عەباس 6کارت، رائد ئەشرەف قاسم-40هەزار دینار، مامۆستا رابەر رەشید-کارتی 20دۆلاری، شێرکۆ ماربین 2کارتی 20دۆلاری، هاوپیشەکانم لە قوتابخانەی ئەرکەوازی- مامۆستا عەلی 1کارتی 10هەزاری، مامۆستا شاسوار 1کارتی10هەزار دیناری)، سۆران کەلاری-1کارتی 10هەزاری، سالار محمود -1کارتی 20هەزار دیناری، چالاکوانان(تاهر تەوفیق 1کارتی 10دۆلاری، سوارە محەمەد-لەسەر ئەرکی خۆی سایتی ناسنامەی رێکخست، فەرمان خێڵانی-1کارتی 10هەزاری، بەڕێز سەید کامل-1کارتی 10هەزاری، سەڵاح کوێخا(وەک کەسایەتی)-75هەزار دینار و باباعەلی جەباری 200هەزار دینار.)

 


کەمپینی (هه‌رئێستا قوتابخانە بە زمانی کوردی بێتە دامەزراندن)